Pages

۱۳۹۰ تیر ۲۵, شنبه

یک روزنامه فرانسوی خبر داد کمک شش میلیارد دلاری ایران به سوریه

در ایران نه مدرسه سالمی وجود دارد و نه اموزش و پرورش سالمی حتی جادها خوب نیستند آقایان وطنفروش میخواهند ششمیلیارد دلار به دولت در حال سقوط دیکتاتور بشار اسد هدیه کنند در حالیکه مردم ایران محتاج هستند و 35 تا 40% زیر خط فقر شدید قرار دارند و بهتر نیست به فکر باسازی کشور خویش باشند این وطنفروشان دینی؟
یک روزنامه فرانسوی خبر داد کمک شش میلیارد دلاری رژیم ایرانفروش ولایت فقیه به سوریه.

جمهوری جنون اسلامی ضد مردم ایران قصد دارد به منظور کمک به اقتصاد سوریه شش میلیارد دلار به این کشور کمک کند.

روزنامه فرانسوی "لز کو" در شماره جمعه 15-7-2011 با اشاره به گزارشی که در مرکز تحقیقات استراتژیک ایران تهیه شده، نوشته است که آیت‌الله خامنه‌ای رهبر جمهوری اسلامی ایران با پیشنهاد کمک حدود شش میلیارد دلاری به سوریه موافقت کرده است.

با اوج گرفتن اعتراض های مردمی در سوریه بسیاری از سرمایه گذاران اموال خود را از بانک های این کشور خارج کرده اند. این روند باعث کاهش ارزش واحد پول سوریه به اندازه 15 در صد شده و به اقتصاد این کشور لطمه زده است.

به نوشته‌ "لزکو" از کمک پنج میلیارد و هشتصد میلیون دلاری، یک و نیم میلیارد دلار آن وام سه ماهه خواهد بود. همچنین از ماه آینده‌ی میلادی ایران ۲۹۰ هزار بشکه نفت در روز در اختیار سوریه خواهد گذاشت.
----------------------------------------
image

به‌یاننامه‌ی چاودێری كوردۆساید به‌ بۆنه‌ی رۆژی دادپه‌روه‌ری جیهانی 17-7 ه‌وه‌ ... له‌ رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به‌ قڕكردنی‌ گه‌لی كورد ده‌كه‌ین

رۆژی 17-7 هاوكاته‌ له‌ گه‌ڵ ڕۆژی په‌سه‌ند كردنی په‌یماننامه‌ی رۆما له‌ ساڵی 1998، كه‌دواتر له‌ ساڵی 2002 دا، له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌و په‌یمانامه‌یه‌دا دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یه‌نرا، كه‌ كار ده‌كات بۆ دادگایی كردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی پێشێلكاری گه‌وره‌ ده‌كه‌ن ( جینۆساید- تاوانی جه‌نگ-تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی- عدوان) خۆش به‌ختانه‌ش له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا له‌ وڵاتی ئۆگه‌ندا به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ جه‌نگه‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ك تاوانی جه‌نگ ناسی.
تا ئێستا 116 ده‌وڵه‌ت ئه‌و په‌یماننامه‌یانه‌ واژۆ کردووه و ‌په‌یوه‌ست بوونی‌ خۆیان به‌ دادگاکه‌وه‌ راگه‌یاندووه, باشوری سودانیش رایگه‌یاندووه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ دادگاكه‌وه‌ ‌. رۆژ له‌ دوای رۆژ ئیعتباری ئه‌م دادگایه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر و وڵاتانی زیاتر له‌ئاستی جیهانیدا متمانه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ په‌یماننامه‌که‌‌ ده‌رده‌بڕن و به‌ بڕگه‌کانیه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دادگایه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی پێش مانگی جولای 2002 كار ده‌كات، كه‌ تاكو ئیِستاش له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌و پێشێلكاریانه‌ به‌رده‌وامن، نموونه‌ی‌ "بێ رێزی کردن و سوتاندنی ته‌رمی گه‌ریلاکانی پ.ک.ک و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ دژیان ده‌چێته‌ خانه‌ی پێشێلكاری یاساكانی جه‌نگه‌وه‌ " به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونی ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ دادگاوه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ دۆزیان له‌ دژ بكرێته‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌ک چاودێری كوردۆساید كه‌ یه‌كه‌م رێكخراوین ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جیهانین بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که‌ هه‌وڵ بۆ په‌یوه‌ست کردنی وڵاتانی (( عێراق ,ئێران ,توركیا,سوریا)) به‌و‌ دادگاوه‌ بده‌ین، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ پێویست و گرینگ بۆ ڕێگا گرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی تاوانی زه‌ق به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین و له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ به‌رامبه‌ری ده‌یپارێزێت .
هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا پارساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیمان كۆنفرانسی یه‌كه‌می كورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردوستان رێک ِبخه‌ین.
هاوكات هه‌ڵمه‌تی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ په‌یوه‌ست بوونی عێراق به‌ دادگای تاوانی نیو ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌رز ده‌نرخێنین , هیوادارین په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غداش هه‌مان هه‌ڵمه‌ت ده‌ست پیچ بكه‌ن بۆ په‌یوه‌ست بوونی عێراق به‌ دادگاكه‌وه‌ , ئه‌ركی په‌رله‌مانتارانی كوردیشه‌ له‌ توركیا هه‌مان هه‌وڵی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ست بوونی توركیا به‌ دادگاكه‌وه‌ .


به‌ڵێ بۆ دادپه‌روه‌ری
به‌ڵێ بۆ داگایی کردنی تاوانبارانی جینۆساید ,جه‌نگو تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی


كه‌مپینی جیهانی له‌ لایه‌ن ( سی ئای سی سی ) یه‌وه‌ ڕێكخرا بۆ په‌یوه‌ست بوونی توركیا به‌ په‌یمانامه‌كه‌وه‌.
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=4465


ئه‌م بانگه‌وازه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ ر ی هه بوو له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا و له سایتی حوریه تدا تیشكی خرایه سه ر وه ك له خواره وه نموونه‌ ی سایته كه بلاوكراوه ته وه :
http://www.hurriyet.com.tr/english/domestic/11052289.asp?scr=1

چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
17-7-2011

-----------------------

كوردستان هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ باشووی سوودان ‌

image

ره‌زا شـوان :‌له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی « ٩ / ٧ / ٢٠١١» به‌ ئاماده‌بوونی « ٣٥» سه‌رۆك و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان « بانكی كی مۆن » ، به فه‌رمی ده‌وڵه‌تی« كۆماری باشووری سوودان » له‌ ناو ئاپۆڕای گه‌لی شاد و دڵخۆشی باشووری سووداندا له‌ شاری« جوبا »ی پایته‌ته‌ختدا ڕاگه‌یه‌ندرا..

« سلڤاكیر » وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌م كۆماره‌ سوێندی یاسایی خوارد..به‌ خۆشی و به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان و به‌‌ هه‌ڵهه‌ڵه‌لێدان و بژی بژی و شه‌كره‌گریان و پێكه‌نین، له‌ پاڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی شۆڕشه‌كه‌یان جۆن گه‌ره‌نگ ــ كه‌ دوو مانگ له‌ دوای مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی ئاشتی له‌« ٢٠٠٥ »دا ، به‌ كاره‌ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا ــ به‌ ئه‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه‌ ئاڵا ڕه‌نگ په‌لكه‌زێڕینه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ و هه‌موو پێكه‌وه‌ش مارشی نه‌ته‌وایه‌تییان چڕی و.. ئه‌و ڕۆژ و شه‌وه‌شیان به‌ شایی وسه‌ما و گۆرانی و به‌ ته‌پڵیدانی سه‌ركه‌وتن و هاتنه‌دی هیوا و ئاواته‌كانیان به‌سه‌ر برد.. جا له‌ دنیادا چ شتێك هه‌یه‌ به‌ قه‌د ڕزگاری و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ئاشتی خۆش بێت .
ئیمه‌ی كورد پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی باشووی سوودان ده‌كه‌ین .. نوخشه‌ش بێت له‌ گه‌لی كوردمان و هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی چه‌وساوه‌ی تێكۆشه‌ر .. بێگومان سه‌ركه‌وتن و ڕزگاربوون و ئازادی ، هه‌موو ناخۆشی و ناسۆری و ئازار و زامه‌كان ساڕێژ ده‌كات و له‌ بیری ده‌باته‌وه‌ .

به‌ڵام من كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌م گوێ لێبوو ــ سه‌ربه‌خۆیی باشووری سوودان ــ پڕ قوڕگم بوو له‌ گریان و.. چاوه‌كانم پڕ بوون له‌ ئه‌شك.. دڵنیام كه‌‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ برینی زۆربه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی هێنایه‌ سوێ.. چونكه‌ ئێمه‌ی كورد له‌ كوردستاندا، زۆر له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌ شۆڕشمان هه‌ڵگیرساند و زۆر زیاتریش له‌وان قوربانیمان داوه‌ .. كه‌چی هێشتا ڕزگاری و ئازادی ته‌واو و سه‌ربه‌خۆییمان وه‌رنه‌گرتووه‌ و.. تا ئه‌مڕۆش‌ داگیركه‌رانی كوردستاندا ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بسڕنه‌وه‌ و قڕمان بكه‌ن..

كۆماری باشووری سوودان ، بوو به‌ ده‌وڵه‌تی ژماره‌ « ١٩٣» ێ و بۆ به‌ ئه‌ندامێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو مافێكی ئه‌ندامێتی هه‌یه‌ و ئاڵاكه‌شی له‌ سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌شه‌كێته‌وه‌ ، بوو به‌ ده‌وڵه‌تی ژماره‌ «٥٤ »ی ئه‌فریقاش.. من دڵنیام له‌ چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا هه‌رێمی« دارفۆر »یش سه‌ربه‌خۆیی ورده‌گرێت.

من له‌وه‌یا دڵم به‌ خۆمان ده‌سووتێ ، كه‌ به‌راوردێكی كورد و گه‌ڵی باشووری سوودان ده‌كه‌م ، بۆ نموونه‌ ڕووبه‌ری هه‌موو كوردستان ، له‌ باشووری سوودان زیاتره‌ و ، ژماره‌ی گه‌لی باشووری سوودان نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆنه‌،به‌ڵام ژماره‌ی گه‌لی كوردمان نزیكه‌ی په‌نجا ملێۆنین.. گه‌لی باشووری سوودان به‌ قه‌د كورد زوڵم و زۆریان لێنه‌كرا ، نه‌ كیمیاباران كران و نه‌ ئه‌نفال كران و ، له‌ شوێنی خۆشیاندا ڕا نه‌كوێزرانه‌وه‌ و ته‌عریبی ناوچه‌كه‌شیان نه‌كردوون..وه‌كو ئێمه‌ی كورد جینۆساید نه‌كران .. باشووری سوودانیش وه‌كو كوردستان نه‌وتی لێیه‌ و، له‌ « ٧٥ ٪ »ی نه‌وتی سوودان كه‌وتۆته‌ باشووری سوودانه‌وه‌ .. باشووری سوودان ، به‌ قه‌د كوردستانی ئێمه‌ كاول و وێران نه‌كرا.. دۆزی كوردیش له‌ كێشه‌ی گه‌لی باشووری سوودان زۆر كۆنتر و له‌ پێشتره و له پێش ئه‌وانیشه‌وه‌ له‌ باشووری كوردستان دا ده‌ستمان به‌ شۆڕش كرد ‌.. ئه‌وان كریستیانن ، ئێمه‌ی كورد به‌ زۆری ئیسلامین و زیانیشمان بۆ هیچ گه‌لێك نه‌بووه‌ ، به‌ڵام هه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی ئیسلامییه‌وه‌یه‌ خاكی كوردستانمان داگیركراوه‌ و ، گه‌وره‌ترین تاوان و دڕنده‌ییان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌له‌كه‌مان كرد و تا ئه‌مڕۆش ده‌ستیان له‌ تاوانه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و ده‌ستیان به‌ خوێنی كورد سووره‌.. تۆبۆگرافیای باشووری سوودان ، وه‌كو كوردستان شوێنه‌كه‌ی سه‌خت و یاخی نییه‌.
كه‌چی ئه‌وان ڕزگاریان بوو و گه‌یشتن به‌ هیوا و ئاواته‌كانیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دامه‌زراند و دانیان پێنرا.. له‌ پێش هه‌موو ده‌وڵه‌تێكدا ، دوه‌ڵه‌تی سوودان دانی به‌ سه‌ربه‌خۆیی كۆماری باشووری سووداندا نا و..سه‌رۆكی سوودان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له‌ پاڵ ڕكه‌به‌ره‌كه‌ی، سه‌رۆكی باشووری سوودان سلڤاكیر له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا ڕاوه‌ستابوو، به‌ گه‌رمیش پیرۆزبایی لێكردن .. هه‌رچه‌ند تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م ملكه‌چكردنه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له‌ ئه‌نجامی ناچاركردن وگوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و ، لابردنی گه‌ماروو له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ڕازیبوو.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عومه‌ر به‌شیر به‌ هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ و به‌ ڕیچكه‌ شكاندنی ده‌زانم.. هیواخوازیشم ‌كه‌ سه‌ركرده‌كانی تری عه‌ره‌ب چاوی لێبكه‌ن.. ده‌بێت ڕژیمه‌ شۆڤێنییه‌كانی تركیا و ئێران و سوریا كه‌ دوژمنی ئازادی و دیموكراتی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤن .. باش به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ ، كه‌ مه‌حاڵه‌ بتوانن به‌ زه‌بری هێز و به‌ له‌شكرتاری له‌ هه‌قی ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌لی ئازادیخوازی كوردمان بهێنن .. زووبێت یا دره‌نگ ناچاریان ده‌كه‌ین كه‌ چۆك داده‌ن و مله‌كه‌چی خواسته‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بن .. كورد وته‌نیش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی یه‌كێكی تر ڕابكشێت ، هه‌ڵیده‌ته‌كێنن و له‌ژێری ده‌ری ده‌كه‌ن .
مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی كه‌ له‌ خۆیان زیاتر دان به‌ مافی گه‌له‌كانی تردا نانێن و ، ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ و زمانه‌كانیان بسڕنه‌وه‌ و به‌ چاوێكی كه‌متر سه‌یریان بكه‌ن.. پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وهه‌ڵكردن مه‌حاڵه‌ و ناچێته‌ سه‌ر.. بۆیه‌ تا ڕۆژێك زووتر له‌یه‌ك جیاببنه‌وه ‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ و ناوچه‌كه‌ش زووتر و زیاتر ئارامی و ئاشتی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت .

بۆیه‌ ته‌نها چاره‌ی یه‌كجاری ، جیابوونه‌وه‌ و بڕیاردانه‌ له‌‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی.. تا ڕۆژیك زوتر ئێمه‌ی كوردیش بڕیاری جیابوونه‌وه‌ و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی « كۆماری كوردستان »مان بده‌ین دره‌نگه‌ .. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕیاره‌ چاره‌نوسازه‌ ئاسان نییه‌ و ، دوژمنی زۆره‌ ، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و گریمانه‌كان و ئه‌و به‌رهه‌ڵستییانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌ ، به‌ باشی ئاماده‌بكه‌ین و له‌وانه‌شه‌ قوربانییه‌كی زۆرتریش بده‌ین .. چونكه‌ كورد وته‌نی : « ماسی گرتن بێ داوێن ته‌ڕبوون ناگیرێ ».. هه‌ر بڕیار و هه‌نگاوێكی مه‌زنیش پێویستی به‌ وێران و غیره‌ته‌..ده‌وترێش « ئه‌وی بترسێ قه‌ت ناخه‌له‌سێ ».
ئه‌مه‌و ئێمه‌ی كورد له‌ باشووری كوردستاندا ، ئه‌زموونێكی زیاتر له‌بیست ساڵ ، سه‌ركه‌وتنمان له‌ حوكمڕانیمان هه‌یه و بووینه‌ هۆی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و به‌هێزكرنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێكانی كوردستاندا..هێزێكی مه‌شق پێكراوی باشی پێشمه‌رگه‌شمان هه‌یه‌.. هه‌موو فاكته‌ر و بنه‌ما سه‌ره‌كی و پێویستییه‌ گرنگه‌كانی جیابوونه‌وه‌ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان تیدا هه‌یه‌..

نازانم بۆ هه‌موو كاتێك ئێمه‌ خۆمان به‌ كه‌م ده‌زانین .. ؟ بۆ به‌ كه‌م ڕازی ده‌بین تا به‌ كه‌مترین ماف ڕازیمان بكه‌ن.. ؟‌ ئه‌ی بۆ هێنده‌ خۆشباوه‌ڕ و دڵسافین و زوو ده‌كه‌وینه‌ داوه‌وه‌ و ، به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژاراوی و ، به‌ به‌ڵێنه‌ درۆكانی نه‌یاران و داگیركه‌رانی كوردستانمان ده‌خه‌ڵه‌تێن.. ؟ ئه‌ی تاكه‌ی له‌ به‌سه‌رهات و هۆیه‌كانی شكستی و تاڵی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕابردوومان ، په‌ند و وانه‌ وه‌رناگرین ..؟ مه‌خابین كه‌ ‌دووباره‌ و ده‌باره‌ هه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌..؟
با به‌س ئه‌م قه‌وانه‌ سواوه‌ لێبده‌ین ‌.. كاتی بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه‌ و هه‌لومه‌رج و كه‌شوهه‌وایه‌كی گۆنجاوی له‌بارمان نییه‌ .. ڕاسته‌ هه‌لومه‌رج ده‌توانێت جیۆپۆلیتیكی ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت و هه‌ندێك گۆڕانكاری چاوه‌ڕوانه‌كراو بهێنته‌ كایه‌وه‌ .. به‌ڵام خۆ نابێت ده‌سته‌وتان دابنیشین و هه‌ر له‌ چاوه‌ڕێی هه‌لومه‌رج دابین ، ئه‌ی كێ ناڵێ كه‌ هه‌لومه‌جێكی خراپتر نایاته‌ كایه‌وه‌ .. كورد وته‌نی : « تا ژیر بیری كرده‌وه‌ .. شێت له‌ ڕووبار په‌ڕییه‌وه‌ ».. ولیام جێمس ده‌ڵێت : « پیاوه‌ ئازاكان خۆیان هه‌له‌كان دروست ده‌كه‌ن ، ترسنۆك و لاوازه‌كانیش چاوه‌ڕێی هه‌ل ده‌كه‌ن » هه‌ر له‌ باره‌ی هه‌لومه‌رجه‌وه‌ بنیامین دزرائیلی ده‌ڵێت: « مرۆڤ وه‌چه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كان نین، به‌ڵكو به‌ به‌رهه‌میده‌هێنن ».. تا ئێستاش چه‌ند جارێك هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ گه‌له‌كه‌مان ڕه‌خساوه‌ .. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌مانتوانیوه‌ به‌ باشی بیان قۆزینه‌وه‌ و، تا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌كانمان بكه‌ین و جاڕی سه‌ربه‌خۆییمان بده‌ین .. تاڕاده‌یه‌كیش ئۆباڵی ئه‌م ئاكامه‌ له‌ ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی گه‌له‌كه‌مان دایه‌ ، من گومان له‌ دڵسۆییان نییه‌ ، به‌ڵام به‌ ووردی پێشبینیان نه‌كردووه‌ و بڕیارێكی بوێرانه‌ی چاره‌نووسازیان نه‌داوه‌ .

به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد تا ئه‌مڕۆش ، نه‌ پلانێكی تۆكمه‌ی یه‌كگرتوومان هه‌یه‌ و ، نه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی داڕێژرا و ، نه‌ پرۆژه‌یه‌كی ستاتیژی نه‌ته‌وایه‌تی باڵاشمان هه‌یه‌ .. هه‌ر لایه‌ن و هه‌ر حیزبێك‌ ،خۆی به‌ ته‌نها ڕابه‌ر و به‌ ده‌مڕاستی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانێت.

دێی فره‌ كوێخاش ، مایه‌ی بێ سه‌ره‌ و به‌ره‌یی و پاشاگه‌ردانی و ماڵوێرانی یه‌ .

تا ئه‌مڕۆش نه‌مانتوانیوه‌ به‌ تۆكمه‌یی ناوماڵی كوردمان ڕێكبخه‌ین و ، له‌ به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی كورد دا، خه‌بات و كۆششه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و، به‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك وتاری سیاسییه‌وه‌ بچینه‌ پێشه‌وه‌ .. هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ زامنی هێنانه‌دی هیوا و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان .. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ جیاتی یه‌كگرتنمان بوینه‌ته‌ چه‌ندین پارچه‌وه‌ ، له‌ پێناوی ده‌سه‌ڵات و كورسی و پایه‌دا ، له‌ ململانێ و مشتومڕێكی بێ مانای سیاسی داین..هه‌ر خه‌رێكی تاوانباركردنی یه‌كتری و سووكردن وتانه‌ وته‌شه‌ر له‌ یه‌كتر گرتنین ، پاشه‌قولی یه‌كتری ده‌ده‌ین .. ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندی هه‌ر لایه‌نێكیش زۆر به‌بێ تامی هێڕش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر له‌یه‌نه‌ ڕكه‌به‌ره‌كانی تر.. هێنده‌ی تامه‌زرۆ و به‌ په‌رۆشی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن، نیۆ هێنده‌ له‌ خه‌می چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا نین .. ئه‌مه‌ش ئه‌و هیوایه‌یه‌ كه‌ دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌ ئاواتی ده‌خوازن .. هه‌رده‌میش ئه‌م خاڵه‌ لاوازه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان قۆزتۆته‌وه‌ .. به‌نزینیان به‌سه‌ر ئاگردی دووبه‌ره‌كیماندا كردووه‌ و پێمان پێكه‌نیون .. تا ئێستا چه‌ند جارێك له‌ لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ نزیك بووینه‌ته‌وه‌..به‌ڵام به‌ هۆی ناكۆكی و نارێكی و ناپاكی و و جاشایه‌تییه‌وه‌ ، هه‌ڵخلیسكاوین و هاتووینه‌ته‌وه‌ خاڵی هیچ و هه‌نگاوی یه‌كه‌مان و.. ڕێسه‌كمان بۆته‌وه‌ به‌ خوری.. باجی ئه‌م هه‌ڵانه‌ش گه‌له‌كه‌مان داوێتی .
ڕاسته‌ كوردستان له‌ نێو بازنه‌یه‌كی داگیركه‌راندایه‌ .. خۆ گه‌لی جووله‌كه‌ش له‌ نێو دوورگه‌یه‌كی عه‌ره‌بدا، به‌ڵام توانیان ده‌وڵه‌تی ئیسرائێل ی سه‌ربه‌خۆیان دامه‌زرێنن ، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، نه‌ك هه‌ر دوژمنایه‌تی ئسرئیل ناكه‌ن، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی باشییشیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌یه‌.. ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ ئه‌م نزیكانه‌ش.. بینیمان كه‌ چۆن هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و یۆگسلاڤیا و چیكۆسلۆڤاكیا و ئه‌ریتیریا و ئه‌سیوپیا و ئه‌نده‌نووسیا و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و تازه‌ترینیش ده‌وڵه‌تی سوودان.. له‌سه‌ر ئیراده‌ و خواستی گه‌له‌كانیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و ، هه‌ر گه‌له‌ و بوون به‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و..په‌یوه‌ندی و ڕێز و هاوكارییه‌كی باشسیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا هه‌یه ‌.. ئه‌م لێك جیابوونانه‌وه‌ ، بوونه‌ هۆی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ نیوان ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌دا .. مێژووش سه‌لماندی كه‌ دڕنده‌ترین سوپا و، كوشنده‌ترین چه‌ك و ملهوڕترین دیكتاتۆر .. ناتوانن هه‌ره‌س به‌ ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌لانی تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێڕی كۆڵنه‌ده‌ری ئازادی و ڕزگاریخواز بهێنن .

له‌ ڕاستیشدا سه‌ركرده‌كانی كوردمان ، به‌ ڕازیبوون به‌ ڕاپرسی له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ترمان له‌ باشووری كوردستاندا ، كه‌وتنه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌وه‌ و، ڕاستكردنه‌وه‌ی قوربانی و كاتێكی زیاتری ده‌وێت .. ئه‌م ناوچانه‌ كه‌ مێژوو و هه‌موو به‌ڵگه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گرتووه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، كه‌ به‌شێكن له‌ كوردستان ، خاكی خۆمانه‌ و جێی هه‌زاران ساڵه‌ی باب و باپیرانمانه‌.. جا جۆن ده‌بێت ئێمه‌ ڕاپرسی له‌سه‌ر بكه‌ین .. له‌مه‌دا تێكه‌وتین .. هه‌ر خۆشمان ده‌ڵێن مادده‌ی« ١٤٠» مادده‌یه‌كی ده‌ستووریه‌‌.. وه‌كو ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه‌ و ، له‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ دوا كاربه‌ده‌ست و‌ ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆی عێراق ، هیچ حیسابێك بۆ ده‌ستوور و یاسا و به‌ڵێن ناكه‌ن.. ئه‌مان سه‌دام حوسێن ئاسایی ، ده‌ستوور و یاسا به‌ لاستیك ده‌زانن و چۆنیان بوێت وا ڕایده‌كێشن.. له‌ خۆمان زیاتر ،كێ ناوی مادده‌ی سه‌ت و چل و ناوی فیدراڵی ده‌هێێت؟
تا ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، ناوبردنی« كوردستان »به‌ گوناه و كوفری ده‌زانن و هه‌ر به‌ « شمالنا الحبیب » ناوی ده‌به‌ن .

مالیكی ته‌نها له‌ هه‌وڵی قایمكردنی كورسییه‌كه‌ی و..حوكمێكی مه‌ركه‌زی و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ ..ئه‌وه‌ی ناوی نه‌هێنێ و به‌ خه‌یاڵیدا نه‌یات مادده‌ی سه‌ت و چله‌ .. ئه‌وه‌تا كۆنه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه
« ئه‌یاد عه‌لاوی » ده‌ڵێت: « من بڕوام به‌ فیدراڵی نییه‌».. واته‌ بڕواشی به‌ ئازادی و دیموكراتی و یه‌كسانیش نییه‌.. تا ئه‌مڕۆش ئازادی و یموكراتی و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ له‌ عێراقدا ته‌نها دروشمی بریقه‌داری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ، نه‌چوونه‌ته‌ بواری‌ پراكتیزه‌كردنه‌وه‌‌..به‌بوون هه‌ن و مزایه‌ده‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن، به‌كرداریش جێبه‌ێی ناكه‌ن.

ڕووی ده‌مان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كورییه‌كنمان ده‌كه‌ین، چ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات دان و ئه‌وانه‌شی كه‌ خۆیان به‌ ئۆپۆزیۆن ده‌زانن ، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان دایه‌..كۆتایی به‌ ململانێ و مشتومڕی سیاسی بهێنن و.. درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان و گفتوگۆیه‌كانیان بده‌ن و ، پێكه‌وه‌ بگه‌ن به‌ ئه‌نجامێكی باش كه‌ هه‌موویان كۆك بن له‌ سه‌ری .. با ئه‌م هه‌له‌ ڕه‌خساوه‌ی ئه‌مڕۆش بقۆزینه‌وه‌ و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ و ، جاڕی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بده‌ین.. با وه‌كو هه‌له‌ له‌ده‌ستچووه‌كانی پێشوو ئه‌م هه‌له‌شمان له‌ ده‌ست نه‌چێت ، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ژێر ڕكێفی عه‌ره‌ب و تورك و فارسدا بمێنینه‌وه‌ هیچ به‌ هیچ ناكه‌ین و تابیتش زیاتر ده‌مان چه‌وسێننه‌وه‌ و سه‌ركوتمان ده‌كه‌ن.

نازانم تاكه‌ی ئێمه‌ی كورد ، هه‌ر له‌ هێڵی به‌رگریدا بمێنینه‌وه‌ و نه‌جووڵێن له‌ ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڵمان لێنه‌كه‌ن ، ئه‌ی كاتی ئه‌وه‌مان نییه‌ ، كه‌ هێڵی هێڕشبردنمان به‌هێزبكه‌ین و گۆڵی سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین و.. بچینه‌ فیناڵی گه‌مه‌ سیاییه‌كانه‌وه‌ ؟

ئایا ئه‌م به‌ ناوه‌ فیدراڵییه‌ ، هاوتای ئه‌و ده‌ریا خوێن و فرمێسكه‌یه‌ كه ‌ڕشتوومانه‌ ؟ نرخی ئه‌و هه‌موو قوربانی و ماڵوێرانی و كاولكردن و كوردقڕانه‌یه‌ كه‌ لێیان كردین؟

ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ شه‌قامی كوردی بووروژێنرێ و نه‌ترسین و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌.ئه‌مڕۆ ڕاپه‌ڕین له‌ سبه‌ی و دووسبه‌ی باشتره
( ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌ ده‌می ڕاپه‌ڕین ! ـــــ هه‌تاكه‌ی به سستی و په‌ستی بژین ؟)
ره‌زا شوان : ١٤ / ٧ /‌‌ ٢٠١١
نه‌رویچ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر