Pages

۱۳۹۰ خرداد ۲۸, شنبه

پێنج پــیاو ده‌ســتدرێــژی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌تێكی‌ حــه‌ڤــده‌ ساڵــه وحشیه‌کانن


پێنج پــیاو ده‌ســتدرێــژی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌تێكی‌ حــه‌ڤــده‌ ساڵــه وحشیه‌کانن
کــــۆمـــه‌ڵایــه‌تــی:دوای‌ دوو هه‌فته‌ به‌ندكردن له‌ماڵێكی‌ چۆڵدا، به‌ پێنج پیاوی‌ كوردو عه‌ره‌ب، ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژنێكی‌ ته‌مه‌ن حه‌ڤده‌ ساڵ، ئێستا ژنه‌كه‌و چوار له‌و پیاوانه‌ له‌زینداندان‌و پیاوێكیشیان ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پۆلیس به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ سێ‌ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ بۆ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ خاڵی‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و سلێمانی‌ هاتووه‌‌و له‌گه‌راج خۆی‌‌و برازا شه‌ش مانگه‌ شیره‌ خۆره‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵێكی‌ چۆڵی‌ ده‌برێن‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ “به‌زۆر سێكسی‌” له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و ماڵه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵ‌و چاودێریكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا بووه‌و رۆژێك له‌هه‌ڵمه‌تێكدا خۆیان داوه‌ به‌سه‌ریانداو دوو پیاو‌و ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، دواتر ژنه‌كه‌ش ئیعترافی‌ له‌سه‌ر سێ‌ پیاوی‌ تریش كردووه‌ كه‌ دوان له‌وانه‌ ده‌ستگیركراون‌و به‌تۆمه‌تی‌ “ده‌ستدرێژیكردنی‌ سێكسی‌” دادگایی‌ ده‌كرێن‌و ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ تۆمه‌تی‌ “له‌شفرۆشی‌” ده‌ستگیركراوه‌و منداڵه‌كه‌شی‌ له‌گه‌ڵدایه‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر