پارتی ئازادی کوردستان ئینشعابی تێکەوت
راگه‌یه‌ندراوی جیابوونه‌وه له پارتی ئازادیی کوردستان و
ئیتلاعاتی ره‌ژیمی ئیران تی ده‌کۆشێت که حیزبه‌کان له‌ت له‌ت به‌کات
پێکهێنانی پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران(پاکی)
به ناوی خوای گه‌وره و توانا و
به یادی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
حزب و رێکخراوه شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستان و ئێران!
له‌پاش ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه وه‌ک ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌رکه‌وت که به‌شی گرینگ و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی سه‌رکردایه‌تی و کادره‌کانی حزبه‌که‌مان سه‌ر به کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و حزبه‌که‌مان به سه‌رپه‌ره‌شتیی "مسته‌فا یه‌زدانپه‌نا"،"موحه‌ممه‌د یه‌زدانپه‌نا" و "حوسه‌ین یه‌زدانپه‌نا" خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کان و زه‌بروه‌شاندنه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان، جیابوونه‌وه‌ی خۆمان لێی راده‌گه‌یه‌نین.
له رابردوودا به وردی له لایه‌ن هاوڕێ مورتزا جه‌عفه‌ری(ئامانج کولیایی)ه‌وه هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه باس کراون.
زۆر پێویسته که خه‌ڵک و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و ئێران ئاگادار بن و قه‌ناعه‌تی پێ‌بێنن که جیابوونه‌وه‌ی ئێمه به هۆی پاره و کورسیی ده‌سه‌ڵاته‌وه نییه! کێشه‌ی ئێمه به هۆی خه‌یانه‌ت و گه‌نده‌ڵی و جنایه‌ت و تاونگهلێکهوهیه که بێ‌شک له‌گه‌ڵ رووخانی کۆماری ئیسلامی و ده‌رکه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی، به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرا ده‌بن و سه‌رمان له ئێستا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و باشتر قه‌دری ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌سته‌م به‌ڵام پێویست و کاریگه‌ره‌ی ئێستامان بۆ هه‌موولایه‌ک روون ده‌بێته‌وه.
له رێکه‌وتی 1ی گوڵانی ساڵی 1370 ی هه‌تاوی واته رێک 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا پارتی ئازادیی کوردستانی دامه‌زراند(که دیاره ئه‌و راستییه شێوێندراوه و 30 ی گوڵان وه‌ک رۆژی دامه‌زرانی حزبه‌که‌مان ناسێندراوه.). شه‌هید سه‌عید سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕشگێڕی که‌موێنه و راسته‌قینه بوو و له 1ی گوڵانی ئه‌و ساڵه‌دا به دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستانی ئێستا و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی پێشوو، سه‌رکردایه‌تیی یه‌که‌م رێکخراوی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێرانی وه‌ئه‌ستۆ گرت که توانی له جیهانی مردووی دووجه‌مسه‌ری و واژه‌گه‌لێکی وه‌ک شه‌ڕی چینایه‌تی و ئهنترناسیۆنالیزم و خه‌بات دژی ئیمپریالیزم و ... هتد ماڵئاوایی بکا و پێ بنێته جیهانی نوێه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه کۆماری ئیسلامی زۆر زوو توانی له رێگای کۆنتڕۆڵی که‌س و کاره نزیکه‌کانیه‌وه نفووز بکاته نێو ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان و کاک سه‌عید شه‌هید بکا. ئیتر له‌و رۆژه‌وه (بێجگه له خه‌باتی پێشمه‌رگه راسته‌قینه‌کانی)ئه‌م حزبه ته‌نیا رێکخراوێکی رووماداپۆشراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووه له باشووری کوردستان و خزمه‌تی به‌و حکومه‌ته کردووه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وه‌دی هێناوه.
ده‌رکه‌وتنی ئه‌م راستییه شکست و ئاشبهتاڵییهکه بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌سکه‌وتێکه بۆ کورد که به‌بێ خه‌بات و تێکۆشان وه‌دی نه‌هاتووه.
ئێمه به غه‌دری ده‌زانین ئه‌گه‌ر بێتوو مێژووی خه‌باتی کوردی رۆژهه‌ڵات له بیری بکا که چلۆن لاوێکی کورد له‌پێناو پێش‌گرتن له سیاسه‌ته گڵاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی و زیندووڕاگرتنی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی، سینگی خۆی کرده سپهر و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و رفاندن و زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه‌ی تێپه‌ڕاند و دواتریش ئاماده نه‌بوو بۆ پۆڵ و پاره و وه‌عدی جۆراوجۆر، خۆی و بیروباوهڕکهی به کۆماری ئیسلامی بفرۆشێ و له به‌رانبه‌ردا هه‌ستا و وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌ندامانی زه‌حمه‌تکێشی حزب، به به‌رهه‌می زه‌حمه‌ت و کاری شرافه‌تمه‌ندانه، به رێبه‌رایه‌تیی ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی، بناخه‌ی خه‌باتێکی پاک و شۆڕشگێڕانه‌ی بنیات نا و سمبول و نیشانه‌ی داموده‌زگاکانی کۆماری ئیسلامی (وه‌ک سه‌حه‌ر و ئیسلام ئۆنلاین و ... هتد) له نێو ئارمی حزبه‌که‌ی فڕ دا و سمبولی کورد و کوردستانی وه‌جێ دانا. به‌حه‌ق کولیایی ده‌رسی بوێری و ئیراده و خۆڕاگری و پاکیی پێداین.
ئێمه خۆ به خاوه‌نی شه‌هیدان و سه‌روه‌رییه‌کانی 20 ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگه ره‌سه‌نه‌کانی پارتی ئازادی ده‌زانین. هاوکات به داڕشتنی مانیفستێکی سیاسیی سه‌رده‌میانه و به‌خۆداچوونه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئامانج و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی، ده‌نگێکی نوێ دێنینه نێو بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
ئێمه به‌م زووانه به‌رنامه و پرۆگرامی سیاسیی پارتی ئازادی به وردی و به روونی ده‌ستیشان ده‌که‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی لێره‌دا پێویست به ئاماژه بێ ئه‌وه‌یه که، وه‌ک له رابردووش‌دا رامانگه‌یاندبوو یەک لە بنەما هەرەگرینگ و تایبەتمەندییەکانی هەنگاوە سیاسییەکانی ئێمە ئەوه‌یه کە "کوردستان" و "لوڕستان" بە دوو ناوی یەک وڵات دەزانین و بەو پێیە سیستەمی حیزبی و پرۆگرامە سیاسییەکانی خۆمان دادەڕێژین و پانتای خەباتەکەمان بۆ وەدیهاتنی "یەکێتی"، "ئازادی"، دێموکراسی" و "عەداڵەت" لە وڵات‌دا دیاری دەکەین.
هەروەها بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای بزووتنەوەی ئازادیخوازانه‌ی وڵاته‌که‌مان و بە وردبوونەوە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٢٠٠٣ەوە لە بەرانبەر لایەنە کوردییەکان، بە جێگای "بەرەی کوردستانی"، لە پێناو پێکهێنانی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی پێکهاتوو لە: ئەنجوومەنێکی نیشتمانی، سوپای پێشمەرگە و ئۆرگانێک بۆ بەڕێوەبەریی و رێکخستنی ئازادیخوازانی سیاسی و سڤیلی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، تێدەکۆشین.
بێگۆمان ئێمە دژ بە پێکهاتنی بەرەی کوردستانی نین و لەگەڵ هەر چالاکی و حەرەکەتێکداین کە لەو پێناوەدا ئەنجام بدرێ، بەڵام لەسەر ئەو باوەڕەین کە جەستەی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەمان بە شێوازێک پێکهاتووە کە گەیشتن بە بەرەی کوردستانی ئەستەمە و پێکهێنانی کۆنگرەیەک(کە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی، پلانی پێشنیاریی خۆمان هەیە) لەگەڵ دۆخی ئێستای بزووتنەوە گونجاوە و هاوکات کورد بە ئاوات و ئامانجە سیاسییەکانی نزیکتر دەکاتەوە.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە بێجگە لە کورد، ئازادیخوازانی نەتەوەکانی دیکەی نێو ئێرانیش دەبێ هەنگاوی لەمچەشنە بهاوێژن و "یەکگرتووانە" لەگەڵ ئێمە، لە پێکهاتەیەکی گشتگیردا، بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییە هاوبەشەکانمان وەک له‌ناوبردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بنیات نانی ئێرانی فیدڕاڵ و دێموکراتیک، خەبات بکەن.
ئازادیخوازانی کورد، لەپاش ئەوەی توانییان لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکدا، یەکێتی بە ریزەکانی خۆیان ببەخشن، دەکرێ دەسپێشخەڕیش بن لە دامەزراندنی فیدراسیۆن یان هاوپەیمانییەکی سیاسی بۆ سەرجەم نەتەوەکانی ئێران.
ئێمه باش ده‌زانین که تاکوو ئێستا کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی داوه لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستان به پرسگه‌لێکی وه‌کوو خۆ به ئێرانی پێناسه‌کردن یان به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریک بکا و لێکیان دووربخاته‌وه. هاوکات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه توانیویه‌تی ناکۆکی بخاته نێو ریزه‌کانی شۆڕشگێڕانی کورد و فارس و ئازه‌ری و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و تورکه‌مه‌نی ئێران. هه‌ر بۆیه راده‌گه‌یه‌نین که خاڵی هاوبه‌شی ئێمه و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران بۆ یه‌کگرتن و سه‌رخستنی شۆڕشی دێموکراتیک له‌م وڵاته و رووخاندنی کۆماری ئیسلامی، ئێرانی بوونه و نه‌ک هه‌ر خۆ به ئێرانی ده‌زانین به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاگری خه‌باته‌که‌مان له تاران وه‌ک پایته‌ختی ئێران ههڵبگیرسێنین.
پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران به‌گشتی بۆ کورد داوای "مافی دیاری کردنی چاره‌نووس" ده‌کا به‌ڵام، به‌و هۆیه‌وه که زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی نێو بزووتنه‌وه رێک که‌وتوون له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ ئێرانێکی فێدڕاڵ و بۆخۆشمان به رێگاچارهسهرێکی گونجاوی ده‌زانین بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران، به‌شێک له هه‌وڵه‌کانمان هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ده‌بێ.
هەروەها، ئێمە دامەزراندنی رێکخراوێکی فەراحزبی و نەتەوەیی بە مەبەستی نزیکبوونەوەی لایەنەکان و پاراستنی بایەخە مەعنەوی و پرێنسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خەباتی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت بۆ زیندووڕاگرتنی ناو و یادی شەهیدان و کۆکردنەوە و تۆمارکردنی ناوەکانیان لە ئارشیڤێکی نەتەوەییدا بە پێویست دەزانین.
ئێمه ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ لای هه‌موو لایه‌نه ره‌سه‌ن و ئازادیخوازه‌کانی کوردستان و ئێران راده‌کێشین. هاوکات قه‌ناعه‌تمان وایه که له کوردستانی ئازاد‌دا ئازادیی سیاسی به باشی بوونی هه‌یه و حکوومه‌ت و لایه‌نه کوردییه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان به‌تایبه‌ت یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دێموکراتی کوردستان وه‌ک حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی تر هه‌ڵویستمان له‌به‌رانبه‌ردا ده‌گرن و ئاسانکاریی یاسایی پێویست بۆ خه‌باتی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران (پاکی) ده‌که‌ن و ئێمه‌ش به‌پێی یاساکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان درێژه به چالاکیی خۆمان ده‌ده‌ین.
ئێمه ههموولایهتان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی ناویان له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه(ته‌نیا له باشووری کوردستان و له یه‌که‌م هه‌نگاودا) له پارتی ئازادیی کوردستان جیا ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی تر له هاوڵاتیانمان، پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران(پاکی) بنیات ده‌نێن:
مورتزا جه‌عفه‌ری
موحه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵایی
حوسه‌ین موحه‌ممه‌دی
حوسه‌ین ئه‌حمه‌دی
ئازاد قوبادی
شاهۆ موحه‌ممه‌دی
موحه‌ممه‌د محمدی
موحه‌ممه‌د پیری
سیروان ئیبراهیمی
یۆسف موحه‌ممه‌دی
شاهۆ که‌ریمی
هێمن پاڵانی
حوسه‌ین قادری
عه‌دنان ره‌سووڵی
مه‌سعوود ئه‌حمه‌دی
جاندار حه‌یده‌ری
سه‌لام موحه‌ممه‌دی
سیروان ئاقایی
حه‌کیم ره‌حمانی
ستار عه‌بدوڵڵایی
ستار ئیبراهیمی
گۆران قادری
ئه‌بووبه‌کر گۆده‌رزی
قانع نووری
رێبوار ئه‌مینی
موحه‌ممه‌د که‌ریمی
ئاران رۆژهه‌ڵاتی
عه‌زیز قوبادی
به‌رزان موحه‌ممه‌دی
ئه‌حمه‌د پاڵانی
سه‌ید حوسه‌ین هه‌ورامی
وریا هه‌ورامی
دڵشاد پاڵانی
نزام قوبادی
حه‌مزه بابایی
مهدی که‌رمی
ره‌شید عه‌بدۆڵڵاهی
شاخه‌وان موحه‌ممه‌دی
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵایی
هه‌روه‌ها تاکوو ئێستا توانیومانه له پاش په‌سند کردنی ناوی پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران، به پێی دۆخی خۆمان سه‌رکردایه‌تییه‌ک به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه بۆ خۆمان رێک بخه‌ین و له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی و ئۆرگانه حزبییهکانمان ده‌ناسێنین:
به‌ڕێز مورتزا جه‌عفه‌ری (ئامانج کولیایی) : سکرتێری پاکی
به‌ڕێز محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵایی: جێگری سکرتێر
به‌ڕێز حوسه‌ین موحه‌ممه‌دی: به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان
به‌ڕێز حوسه‌ین ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی به‌شی ماڵی
به‌ڕێز ئازاد قوبادی: به‌رپرسی کۆمیته‌ی لاوان
به‌ڕێز شاهۆ موحه‌ممه‌دی: به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستن
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان نایشکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان!
پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران(پاکی)
1ی گوڵانی 1390 هه‌تاوی
21 ی ئاوریلی 2011 زایینی
تێبینی: ئاگادارین که بنه‌ماڵه‌ی یه‌زدانپه‌نا یان فه‌یزوڵڵابه‌گی که‌سانێکیان داناوه به ناوی ئه‌ندام و به‌رپرسی ئێمه‌وه خۆ به خه‌ڵک ده‌ناسێنن و هه‌ڵوێست ده‌گرن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئهنترنیشدا به‌وشێوازه چالاکن و له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ری حاک کردنی مایلهکانیشمان له ئارادایه. بۆیه راده‌گه‌یه‌نین که هیچ جۆره دۆستایهتیهکمان له‌گه‌ڵ هیچ کام له یهزدانپهناکاندا نه‌ماوه و تا ته‌واوکردنی کاری دانانی ماڵپه‌ڕ و ئیمایل و فه‌یسبووکی دوور له نفووزی ئه‌وانیش، ته‌نیا پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سکرتێر، جێگره‌که‌ی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانمان ئیعتباری هه‌یه.
تاکوو ده‌ستنیشانکردنی هه‌موو کاناڵه‌کانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاکی،
ده‌توانن له رێگای ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه پێوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن:
هاوڕێ ئامانج کولیایی 07704602899
هاوڕێ محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵایی 07703617112
هاوڕێ حوسه‌ین موحه‌ممه‌دی 07703510597
http://beyani.net/more.php?id=3840
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر