Pages

۱۳۸۹ آذر ۲۳, سه‌شنبه

ویكلیكس: ئێران هاوسه‌رگیری "سیغه‌"ی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارهێناوه‌
Peyamner شێخه‌ عێراقییه‌كان بۆ (سیغه‌) سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و حكومه‌تی ئێرانیش ئافره‌تی پێشكه‌ش كردوون بۆ زیاد كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌ عێراقدا.
ئیران کچی 11، 12 تا 20 که‌متر ده‌خاته‌ ئه‌ختیاره‌ شیخه‌ عیراقیکان بۆ ئه‌ۆی له‌ ریگای سیکسه‌وه‌ دلیان راکیشی بۆ لای خۆۆی بۆ درۆست کردنی جه‌مهۆریکی ئیسلامی دیکه‌ له‌ عیراقدا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌سایتی ویكیلیكس هاتووه‌ و ماڵپه‌ره‌ ئۆپۆسزیۆنه‌كانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه‌, ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێران ئافره‌تی پشكه‌شی شێخه‌ عێراقیه‌كان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری كاتی (سیغه‌), له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنیان بۆ ئێران .

هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یا هاتووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و شێخانه‌ له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی: حكومه‌تی ئێران له‌پێناو زیادبوونی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی خۆی له‌عێراقدا, له‌ هه‌موو دیدارێكدا ئافره‌تی پێشكه‌ش كردووین بۆ هاوسه‌رگیری كاتی (سیغه‌) هه‌روه‌ها شێخه‌كه‌ ئه‌وشی روونكردته‌وه‌, كه‌ دوای یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ئێران بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌موو ئه‌و شێخانه‌ی سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌ به‌شیوازی سیغه‌ ژنیان هێناوه‌ .

یه‌کیک له‌ ئه‌م شیخانه‌ی وا سه‌ردانی ئیرانی کردۆه‌ له‌ سه‌ر داوای دۆله‌تی ئیران نیویستۆه‌ ناوی به‌هینه‌رید ئه‌لیت کاتیک گیه‌شته‌مه‌ تاران 6 کچی ته‌من 12 و 16 سالیان هینا جا وه‌تیان بۆ خۆۆت ئازدی مسایلی سیغه‌ تۆاۆ کراوه‌ جا وه‌تی 25 رۆژ به‌ کیفی خۆۆم رامبۆارد کاتیک رۆیه‌شتم پاری سیغه‌ کردنه‌که‌ به‌دم پیمیان ۆه‌ت پاره‌کت له‌ لایان بیت ئه‌لمالوه‌ دراۆه‌ هیۆاداره‌م خۆۆش لیتان گۆزرابی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌ ئێمه‌ به‌ناوی چاره‌سه‌رو پشكنینی پزیشكی سه‌ردانی ئێرانمان ده‌كرد, به‌ڵام ئامانجمان هاوسه‌رگیری كاتی بوو به‌شێوازی سیغه‌, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی ئێرانی هاوكارییه‌كی زۆریان كردووین.

////////////////

ویکیلیکس: ایران برای نفوذ درعراق زنان صیغه ای را بکار می گیرد

يكى از اسناد افشا شده توسط سایت ويكيليكس كه امروز دوشنبه 13-12-2010 منتشرشد، حاکی است كه دولت ايران براى تاثيرگذارى و اعمال نفوذ بر شيوخ قبايل و عشايرعراقى، زنان صيغه اى در اختيار آنان قرار مى دهد.

شیوخ و ملاهای عراقی به سویی ایران سرازیر میشوند و با اختیار تام دختران ایرانی را صیغه میکنند با قمیتی خیلی پائین این دخترانی که مورد سواستفاده جنسی شیوخها قرار میگیرند بین سنین 11 و 12 تا 20 ساله میباشند .

یکی از این شیخهای که به ایران سفر نموده و از دختران زیر 18 ساله ایرانی سواستفاده جنسی نموده است نخواسته نامش فاش بشود میگوید دولت ایران از ایشان برای زیارت از ایشان درخواست نمودند گفت هنگام ورود به ایران 6 تا دختر خوش تیپ و جوان بین 12 و 16 ساله را به من معرفی نمودند و من هم 25 روزی که در ایران بودم با آنها حال کردم هنگام پرداخت رفتم پیش حاجی آقا به من گفت از سوی بیت المال پول صیغه ی شما پرداخت شده است.

در این اسناد محرمانه آمده است که رژیم ایران برای بدست آوردن دل شیوخ قبایل و افراد سرشناس از شهوت و مسائل جنسی استفاده میکند و مسئول گردشگری ایران به شیوخ عراقی گفته است شما آزاد هستی با چه خانمی و چه دختری بخواهید سکس بکنید اختیار تام دارید و در این اسناد باز آمده است این به دستور رئیس جمهور و رهبری این کار شده است و رهبر جمهوری اسلامی دستور داده است که مردان سرشناس عراقی رئیس قبایل و شیوخ صاحب نفوذ عراقی در سفر به این اختیار تام دارند که به میل و خواست خودشان هر چی با دل و میل خودشان میباشد انجام بدهند و دختربازی میکنند عشق بازی میکنند آزاد هستند به دستور علی خامنه ای.

بر اساس يك سند درز كرده از سفارت امريكا در بغداد، يكى از راههاى تقويت نفوذ تهران در عراق، استفاده از زنانى اعلام شد که با

عقد شرعى موقت به شيوخى سپرده مى شدند كه به هر دليل يا بهانه اى به ايران سفر مى كنند.

در اين سند ويكيليكس كه در آغاز سال جديد ميلادى تهيه شده ولى اخيراً از سوى افشاكنندگان به بيرون راه يافته، از زبان يكى از شيوخ عراق نقل شده است كه به يك كارمند سفارت امريكا در بغداد گفته است: " دولت ايران بخاطر تقويت نفوذش در عراق، در هر ديدار كوتاهى كه از ايران داشته ايم، زنانى را به صيغه موقت ما درآورده است ."

اين شيخ عشيره مى افزايد: " بعد از نخستين ديدارم از ايران دريافتم كه همه شيوخى كه از اين كشور ديدن كرده اند، از ازدواج موقت بهره مند شده اند."

او توضيح مى دهد: " هربار كه به ايران مى رويم به بستگان خود مى گوييم كه براى درمان عازم ايرانيم . ليكن راستش را بخواهيد از فرصتهايى كه مسئولان ايرانى براى ما در بهره مندى از زنان صيغه اى فراهم مى كنند، استفاده مى كنيم و اين موضوع به هدف اصلى ما تبديل شده است."

------------------------------

کوژرانی کوڕێکی کورد و کچێکی سووریانی به‌ تاوانی خۆشه‌ویستی

کوڕێکی کورد و کچێکی سووریانی پاش ئه‌وه‌ی بێ ره‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌یان ژیانی هاوسه‌رییان پێکهێنا، له‌ لایه‌ن برای کچه‌که‌وه‌ کوژران.

سۆنیا کچێکی سووریانی و عاشقی زه‌که‌ریا ببوو که‌ کوڕێکی کورد بوو، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی سۆنیا دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بوون. دواجار سۆنیا ره‌دووی زه‌که‌ریا ده‌که‌وێ و ئه‌مڕۆش ته‌رمی هه‌ردووکیان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ دۆزرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌کانی تورکیا، سۆنیا ڤوراڵ (ته‌مه‌ن 26 ساڵ) و زه‌که‌ریا ڤوڕاڵ (29) ته‌نیا ده‌ رۆژ بوو ژیانی هاوسه‌رییان پێکهێنابوو. به‌ پێی زانیارییه‌کان، بنه‌ماڵه‌ی سۆنیا ڤوڕاڵ که‌ خه‌ڵکی شاری مێردینی باکووری کوردستانن، دژی ئه‌وه‌ بوون کچه‌که‌یان شوو به‌ موسڵمانێک بکا.

به‌ڵام سۆنیا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بیر ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و ئه‌وینداری کوڕه‌ کوردێک ده‌بێ به‌ ناوی زه‌که‌ریا که‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ئاڵتون فرۆشه‌. بنه‌ماڵه‌ی زه‌که‌ریاش به‌و په‌یوه‌ندییه‌ رازی نین و تا دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ خۆشه‌ویستی ئه‌و دووانه‌ زیاتر ده‌بێ، گڕی عه‌شقی ئه‌وانیش زیاتر و زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێ. سۆنیا و زه‌که‌ریا له‌وه‌ زیاتر دان به‌ جه‌رگ دانانێن و دواتر به‌ پێی نه‌ریتێکی کۆنی کورده‌واری سۆنیا ره‌دووی زه‌که‌ریا ده‌که‌وێ و له‌ گه‌ڵی ده‌چێته‌ ئه‌سته‌نبوڵ.

دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین رۆژ له‌و رووداوه‌، هه‌ر دووکیان به‌ کوژراوی له‌ ئۆتۆمبێله‌که‌یاندا دۆزرانه‌وه‌. پۆلیس برای سۆنیای به‌تاوانی کوشتنی ئه‌و دوانه‌ قۆڵبه‌ست کرد. تاوانبار دانی به‌وه‌ داناوه‌ که‌ ئه‌و دوو که‌سه‌ به‌ گولـله‌ی ئه‌و کوژراون و هۆکاره‌که‌شی بۆ مه‌سه‌له‌ی نامووسی گه‌ڕانده‌وه‌.

-----------------

بزووتنه‌وه‌: ئاگاداری‌ بێسه‌روشوێنه‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكرات نین
14 / 12 / 2010


له‌به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناوه‌ندی‌ چاك و ڕونكردنه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ 7پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبی‌ دیموكرات ، بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بلاَوده‌كاته‌وه‌.
له‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا که‌ ده‌زگای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت" بزووتنه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ نی‌ یه‌و هیچ زانیاری‌ یه‌كیش ده‌رباره‌ی‌ بێسه‌روشوێكرانی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ش نازانێت ، وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت جگه‌ له‌ چیرۆكێكی‌ دروستكراو و تۆمه‌تێكی‌ به‌تاڵی‌ ناحه‌زانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ هیچی‌ تر نی‌ یه‌ ، چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ خۆی‌ به‌ قوربانی‌ بێسه‌روشوێن بوون ده‌زانێت و داواش له‌ مرۆڤـ دۆستانی‌ جیهان ده‌كات پێشتیوانیان بن له‌ ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی‌ .
ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك
له‌ ده‌زگای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ یه‌وه‌
به‌ پێویستی‌ ده‌زانین له‌ وه‌لاَمی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ چاودێری‌ كوردۆساید (چاك) ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ به‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو و ڕای‌ گشتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ڕابگه‌یه‌نین .
سه‌ره‌تا سوپاسی پشتیوانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌ر و شوێنكراوه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌مان وداوای‌ دادگای‌ كرانی‌ بكه‌رانی‌ ئه‌وتاوانه‌ دژه‌ مرۆیی‌ یه‌ نواندویانه‌ و پیشتوانی‌ یه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان له‌ كه‌سوكار و قوربانیانی‌ ئه‌نفال و كبمیاباران له‌رابردوودا .
سه‌باره‌ت به‌ بێسه‌روشوێنكرانی‌ (7) ئه‌ندامی‌ (حدكا) كه‌ وه‌ك كوردۆساید له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان پێداوه‌و داوای‌ ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسیان له‌ ده‌زگای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات ، هه‌رچه‌ند ئه‌وبابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ده‌زگاكه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ نی‌ یه‌ به‌لاَم لێره‌وه‌ به‌ كوردۆساید و هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ بیستنی‌ ئه‌م وه‌لاَمه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ (بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان/عێراق) به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ نی‌ یه‌و هیچ زانیاری‌ یه‌كیش ده‌رباره‌ی‌ بێسه‌روشوێكرانی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ش نازانێت ، وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت جگه‌ له‌ چیرۆكێكی‌ دروستكراو و تۆمه‌تێكی‌ به‌تاڵی‌ ناحه‌زانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ هیچی‌ تر نی‌ یه‌ ، چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ خۆی‌ به‌ قوربانی‌ بێسه‌روشوێن بوون ده‌زانێت و داواش له‌ مرۆڤـ دۆستانی‌ جیهان ده‌كات پێشتیوانیان بن له‌ ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی‌ .
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ ساڵی‌ (1996) كاتێك ئه‌و تۆمه‌ته‌ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ (حدكا) خرایه‌ ئه‌ستۆی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ شاندێكی‌ بالاَی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ ده‌ست به‌جێ‌ سه‌ردانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبی‌ ناوبراوی‌ كرد له‌ ناوچه‌ی‌ تانجه‌رۆی‌ نزیك پارێزگای‌ سلێمانی‌ وله‌گه‌ڵ (سید مه‌نسور) به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ شهرستانی‌ پاوه‌ كۆبونه‌وه‌ و پێشیان ڕاگه‌یاندن كه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ هیچ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ به‌و مه‌سه‌له‌وه‌ نی‌ یه‌ و ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێن پروپاگه‌نده‌و تۆمه‌ته‌ ئه‌گینا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تێوه‌گلانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌له‌ ئارادا نی‌ یه‌ .
بۆیه‌ سارسام بوون به‌هاتنی‌ شاندی‌ بزووتنه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و ده‌ست به‌جێ‌ هێرشی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ڕاگرت و بڕیار بوو ئه‌وانیش سه‌ردانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ بكه‌ن وه‌ك چۆن ئه‌مان سه‌ردانیان كردبوون ته‌نانه‌ت دانیشتنه‌كه‌ش به‌ تۆماركراوی‌ لامان پارێزراوه‌ و ده‌توانین بلاَوی‌ بكه‌ینه‌وه‌ .
بۆیه‌ داوامان وایه‌ چیتر كوردۆساید و (حدكا) و كه‌سوكاری‌ ئه‌وكه‌سانه‌ش بێسه‌روشوێنكراون جارێكی‌ تر به‌مجۆره‌ قسانه‌ باوه‌ڕنه‌كه‌ن و خۆیان به‌دوربگرن له‌ دروستكردنی‌ تۆمه‌تی‌ ناڕه‌وا بۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ و وه‌لاَمی‌ ته‌واویان وه‌رگرتبێت، ئه‌گینا ئاسانه‌ تاوانباركردنی‌ خه‌ڵكی‌ به‌نوسراو به‌یاننامه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا .
له‌گه‌ڵ رێزدا.....
ده‌زگای‌ مافی‌ مرۆڤـ
13/12/2010

//////////////////////////////////////////
وتەکانی بارزانی دەنگ و باسی سەربەخۆیی دەولەتی کوردستانی لە ناوچەدا وررژاندوە

دوابەدوای لێدوانەکانی مەسعود بارزانی لە رۆژی کردنەوەی 13هەمین کۆنگرەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر ، کە تێیدا باسی لە مافی چارەی خۆ نوسین کرد بۆ گەلی کورد و ئاماژەیەکیشی بە هاوخەباتی پارت و رێکخراوە سیاسیە کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان کرد بۆ دەستەبەر کردنی مافی رەوای گەلی کورد ، دەنگدانەوە و دژەکردەوەیەکی بەرفراوانی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان لێکەوتەوە.

مەسعود بارزانی ئەم وتانەی لە حالێکدا لە هۆلی 13ەهەمین کۆنگرەی پارتی دێمواکراتی کوردستان دا کرد کە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر و سەرۆکی پارلمانی عیراقی فیدرال و رێژەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپی و ناوچە و کۆنسولخانەکان و نوێنەری سەفارەتخانەکان و نوێنەرانی پارت و ریکخراوە سیاسیەکانی پارچەکان تری کوردستان گوێگری وتەکانی بون.

عەلا شەلاوە ، ئەندامی پارلمانی عێراقی فیدرال دەڵی وتەکانی بارزانی هەوڵێکە بۆ پارچەکردنی عیراق ، ئەو دەڵی ئەوەی ئیستا کورد لە عێراق دا هەیەتی لە مێژودا بە خەونیش نەیدیوە !

ئەحمەد چەلەبی کەسایەتی سیاسی و بەناوبانگی شیعەی عێراقی دەڵێ ؛ قسەکانی بارزانی زۆر کۆنن و ئێمە وەک عێراقیەکان ساڵی 1992 لە کۆنگرەیەکی ئۆپۆزیسۆنی عێراقی دا لە ویەن پێتەختی ئوتریش ئەو مافەمان بۆ گەلی کورد پەسەند کرد .

حاکم شیخ لەتیف پارلمانتاری عێراقی لە سەر لیستی گۆران دەڵی ؛ قسەکانی بارزانی لە هۆلی کۆبونەوەی کۆنگرەی پارتی دێموکرات دا بونە و گوزارشت لە بۆچونی خەلکی کوردستان ناکەن .

مەحمود عوسمان کەسایەتی سیاسی و پارلمانتاری حێراقی فیدرال دەڵی؛ مافی سروشتی هەر پارتێکی سیاسیە کە ستراتژی و ئامانجی داهاتوی بۆ خۆی دیاری بکات و هیچ مەبەستێکی شاراوە لە پشت وتەکانی بارزانی دا نابیندرێت.

نیجیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان دەڵی ؛ هەر چەند مافی رەوای خۆمانە وەک هەمو نەتەوەکانی تری جیهان بەڵام جاری سەربەخۆییمان ناوێت و دەمانهەوێ لەگەڵ عێراق بمێننیەوە و ئەگەر سەرۆک بارزانیش بیهەوی سەربەخۆیی کوردستان رابگێنێت ئەوە بە بێ هیچ دودڵیەک ئەو کارە دەکات .

بەرهەم سالح ئەندامی دەفتەری سیاسی و سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان ؛ مەبەستمان لە سەلماندنی فیدرالیزم رێگە خۆشکردن بو بۆ سەربەخۆیی کوردستان ، و پێموایە ئێستا خەلکان و دەولەتان لە ناوچە دا بەو قەناعەت گەیشتون کە کورد سەربەخۆیی دەوێت. بەرهەم سالح ئەو وتانەی لە کۆبونەوەی (( کەلک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ئەتۆمی)) کرد کە لە هەولێر بەسترابو .

مەلا بەختیار کارگێری دەفتەری سیاسی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دەڵی : کێشەی کەرکوک کورد بەرەو سەربەخۆیی دەبات .

مالپەریکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە گالتە باس لە وتەکانی بارزانی دەکات و دەڵی کۆمەڵیک خەلکی کورد لە هەوڵیر داوا لە بارزانی دەکەن لە جیات مافی چارەی خۆ نوسین بۆ گەلی کورد دەکرێ چارەنوسی بێسەر و شوێنەکانی شەری براکوژی بەنی ساڵانی 19994 تا 1998 رونبکرێتەوە !'

شایانی باسە کە ولاتانی وەک تورکیە و سوریە و ئیران تا ئێستا بە شێوەی رەسمی قەت لێدوانێکیان لەمبارەوە نەداوە بەلام لە لایەن دەزگا سیخوری و دەست و پێوەندیەکانیان ئەم باس و خواستانە بە وردی دەخەنە ژر چاوەدێری


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر