به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری كامیاران، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌ئمورانی هێزی ئینتیزامی رژیم ئاستی ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵك به تایبه‌ت لاوانی ئه‌م شاره‌یان په‌ره‌پێداوه.
له‌م په‌یونده‌دا مه‌ئمورانی هێزی ئینتیزامی رژیم به شێوه‌ی به‌رده‌وام سه‌ره‌ڕای ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵك و لاوان له سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتیه‌كانی ئه‌م شاره، بێ هیچ هۆكارێك ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ناوه‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه دهیانگۆزێنهوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ههڵسو كه‌وته دژی ئینسانیه له خه‌ڵك و لاوان داوای كارتی سه‌ربازی ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ر وه‌رنه‌گرتنی وڵام، ئه‌م كه‌سانه راده‌ستی ناوه‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن.
---------------------------------------//////////////
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێکه‌وتی 10ی دێسه‌مبری ساڵی 1948 دا په‌یمانێکی بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا ده‌رکرد.
له ده‌یه‌ی 30 دا قه‌یران، به‌رژه‌وه‌ندی و نه‌ژادپه‌رستی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌کان ،باڵی به‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوادا کێشابوو. ئه‌و قه‌یران و به‌رژه‌وه‌ندیانه بوونه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر که وه‌ک شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م ناوی لێندراوه. ئه‌و شه‌ڕه که به داگیرکردنی پۆله‌ند له‌لایه‌ن وڵاتی ئاڵمانه‌وه له ڕێکه‌وتی 1 سێپته‌مبری ساڵی 1939 ده‌ستی پێ‌کرد، شه‌ش ساڵی خایاند و بوو به‌هۆی مردنی زیاتر له 60 ملیۆن مرۆڤ.
شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م به ڕاده‌ستبوونی ئاڵمان له ڕێکه‌وتی 8 ی مای ساڵی 1945 و به به‌کارهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌دژی شاره‌کانی هێرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، کۆتایی پێهات.
دوابه‌دوای شه‌ڕی جیهانی دوهه‌م، بۆ پێش‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و قه‌یرانه‌کان، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕێکه‌وتی 24ی ئوکتوبه‌ری ساڵی 1945 دامه‌زرا.
ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه بوو که له ئاستی جیهاندا ئاشتی به‌رقه‌رار بکات، مرۆڤه‌کان ژیانێکی باشتریان هه‌بێت و پێش له بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بگیردرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕێکه‌وتی 10ی دێسه‌مبری ساڵی 1948 دا په‌یمانێکی بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا ده‌رکرد.
به‌شێک له‌و په‌یمانه له‌م بڕگانه پێکهاتووه:
-هه‌موو مرۆڤێک ئازادانه له‌دایک ده‌بێت و خاوه‌ن یه‌ک نرخن.
-مافی هه‌موو مرۆڤێکه که مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی، وه‌ک؛ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیروبۆچوون، په‌یڕه‌ویکردنی ئازادانه له هه‌ر باوه‌ڕییه‌کی ئاینی، دامه‌زراندنی هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌ک یان بوونه ئه‌ندام له هه‌ر ڕیکخراوێکدا و به‌ستنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه.
-مافی هه‌بوونی خۆپاراستن بۆ هه‌موو مرۆڤێک له هێرش، گرتن و ئه‌شکه‌نجه.
- هه‌بوونی مافی دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ژیان، پێداویستییه‌کانی ته‌ندروستی و مافی په‌روه‌رده و فێربوون.
به‌گوێره‌ی په‌یمانه‌که، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ، به‌بێ جیاوازی نه‌ژادی، جنسی، زمان، سیاسی، نه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی هه‌ڵبژاردنی ئاین ده‌بێ بۆ هه‌موو مرۆڤ ڕه‌وا ببیندرێت و دابین بکرێت.
دوای زیاتر له 60 ساڵ به پێی ئاماره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ساڵی 2009دا ڕێژه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له سنهوری هه‌ژاریدا ده‌ژین گه‌یشتۆته نزیکه‌ی یه‌ک ملیارد.
نزیکه‌ی یه‌ک ملیارد مرۆڤ ڕۆژانه به که‌متر له یه‌ک دۆلار ده‌ژین. 2 ملیارد مرۆڤ بێبه‌شن له ئاوی پاک. 1ملیارد منداڵ بێبه‌شن له خوێندن. دوو ملیاردو 400 ملیۆن مرۆڤ بێبه‌شن له پێداویستییه‌کانی ته‌ندروستی.
له هه‌ر 5 سانیه‌یه‌کدا منداڵێک له جیهاندا له برسان ده‌مرێت. زیاتر له 11 ملیۆن منداڵی بێ دایک و باوک له ئه‌فریقادا ده‌ژین و 800 ملیۆن مرۆڤ به زکی برسییه‌وه ده‌خه‌ون.
ئه‌و ئامارانه له‌کاتێکدایه که وڵاتانی جیهان، ساڵانه زیاتر له 900 ملیارد دۆلار بۆ که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ خه‌رج ده‌که‌ن.
له کوردستانیش بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌سته‌وه، به به‌رچاوی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که بیروبۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن و داوای مافه سه‌ره‌تاییه مرۆییه‌کانیان ده‌که‌ن، ڕاپێچی زیندانه‌کان ده‌کرێن، ئه‌شکه‌نجه ئه‌کرێن و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌بڕێته‌وه.
داسه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 16 گیراوی سیاسی و مه‌ده‌نی کورددا و داسه‌پاندنی سزاگه‌لی زۆر قورس به‌سه‌ر چالاکانی خوێندکاری و چالاکانی ژن‌دا نموونه‌ی بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورده.
سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامبوونی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و واژۆکردنی هه‌موو په‌یمانه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌به‌رامبه‌ر به بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت مرۆڤی کورد نیشان نه‌داوه
روژه کانی دوایی قیامی 57 ئینقلابی* یان شۆره‌شی میکرۆبی ئیسلامی
/////////////////////
هه شت له ڤیدیۆ کڵێپه کان ماڵپەڕی ویکیلیکس چەند ڕاستییەک ئەخەنە روو کە لە خەڵک شاراوە بوون
خوێنەرانی هاوپشتی ئەوەی لێرەدا ئەیبینن چەند ڤیدیۆیەکی کۆکراوەیە لە پەیوەند بە ماڵپەڕی ویکیلیکس و جولیان ئاسانج. ڤیدیۆکان چەند ڕاستییەک ئەخەنە روو کە لە خەڵک شاراوە بوون . هەروەها جولیان تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە خستنە ڕووی دۆکیومێنتەکان و مافی ئازادانەی خەڵک لە دەستڕاگەیشتنی بە زانیاری ئەخاتە روو.
هەوڵ ئەدەین بە پێی توانا خوێنەرانی هاوپشتی لە کەمپەینە نێونەتەوەیییەکان بۆ ئازادکردنی جولیان و دەستهەڵگرتن لە هێرش بۆ سەر ماڵپەڕی ویکلیلیکس ئاگاداربکەینەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر