بۆ گه‌لی کوردستان
ئازاد کوردی: به داخه‌وه تورکیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر ڕێبازی شه‌ڕ که هیچ
ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی لێ وه‌رنه‌گرتبوو
شیوه‌ی ئه‌مڕوی قسه‌کردنی کاربه‌ده‌ستانی تورکی به‌رامبه‌ر به پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان گۆڕانێکی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه و زۆرتر هه‌ڕه‌شه کردنه تاکو گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه بۆ دۆزی کورد له تورکیا.
ئازاد کوردی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌خابن هه‌رچه‌ند بۆ ماه‌ی ساڵێک ئوپه‌راسیون و چالاکی تورکیا که زۆرتر ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوری تورکیا بون که‌متر ببون که جێ خۆشحاڵی ڕامیار زانه‌کان و چاودیران ببو له ناوچه‌که‌دا به گه‌شتی و بگره به تاێبه‌تی ڕامیار زانه کورده‌کانیش وه له‌و باره‌شه‌وه هێزی کوردی به تاێبه‌تی پارتی کارگه‌رانی کوردستان دوو جار ئاگر به‌سه‌کانی درێژ کرد و پێشوازی له پروسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد له تورکیا کرد، به‌ڵام به داخه‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا سه‌روک وه‌زیرو وه هه‌ر وه‌ها سه‌رۆک کوماری تورکیا به هۆی چالاکیه سه‌ربازیه‌کان که له هه‌ردو لاوه زیانی لێ که‌وتبوو که‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به‌ڵکو نابی تا پاش مانگی ره‌مه‌زان چاوه‌ڕوان بکه‌ن و ده‌ست به هێڕشه‌کانیان بکه‌ن و ده‌شڵێت به داخه‌وه دیاره هێشتا بیر‌و مینتالیتی رێبه‌رانی تورکی نه‌گۆڕاوه و هه‌ر شه‌ڕه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی
13:03خوله‌که
سه‌ر چاوه‌ده‌نگی ئه‌مریکا.
----------------------------------------
18/8/2011
رۆژنامەی (ئەیدنلینك)ـی توركی ئاشكرای كردووە، بەشێكی زۆر لەو ئافرەتە سوریانەی ئاوارەی توركیا بوون‌و لەخێوەتگەكانی ئەو وڵاتە نێشتەجێبوون، لەلایەن كاربەدەستانی ئەو خێوەتگانەوە رووبەرووی دەستدرێژی سێكسی بوونەوتەوە.
رۆژنامە لەژمارەی ئەمرۆییدا ئاماژەی بەوە داوە، زیاتر لە 400 ئافرەتی سوری نێشتەجێی ئەو خێوەتگانە رووبەرووی دەستدرێژی سێكسی بوونەوتەوە لەخێوەتگەی (بوینویوگون)و ئاسەواری ئەو دەستدرێژیانەش بەئافرەتەكانەوە دیارە.
لەدرێژەی بابەتەكەییدا رۆژنامەی ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەركەوتووە 250 لەو ئافرەتانە سكپرن، جگە لەوەی بەشێك لەو ئافرەتانە وەك هەلێك دەقۆزرێنەوەو كاریان پێدەكرێت لەدەرەوەی خێوەتگەكە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات، كاربەدەستانی خێوەتگەی ناوبراو لەگەڵ كەسێكی ئەو گوندەی كەخێوەتگەكەی لێیە، بەناوی عەبدو ئیسلانارو خاوەنی زەوییە، ریككەوتوون كەكاری لەشفرۆشی بەو كچانە بكەن.
رۆژنامەكە ئەوەش دەڵێت، پاش ئەنجامدانی كاری سێكسی لەگەڵ بەشێك لەو ئافرەتانە، عەبدو، ئەو ئافرەتانەی ناچار كردووە بەئەنجامدانی لەشفرۆشی.
لەدرێژەی بابەتەكەدا هاتووە، دوای تەشەنەكردنی ئەو دەستدرێژیانە، پارێزگاری ئەو ناوچەیە ئاگادار دەكرێتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێك بەرەو چارەسەركردنی ئەو كێشەیە ناهاوێژێت، بەڵام لەبەرامبەردا جێگری پارێزگار دەست لەكار دەكێشێتەوەو بەرێوبەری پەروەردەی ئەو ناوچەیەش لەكارەكەی دوور دەخرێتەوە، لەبەر ئەوەی دژی ئەو دەستدرێژیانە بووە.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر