نانم نەبوو ژیانم نەبوو لە ئەخێردا ئاگرەم لە جەستی خۆم بردا قۆربانی گەندلان بۆم
تایبەت: كچە خوێندكارێك پاش ئەوەی ناوی لە لیستی دامەزراوانی ئەمساڵدا نەگەڕایەوە ئاگری لەجەستەی بەردا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوبارەیەوە بە وارڤینی راگەیاند كە 8رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر كچیك بەناوی بەناز جەواد دەرچووی پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر پاش ئەوەی زانی كە ناوی لە لیستی دامەزراواندا نەگەڕاوەتەوە ئاگری بەرداوەتە جەستەی و هەوڵی خۆكوشتنی داوە.
لەلایەكی دیكەوە یەكێك لە هاووڕێ نزیكەكانی بەناز كە بە وردی ئاگاداری چۆنیەتی خۆسووتاندنەكەیەتی بە وارڤینی گوت: "بەناز هاواری دەكرد كە لەسەر شەرەف و نامووس خۆم نەسووتاندووە. ناوم نەگەڕاوەتەوە. بێومێدبووم، بۆیە خۆم سووتاند".
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، پاش ئەوەی كۆمەڵێك ناڕەزایی و خۆپیشاندان هەرێمی كوردستانی گرتەوە بڕیاریدا 25000 كەس دابمەزرێنێت و بەو شێوەیە بەشێك لە كێشەكان چارەسەر بكات.
بەڵام چاودێرانی رەوشەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو دامەزراندنە بێپلان بووەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر حزب دەستیوەرداوەتە لیستەكانی دامەزراندن و ئەو كەسانەی كە دامەزراون زۆربەیان سەر بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانن.
پاش نەگەڕانەوەی ناوی ژمارەیەكی زۆری خوێندكاران كۆمەڵێك ناڕەزایی و خۆپیشاندان شەقامەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.
بەناز جەواد بە یەكێك لە قوربانیەكانی نەبوونی شەفافیەت و دەستپیاكی لە سیستەمی دامەزراندنەكەدا دەژمێردرێت.
//////////////////////
ستۆكهۆڵم: خۆپیشاندانی هاوخهمی بۆ بهناز جهواد سازدهكرێت
هاوڵاتی
گروپی 17 شوبات لهشاری ستۆكهۆڵم خۆپیشاندانێكی هاوخهمی بۆ بهناز جهواد سازدهكات كه لهچهند رۆژی رابردوودا بههۆی دانهمهزراندنییهوه خۆی سوتاندو گیانی لهدهستدا.
لهراگهیهنراوێكی گروپهكهدا كه وێنهیهكی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه هاتووه “لەدڕیژەی ئەو نارەزایەتی و ناعەدالەتیە بەرفراوانەی رۆژ لەدوای ڕۆژ کۆمەلگای کوردی لەهەرێمی کوردستان گرتۆتەوە، ڕۆژی ٢٨ ی ئۆگستی بەناز جەواد دهرچوی بهشی كارگێڕیو یاسای پهیمانگهی تهكنیكی ههولێره، بەهۆی بێکاری و هەژاری و دانەمەزراندنی لەهیچ فەرمانگەیەکدا ئاگری لەجەستەی ٢٢ سالەی بەهاری تەمەنی خۆی بەردا ، وەک لوتکەی نارەزایەتی بەرامبەر سیاسەتی ناعەدالەتی دەسەڵاتی کوردی بەداخەوە ٦ ی ئەم مانگەش گیانی پاکی گەیشتە کاروانی نەمرانەوە” .
ههروهها تێیدا هاتووه “هەر لەم روانگەوە وەک وەفادریەک بۆی بەتایبەتی لەوپەیامەی کە لەڕێگای هاوڕێکانیەوە بۆ خەلکی ئازادیخوازی جێهێشتووە کەئە و بەهۆی بێکاری و هەژاری لەم ولاتەدا خۆی سوتاندوە، بۆیە ئێمە لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر 16:30 بۆ 18:00 لەسەنتەری شار ی ستۆکۆلم لەولاتی سوید گردبونەوە و نارەزایەتیەک ساز دەکەین بۆ گیانی پاکی بەناز جەوا د دەست پێ دەکەین هیوادارین هەموو لایەک بە مۆم و گوڵەوە ئامادەبن”.
دهقی راگهیهنراوهكه:
لەستۆکهۆلم ڕێز لە شەهید بەناز جەواد و نارەزایەتی دژ بەناعەدالەتی کۆمەلایەتی دەسەلاتی کوردی دەردەبڕدڕیت لەدڕیژەی ئەو نارەزایەتی و ناعەدالەتیە بەرفراوانەی رۆژ لەدوای ڕۆژ کۆمەلگای کوردی لەهەرێمی کوردستان گرتۆتەوە ، ڕۆژی ٢٨ ی ئۆگستی بەناز جەواد دهرچوی بهشی كارگێڕیو یاسای پهیمانگهی تهكنیكی ههولێره ، بەهۆی بێکاری و هەژاری و دانەمەزراندنی لەهیچ فەرمانگەیەکدا ئاگری لەجەستەی ٢٢ سالەی بەهاری تەمەنی خۆی بەردا ، وەک لوتکەی نارەزایەتی بەرامبەر سیاسەتی ناعەدالەتی دەسەڵاتی کوردی بەداخەوە ٦ ی ئەم مانگەش گیانی پاکی گەیشتە کاروانی نەمرانەوە .
ئێمە لێرەدا وەک گروپی ١٧ شوبات پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو هاوڕییانی یەکێک لە شەهیدەکانی تری سیمبولی عەدالەتی کۆمەلایەتی ( بەناز جەواد )رادەگەینین هاوکات داوا دەکەین:
1/ گەنجانی کورد خۆیان لەسوتاندن دوورە پەرێز بگرن و بەشێوازی مەدەنی و جەماوەری درێژە بەنارەزایەتیە کانیان بدەن.
٢/ داوا لەسەرجەم پارت و ناوەند و ڕێکخراو کەسایەتیە بەڕیزەکان دەکەین ، لەسەرجەم ولاتەکان بەشێوازی جۆراو جۆر درێژە نارەزایەتی دژ بەناعەدالەتی کۆمەلایەتی دەسەلاتی کوردی دەرببڕن و هاوکات لەڕێگای گردبونەی جەماوەری و کۆرو سیمنار و پیشانگا و پرسەدانان بۆ (بەناز جەواد ) دەست بەکارو چالاکی بکەن. چونکە ئەو هاوشێوەی شەهیدان سەردەشت و سۆران و سەرجەم شەهیدانی ١٧ شوبات بەدواوە قوربانی ئەم دەسەڵاتەیە.
٣/ هەر لەم روانگەوە وەک وەفادریەک بۆی بەتایبەتی لەوپەیامەی کە لەڕێگای هاوڕێکانیەوە بۆ خەلکی ئازادیخوازی جێهێشتووە کەئە و بەهۆی بێکاری و هەژاری لەم ولاتەدا خۆی سوتاندوە ، بۆیە ئێمە لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر 16:30 بۆ 18:00 لەسەنتەری شار ی ستۆکۆلم لەولاتی سوید گردبونەوە و نارەزایەتیەک ساز دەکەین بۆ گیانی پاکی بەناز جەوا د دەست پێ دەکەین هیوادارین هەموو لایەک بە مۆم و گوڵەوە ئامادەبن .
شوێنی گردبونەوەی نارەزایتیەکە
سەنتەری شار لەستۆکهۆلم ..گۆڕەپانی سیڕگلستۆری
کات 16:30 بۆ 18:00
بۆ پەیوەندی کردن
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
shubat_17@hotmail.com
---------------------
سمیه توحیدلو
جایی که دیروز 3000 میلیارد دزدی میشود و آب از آب تکان نمیخورد،
و امروز سمیه توحیدلو با مدرک دکترا در اوین شلاق میخورد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر