Pages

۱۳۹۰ مهر ۱۱, دوشنبه

سانسور شدید و غیر انسانی در حاکمیت ننگین آخوندی


سانسور شدید و غیر انسانی در حاکمیت ننگین آخوندی در حاکمیت ننگین آخوندی همه اصول انسانی و حقوقی را زیر پا نهاده شده است.

وزیر ارتباطات: قطعی VPN بر اساس قانون انجام شد
خبرگزاری هرانا - وزیر ارتباطات در پاسخ به این سوال که گفته می‌شود قطعی VPN به خاطر شبکه ملی اینترنت است، گفت: این دو موضوع با هم ارتباطی ندارند و اساسا VPN و استفاده از آن یک اقدام خلاف قانون است که این موضوع نیز ابلاغ شده است.

رضا تقی‌پور در حاشیه جلسه هیئت دولت با بیان اینکه همه‌ی کشورها برای استفاده از اینترنت مقررات خاصی دارند و در کشور ما بحث پالایش و فیلترینگ نیز از طرف نهادهای خاصی اعمال می‌شود و در این ارتباط کارگروهی وجود دارد، گفت: همانطور که گفتم اساسا VPN خلاف قانون بوده و اکنون برابر قانون اقدام شده است.

بررسی موارد حقوقی نقض شده در این گزارش:

  • بند ۱ ماده ۱۹ میثاق بین المللی حقوق مدنی و سیاسی:هیچکس را نمی توان بمناسبت عقایدش مورد مزاحمت اخافه قرار داد.
  • بند ۲ ماده ۱۹ میثاق بین المللی حقوق مدنی و سیاسی: هر کس حق آزادی بیان دارد. این حق شامل آزادی تفحص و تحصیل و اشاعه اطلاعات و افکار از هر قبیل بدون توجه به سر حدات خواه شفاهاً یا بصورت نوشته یا چاپ یا بصورت هنری یا به هر وسیله دیگر به انتخاب خود می باشد.
  • ماده ۱۹ اعلامیه جهانی حقوق بشر: هر فردی حق آزادی عقیده و بیان دارد.
  • بخشی از بند ۲۵ اعلامیه هزاره: آزادی رسانه ها برای اجرای نقش اساسی آنها و نیز حق مردم برای دسترسی به اطلاعات را تضمین کنیم .


/////////////////////////////////
هه واله کانی روژ تیوی

////////////////////

HPG:: چوار گەریلا شەهید بوون

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی هێزەكانی پاراستنی گه‌ل ئاشكرایكرد كه‌ چوار گه‌ریلای له‌ هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا شەهید بوونە. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هێزی پاراستنی گه‌ل HPGرۆژی 28ی مانگی رابردوو چوار گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ چیای خواكوڕك شەهید بوون.


HPG ناسنامه‌ی ئه‌و چوار گه‌ریلایه‌شی ئاشكرا كراووه‌ كه‌ بریتین له‌

1- گولومسه‌ ئه‌شین، نازناو: ڕۆزه‌رین پیران، له‌ ساڵی ١٩٧٧ له‌ مێردین له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٤تێكه‌ڵی رێزه‌كانی PKK بووه‌.

2- ئه‌لیف ده‌میر، نازناو: دیجله‌ گه‌ڤه‌ر، له‌ گه‌ڤه‌ر له‌ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی ١994 بووه‌ته‌ گه‌ریلا.

3- محه‌ممه‌د تورك، نازناو: خه‌بات ئامه‌د، له‌ ساڵی ١٩٨٠ له‌ ئامه‌د له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی ٢٠٠١چووه‌ته‌ ریزه‌كانی PKK.

4- بابه‌ك له‌مۆری، نازناو: ئه‌ردال چیایی، له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ شاری ورمێ له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٠ چووه‌ته‌ ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

---------------------------------
باکوری کوردستان، (4000) سیاسه‌تمه‌داری کورد ده‌ستگیر کراون

له‌ باکوری کوردستان ده‌ستگیرکردن و زیندانیکردنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆک‌شاره‌دارانی شڕناخ، سلۆپی و هه‌زه‌خ به‌ ده‌یان که‌س له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (KCK)دا ده‌ستگیرکراون. ده‌وڵه‌تی تورک له‌ (14)ی نیسانی (2009)وه‌ تا ئێستا پتر له‌ (3500) که‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی و هاوکاریکردنی (KCK) گرتووه‌.

له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ژماره‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌ گیراوه‌کان له‌ باکوری کوردستان و تورکیا گه‌یشته‌ (1500) که‌س که‌ تیایاندا شه‌ش په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراتی (BDP) و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان و چه‌ندین ئه‌ندامی کۆمیسیۆنه‌ جیاجیاکانی (BDP) و (KCK) و ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیکای ره‌نجده‌رانی (KESK) و (DISK) و ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ مرۆیی و مه‌ده‌نییه‌کان هه‌ن. له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆکی شاره‌وانى شرناخ و باتمان و ئیخدر به‌ گشتی (12) سه‌رۆک شاره‌وانى و (60) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیش به‌ هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیر کراون.

گیراوانی کورد جاری یه‌که‌م له‌ (17)ی مانگی (10)ی ساڵی پار برانه‌ دادگا، دانیشتنه‌کان له‌ دادگاکانی ئامه‌د و رۆحا و وان له‌ کاتی جیاجیادا به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام به‌هۆی ره‌تکردنه‌وه‌ی داوای مافی خۆپاراستن به‌ زمانی کوردی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌لایه‌ن دادگاکانه‌وه‌ دانیشتنه‌کانی دادگا تا ئێستاش بێ ئه‌نجام به‌رده‌وامه‌.

مه‌راڵ دانش بێشداش، به‌رپرسیاری کاروباری یاسایى و مافی مرۆڤی (BDP) وتی: ئه‌م ره‌شبگیری و زیندانیکردنانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورک ئه‌ردۆغان ده‌کرێن، له‌م دۆخه‌دا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ له‌ تورکیا دادگاکان سه‌ربه‌خۆ نین. هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی: له‌لایه‌که‌وه‌ حکومه‌ت بۆ دانیشتن و رێکه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد بانگی (BDP) ده‌کات و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌ناوی دۆزی (KCK)ه‌وه‌ ئه‌ندامانی پارته‌که‌مان ده‌گرن و فڕێیان ده‌ده‌نه‌ زیندانه‌کانه‌وه‌، لێره‌وه‌ ده‌پرسم و دڵێم: ئایا ئه‌گه‌ر هێنده‌ که‌س له‌ (AKP) بگرن ده‌توانێ سیاسه‌ت بکات؟!

مه‌راڵ دانش، وتی: بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سیاسه‌تمه‌رانی کورد ده‌ستگیر کراون و داوای به‌ ده‌یان ساڵ زیندانکردنیان له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بابه‌تى چاره‌سه‌ری دیموکراتی و له‌پێشخستنی ئه‌و رێبازه‌دا دروست و میهره‌بان بێت ئه‌وا پێویسته‌ ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی و یاسا و حقوقه‌کان بگۆڕێت و گیراوه‌ سیاسییه‌کان ئازاد بکات.

ده‌زگا نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ و دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپا و دام و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌درێژایی زیاتر له‌ (30) ساڵه‌ راسته‌وخۆ ره‌خنه‌ له‌ یاسا و هه‌ڵوێست و جموجۆڵه‌ نامرۆییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌گرن و هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی که‌ گه‌لی کورد و سیاسه‌تمه‌داره‌ دیموکراته‌کانی تورکیا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و یه‌کێکه‌ له‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ی که‌ وه‌کو کۆسپێکی گه‌وره‌ی به‌رده‌م به‌ ئه‌ندامبوونی تورکیا له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپادا هه‌ژمار ده‌کرێ. له‌ هه‌مانکاتدا به‌پێی شاره‌زایانیش تا شه‌ڕ و داگیرکاری دژ به‌ کورد به‌رده‌وام بێت ئه‌و جۆره‌ رووداو و ره‌شبگیریانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت..

-----------------------------
شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌... (HPG) ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ئازاد ده‌کات


له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى نێوان گریلاکانى (HPG) و ئه‌ڕته‌شى تورکیا (9) سه‌رباز ده‌کوژرێن و (4) گریلاى (HPG)ه‌ش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و (20) ده‌ستبه‌سه‌ر کراو ئازاد ده‌کرێن.

ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى هێزى پاراستنى گه‌ل (HPG) کوژرانى هه‌شت سه‌رباز ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نوسێت له‌ ناوچه‌ى (قاخزمانا قه‌ر) (3) سه‌رباز، شه‌رناخ (3) سه‌رباز و له‌چه‌ولیک (2) سه‌رباز کوژراون و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازیش له‌م چالاکییانه‌دا برینداربوون.

هه‌ر به‌ گوێره‌ى به‌یاننامه‌که‌ى (HPG) له‌ ئه‌نجامى هه‌ر سێ چالاکیه‌که‌دا که‌ له‌ سێ ناوچه‌ى جیاواز ئه‌نجام دراون، زیانێکى زۆرى مادی به‌ر سوپاى تورکیا که‌وتووه‌ و له‌ درێژه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا هه‌واڵێکى راگه‌یاندنه‌کانى تورکیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ که‌ نوسیویه‌تى، ته‌نیا (4) سه‌رباز برینداربوون.

چوار گریلاى هه‌په‌گه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى (HPG) ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند (28)ى مانگى رابردوو له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌کانى فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانى سوپاى تورکیا هه‌رێمى (خواکورک) بۆمباران کراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا (4) گریلاى هێزه‌کانى پاراستى گه‌ل، گیانیان له‌دست داوه‌.
هه‌په‌گه‌ رایده‌گه‌یێنێ تورکیا له‌ شه‌ڕى ئینکارکردنى گه‌لى کورددا شکه‌ستى هێناوه‌ و ئێستا هه‌وڵ ده‌دات به‌ هه‌موو ته‌کنیکه‌ پێشکه‌وتووه‌کان هێرش بکات، "ئه‌م هێرشانه‌ بێ‌وڵام نامێننه‌وه‌."

هه‌ر ئه‌مڕۆ (HPG) له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا باسى له‌ سێ چالاکى کرد که‌ (2)ى ئه‌م مانگه‌ له‌ جوله‌مێرگ، ئیدر و شرناخ پێکهاتوون و رایگه‌یاند له‌ جوله‌مێرک سه‌ربازێک کوژراوه‌. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چالاکى ئیدر که‌ دژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌منییه‌تى پۆلیس پێکهاتووه‌ و ده‌ڵێت "ژماره‌ى کوژراو و برینداره‌کانى دوژمن له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ نه‌زاندراوه‌". به‌م پێیه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ کوژراوه‌کانی تورکیا له‌م چالاکییانه‌دا گه‌ییشته‌ (9) سه‌رباز.

ئازاد کردنى ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان
(4) جه‌رده‌وان که‌ له‌ لایه‌ن گریلاکانه‌وه‌ له‌ شڕناخ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون دواى لێکۆڵینه‌وه‌ ئازاد ده‌کرێن. (HPG) هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند ئه‌و (12) مامۆستایه‌ش که‌ له‌ سه‌ر چوارچێوه‌ى خه‌باتى په‌روه‌رده‌یى ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، ئازاد ده‌کرێن و ده‌ڵێت "ده‌ستبه‌سه‌رکردنى ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هوشیارییه‌کدا بووه‌ و ئازاد ده‌کرێن".
جێى ئاماژه‌یه‌ که‌ شه‌وى رابردوو هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ڵ (4) کرێکار که‌ له‌ به‌نداوه‌کانى ئاو و پڕۆژه‌کانى ده‌وڵه‌تدا کاریان کردبوو و (9)ى مانگى رابردو ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، ئازاد ده‌کات و له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌کرێ...

-------------------------------------


ای کاش مانند وکیل های آزاده و سرافراز مان که دفاع از آزادگان در بند سرزمینمان را به رایگان و با تمامی مخاطراتش در بیدادگاه های حکومت اسلامی انجام داده اند ، روانشناسان آزاده ای نیز باشند که در پی جلوگیری از تکرار چنین فاجعه هایی باشند . بچه هایی که از زندان های بی مانند این حکومت آزاد می شوند به شما نیاز دارند . هر کدام ما که گرفتار چنگال خرد کننده آدم خوارهای ولی فقیه نشده ایم وظیفه حمایت از آسیب دیده گان را بر دوش داریم

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر