عدم استقبال از پاداش دولتی برای آموزش زبان
به گزارش اداره ی مدارس، تاکنون حدود۲ هزار نفر توانسته اند از این پاداش که حد اکثر آن ۱۲ هزارکرون است استفاده کنند. اکثرزبان آموزانی که دراین رابطه با آنها گفتگو شده، عنوان کرده اند که پول، تعیین کننده نیست. وزیرامورهمپیوستگی، اریک اولن هاگ ضمن تائید این مطلب می گوید که امیدوار بوده تعداد بیشتری بتوانند از این پاداش استفاده کنند. او می گوید، همچنان که بارها مطرح شده، یکی از راه های مهم وارد شدن به جامعه ی سوئد، یادگیری زبان سوئدی ست.
ادامه ی تبعیض برای درمان بیماران قلبی
گزارشی از یک بررسی جدید نشان می دهد که تفاوت دریافت امکانات درمانی، میان بیماران قلبی زن و مرد همچنان به قوت خود باقی ست. پزشک متخصص، سوفیا لاوسون که خود از جمله تهیه کنندگان این گزارش است، از نتیجه ی این بررسی اعلام شگفتی می کند.او درگفتگوئی با بخش خبری رادیو سوئد، اکوت عنوان کرده است که این بررسی در طول ده سال صورت گرفته و تصور این بود که این تفاوت درمانی میان زنان و مردان کاهش یافته است. اخیرا تشخیص داده شد که برای درمان برخی از مشکلات جدی قلبی، بهتراست از روش درمانی با بالن استفاده شود. بررسی انجام شده نشان می دهد که از این روش در مورد بیماران قلبی زن در مقایسه با مردان کم‌تر استفاده می شود. علاوه براین، روش های دیگر درمانی مانند تجویز دار‌و نیز در مورد زنان و مردان بیمار متفاوت است.
سوفیا لاوسون در مورد علت این امر می گوید که این پرسش سختی ست، اما عوارض ناشی از درمان و اجتناب از آن هم می تواند در این زمینه موثر باشد.
بااین حال او می گوید که این مطلب از مدت ها پیش برای پزشکان روشن بوده است و برای به دست آوردن نتیجه ای مطلوب باید به بررسی ها ادامه داد .
کناره گیری دو تن از اعضا مهم حزب محیط زیست
دو تن از اعضای مهم حزب محیط زیست، پارلمان را ترک می کنند. یکی از این دو ماریا وترشتراند، از سخنگویان سابق حزب است که از محبوبیت ویژه ای از جمله درمیان اعضا و هواداران حزب برخورداراست. ماریا وترشتراند دررابطه با کناره گیری از نمایندگی پارلمان می گوید که این مسئله ربطی به نارضایتی از حزب ندارد. او این امر را کاملا طبیعی می داند که افراد امکانات جدیدی را برای دیگران نیز فراهم کنند. ماریا وترشتراند این امر را نیزکه فردی به طور دائم در پست های مختلف باقی بماند، رد می کند.فرد دیگر میکائیلا والترشون است، نماینده ی پارلمان از سال ۲۰۰۲ به این سو که او نیزعلاوه بر داشتن پست های حساس، ازمحبوبیت زیادی درمیان اعضای حزب برخوردار است. میکائیلا والترشون، از جمله مسئولیت کمیسیون آموزش و سخنگوئی اقتصادی حزب محیط زیست را در پارلمان به عهده داشته است. او از جمله اعضای حزب است که خواهان بحث و گفتگو پیرامون تشکیل دولت با حزب مودرات است.
بکوژی ئانا لیند: ڕقم له هه‌رچی سیاسه‌تمه‌داره، بۆیه کوشتم!
مییایلۆ مییایلۆڤیج که له‌به‌ر قه‌تڵی خاتوو ئانا لیند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاتی سوید حوکمی زیندانی تاهه‌تایی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، له وتووێژێکدا ده‌ڵێ که بۆیه کوشتوویه‌تی چونکه به‌گشتی ڕقی له سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران بووه.
ئه‌مه ڕۆژنامه‌ی ئێوارانی سوید، ئێکسپرێسنه که له کلینیکی ده‌روونده‌رمانیی یاسایی هه‌رێمی، له ڤێکسخوێدا چاوی به مییایلۆڤیچ که‌وتووه که پێی گوتوون که ئه‌وه به‌هه‌ڵکه‌وت بوو که ئانا لیند بووه قوربانیی ئه‌و ڕق و بێزارییه‌ی ئه‌و له سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران. ئه‌و گوتوویه‌تی هه‌ر به هه‌ڵکه‌وتیش له‌به‌ر ده‌رگای کۆفرۆشگه‌ی مه‌زنی ئێن‌کۆ چاوی به ئانا لیند که‌وت و بڕیاری دا که به چه‌قۆ بیکوژێ.
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی مییایلۆڤیج ئه‌م ڕقه له سیاسه‌تمه‌داران له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که تووشی شکست بوو و هیچ داهاتوویه‌کی ڕوونی بۆ خۆ به‌دی نه‌ده‌کرد.
له لێپرسینه‌وه‌کان و له ڕه‌وتی مه‌حکه‌مه‌شدا مییایلۆڤیج هه‌وڵی دا که خۆی به نه‌خۆشی ده‌روونی له‌قه‌ڵه‌م بدا به‌ڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌کی نه‌بوو. ئه‌و به ئێکسپرێسن ده‌ڵێ من بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ومه به‌ر چاوه‌دێریی ده‌روونییه‌وه قسه‌ی هاته‌ران پاته‌رانم هه‌ڵده‌به‌ستن.
سه‌رۆکپۆلیس (Leif Jennekvist) که وه‌ختی خۆی سه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه له په‌روه‌نده‌ی ئه‌م قه‌تله بوو له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی ناوه‌ندیی دهنگوباسی سوید، ئێکۆت ده‌ڵێ ئه‌م زانیارییانه ته‌واو تازه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ر هه‌مان هێڵن که پێشتر پۆلیسی سوید، تیۆری و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر دانابوون.
(Leif Jennekvist) ده‌ڵێ کاتێ ئێمه خه‌ریکی توێژینه‌وه بووین هه‌ر هه‌مان بۆچوونمان هه‌بوو. نه‌ک ئه‌وه‌ی هۆیه‌کی سیاسی له‌گۆڕێدا بووبێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بێزارییه‌کی به‌هێز به‌سه‌ر ئه‌م که‌سه‌دا زاڵ بوو. دواتر کاتێ چاوی به لیند که‌وت، هه‌ر ئه‌و کات ئه‌و ڕه‌فتاره کوتوپڕه‌ی بۆ هات و کوشتی.
وه‌بیر دێنمه‌وه که خاتوو ئانا لیند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ده‌ی سێپتامبری ساڵی 2003 له ناو کۆفرۆشگه‌ی مه‌زنی ئێن‌کۆ له ستۆکهۆڵم که‌وته به‌ر هێرشی به‌چه‌قۆی مییایلۆڤیج و ڕۆژی دواتری واتا ئازده‌ی سێپتا‌مبر، گیانی دا. مییایلۆڤیج له مارسی 2004دا له لایه‌ن دادگه‌ی به‌رایی ستۆکهۆڵمه‌وه حوکمی زیندانی تاهه‌تایی بۆ بڕایه‌وه. له دادگای شکایه‌تکردنه‌وه‌دا حوکمی ده‌روونده‌رمانی به‌سه‌ردا بڕا و سه‌ره‌نجام له دیسامبری 2004 و له دادگه‌ی به‌رزدا حوکمی یه‌کجاریی درایێ که زیندانی تاهه‌تاییه له‌به‌ر ئه‌و قه‌تڵه‌ی ئه‌نجامی دا.
//////////////////////////////////////
فرەکولتووری لە بازرگانیدا، بۆ سوید بە سوودە
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سمینارێک لەسەر ناوی فرەکولتووریی سوودبەخش بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام، لە لایەن چەند ڕێکخراوی بازرگانان و شیرکەتدارانی سوید لە ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو. بابەتی سەرەکیی سمینارەکە ئەوە بوو کە کۆچبەران چۆن دەتوانن بازاڕی بازرگانیی سوید، بەگوڕتر بکەن. هەروەها ئەوەی بیانیڕەگەزان ڕێگەیان نادرێ بە ئاسانی بکەونە ناو هەندێ بواری بازرگانییەوە.
ئەمە گرنگە کە بازرگانیی سوید، بازاڕی خۆی باش بناسێ. ئەوە یەکەم قسەی مێتا ترویێل (Meta Troel) شیکاری ڕێکخراوی بازرگانان و شیرکەتدارانی سوید لەو سمینارەدا بوو کە گوتی لە پەنجەرەی دوکانە سویدییەکاندا دەبینیت کە ئەوا نەوەد هەزار خوێندکار، دەرسیان تەواو دەبێ، کەچی نازانن 450 هه‌زار که‌س جێژنی ره‌مه‌زان ده‌گرن. ئەو گوتی هەرچەند وەزع هەر دێ و باشتریش دەبێ بەڵام دەبێ بازرگانێکی زۆرتر بتوانن بۆ نموونە بۆ داهاتنی نەورۆزی ئێرانی، کاردانەوە نیشان بدەن.
ترۆیێل گوتی: بێت و کەوشفرۆشێک لە جامخانەی دوکانەکەیدا گوڵدانێکی سونبول و جامێک بە سێوێکی سوور تێیدا دانێ، ئەوا ئەو سیگناڵە بۆ مشتەرییەکەی بەڕێ دەکا کە من دەزانم تۆ جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەی. با ئەو کەسەی ئەم شتە دەبینێ هەر ئەو کات پێویستی بە کڕینی پێڵاو نەبێ، بەڵام دواتر کە ویستی بیکڕێ ئەوا ئەوێی دێتەوە بیر و دەچێ لەوێ دەکڕێ.
بەڵام فرەکولتووری لە شیرکەتداریدا چۆن خۆی دەنوێنێ؟
چاردە لەسەدی خاوەنشەریکەکان لە سویددا لەدایکبووی دەرەوەی وڵاتن بەڵام لە هەندێ بواردا گەلێ چالاکترن بۆ وێنە هوتێل و ریستووران، ئاژۆتن و کاری مووچەنزم، بەمحاڵەوە ئەو بایخەی پێویستە بیاندرێتێ نەیاندراوەتێ. کاللێ ڤیستبەری بەرپرسی پرۆژەیە لە دەزگای گەشەی سویدی سەر بە وەزارەتی بازرگانی:
ـ چۆن دەکرێ ئەو شۆفیرتاکسییانەی بە ئەسڵ ئەندازیان بخەیە ناو ئەو شیرکەتانەوە خوێندەواریی بەرزیان پێویستە؟ دەبێ ئەمە ئیمکانی هەبێ کە وەها پەیوەندییەک دروست ببێ و بزانن ئەو کەسانە چ تواناییەکیان هەیە؟ و چۆن دەکرێ باشتریش ببێ و لەڕێی ئەوانەوە تاووتینی نوێ بخرێتە گەڕی بازرگانیی وڵاتی سویدەوە؟
ئامارەکان نیشان دەدەن کە زیاتر لە دوازدە هەزار کەسی لەدایکبووی دەرەوەی سوید بەواتای نزیکەی حەوت میلیارد کرۆن هەناردەی زیاترە و ئەم ئیمکانە نابێ لە بەر قەیرانی دارایی و بێ‌کاری لەبەرچاو ون بکرێن. ئەمە قسەی ئاندریاس هاتزی گیۆرگیویە بەرپرسی کۆسمۆپۆلیت کە پرۆژەی هاوبەشی دوو وەزارەتی دەرەوە و بازرگانیی سویدە بۆ هێنانە ناوی کەسانی بەڕەگەزبیانی بۆ ناو کاروباری هەناردە و بازرگانیی دەرەوەی سوید.
بازرگانی کورد، گۆران خەفاف دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی خاوەنشیرکەتە بیانییەکان لە ستۆکهۆڵم و چالاکی ناو پرۆژەی کۆسمۆپۆلیت، هەر ئێستا لە ستۆدیۆی زایەڵەیە. کاک گۆران جەنابت خۆت لەم سمینارانەی ئەم یەک دوو ڕۆژە بەڕیوەچوون بەشدار بوویت. چۆنیان هەڵدەسەنگێنی؟
///////////////////////////////////////////////
شێوازی كاری دایره و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوید
ئه‌م بابه‌ته، وه‌رگێڕانێکه له تێکستێکی ماڵپه‌ڕی sverige.se
سوید له سێ ئاستی جیاوازدا خودانی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه : پارله‌مان (riksdagen) له ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیدا، شۆرای پارێزگاكان (landstinget) له ئاستی هه‌رێمیدا و، كۆمۆنه‌كان (kommunen) له ئاستی ناوچه‌ییدا. ئه‌م ئۆرگانانه خاوه‌نی بازنه‌ی به‌رپرسێتی و ئه‌ركی جیاوازن.
كۆمۆنه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆمۆن (kommunfullmäktige) و، شۆراكانی پارێزگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پارێزگاوه (landstingsfullmäktige) ئیداره ده‌كرێن و ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن هه‌ر چوارساڵ جاریك ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێن. هه‌ڵبژێردرانی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه هاوكات له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پارلمانه واتا سێهه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ر. شۆراكانی پارێزگا و كۆمۆنه‌كان به چه‌شنێكی سه‌ربه‌خۆ خاوه‌نی مافی وه‌رگرتنی ماڵیات (زه‌ریبه) و بڕیاردانن. له ده‌ستووری كۆمۆنه‌كاندا (kommunallagen)، یاساكانی ئه‌م كارانه دیاریكراون.
شۆرای پارێزگاكان (länsstyrelsen)، نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تن له ئاستی هه‌رێمیدا و ده‌كرێ بڵێین ئه‌ركی جێگریی ده‌وڵه‌تیان له پارێزگاكاندا به ئه‌ستۆوه‌یه. سه‌رۆكایه‌تیی به‌رزی پارێزگاكان، به پارێزگار واتا ئوستاندار (landshövding)ه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دیاری ده‌كرێ. نوێنه‌رانی جێگر له پارێزگاكان، له لایه‌ن شۆرای پارێزگاوه دیاری ده‌كرێن.
پارلمانی سوید، ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ری وڵاته كه نوێنه‌رانی هه‌ر چوار ساڵ جارێك له لایه‌ن خه‌ڵكی سویده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. سه‌رۆكوه‌زیر (statsminister) له لایه‌ن پارلمانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ و سه‌رۆكوه‌زیریش خۆی ئهندامانیتری كۆڕی ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كا.
سوید له ساڵی 1995وه بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (Europeiska Unionen, EU) و له‌گه‌ڵ چارده وڵاتی‌تر له بواری ئابووری، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی و كێشه‌ی پۆلیس و دادگاكانه‌وه هاوكاری ده‌كا.
كۆمۆن
له سوید 289 كۆمۆن هه‌یه. ئه‌م كۆمۆنانه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو خاوه‌نی مافی خۆئیداره‌كردنن و بۆ نموونه له بواری فێرگه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كان، باخچه‌ی منداڵان (كووده‌كستان)، ئاگاداری له به‌ساڵاچوان، كاروباری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌بایان به‌ئه‌ستۆوه‌یه. كۆمۆنه‌كان هه‌روه‌هامافی ده‌ركردنی ئیزنی بۆوێنه بیناسازی، قاوه‌خانه و چێشتخانه‌شیان هه‌یه و له گه‌لێ بواری وه‌ك په‌ره‌پێدانی ئابووری، گه‌شت و سه‌یران و كولتوور له شاره‌كاندا چالاكی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی كۆمۆن (kommunfullmäktige)، به‌رزترین به‌رپرسی بڕیاردانه له كۆمۆندا كه له سیاسه‌توانانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵك پێكدێ. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ك پارلمانێكی ناوچه‌یی كار ده‌كا. ئه‌نجومه‌نی كۆمۆن، ئه‌ندامانی كۆڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمۆن دیاری ده‌كا كه ئه‌ركی ڕێبه‌رایه‌تی و هاوئاهه‌نگیی كاری ئیداره‌ی كۆمۆنیان به‌ئه‌ستۆوه‌یه.
جگه له‌مه‌ش چه‌ندین كومیته‌ی‌تر هه‌ن كه ئه‌ركی سه‌رپه‌رستیی ئه‌و كاروباره جۆراوجۆرانه‌یان له سه‌ر شانه كه له ئه‌نجومه‌نی كۆمۆندا دێنه گۆڕێ. كومیته‌كان به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بڕیارانه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی كۆمۆن داونی. ئه‌و كومیتانه له هه‌ندێ كاریشدا مافی بڕیاردانیان هه‌یه. ژماره و ناوی كومیته‌كان له هه‌ر كۆمۆنێكدا ڕه‌نگه جیاواز بێ.
ئه‌ركی كۆمۆنه‌كان له یاسای كۆمۆن (kommunallagen) و چه‌ندین یاسای‌تردا بۆوینه یاسای خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یاسای بیناسازی و یاسای فێرگه‌كاندا دیاری كراوه.
شۆڕای پارێزگا
شۆرای پاریزگا ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی ئه‌و كاروبارانه بكا كه به ته‌نیا بۆ كۆمۆن خه‌رجێكی زۆر هه‌ڵده‌گرن. له سویددا هه‌ژده شۆرای پارێزگا هه‌ن و دوو شۆرای هه‌رێمی و كۆمۆنێك (كۆمۆنی گۆتله‌ند) كه سه‌ر به هیچ شۆرایه‌كی پارێزگا نین. ئه‌ركی سه‌ره‌كیی شۆراكانی پارێزگاكان، به‌رپرسێتیی گشت كاروباره پزیشكییه‌كان و خزمه‌ته ده‌رمانییه‌كانی وڵاته. شۆراكانی پارێزگاكان هه‌روه‌هابه‌رپرسی به‌رنامه‌داڕشتنی خزمه‌ته ددانپزیشكییه‌كانی به‌شی خسووسی و به‌شی گشتیی وڵاتیشن. هه‌موو خزمه‌ته ددانپزیشكییه‌كانی ده‌وڵه‌تی یا به واتایهكیتر گشتی، له چوارچێوه‌ی شۆرای پارێزگاكاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
شۆراكانی پارێزگاكان جگه له‌م ئه‌ركانه، ئیداره‌ی كاروباری ڕاگواستن و هاتوچۆی موسافیران له ناو پارێزگاشیان به ئه‌ستۆوه‌یه. شۆراكانی پارێزگاكان هه‌روه‌ها له بواری په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی هه‌رێمیشدا تێده‌كۆشن و پشتگیری له به‌شی ئابووری و گه‌شتوسه‌یران و ژیانی كولتووریی هه‌رێمیش ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی شۆرای پارێزگا، به‌رزترین به‌رپرسی بڕیاردانه له شۆرای پارێزگادا كه له سیاسه‌توانانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵك پێكدێ. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ك پارلمانێكی هه‌رێمی كار ده‌كا. ئه‌نجومه‌نی شۆرای پارێزگا، ئه‌ندامانی كۆڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شۆرای پارێزگا دیاری ده‌كا كه ئه‌ركی ڕێبه‌رایه‌تی و هاوئاهه‌نگیی كاری ئیداره‌ی شۆرای پارێزگایان به‌ئه‌ستۆوه‌یه. جگه‌له‌مه چه‌ندین كومیته‌ش هه‌ن كه به‌و كاروبارانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی شۆرای پارێزگادا دێنه گۆڕێ. ئه‌م كومیتانه‌ش ده‌بێ بڕیاره دراوه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئه‌ركی شۆرای پارێزگا بۆوێنه له یاسای كۆمۆنه‌كاندا دیاری كراوه.
دایره ده‌وڵه‌تییه‌کان
له سویددا نزیكه‌ی 300 كومیته، ڕێكخستن، دایره و سه‌ریكه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ن كه له ژێر ڕێبه‌ریی ده‌وڵه‌تدا كار ده‌كه‌ن و سه‌ر به وه‌زاره‌تخانه جۆربه‌جۆره‌كانن. ئه‌ركی ئه‌مانه له كرده‌وه‌دا به‌ڕێوه‌بردنی په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پارلمانه. دایره ده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ربه‌خۆن به‌ومانایه كه خۆیان كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌ڵام دیاره به‌پێی ڕێوشوێنێك كه له په‌یڕه‌ونامه‌كانی ده‌وڵه‌تیدا دیاری كراون. شۆرای كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، دایره‌ی گشتیی بیمه (زه‌مان)ی وڵات و شۆرای بازاڕی كار چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌م دایره ده‌وڵه‌تییانه‌ن. نموونهیهكیتر شه‌ریكه‌ی سه‌هامیی ڕادیۆی سویده.
سندووقی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له سویددا سندووقی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئیداره‌ی سیستێمی گشتیی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ئه‌ستۆوه‌یه كه دابینكه‌ری پێداویستییه‌كانی ئابوورییه له كاتی نه‌خۆشی، كه‌مئه‌ندامێتی، به‌ساڵاچوون و ئاگاداری له منداڵاندا. سندووقی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌روه‌ها له باری هاوئاهه‌نگی بۆ هێزبه‌خشینه‌وه به نه‌خۆشان و كه‌مئه‌ندامان بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاریش چالاكی ده‌كا.
نزیكه‌ی 21 سندووقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه هه‌موویان له‌باری ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆن و نه ده‌وڵه‌تین و نه كۆمۆنی. بودجه‌ی ئه‌م سندووقانه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێی داهاتی ده‌وڵه‌تییه‌وه دابین ده‌كرێن.
هه‌ر سندووقێكی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ئیداره ده‌كرێ. كومیته‌ی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك پێكدێن له‌سه‌ر هه‌ندێ په‌روه‌نده بڕیار ده‌ده‌ن. هه‌ر كام له سندووقه‌كانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن بیرۆیه‌كی ناوه‌ندییه‌وه ئیداره ده‌كرێن به‌ڵام په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه له ڕێی ئیداره جۆراوجۆره‌كانییه‌وه كه له كۆمۆن و ناوه‌ندی شاره‌كاندا دامه‌زراون به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ده‌وڵه‌ت
ده‌وڵه‌ت به سه‌ر سویددا حكوومه‌ت ده‌كا و ڕێبه‌رێتییه‌كه‌ی به سه‌رۆكوه‌زیره كه هاوئاهه‌نگیی كاری كۆڕی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسێتیی ئه‌سڵیی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی به ئه‌ستۆوه‌یه. سه‌رۆكی پارلمان، كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیری پێشنیار ده‌كا و بێتوو پارلمانیش قه‌بووڵی بكا ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیر.
كۆڕی ده‌وڵه‌ت له چه‌ندین وه‌زیر پێكدێ كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیره‌وه دیاری ده‌كرێن. زۆربه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی سه‌رۆكی وه‌زاره‌تخانه‌ن بۆ نموونه وه‌زیری به‌ره‌نگاری و وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه. باقی وه‌زیره‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تخانه‌یه‌كن و هه‌ندێ ئه‌ركی تایبه‌تییان له لایه‌ن سه‌رۆكی وه‌زاره‌تخانه‌وه ده‌خرێته سه‌رشان بۆوێنه وه‌زیری فێرگه‌كان، وه‌زیری یارمه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه و وه‌زیری بازرگانی.
وه‌زاره‌تخانه‌كان به گشتی له بواری ئاماده‌كردنی كاروبار و په‌روه‌نده‌كان بۆ ده‌وڵه‌تدا كار ده‌كه‌ن بۆ نموونه گهڵالهكردنی بودجه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت یا پێشكه‌شكردنی پێشنیاری لایحه‌كان. كاتێ ده‌وڵه‌ت لایحه‌یه‌كی ئاماده كرد ئه‌وا بۆ بڕیاردران له سه‌ری پێشكه‌ش به پارلمانی ده‌كا.
كاتێ پارلمان ده‌رباره‌ی لایحه‌یه‌ك بڕیاری دا ئه‌وا ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه به‌ڕێوه‌ی به‌رێ. ده‌وڵه‌تیش به‌ڕێوه‌بردنی به‌كرده‌وه‌ی بڕیاره‌كان ده‌سپێرێته ده‌س ئیداره ده‌وڵه‌تییه جۆراوجۆره‌كان. ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ربه‌خۆن. به‌و مانایه كه خۆیان كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌ڵام دیاره به‌پێی ڕێوشوێنێك كه له په‌یڕه‌ونامه‌كانی ده‌وڵه‌تیدا دیاری كراون.
ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیی سویدی له شۆرای وه‌زیرانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له سه‌ر شانه و له كۆڕه‌كانیدا به‌شدار ده‌بێ و جگه له‌مه، له شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر به شۆرای وه‌زیرانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا وه‌شوێن ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌كه‌وێ كه له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه خودان گرنگین.
پارله‌مان
پارله‌مان یاسا داده‌نێ و داهات (ماڵیات) و خه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كا. پارله‌مان به سه‌ر كاری ده‌وڵه‌ت و دایره دهوڵهتییهكاندا چاودێری ده‌كا و له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵوێست ده‌گرێ.
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان هه‌ر چوار ساڵ جارێك له ڕێی هه‌ڵبژاردنی گشتی و به شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا 249 كورسیی نوێنه‌رێتیی پارلمان له نێوان ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كاندا به پێی ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی وه‌ریانگرتووه دابه‌ش ده‌كرێ.
كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی پارله‌مان، پێی ده‌گوترێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری. كاری پارلمان له لایه‌ن سه‌رۆكی پارلمانه‌وه ئیداره ده‌كرێ كه بۆ وێنه سه‌رۆكی جڤینه‌كانی ئه‌نومه‌نی نوێنه‌رانیشه. سه‌رۆكی پارلمان هه‌روه‌ها ئه‌ركی گرنگی پێشنیاری كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیریی به ئه‌ستۆوه‌یه كه دواتر ده‌بێ پارله‌مانیش په‌سه‌ندی بكا.
بڕیاره‌كانی پارله‌مان له سه‌ر بنه‌مای پێشنیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت (لایحه‌كان)، یا یه‌كێ له نوێنه‌رانی پارله‌مان (گه‌ڵاله) دامه‌زراون. بڕیاره‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌درێن به‌ڵام ده‌بێ پێشوه‌خت له ئالیی یه‌كێ له 16 كۆمیسیۆنی ته‌خه‌سوسیدا لێی كۆڵرابێته‌وه و له شێوه‌ی ڕاپۆرتێك بۆ پارلمان، پێشنیاری چۆنه‌تیی بڕیاردانه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. گرووپی پارلمانیی حیزبه‌كان به‌ر له‌وه‌ی کێشه و بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان بكه‌ونه ڕۆژه‌ڤه‌وه و ناو كۆمیسیۆن و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به خه‌ستی تاووتوێیان ده‌كه‌ن و موناقه‌شه‌ی خۆیانی له سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی پارله‌مان ئاشكران و خه‌ڵك ده‌توانن له شوێنی تایبه‌تیی به‌شدارانه‌وه بینه‌ر و بیسه‌ری باس و لێدوانه‌كان بن. هه‌روه‌ها ئاكامی ده‌نگدانه‌كان له پارله‌ماندا ئاشكرایه واتا ده‌كرێ بزانێ هه‌ر نوێنه‌ره‌ی چ ده‌نگێكی داوه.
یه‌کێتیی ئه‌ورووپا
سوید له ساڵی 1995 ه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه كه له حاڵی حازردا 15 وڵاتی ئه‌ورووپایی هاوكاری تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌م هاوكارییه به‌ربڵاوه و گه‌لێ كێشه‌ی هاوبه‌ش بۆ وێنه ئابووری، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌گرێته‌وه.
وڵاتانی ئه‌ندام له زۆر بواردا هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌ڵام نه له هه‌موو بوارێكدا، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام خۆی گه‌لێ جاران بڕیاری سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێ بۆوێنه له سه‌ر كێشه‌ی خزمه‌ته ده‌رمانییه‌كان، به‌ره‌نگار، فێركردن و په‌روه‌رده و سیاسه‌تی خانووبه‌ره.
بڕیاره هاوبه‌شه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویسته له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه به‌ڕێوه‌بچن. ته‌نانه‌ت بێتوو وڵاتانی ئه‌ندام له سه‌ر هه‌ندێ بڕیاردا نه‌یاریش بن بهمحاڵهوه ده‌بێ هه‌ر به‌ڕێوه‌یان به‌رن. له‌م ڕووه‌وه ئه‌ندامێتیی سوید له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به‌م مانایه‌یه كه پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌ی به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سپاردووه.
بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن پارله‌مانی ئه‌ورووپا و شۆرای وه‌زیرانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه كه وه‌زیرێكی كابینه‌ی سویدیش تێیدا ئه‌ندامه ده‌درێن. پارله‌مانی ئه‌ورووپا له‌م نوێنه‌رانه پێكهاتووه كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك له لایه‌ن خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئیمكانی ئه‌وه ده‌درێ به گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه نوێنه‌رانی وڵات له پارله‌مانی ئه‌ورووپادا هه‌ڵبژێرن.
wênekan: Pressens Bild
ئاماده‌کردنی ناسری سینا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر