راگه‌یه‌ندراوێك له ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه:
له سنووری هه‌ولێر ده‌ست بهسهرحهشارگهیهكی ته‌قه‌مه‌نیی گروپی تیرۆریستیی به ناو ئه‌نسارولئیسلامدا گیرا
له چالاكیه‌كی تایبه‌تدا، هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دژه‌تیرۆری سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی ئاسایشی هه‌ریـم، له سنووری هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی به ناو ئه‌نسارولئیسلامدا گرت.
به پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ، سه‌رچاوه‌ی چه‌كه‌كانی ئه‌م حه‌شارگه‌یه پارێزگای موسڵه و ئه‌م گروپه تیرۆریستیه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به لارێگاكاندا هێدی هێدی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نیانه‌یان بۆ ناو هه‌رێم گواستۆته‌وه و ئه‌م كۆگایهیان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێك هێناوه، به‌ڵام به چاوكراوه‌یی و وریایی هێزه‌كانی دژه تیرۆر و دوای چاودێریه‌كی زۆر، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا توانرا شوێنی حه‌شارگه‌كه ئاشكرا بكرێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
شایانی باسه ساڵی رابردووش حه‌شارگه‌یه‌كی هاوشیوه‌ی هه‌مان ئه‌م گروپه له سنووری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو و تا ئێستاش له په‌یوه‌ندی به‌م هه‌ولانه‌ی تیرۆریستانه‌وه بۆ دزه‌كردن بۆ ناو هه‌ولێر، چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كراون و ژماره‌یه‌ك له تیرۆریسته هه‌ڵاتووه‌كانیش خۆیان له پارێزگاكانی هاوسێی هه‌رێمی كوردستان شاردۆته‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنیان به‌رده‌وامه.
ئه‌م تیرۆریستانه پاشماوه‌ی تۆرێكی تیرۆریستین كه له دوو ساڵی رابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆره‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌ش ده‌ستگیر كران.
دوو له ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی تۆڕه‌كه‌ش به ناوه‌كانی( ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حیم ئه‌حمه‌د، ناسراو به ئه‌بو عبوه) و (خه‌لیل ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) كه له لایه‌ن دادگاوه داواكراون، هه‌ڵاتوون.
لیره‌دا داوا له گشت هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ، كه وه‌ك هه‌میشه هاوكاری ده‌زگاكانی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم بن و به گه‌یاندنی زانیاری، به‌شدار بن له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رجۆره مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێم.
به تایبه‌ت داوا له هاولاتیان ده‌كه‌ین كه هه‌ر زانیاریه‌كیان په‌یوه‌ست به‌م دوو تیرۆریسته هه‌ڵاتووه ده‌سكه‌وت، له زووترین كاتدا داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار بكه‌وه‌نه‌وه.
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
16/8/2011
لیوایەک و سێ فەوجى سوپاى عێراقی بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێزى پێشمەرگە جوولەیان پێدەکرێت |
گەرمیان 16 ئاب / ئۆگۆست (PNA) - دواى ئەوەى لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ پارێزگارى کردن لە هاوڵاتیان ناوچەکانى جەلەولا و سەعدییە هێزى پێشمەرگە رەوانەى ئەو ناوچانە کرا، لەبەرامبەردا لە لایەن حکوومەتى عێراقییەوە لیواى 20ی گورگ و سێ فەوجى دیکە بۆ رووبەروبوونەوەى پێشمەرگە لەباقوبەوە بۆ سەعدییە و جەلەولا جولێندراون.
وتیشی: ئەو هێزەى لە کوردستانەوە بۆ سنورى جەلەولا رەوانە کراوە بریتیە لە لیواى سێى و ئێستا لە دەرەوەى شارۆچکەى جەلەولا لە ناوچەکانى ناودومان و شێخ باوە جێگیر کراون و چاوەڕێى بریارى سەرەوە دەکەن و لە بەرامبەریشدا بە هەمانشێوە سوپاکەى عێراق لە دەوروبەرى ناوچەکە جێگیر کراون و چاوەروانى جوولەى هێزەکانى پێشمەرگە دەکەن. تۆفیق ئاماژەسیدا: بەرامبەر وەستانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ترس‌و شڵەژان و بارێکى ناهەموار لاى هاوڵاتیانى سنوورەکە دروست بووە و لە چاوەروانى ئەگەرى رووبەرووبەنەوەى هێزەکانن، چونکە هێزەکەى سوپاى عێراق لەباقووبەوە بە کەرەستەو کەلوپەلى سەربازى تەواوەوە رەوانە کراون. هەر لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرى شارەدێی سەعدییە ئەحمەد زەرگوشى بە پەیامنێرى راگەیاند: دواى رەوانە کردنى هێزى پێشمەرگە بۆ پارێزگارى کردن لە هاوڵاتیانى کوردى ناوچەکانى جەلەولا و سەعدییە، لە لایەن لیواى بیستى عێراقەوە کە بە لیواى گورگ ناسراوە سێ فەوج رەوانەى دەوروبەرى سەعدییە کراوە. وتیشى: ئەو هێزانە بۆ پارێزگارى کردن لە خەڵکى سنوورەکە نەهاتوون یان بارى ئەمنى بگیڕنەوە بۆ هاوڵاتیان، بەڵکو بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕ لە گەڵ هێزى پێشمەرگە رەوانە کراون، چونکە لە گەڵ هاتنى هێزى پێشمەرگە، ئەم هێزەى سوپاى عێراقیش لە باقووبەوە رەوانە کران. زەرگۆشی ئاماژەشیدا:، ترس و دڵەراوکێ و لە نێوان هاوڵاتیان شارۆچکەکە و دەوروبەرى بڵاوبۆتەوە و هیواى خواست گرژى ئاڵۆزییەکان نەگاتە ئاستێک شەرو کوشتارى لێبکەوێتەوە. بەرێوەبەرى شارەدێى سەعدییە راشیگەیاند: تاکە رێگا بۆ گێرانەوەى بارى ئەمنى بۆ سنوورەکە، جێگیربوونى هێزەکانى پێشمەرگەیە لەم ناوچانە و مانەوەیانە بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ و داواشى کرد بە رێککەوتن لە گەڵ حکوومەتى عێراق، بە بێ روودانى هیچ حاڵەتێکى نەخوازراو ئەو هێزانەى لە کوردستانەوە رەوانە کراون نەگەرێندرێنەوە. ئەو هێزانەى لە کوردستانەوە رەوانەى ناوچەکان سەعدیە و جەلەولا کراون تا ئێستا بەشێکیان لە دەوروبەرى شارەدێى جەلەولا و بەشێکى دیکەشى لە قەزاى خانەقین جێگر کراون. سیروان حەسەن/ ی. ا سه‌ر چاوه |
یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی به‌رپرسانی ته‌له‌ڤزیۆنی رۆژ تیڤی له كۆپنهاگن ده‌ستی پێكرد | |
هه‌ولێر 16 ئاب/ئۆگۆست - ته‌له‌ڤزیۆنی رۆژ تیڤی كه به‌رنامه‌كانی له به‌لجیكا بڵاو ده‌كرێته‌وه، له‌لایه‌ن دادگای گشتی ئه‌و وڵاته به "بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكی تیرۆریستی" پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمه‌تبار كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤزیۆنی یۆرۆنیوز پارێزه‌ری ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ده‌ڵێت، "داداگا ده‌یه‌وێ رێ له چالاكی راگه‌یاندنێك بگرێت كه زیاتر 28 ملیۆن بینه‌ری كوردی له توركیا، سوریا، ئێران و ئێراق و ناوچه‌كانی تری جیهان هه‌یه، زۆرێك له‌و هاوڵاتیانه ئاواره‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت، " ئێوه ده‌تانه‌وێ ته‌له‌ڤزیۆنێك دابخه‌ن كه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه، به بۆچوونی من هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ده‌ستدا نیه كه پێشانی بدات ئه‌و تیڤیه بۆ پارتی كرێكاران "په كه‌كه" كار ده‌كات. حكوومه‌تی توركیا پارتی كرێكاران به "تیرۆریست" ناوده‌بات، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاش پارتی كرێكارانی كوردستانیان خستووه‌ته لیستی گرووپه "تیرۆریسته‌كان"ه‌وه. ///////////////////////////////////////////////// |
کشف انبار سلاح و مهمات یک گروهک تروریستی در هه‌ولیر- گزارش تصویری | |
هه‌ولیر(اربیل)16/اوت(PNA)- نیروهای امنیتی يک انبار بزرگ سلاح و مهمات گروهک تروریستی موسوم به "انصار الاسلام" را اطراف شهر هه‌ولیر، پایتخت اقلیم کوردستان كشف و ضبط كردند.
این اطلاعیه می‌افزاید: بنا بر اطلاعات امنیتی، این گروهک تروریستی طی چند سال اخیر بصورت تدریجی و از طریق راههای فرعی اقدام به واردات سلاح و مهمات از استان موصل به اقلیم کوردستان کرده و در این انبار انباشت کردهاند، اما نیروهای مقابله با ترور با درایت و هوشیاری و پس از پیگیریهای بسیار، اوایل هفتهی جاری مکان این انبار کشف و سلاحها و مهمات موجود در آن ضبط شدند. آژانس حفاظت امنیت اقلیم کوردستان تاکید کرده است: سال گذشته نیز انبار مشابهی در محدوده‌ی شهرستان هه‌ولیر کشف و ضبط شد. چندین نفر نیز که تلاش می‌کردند در اقلیم کوردستان اقدامات تروریستی انجام دهند، شناسایی و دستگیر شدهاند و تعدادی از تروریستهای فراری نیز در استانهای همجوار اقلیم کوردستان مخفی شدهاند و تلاشها برای دستگیری آنها همچنان ادامه دارد. در این اطلاعیه همچنین آمده است: این تروریستها بازماندهی شبکهای تروریستی هستند که دو سال قبل از سوی نیروهای مقابله با ترور متلاشی شد و بیش‌تر اعضای آن دستگیر شدند. اما دو عضو این گروه به نامهای "احمد عبدالرحیم احمد" ملقب به "ابو عبوه" و "خلیل احمد حمد" که از سوی دادگاه حکم دستگیری آنها صادر شده، کماکان فراری هستند. آژانس حفاظت امنیت اقلیم کوردستان در پایان ضمن انتشار عکسهای این دو تروریست فراری، از مردم میخواهد که در صورت رویت آنها در اسرع وقت نهادهای امنیتی را در جریان قرار دهند.
////////////////////////// |
پژاک: «له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ده‌توانین و کاتى ئه‌وه هاتووه کۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌یى بگرین، یه‌کێتى کوردان له‌مکاته‌دا زۆر گرنگه»
حدکا: «هه‌ر کۆبونه‌وه و کۆنفرانسێک که په‌یوه‌ندى به چاره‌نوسى کورده‌وه هه‌بێ ده‌بێ له پێشدا ئامانجه‌کانى دیارى بکرێن»
حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن خاڵى هاوبه‌شى ئه‌رێنى له نێوانیاندا زۆره و سیستمێکى فیدراڵى و کۆنفیدرالى دیموکراتى بۆ کورد له ئێران‌دا ده‌خوازن، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌که‌ن ئاماده‌ى پێکهێنانى به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتوون بۆ رۆژهه‌ڵات و هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان.
حه‌سه‌نى شه‌ره‌فى، جێگرى سکرتێرى گشتى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا) به (چه‌تر)ى راگه‌یاند: حزبى دیموکرات خوازیارى سیستمێکى دیموکراتیکى فیدراڵه که هه‌م ئازادى و مافه دیموکراتیکه‌کانى خه‌ڵکى ئێران به‌گشتى دابین بکا و له هه‌مانکاتدا نه‌ته‌وه‌کانى ئێرانیش له شکڵى فیدرالیزمدا خاوه‌نى مافه نهتهوایهتیهکانى خۆیان بن. جێگره‌که‌ى حزبى دیموکرات پێشیوایه به بێ دیموکراسى مافى نه‌ته‌وایه‌تى کورد و باقى نه‌ته‌وه‌کانى ئێرانى نایه‌ته‌دى و ئه‌گه‌ر به رواڵه‌تیش دانى پێدا بنرێ زامن و پشتیوانییه‌کى به‌هێزى بۆ به‌رده‌وامى نابێ. ئه‌وه‌شى وت: له‌هه‌مانکاتدا پێمانوایه دیموکراسیش له ئێران بێ دابین بوونى مافى نه‌ته‌وایه‌تى کورد و باقى نه‌ته‌وه‌کانى ئێرانى ناتوانێ دیموکراسییه‌کى ته‌واو بێ و ته‌نانه‌ت ناکرێ وه‌ک دیموکراسى واقیعیش سه‌یر بکرێ.
حه‌سه‌نى شه‌ره‌فى، ئه‌وه‌شى خسته روو که له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کدا هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران هه‌ر چه‌ند له هه‌ندێک بوار و بۆچوندا جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام له چه‌ند مه‌سه‌له‌ى گرنگ و ئه‌ساسیدا خاڵى هاوبه‌شیان هه‌یه و جه‌ختیکرده‌وه «وه‌ک خه‌بات دژى رژێمى دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌رستى کۆمارى ئیسلامى ئێران، خه‌بات بۆ هێنانه سه‌رکارى ده‌سه‌ڵاتێکى خه‌ڵکى و دیموکرات، خه‌بات له پێناو دابین بوونى مافى نه‌ته‌وایه‌تى کورد، لایه‌نگرى له مافى مرۆڤ، یه‌کسانى ژن و پیاو ده‌که‌ین و له بوار و بۆچوونیشدا ره‌نگه چه‌ند خاڵى هاوبه‌ش هه‌بن.
هه‌روه‌ها جێگره‌که‌ى سکرتێرى (حدکا)، له درێژه‌ى لێدوانه‌که‌یدا ئه‌وه‌شى وت: حدکا زۆر هه‌وڵیداوه سه‌ره‌ڕاى بوونى جیاوازى بۆچوونیش له‌سه‌ر هه‌ندێک مه‌سه‌له به‌ره‌یه‌ک له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران پێک بێ. له‌وباره‌وه چه‌ند هه‌نگاویش چووینه پێش و ته‌نانه‌ت له به‌ئاکام گه‌یشتنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ش نزیک بووینه‌وه، به‌ڵام خۆ هه‌مووى له ئیراده‌ى ئێمه‌دا نییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ به‌ربه‌ست که ئێستاش هه‌رهه‌ن تا ئێستا رێگرن له سه‌ر رێگاى پێکهاتنى به‌ره که په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه نیه، به‌و حاڵه‌ش و سه‌ره‌ڕاى به‌ربه‌سته‌کانیش ئه‌و هه‌وڵانه پێویسته به‌رده‌وام بن.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى، پێشیوایه که ته‌نیا ده‌نگۆى پێکهێنانى وه‌ها کۆنفرانسێکى نه‌ته‌وه‌ییان بیستوه و جه‌تیشیکرده‌وه «تائێستا به‌فه‌رمى له هیچ لایه‌که‌وه له‌گه‌ڵمان باس نه‌کراوه، به‌ڵام هه‌ر کۆبونه‌وه و کۆنفرانسێک که پێوه‌ندى به چاره‌نوسى کورده‌وه هه‌بێ ده‌بێ له پێشدا ئامانجه‌کانى دیارى بکرێن و له داڕشتنى ئامانجه‌کانیشدا ده‌بێ زۆربه‌ى زۆرى لایه‌نه‌کان به‌شداربن».
ئه‌وین زیلان، ئه‌ندامى کوردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک)، وتى: خاوه‌نى یه‌ک ستراتیژین ئه‌ویش کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیه، سیستمێکه بۆ هه‌موو کوردستان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان گونجاوه کورد تا ئێستا به حه‌ز و بیرى خۆى به‌شدارى ده‌سه‌ڵات نه‌بوون، به‌ڵام له رێگه‌ى ئه‌م سیستمه ده‌توانین به‌شداربین بێ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافى نه‌ته‌وه‌یه‌کى دیکه بخوات. ناوبراو پێشیوایه له فیدرالیزمدا مه‌رکه‌زیه‌ت زیاتر حاکمه و دهوڵتگهرایه، به‌ڵام له کۆنفیدراڵى گه‌ل ده‌توانێ به‌شداربێ.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌که‌ى کوردیناسیۆنى پژاک، ئه‌وه‌شى بۆ (چه‌تر) خسته روو: ئێمه نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارته‌کان به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌ر کوردێک، خاڵى هاوبه‌شمان کورد بوونه. له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ده‌توانین و کاتى ئه‌وه هاتووه کۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌یى بگرین، یه‌کێتى کوردان له‌م کاته‌دا زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێکى سالم بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان بدرێ، کوردان له‌م کۆنفرانسه‌دا به‌شداربن بێ ئه‌وه‌ى که‌س ئه‌م کۆنفراسه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌کاربێنێ، ده‌بێ به‌شێوازێکى دیموکراسیخوازانه بێ، هه‌ر له‌و رێگایه‌وه ده‌توانین هێرش بۆ سه‌ر گه‌لى کورد پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه.
ئارام موده‌ریسى، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی ناوخۆ و ناوچه‌که و جیهان باشترین و گونجاوترین رێگا بۆ دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات له ئێران و به‌شداری دانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جێگیر و نیشته‌جێی ئێران له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، ئێرانێکی فیدراتیڤ و کوردستانێکی فیدراڵه. ئه‌ندامه‌که‌ى کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جه‌ختشیکرده‌وه: واته ئێمه تێده‌کۆشین و پشتگیری ده‌که‌ین له حوکمڕانی گه‌لی کورد به‌سه‌ر خاکی خۆیدا له سیستمێکی فیدراتیڤدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وه‌ک پره‌نسیپ باوه‌ڕی قوڵمان به مافی دیاریکردنی چاره‌نوس هه‌یه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیش هێما بۆ خاڵه هاوبه‌شه‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵ باقی حزب و لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌کات بۆیه ئارام، وتى: له‌و پێناوه‌دا له کوردستان ئێمه حزب و هێزی سیاسی هاوخه‌باتمان زیاتره له هێزی ناکۆک و نه‌یار. یه‌که‌مین و گرنگترین خاڵی هاوبه‌شمان له روانگه‌ی منه‌وه دوژمنی هاوبه‌شه. ئێمه هه‌موو حزبه‌کانی به‌شدار له بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستاندا له‌گه‌ڵ دوژمنێکی دڕنده رووبه‌ڕووین که خاکمانی داگیر کردوه و له هیچ پیلانێک بۆ زه‌ربه‌لێدان له‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ست ناپارێزێ. له‌وه‌ش دوا که پێویسته ئه‌و هاوبه‌شیه له خه‌باتدا بقۆزینه‌وه بۆ هاوکاری و هاوخه‌باتی زیاتر. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که ئه‌مساڵ رۆژی (22)ى پوشپه‌ڕ که ساڵڕۆژی کاره‌ساتی تیرۆری د.عه‌بدولڕحمان قاسملو به ده‌ستی کۆماری ئیسلامییه و له کوردستان وه‌ک رۆژێکی کاره‌ساتبار له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا سه‌یر ده‌کرێ و خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو رێگایه‌ک بۆ نیشاندانی نه‌فره‌تی خۆیان له‌و جینایه‌ته‌ی رژێمی ئیسلامی ده‌قۆزنه‌وه، به‌رهه‌می خاڵی هاوبه‌ش و هاوخه‌باتی له خه‌باتی هاوبه‌شدایه.
ئارام مودهرهسى، له درێژه‌ى لێدوانهکشیدا وتى: به‌ره‌ی یه‌کگرتوو له نێو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا شتێکی تازه و نامۆ نیه. زۆر جار قسه‌ی لێکراوه و پلاتفۆرمی بۆ ئاماده کراوه و هه‌تا قۆناغی زۆر باش و ئیجابی چوه‌ته پێش، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه. به‌داخه‌وه له ئێستادا ئه‌و پرۆژیه ئاسته‌نگ و گرفتی زیاتری له‌سه‌ر رێیه که به بڕوای من چاوه‌ڕوان ناکرێ بهودهم و ده‌سته ئه‌و کۆسپانه چاره‌سه‌ربن. به بڕوای من یه‌که‌مین کۆسپ ئه‌و لێکترازان و دابڕانانه‌ی که له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا حزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرتوه‌ته‌وه تاراده‌یه‌کی زۆر ئاسۆی پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی لێڵ کردوه. به‌ڵام به بروای من گرفتێکی زۆر جدیتر له‌سه‌ر رێگای پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گرفتی دوو شه‌ق بوونی وتاری بزوتنه‌وه‌ی کوردییه. ره‌خنه‌ى له‌وه‌شگرت که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بزوتنه‌وه‌ی کورد خاوه‌نی یه‌ک وتار بوو. به‌ڵام له دوو ساڵی رابردوودا و پاش ئه‌وه‌یکه به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کان چوونه پشت دروشمه‌کانی ریفۆرمخوازانی ئیسلامی و بانگه‌شه‌یان بۆ به‌شداربوونی جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رک کۆماریدا کرد، هه‌رچه‌ند ژماره‌ی لایه‌نگری ئه‌و بیرۆکه‌یه به تایبه‌ت له نێوخۆی کوردستان له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕن. پێشیوایه که له‌و روانگه‌یه ئه‌و کاره وتاری بزوتنه‌وه‌ی کوردیی دوو شه‌قکرد و هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێ هۆکارێکی کاریگه‌ر بێ بۆ لێکدوور که‌وتنه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر