سلێمانی: له‌یلا زانا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی كۆبۆوه
سلێمانی: له‌یلا زانا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی كۆبۆوه
03:53:10/09/2011
خه‌ندان-
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه سه‌رۆك مام جه‌لال له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌یلا زانا.
له دیدارێكی دۆستانه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یبوون، بیروڕا ئاڵوگۆر كرا ده‌رباره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال روونیكرده‌وه، كه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خه‌باتی په‌رله‌مانی و سیاسیی و راگه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانه به رێگای دیالۆگی شارستانییانه‌ی دوور له توندوتیژی، كه تیایدا گه‌له‌كه‌مان ده‌توانێ كه‌ڵكی زۆر له‌و هه‌له وه‌رگرێ و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆی بدات.
لای خۆشیه‌وه له‌یلا زانا رۆڵی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی به‌رز نرخاند له سه‌ر ئاستی عیراقی و كوردستانییشدا كه رۆڵی ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكهێنانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه له پێناو دابینكردنی كه‌شوهه‌وای ئاشتی و لهیهكترتێگهیشتن و گه‌شه‌پێدانی
لایه‌نه‌كانی ژیان و هێنانه‌ئارای پێكه‌وژیانێكی شارستانییانه‌ی پر خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌یی و برایه‌تی.
ھیچ گەریلایەکمان لەلایەن ئێران بەدیل نەگیراوە :PJAK
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٠ی ئەیلولی ٢٠١١
وته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك هه‌واڵی به‌دیلگرتنی 9 گه‌ریلای پژاكی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی سوپای ئێران بۆ چهواشهكارییهو دووره له‌راستیه‌وه.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر وته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) رايگه‌یاند: هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 9 گه‌ریلای پژاك له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانى ئێرانه‌وه دوره له‌راستیه‌وه‌و بۆ چه‌واشه‌كارییه.
وتیشی پژاك ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی بۆ رای گشتی راگه‌یانده‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئێران له دوای ئه‌و ئاگرهبهسته دێت كه پژاك تاك لایه‌نه رایگه‌یاندوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئێران چه‌واشه‌كاری بكات.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی پژاك له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌مڕۆ ناسر شه‌عبانی كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی هه‌واڵی فارس‌نیوز-ی ره‌سمی ئێرانی رایگه‌یانده‌وه له‌ئه‌نجامی شه‌ری نێوان سوپای پاسداران‌و گه‌ریلاكانی پژاك له‌باكوری رۆژئاوای ئێران 9 گه‌ریلای پژاك بهدیلگیراونو دوانیشان له‌سه‌ركرده‌كانی پژاكن.
دووشه‌ممه ی رابردوو پارتی ژیانی ئازادی كورستان (پژاك)، ئاگر به‌ستی تاك لایه‌نه‌ی راگه‌یاند
///////////////////////////////////////////////
ناسنامەی ٤ چەکداری سوپای تورکیا، کە لەلایەن گەریلاکانی (ھەپەگە) ڕفێندارن، ئاشکرابوو
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ٩ی ئەیلولی ٢٠١١
پاش ئەوەی ڕاگەیەندرا کە چەند کەسێک لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی (ئەلکێی)ی شرنا‌خ، لە باکوری کوردستان ڕفێندراون، ناسنامەی ٤ لەو کەسانە ئاشکرابوو کە چەکداری سوپای تورکیان و لەکاتی گەڕانەوەیان لەناوچەی شرنا‌خ لەلایەن گەریلاکانی ھەپەگە دەستگیرکراون و پاشان ڕفێندراون.
لە دوای ئەو چالاکیەی گەریلاکان، سوپای تورکیا دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
ناسنامەی ڕفێندراوەکانبەم شێوەیەیە:
١. ماھموت یالچن
٢. مەھمەت ئالی کاھرامان
٣. ساففەت تیمور
٤. نەسیم تمور
تورکیا و ئێران، ھێرش دەکەنەوە سەر باشوری کوردستان
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٠ی ئەیلولی ٢٠١١
دەوڵەتی تورکیا، بەشیوەیەکی بەرفراوان خۆی بۆ هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان ئامادە دەکات.
دوابەدوای سەردانی سەر فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورک، نەجدەت ئۆزەل بۆ هەرێمە سنوورییەکان، ئەرتەشی تورک گوڕی دا بە گواستنەوەی هێزی زیاتر بۆ شرنەخ و جۆلەمێرگ.
لە لایەکیتر، ڕژیمی ئێرانیش هێز و تەقەمەنی زیاتر دەگوازیتەوە هەریمەکانی دۆڵە کۆکێ، دۆڵە توێ و دەشتی وەزنێ.
لە رۆژانی ڕابردوودا سەرفەرمانداری ئەرتەشی تورک نەجدەت ئۆزەل هاوشانی دەیان فەرماندەی سەربازی، لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفروان بۆسەر باشووری کوردستان سەردانی شارەکانی مەلەتی، ئامەد، باتمان، سێرت و جۆلەمێرگی کرد.
ئەو شاندە کە سەرقاڵی ئامادەکاری شەڕە، لەگەڵ کاربەدەستانی ئاکەپە لەهەرێمەکە کۆبۆوە.
هەرچەندە هەندێ لایەنی نیزیک لە ئاکەپە ئەو سەردانە ئاسایی ناودێر دەکەن، بەڵام گواستنەوەی هێزی زیاتری سەربازی بەرەو سنوری باشووری کوردستان ئاشکرای دەکات کە دەوڵەتی تورک خۆی بۆ هێرشێکی بەربڵاو ئامادە دەکات.
لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیاوە بەڕیگەی شەمەندەفەر چەک و تەقەمەنی دەگوازنەوە شرنا‌خ و جۆلەمێرگ.
بانگەشە دەکرێت کە ئەرتەشی تورک لە مانگەکانی ئۆکتوبەر و نۆڤەمبردا دەستبە جموجۆڵەکانیان دەکەن بۆ دەرەوەی سنور.
شانبەشانی ئەو جموجۆڵە سەربازیانە، ترافیکی دیپلۆماسیش بەردەوامە.
لەو چوارچیوەیەدا ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەرەیدون 'سنرلی ئۆغلوو' دەچێتە بەغداد و هەولێر.
هەروەها بریارە جێگیری سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان، نێچیروان بارزانی لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم کەریم سنجاری بچێتە تورکیا.
لە لایەکی تر، جموجۆڵی هێزەکانی ڕژیمی ئیران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە.
سەرەڕای ئاگربەستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕژیم لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەزاران سەربازی بەرەو هەرێمە سنورییەکان گواستۆتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە هەرێمەکەوە گەیشتوون، سوپای پاسداران هێزی زیاتری ڕەوانەی دۆڵە کۆکێ، دۆڵە ئایشێ، دەشتی وەزنێ و کێلەشین کردووە.
---------------------------
هەوالەکانی رۆژ تیڤی ١٠ سیپتەمبر
roj tv news in english
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر