3 / 12 / 2010
ئه‌له‌ند سه‌لیمی، کوره کوردێکی خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان، بەهەڵە لەلایەن کاربەدەستانی ئینگلیزه‌وه بۆ بەغدا دیپۆرت دەکرێتەوە. سه‌لیمی له نامه‌یه‌کدا که بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئینگلیزی نووسیوه دەڵێت لە بەغدا بەهۆی ئه‌وه‌ی که کوردم ئەشکەنجەدراوم. دواتر باڵیۆزخانەی ئینگلیز له عێراق بە مەسەلەکە دەزانن و سەرلەنوێ بە فرۆکە دەینێرنەوە بۆ لەندەن.
به پێی هه‌واڵی ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵ، ئەلەند سەلیمی (21 ساڵ) لە رۆژی 6/9/2010دا لەگەڵ 60 پەناخوازی دیکەدا لەلایەن ئینگلیزه‌وه بۆ بەغدا دیپۆرتکراونەتەوە. سەلیمی لە ساڵی 2007دا لە ئینگلیز داوای مافی پەنابەریی کردووە و بە گوتەی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە خۆی وەک خەڵکی شارۆچکەی دووکان لە باشووری کوردستان ناساندووە. بەڵام کاتێک بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دەدرێت، نامەیەک بۆ دامیان گرین، وەزیری کۆچبەری بەریتانیا، دەنووسێ و ئەوە ئاشکرادەکات کە عێراقی نییە و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئێرانییه و کوردی رۆژهه‌لاتی کوردستانه. کاربەدەستانی بەریتانیاش، لەسەر بنەمای پشکنینێکی پێشتر کە تێیدا نوێنەری حکومەتی عێراقی ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە نێوبراو عێراقییە، داواکەی سەلیمی رەتدەکەنەوە و دیپۆرتی دەکەنەوە.
چالاکانی "سکولار"ی شاری سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه به‌ر په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه ئیسلامییه توند ڕه‌وه‌کان "سه‌له‌فی".
به پێی سه‌رچاوه‌ی به‌یان، چه‌ند رۆژێکه چالاکانی "سکولار" له شاری سه‌رده‌شت له لایان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیه‌وه به‌ره‌وڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و تیرۆر ده‌بنه‌وه و له به‌رواری 9/9/1389 دوو نووسراوه که هه‌ڵگری هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان بووه خستراوه‌ته ناو ماڵی دوو که‌س له چالاکانی "سکولار"ی ئه‌و شاره‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی به‌یان ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/9/1389، گروپێکی سێ که‌سی به ئۆتۆمبێلێک له جۆری "لندور" ره‌نگی سه‌وز، له کاتی وێنه هه‌ڵگرتنه‌وه له شوێنی نیشته‌جێ بوونی سێ که‌س که له دانیشتوانی شاری سه‌رده‌شت بوون بینراون. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که بینراون به شێوه و رواڵه‌تیاندا زانراوه که ئێرانی نه‌بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه به سه‌رۆکی ئه‌و گروپه سه‌له‌فییه‌ی شاری سه‌رده‌شت ده‌کات ده‌ڵێ: " به پێی ناسین و جمۆجۆڵی جێی سه‌رنج، وا پێده‌چی له رۆژانی داهاتوودا کرده‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه له لایان ئه‌و گروپه به سه‌رۆکایه‌تی " سلێمان ره‌زازاده" رووبدات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر