Pages

۱۳۹۰ مرداد ۳۰, یکشنبه

بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا گوندی كوزینه‌ به‌ ته‌واوی خاپور ده‌كه‌ن





بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا گوندی كوزینه‌ به‌ ته‌واوی خاپور ده‌كه‌ن

له‌ئه‌نجامی تۆپباران و بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا، تا ئێستا هه‌زاران هاوڵاتی كورد روبه‌روی زیانی گیانی و مادی بونه‌ته‌وه‌و له‌ ئاكامی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیاش گوندی كوزینه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌ره‌واندوز، به‌ ته‌واوی خاپور كراوه‌.
وێرای به‌رده‌وامی تۆپباران و بۆردومانی ناو چه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم هیچ رێوشوێنێكی جدی نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ راگرتنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ی گیانی و مادی به‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌ سنوریه‌كان گه‌یاندوه‌.
له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا له‌ ئاكامی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا گوندی كوزینه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌ ره‌واندوز به‌ ته‌واوی خاپوركراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ كوێستان ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ به‌ knnى راگه‌یاند ئه‌و گونده‌ خاپوركراوه‌ و دانیشتوانه‌كه‌شی ئاواره‌ی ناوه‌چه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
---------------------------------------------
كه‌مپینی داكۆكیكردن له‌ سه‌روه‌ری‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی‌ مه‌ده‌نی‌و لایه‌نی سیاسی كه‌مپینێكیان راگه‌یاند به‌ناوی داكۆكیكردن له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان.

زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ سلێمانی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و هێز‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كۆبونه‌وه‌ بۆ راگه‌یاندنی كه‌مپینی داكۆكی كردن له‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی هه‌رێم.

یه‌كێك له‌ به‌شدارانی كه‌مپینه‌كه‌ به‌ختیار مسته‌فا به‌ سایتی ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند : داوا له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ رێپێوانی هێمنانه‌ له‌ دژی‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نارةزايي خؤيان دةربرِن.

هه‌ر هه‌مان كه‌مپین داوای‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی‌ ده‌كات "دژی‌ تیرۆر‌و تۆقاندنی كوردی ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن عاره‌به‌ شۆڤێنیه‌كانه‌وه‌".

به‌ هۆی‌ بۆردومان‌و هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سێ رۆژی‌ رابردودا چه‌ندین كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زای‌ له‌شاره‌جیاجیاكانی كوردستاندا ئه‌نجامدراوه‌.
------------------------------------------


جنایت نیروهای فاشیست ترک

حکومتهای ایران و ترکیە با تکە تکە کردن کودکان و زنان کورد میخواهند کوردها را از طلب حقوق حقەشان بازدارند؟ ننگتان باد ای حکومتهای تروریست.

تکایه‌ به‌سه‌ کاڵای و شمه‌کی تورکی و گه‌شتی تورکیا ڕاگرن ،شه‌رمه‌ 7 هاوڵاتی هه‌رێمی بێ چه‌ک کرایه‌ ئامانجی ته‌یاره‌کانی تورکیا،تورکیا شه‌ڕ دژی چه‌کداری (په‌که‌ که‌) ناکات شه‌ڕ دژی هه‌رێم و ئاسایشی هه‌رێم ده‌کات ...

سلاو
سلاو هاوريان --بو ناره زايى ده ربرين به رامبه ر توبباران كردنى فروكه كانى توركيا بو سه ر ناوجه سنوريه كانى هه ريمى كوردستان-بريار وايه سبه ى كه نجانى وولات باريز له شاره كانى -كه ركوك-سليمانى-هه ولير -به ريبكه ون بو بنارى قه نديل----هه ربه ريزيك ئه كه ر ويستى بيت -با به يوه ندى بكات بو ئه م زماره موبايلەوە؛


07504021988


هەتا كەی ئێمە كورد بین و بێدەنگ بین ئەو كوردە ئەمەی قبوڵە ئەو ویژدانی نییە ئەمانە لە دەرەوەی هەرێمی قەندیل لێدراون ئەمانە نە گەریلان و نە چەكدار ئەی بۆ ئەمانەی ئێمە ئەوەندە عەرەبێكی شۆڤینیستی فلیستینی رێزی مرۆڤاتیان نییە دەی با هەموو عەرەبستان و توركستان ئێران و ئەمریكا و ئەورۆپا بە قوربانی ئەو منداڵە شەش مانگانە بن هەر بژی كورد

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر