///////////
نیۆچە
//////////////////////
یکی دیگر از سربازان سوری که به تازگی از ارتش کشورش جدا شده و به لبنان گریخته است، بار دیگر تأکید کرد که به چشم خود، تک تیراندازان ایرانی را دیده که به سوی معترضان سوری شلیک می کنند.
به گزارش "العربیة"، این سرباز سوری که از بیم جان خانواده اش نخواست نام او فا‌ش شود، با تأکید بر این که خود پیش‌تر دو بار از ایران دیدن کرده و با نحوه عربی صحبت کردن ایرانیان آشنا است، گفت تک تیراندازان سپاه پاسداران جمهوری اسلامی، در شهرهای ناآرام سوریه با لباس های سیاه بر پشت بام ها می روند و معترضان را هدف گلوله قرار می دهند.
تارنمای خبری – تحلیلی "دیپلماسی ایرانی" با اشاره به حضور وزیر نفت سوریه در تهران، هدف از این سفر را، تلاش جمهوری اسلامی برای خارج کردن دولت دمشق از بحران نفتی خواند.
ایالات متحده آ‌مریکا، اتحادیه اروپا، ژاپن و چندین کشور دیگر، در اعتراض به سرکوب خیزش مردمی در سوریه، خرید نفت از آن کشور را تحریم کرده اند.
"دیپلماسی ایرانی" ، با تأکید بر اینکه به نظر می رسد سفر آقای نبیل العربی، دبیرکل اتحادیه عرب به دمشق نیز بی فایده بوده است، بر نگرانی سران حکومت اسلامی از احتمال سقوط بشار اسد در سوریه انگشت گذاشت و نوشت: «حکومت ایران می خواهد به هر نحو به یاری سوریه بشتابد تا از بحران به درآید و تهران را نیز از نگرانی دربیآورد».
این تارنمای معتبر ایرانی، وابسته به آقای صادق خرازی با اشاره به اینکه ایران قصد دارد نقش واسطه را در فروش نفت خام سوریه ایفا کند، نوشت که یکی از اهداف سفر اخیر معاون احمدی نژاد به آمریکای لاتین نیز، قانع کردن سران این کشورها به حمایت مالی از بشار اسد بوده است.
NNS ROJ: لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە حەکاری لە نێوان هێزەکانی پاراستنی گەل (باڵی سەربازی پەکەکە) و دەوڵەتی تورکیا شەڕ هاتە ئاراوەو لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئەڕتەشی تورکیا سێ کەسی سڤیل گیانیان لە دەست دا کە مناڵێکی چاردە ساڵان بە ناوی عوسمان ئەرباشیان لە ناو دایە.
لەو شەڕەدا فەرماندەیەکی ئەڕتەشی تورکیا و پۆلیسێک کوژران و حەوت سەربازیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێک دا کە لە لایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی حەکاری و هێزەکانی ژاندەرمەی تورکیادا بەڕێوە چوو و پێکدادانێکی گران هاتە ئاراوە. پۆلیس و سەربازەکان بە بێ لە بەر چاو گرتنی هات و چووی خەڵکی سڤیل لە بەر دەرگای شارەداری شەمزینان، سێ کەسیان لە ناو گەڕی هەڵپەڕکێدا کردە ئامانج و هەر سێ کەس گیانیان لە دەست دا. عوسمان ئەرباش کە تەمەنی چاردە ساڵان بوو، نەجدەت گورەلی و تاییەر گورەلی ناوی ئەم سێ کەسەیە کە کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی سەربازەکان گیانیان لە دەست دا. دەگوترێ کە شارەداری شەمزینان لە گەڵ هەندێ لە خەڵکەکە کە شاهیدی ڕووداوەکە بوون ویستیان عوسمان ئەرباشی تەمەن چاردە ساڵان ڕەوانەی خەستەخانە بکەن، بەڵام لە بەر ئەوەی کە سەربازەکان ڕێگای هاتنی ئاموبڵانسەکەیان گرت، ناوبراو لە ئەنجامی لە دەست دانی خوێنێکی زۆر گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە کە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کارەبای ناوچە بە گشتی دابڕاوەو بۆ ماوەیەکی درێژ خەڵکەکە لە ناو چەمبەری سەربازەکانی تورکیادا بووە. بیانووی هێرشی سەربازەکان بۆ سەر خەڵک ئەوە بووە کە گۆیا "تێرۆریست" لە ناو خەڵکی دا هەبووە. لە کۆتایی پێکدادانەکەدا بریندارەکان بۆ خەستەخانەی شەمزینان ڕاگوێزران و ئەوانەی وا برینداریەکەیان ئەستەم بوو ڕەوانەی خەستەخانەی شاری وان و گەوەڕ کران.http://www.nnsroj.com/NNS-
قەرەیەلان: ئامانج له هێرشه‌کان زیندوو کردنه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزانه
موراد قەره‌یلان, سه‌رۆکی کونسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆما جڤاکین کوردستان(کەجەکە) له بەرامبەر به‌رده‌وامی گوشه‌گیر کردنی ڕیبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئوجه‌لان ناره‌زایه‌تی نیشان دا.
سه‌رۆکی کونسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری (ک ج ک)، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاژانسی هه‌وڵده‌ری فوراتی دایه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی روژ.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی گوشگیر کردنی ڕیبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئوجه‌لان سه‌رنجی دایه ئه‌م خالانه.
گرینگی ڕیبه‌ر ئاپۆ بۆ کومه‌ڵگای کوردستان له که‌س شاراوه نیه و هه‌موو لایه‌ک باش له‌وه ئاگادارن، هه‌وڵ ئه‌درێ که له ناو کومه‌ڵگا دا خه‌مساردی پێش بکه‌وێ و شتی هه‌ره مه‌ترسیداریش ئه‌وه‌یه. هیچ که‌س هیچ چه‌شنه ئاگاداریه‌کی له ڕیبه‌ر ئاپۆ نیه. هه‌ر چه‌نده وتنیشی ئاسان نیه به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستيه بڵیم که سه‌باره‌ت به ژیان و چاره‌نوسی ڕیبه‌ر ئاپۆ هیچ چه‌شنه ئاگاداریه‌کمان له ده‌ست دا نیه.
ئه‌مه به‌ڕیوه‌بردنی شه‌ڕیکی سایکۆلۆژی و بچوک کردنه‌وه‌یه. ده‌یانه‌وێ به‌و گوشارانه بگه‌نه ئه‌نجام و ئێمه ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن.
قه‌ره‌یه لان, پيلانی ئاکه‌په‌ی بۆ شه‌ڕ و به‌رده وامی گوشه‌گیر کردن له ئیمرالی ئاشکرا کرد و پرسیارێکی ئاوه‌های کرد: چۆنە که له پڕێکا سیاسه‌تی گوشه‌گیری و ئه شکه‌نجه که‌وته‌وه گه‌ڕ؟
سه‌رۆکی کونسه‌ی به‌ڕیوبه‌ری (ک ج ک) وتی: جارێکی‌تر دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، ئێمه له هه‌مبه‌ر ده‌وله‌ت و حکومه‌تی ئاکه‌په خوێنساردی خۆمان ده‌پارێزین. باش وایه ئه‌وانیش تێبگه‌ن که ئه‌گه‌ر ئێمه ڕیگه بده‌ین ئه‌وا روداوی گه‌وره ده‌قه‌ومن و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی گرینگی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
قه‌ره‌یلان له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا وتی: حکومه‌تی ئاکه‌په له زستانه‌وه بڕیاری توند و تیژی داوه و به‌و پیه ئاماده‌کاری شه‌ڕی کردوه.
هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان پيلانی شه‌ڕی ئاکه‌په‌ی به‌م جوره شروڤه کرد:
ناوه‌رۆکی پیلانه‌که له ناوبردنی (پ ک ک)یه، بۆ پێک هێنانی ئه‌و یه‌که‌ش ده‌یانه‌وێ ڕیبه‌رایه‌تی بێده‌نگ بکه‌ن، پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا دا ببڕن و روڵی له چاره‌سه‌ری دا که‌م بکه‌نه‌وه و به بێ ده‌نگ کردنی ڕیبه‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ره‌که‌ش تێک بده‌ن. پیلانی ته‌سفیه کردنی ته‌ڤگه‌ری کوردان به گوێره‌ی ئه‌و خاڵانه له لایه‌ن ئا که پهوه ئاماده کراوه.
سه‌رۆکی (ک ج ک) وتێ: ئێمه به هیچ شیوه‌یه‌ک سه‌ر بۆ ئه‌و پیلانانه دانانه‌وینین. خوراگری ئه‌رکی مروڤایه‌تی ئێمه‌یه، وه‌ک قه‌رز له‌سه‌رمان فه‌رزه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانه دا بێده‌نگ نابین.
له‌م پیوه‌ندیه‌دا قه‌ره‌یلان بانگه‌وازیشی ئاراسته‌ی گه‌لی کورد کرد و وتی: ده‌بێ گه‌لی کورد وه‌شیار بێ که پیلانێکی مه‌ترسیدار له ئارادایه به تایبه‌ت ئه‌و کرده‌وانه دژ به ڕیبهرایهتیمان به واتای له به‌ر چاو نه گرتنی گه‌لی ئێمه‌یه.
له هه‌ل و مه‌رجی ئیستا دا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ڕیبه‌ری ئێمه نیه، ڕۆژ رۆژی چالاکیه، رۆژ رۆژی دهسنیاشان کردنی ئیراده یه، ده‌بێ هه‌موو گه‌لی ئێمه دژ به هێرشی حکومه‌تی ئاکه‌په بۆ سه‌ر ئیراده‌ی خۆیان ده‌نگی ئازادی و دیموکراسی به‌رز که‌نه‌وه و خاوه‌نداره‌تی له ڕیبه‌رایه‌تی بکه‌ن.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یه لان داوای له هیزه دیموکراتیک و لایه‌نگرانی ئاشتی کرد که تێکۆشانی خویان به گوڕ بکه‌ن و پیلانی شه‌ڕی مه‌ترسیدار پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
سەرۆکی کۆنسەی بەریوەبەری(کەجەکە) موراد قەره‌یڵان, هەروەها باسی لەو هێرشە زەمینیانەش کرد کە ئاکەپە ئامادەکاری بۆ دەکات.
سەرۆکی کۆنسەی بەڕیوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە، موراد قەره‌یڵان سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی دەڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی گوتی:
دەیانهەوێ رۆژهەڵاتی ناوین سەر لە نوێ شكڵ پێبدەنەوە و گەرەکیانە کوردان لەو داڕشتنەوەیەدا بی هیچ ستاتۆیەک بهێڵنەوە.
قەره‌یڵان دەستنیشانی کرد، بۆ ئەوەی ئەو بگەنە ئەو ئامانجە، هەوڵ دەدەن هیزەکانی باشووری کوردستانیش ڕاکیشی ئەو پیلانە بکەن و وەها لە هەڵسەنگاندنەکەی بەردەوام بوو:
ئامانجی سەرەتایان ئەوەیە کە پەکەکە و پژاک بێهێز بکەن. پاشان دەیانهەوی کوردان چاوترسێن بکەن و بەوەش پەیمانی لۆزان زیندوو بکەنەوە. دەیانهەوی بەر لەوەی لۆزانی دووهەم بخەنە دەورەوە، تەڤگەری ئازادی کپ بکەن.
قەره‌یلان دەستنیشانی کرد، هاتوچۆی سەرفەرمانداری ئەرتەشی تورک لە باکوری کوردستان و چوونی ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق بۆ ئەو ئامانجە پێکهاتوون.
سەبارەت بە ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی زەمینی، قەره‌یڵان گوتی:
ئیمە باوەڕیمان بەخۆمانە و جارێکی تریش دوبارەی دەکەینەوە، هەموو ئەو هێرشانەی پشت بە توندوتیژی دەبەستن هیچ ئاکامیکیان نابێت. ئەوانەی باوەڕ بەو بۆچوونە ناکه ن، با ئاوڕێک لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر قەندیل بدەنەوە. بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە قەندیل نیشانیان دا کە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا. بە پێچەوانەی بانگەشەکانی چاپەمەنی تورکیا، پژاک بەهۆی ئەو بەرخۆدانە سەرکەوتووە، ئاگربەستی ڕاگەیاند.
قەره‌یلان وتەیەکی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان مەسعود بارزانی بەبیرهینایەوە کە گوتبووی من بۆ چارەسەری کێشەکان بانگەوازی لە هەردوو لا دەکەم. قەره‌یلان ئەو بانگەوازییەی وه‌ها هەڵسەنگاند:
ئێمە دەمانهەوێ پرسگری کورد بە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت. ئێستە دۆخێک تر لە ئارادایە. ئەوەی شەڕ دەسەپێنێ، ئێمە نین بەڵکوو داگیرکەرانن. هەربۆیە ئەوه ڕاست نییە کە دەلێن تەڤگەری کورد هەر پەنا دەباتە بەر چەک بۆ وەدەست خستنی هەر ئەنجامێک. هەڵسەنگاندنێکی لەو شێوەیە هەرە زیاتر لەلایەن دەزگاکانی چاپەمەنی شەڕی تایبەتی تورکەوە پیش دەخرێن. دەبێ بزاندرێت کە ڕاستییەکەی بەو شێوەیە نییە.
سەرۆکی کۆنسەی بەریوەبەری(کەجەکە) موراد قەره‌یلان, سەبارەت بە سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێرانیش هەڵسەنگاندنیکی وەهای کرد:
ئێران بەو هێرشانەی پەیامێکی وەهای دا کە ئامانج لەو هێرشانە نەک تەنها ئێمە، بەڵکو ئامانجیان ئەوەش بوو کە پەیامێک بدەنە حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان. بەر لەوەی هێرش بکەنە سەر قەندیل، هێرشیان کردە سەر حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان. دواتر هێرشیان کردە سەر قەندیل و کێشەی سنورەکان دەرکەوتن. ئەو سنورانەی باسی دەکەن، هەندی هەریمی گرینگی قەندیلیش لەخۆ دەگرن. لەوێ ئێمە لەگەڵ ئێران ڕووبەڕوو بوینەوە.
ئەوە ڕاست نییە کاتیک دەڵێن پژاک دەچێ چالاکی دەکات و بەو هۆیەشەوە ئێران دەستی بە هێرشەکانی کردووە. ئەوەی زۆر گرینگە، ئەوەیە کە ئەو قۆناغە بە باشی ببیتە مایەی تێگەیشتن.
-------------------------
چالاکییەکانی پەکەکە بەردەوامە و تورکیاش ھاوڵاتیانی سڤیل دەکوژێت
لە شەمزینان شەڕ ڕوویدا و بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هەڕەمەکی چەکدارانی تورک، منداڵیکی کورد گیانی لەدەستدا و شەس کەسی تریش بریندار بوون. هەر دوێنێ شەو دوو برا لە شەمزینان بونە ئامانجی هێرشی ئەرتەشی تورک و لە ئاکامدا هەردوکیان گیانیان لەدەست دا.
شەوی ڕابردوو لەدەوروبەری کاتژمێر 10ى شه‌و گەریلاکانی هەپەگە لە دژی سێ بنکەی نیزامی دەوڵەتی تورک لە یەک کاتدا چالاکیان ئەنجام دا و شەڕی دژوار ڕوویدا.
لەکاتی شەڕەکاندا بەرق و خەتی تەلەفۆنی شارەکە بە تەواوەتی بڕا و هێزەکانی پۆلیس هەڕەمەکی دەوروبەری خۆیان گولەباران کرد.
لە نزیک بینای شارەداری، مەڕاسمێکی شایی بەڕێوەدەچوو کە بوو بە ئامانجی هێرشی سەرباز و پۆلیسی تورک و لە ئەنجامدا منداڵێک بەناوی عوسمان ئەرباش و ٦ کەسی تر بەسەختی بریندار دەبن. بەڵام لە کاتیکدا بنەماڵەی ئەرباش و شارەداری شەمزینان ویستیان عوسمان بگەیەنە نەخۆشخانە، هێزەکانی پۆلیس ئاستەنگیان نایەوە و بەو هۆیەشەوە عوسمانی تەمەن 14 ساڵ گیانی لەدەستدا.
لە لایەکی تر، هەر دوێنێ شەو لە نزیک گوندی شاپاتان لە شەمزینان، دوو برا لە لایەن سەربازانی ئەرتەشی تورکەوە کرانە ئامانج و لە ئاکامدا هەردووکیان گیانیان لەدەست دا
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان، لەو چالاکیانەی گەریلاکانی هەپەگە، تا ئێستا کوژرانی ئەفسەرێک و پۆلیسێک ڕاگەیەندراوە و 7 سەربازی تریش بریندار بوون.
دوای ئەو شەڕ و پێکدادانە، چیای گۆمان بە چڕی بۆمباران کرا و بە بەشداری هەزاران سەرباز دەست بە ئۆپەراسیۆنیکی بەرفراوان کرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر