خۆپیشاندان
گێرهشێوێنیو كاری تێكده‌رانه نییه
قادر عه‌زیز
كاتێك ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی داوا‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بۆ چاكسازی ناداته‌وه‌و ده‌رگاكانی تر له‌به‌رده‌م خه‌ڵك‌و جێبه‌جێكردنی داخوزاییهكانی داده‌خات، ئه‌وا خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری زیاتر‌و ناچاركردنی ده‌سه‌ڵات بهچاكسازیو وه‌ڵامدانه‌وه بهداواو داخوازییه‌كانی ناچار په‌نا بۆ شهقامو خۆپیشاندان ده‌بات كه ئه‌مه‌ش مافێكی مهدهنیو دیموكراسی خه‌ڵكه بۆ هێنانه‌دی داخوازییه ره‌واكانیان.
دیاره له‌هه‌موو خۆپیشاندانێكدا هه‌تا له‌وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیاشدا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی هه‌یه، كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته ئه‌منیه‌تی خۆپیشانده‌ران بپارێزێ‌و له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست‌و مه‌ده‌نیشدا وه‌ك به‌كارهێنانی ئاو‌و گازی فرمێسك رێژ‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ته‌قه‌ی ئاسمانیش توندوتیژییه‌كان بڵاوه پێبكات.
ده‌سه‌ڵات ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكانه، سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان بكات‌و به‌پیر داوا‌و داخوازییه‌كانیانه‌وه بچێت، نه‌ك ناو‌و ناتۆره‌ی نه‌شیاوی وه‌ك (گێره‌شێوێن، ئاژاوه‌گێڕو ده‌ستی بێگانه) بداته پاڵ خۆپیشانده‌ران، كه ئه‌م تۆمه‌ته حازرو ئاماده‌كراوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌بنه‌ڕه‌تدا پاساوو زه‌مینه خۆشكردنێكه بۆ به‌كارهێنانی زه‌برو زهنگو توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌راندا وه‌ك ئه‌وه‌ی له2011/2/17دا له‌شاری سلێمانی روویدا.
دیاره ئه‌م شێوازه نادیموكراسییه نه‌ك هه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات كه خودی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه لهسهرههڵدانیان، به‌ڵكو توڕهییو فشار‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ سه‌ر دهسهڵاتو بۆ ناچاركردنی ده‌سه‌ڵات به‌گوێگرتن لهداخوازییهكانیان زیاتر ده‌كات.
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ بهگهندهڵیو ناعهدالهتیو خراپی خزمه‌تگوزاری له‌كوردستاندا ئه‌نجامه هۆكار نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت بیانوو بۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشاندان له‌ده‌ست خه‌ڵكدا نه‌هێڵێته‌وه، ئه‌وا پێش هه‌مووشتێك ده‌بێت گوێیان لێبگرێتو داوا‌و داخوازییه ره‌واكانیان جێبه‌جێبكات. خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كه درێژه‌ی هه‌یه، گوزارشته له‌ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستادا.
هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و كۆتاییهێنانیش به‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی، ئه‌ویش به‌هه‌ڵگرتنی به‌په‌له‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه:
1ـ وازهێنانی دهسهڵاتو راگه‌یاندنه‌كانی لهئیستفزازكردنی هه‌ستی خۆپیشاندهرانو سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئاژاوهگێڕییو گێرهشێوێنیو چه‌ندین ناووناتۆره‌ی تر كه پێچه‌وانه‌ی سروشتی دیموكراسیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانه له‌هه‌موو دونیادا.
2ـ سزادانی ئه‌و لایهنو به‌رپرسانه‌ی كه بوونه هۆی شه‌هیدو برینداركردنی ناڕه‌واو بێپاساوی خۆپیشانده‌رانی رۆژی 2/17و رۆژانی تری سلێمانی.
3ـ به‌ڕه‌سمی داوای لێبووردن كردن له‌شاری سلێمانی‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و خزم‌و كهسو خانه‌واده‌ی شه‌هیدو برینداره‌كان.
4ـ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ده‌ستبه‌جێی داوا‌و داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران،
ئه‌مه ئه‌و هه‌نگاوو رێوشوێنه بهپهلانان كه ره‌وشه‌كه ئارام ده‌كاته‌وه، دیاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیش ئه‌وا ده‌سه‌ڵات داوای لێده‌كرێت كه چاكسازییه‌كی ریشه‌یی له‌شێوازی حوكمڕانی‌و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌نجامبدات. خۆپیشاندانی چه‌ند رۆژه‌ی پارێزگای سلێمانی كه گوزارشته له‌ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، زه‌نگێكه كه پێویسته تا كات له‌به‌رده‌مدا ماوه ده‌سه‌ڵات له‌په‌یامه‌كه‌ی تێبگات.
alanddk@yahoo.com
--------------------------------
کاک دیاکۆی ئازیز ئیمه ئاگاداری کاک نهوشیرهوانین ئه‌و له کاتی ئیران‌دا هیچ به ده‌ست بۆ جابار فه‌رمان جاشی تایبه‌تی ئیران بۆ حه‌تا کاک نه‌وشیره‌وان له مهر ته‌حویل دانی چه‌ند پیشمهرگی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات به ئیران له مام جه‌لال ئیعترازی کرد ئه‌م به‌لگه نامیه له لایان حه‌مید ره‌زا زاکری عه‌لی عهسکریان ئه‌ندامانی پیشۆهی ئیتلاعاتی ئیران که ئیستا له غه‌ربدا ده‌ژین هاتۆه چاوه‌کم
یه‌کیتی و پارتی داوایان له حیزبی دیمۆکرات کۆمه‌له کردۆه له ئه‌ورۆپا دژی نه‌وشیره‌وان پرۆپاگه‌نده به‌که‌ن.
ئاخ کوردی نه‌زان مال شیواوی بی عه‌قل کاک دیاکۆ منی کرد به جآشی نه‌وشیره‌وان برام وانیه وایش مه‌لی کاتیک زه‌مانم باز به‌که‌م زۆرم هاپی با باسی نه‌که‌م به‌لگه‌کان لای منن ئیستا 7 کس له ئه‌ندامانی ئیتلاعاتی ئیران ئیستا وه‌ک پنابهر له غه‌ربدا ده‌ژین بۆتی باس ده‌که‌م
هه‌رچی بێت ئیمه خه‌لکیکی چۆساوهین نابێت دیکتاتۆر بین بده‌بێت ئازادیخۆاز و ئاشتی خۆاز بین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر