هه‌ره‌که ئه‌نجامى شه‌ڕى سێ‌رۆژه‌ی راگه‌یاند و (12) ته‌رمی دایه‌وه ئێران
بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى هێزه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کورستان ئه‌نجامى شه‌ڕى (2/9) ـ (5/9) راگه‌یاند و ژم
اره‌ى کوژراو و هێرشه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانى بڵاو ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها 12 جه‌نازه به ئاماده‌بوونى گوندنشینانى هه‌رێمه‌که و به پێى پێوانه‌ى ئه‌خلاقى شه‌ڕ راده‌ستى ده‌وڵه‌ت ئێران ده‌کاته‌وه و ئاماژه به گیان له‌ده‌ستدانى (3) گریلا ده‌کات.
بیلانى شه‌ڕ
له رێکه‌وتى 2-9-2011 هه‌تا 5-9-2011 بۆ جارى دووهه‌م هێزه‌کانى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشیان کرده سه‌ر گه‌ریلاکانى پارتیمان و له ئه‌نجام به‌رخۆدانى هاوبه‌شى گه‌ریلاکانى هێزه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و هێزه‌کانى پاراستى گه‌ل شه‌ڕ و پێکدادانى قورس هاته ئاراوه. ده‌رنجامى شه‌ڕى 3ى رۆژه‌ى دوایى به شێوازه خواره‌وه‌یه:
1.. ژماره‌ى کوژراوانى هیزه‌کانى سوپاى پاسداران ئه‌وه‌نده‌ى به چاو بینراوه 107 کوژراو و به ده‌یان بریندار له هه‌رێمى جاسووسان و قۆتامان
2.. ژماره‌ى کوژراوانى هێزه‌کانى سوپاى پاسداران له هه‌رێمى باریکاوێ نێوان سه‌رده‌شت و بانه 16 کوژراو
3.. ژماره‌ى ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و سیلاحانه‌ى که له سه‌ر دوژمن هه‌ڵگیراوه
• دوربینى ته‌رماڵ 3 دانه
• سیلاحى BKC 2 دانه
• سیلاحى B7 2 دانه و 7 راکێت
• سیلاحى سیخوور (نارنجک انداز) 1 دانه ئۆتۆماتیک و 1 دانه نۆرماڵ
• سیلاحى M16 10 دانه
• سیلاحى ده‌مانچه 7 دانه
• جیهازى بچووک 15 دانه
• دوربینى شه‌و 1 دانه
• مه‌خزه‌ن M16 206دانه
• نارنجۆکى ناتۆ 4دانه
• بۆمبى گازى 4دانه
• ماسکى گاز 3دانه
• ده‌راغ و ره‌ختى M16 10ده‌ست
• فیشه‌کى سیخوور 707 دانه
• دووربینى M16 9 دانه
• کامێراى فیلم به‌ردارى 1دانه
• جیهازى GPRS 2دانه
• ته‌له‌فوون 1دانه
• جانتا 5دانه
• جانتاى ده‌رمان 1 دانه
• چه‌کى که‌لاشینکۆف 1 دانه
• تۆپى هاوه‌ن 60 1 دانه
• چه‌کى قه‌رناس 1 دانه
• فیشه‌کى قه‌رناس 2 سندووق
هاوکات له‌م شه‌رانه‌دا 2 تانک و 6 سه‌یاره و یه‌ک بۆلدۆزێرر به ته‌واوى له ناو براون و هه‌روه‌ها 12 جه‌نازه به ئاماده‌بوونى گوندنشینانى هه‌رێمه‌که و به پێى پێوانه‌ى ئه‌خلاقى شه‌ڕ راد
ه‌ستى ده‌وڵه‌ت کراوه‌ته‌وه.
له قۆناخى دووهه‌مى ئه‌م شه‌ره‌دا به گشتى 3ى گه‌ریلاى پارتیمان شه‌هید بوون و 10 هه‌ڤاڵًمان بریندار بووه.
سڵاو و رێزى شۆرشگێری
بڕیارگاى ناوه‌ندى HRK
2011-09-06
---------------------------
islamic pornographics this is sharia law porrn
islamiska universitet ,,, islamic university
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر