ویکیلیکس:هێزه ئاشتی پارێزه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کاری سێکسیان له‌گه‌ڵ منداڵاندا کردوه
به پێی تازه‌ترین ئه‌و زانیاریانه‌ی که ویکیلیکس ده‌ستی که‌وتوه،هێزه ئاشتی پارێزه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان،له چه‌ند وڵاتی جیادا کاری سێکسیان له‌گه‌ڵ منداڵاندا کردوه،واته ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵ،ئه‌و هێزانه وه‌کو بازرگانیه‌ک ئه‌و خواردن و پێداویستیه مرۆڤیانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندا بوه بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌وان،له به‌رامبه‌ر کاری سێکسیدا به‌خشیویانه به که‌س و کاری ئه‌وانه‌ی ڕازی بون سێکس له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا بکه‌ن،ئه‌و زانیاریانه له چه‌ند ڕاپۆرتێکی باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکادا ئاماژه‌یان پێکراوه و له لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه بڵاو کراونه‌ته‌وه،له زانیاریه‌کاندا هاتوه هه‌شت که‌س له کۆی ده که‌س له‌وانه‌ی سێکسیان له‌گه‌ڵ کراوه له به‌رامبه‌ر ده‌ستکه‌وتنی خۆراکدا،حاڵه‌تی سێکسه‌که‌یان حاڵه‌تی سێکسی ته‌واوی جوت بون بوه،ئه‌و دپلۆماتکارهی ئه‌مریکا له زاری قسه‌که‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ئاماژه به ژماره و ده‌ست تێدا هه‌بونی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات،هه‌روه‌ها ئاماژه به به‌و وڵاتانه ده‌کات که ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تێدا ڕوداوه،ئایڤۆری کۆستا( ساحل الحاج ) یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که له‌ساڵی 2007 ه‌وه 42 حاڵه‌تی تێدا ڕوداوه،له کۆی ئه‌م حاڵه‌تانه 16یان ساده و سه‌ره‌تایین،ئه‌و وڵاتانه‌شی که حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی له لایه‌ن هێزه ئاشتی پارێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه تێدا ڕوداوه بریتین له: هایتی، که‌مبۆدیا،ئایڤۆری کۆستا،کۆنگۆ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر