بیرورای گشتی توركیا رابهێنرێت لەگەڵ بیرۆكەی گواستنەوەی ئوجەلان بۆ ماڵەوە تا لەوێ حوكمەكەی تەواو بكات
(دێزمۆند تووتوو)ی وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و کەسایەتیی نێوداری باشووری ئەفریقا داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەری دۆزی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکات. تووتوو، کە یەکێک بووە لە هاوەڵانی نێڵسۆن ماندێللا لە خەباتیدا دژی جیاوازی رەگەزایەتی لە باشووری ئەفریقا، دەستخۆشیش لە حکومەتی تورکیا دەکات کە لەگەڵ ئۆجەلاندا لە زیندان کۆبووەتەوە: "ئەمە هەواڵێکی مەزنە و جێگەی دەستخۆشی لێکردنە." بەڵام جەنگیز جاندار، کە رۆژنامەنووسێکی نێوداری تورکە، ئەوە رەتدەکاتەوە کە بە ئازادکردنی ئۆجەلان یەکەمین هەنگاو بەرەو چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە تورکیادا بنرێت.
هاوکات جاندار دەشڵێت: "ئەگەر خۆم دەستەڵاتم هەبووایە ئۆجەلانم ئازاد دەکرد، بەڵام لەئێستادا ئازادکردنی نێوبراو کارێکی واقیعبینانە نییە." چونکە وەک جاندار دەڵێت: "بەرلەوە پێویستە یاساکان دەستکاری بکرێن و بەدوای ئەوەدا هەنگاوەکانی دیکە دێن."
هەروەها (دێڤید رۆمانۆ)ی پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئازادکردنی ئۆجەلان لە هەلومەرجی ئێستادا وەک "خۆکوشتنێکی سیاسی" بۆ تورکیا دەبینێ.
له لایهکی ترهوه Haberturkله زاری یەكێك لەپارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند كە رێككەوتنێك لەنێوان ئۆجەلان و دەوڵەتی توركیا هەیە كە باس لەباشكردنی دۆخی زیندانی ئۆجەلان و هەنگاونان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورددا دەكات.
ناوەرۆكی ئەو رێككەوتنە دوو تەوەری سەرەكی لە خۆ دەگرێت، یەكەمیان پەیوەندی بە بارودۆخی ئەمنییەوە هەیەو دووەمیشیان تایبەتە بە بارودۆخی سیاسی. بەپێی ئەو رێككەوتنە، نابێت سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنەكانی درێژە پێبدات و PKKش چالاكی چەكداری نەكات، بارودۆخی ئوجەلان لە زینداندا باش بكرێت، هەروەها بیرورای گشتی توركیا رابهێنرێت لەگەڵ بیرۆكەی گواستنەوەی ئوجەلان بۆ ماڵەوە تا لەوێ حوكمەكەی تەواو بكات.
ئەو رێككەوتنە كە لەسەر زاری یەكێك لەپارێزەرەكانی عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، دڵنیا نەبوونەتەوە كە ئۆجەلان و دەوڵەتی توركیا بەشێوەیەكی رەسمی خاڵەكانی نێو ئەو رێككەوتنەیان ئیمزا كردووە و یان نا.
ser chaw
روداونێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر