له شارۆچکه‌ی دیانای سه‌ر به هه‌ولێر کچێک به‌ناوی په‌یمان ئیسماعیل یه‌عقوب ته‌مه‌ن (14) ساڵ کوژرا, دواتر راگهیاندنرا که ده‌ست کراوه به لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌ی
زانرا که په‌یمان هێشتا له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌لایه‌ن که‌سوکارییه‌وه به‌ڵێنی شوکردنی بهئامۆزاکهی ده‌درێته ماڵی مامی, له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا دڵی به‌لای کوڕێکی دراوسێیاندا ده‌چێت و له‌لایه‌ن دراوسێکه‌یانه‌وه چه‌ندین جار ده‌چنه خوازبێنیشی, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به حه‌ز و خواستی په‌یمانیش نیه که‌سوکاره‌که‌ی قبوڵی ناکه‌ن و له ئامۆزاکه‌ی ماره ده‌که‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کان په‌یمان له‌گه‌ڵ کوڕه دراوسێکه‌یاندا پێکه‌وه واز له‌هه‌موو شتێک دێنن و راده‌که‌ن, دوای به‌دوادا گه‌ڕانێکی زۆر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و له ژوورێکدا ده‌رگای له‌سه‌ر قایم ده‌کرێت, له‌شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو واتا 19ی کانوونی دووه‌مدا ده‌کوژرێت. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه کرا که که‌س و کاری په‌یمان وتوویه‌تی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌که‌یان سه‌ره‌ڕای ماره بڕانی له ئامۆزاکه‌ی, نه‌یویستووه شووی پێ بکات و له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر رایکردووه, ناوی پیسکردووین, حه‌قی کوشتنه و ئێمه ده‌یکوژین".
که‌س و کاری په‌یمان ئه‌م بانگه‌شه‌یان ره‌تکرده‌وه و به‌پێی بانگه‌شه‌کانی خۆیان په‌یمان خۆی ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی قفڵ ده‌کات و دواتر به‌ده‌ستی خۆی نه‌وت به‌سه‌ر خۆیدا ده‌ڕژێنێ و خۆی ده‌کوژێ, به ده‌نگی په‌یمان دێنه‌وه هۆش خۆیان ده‌چن ده‌رگاکه ده‌شکێنن و وتیان" تا ئه‌و کاته‌ی ده‌رگاکه‌مان شکاند نه‌مردبوو, تاگهیاندمانه نه‌خۆشخانه‌ی دیانا ژیانی له‌ده‌ستدا". له‌و
باره‌یه‌وه راگه‌یێندرا پۆلیسی دیانا ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه کردووه.
شایانی باسه له هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌کی زۆر ژن به‌هۆی سیسته‌م و گوشاره‌کانی پیاوه‌وه به‌گشتی روو له خۆکوشتن ده‌که‌ن و یاخود به‌ناوی گه‌لێک هۆکاری ئه‌ملاولا له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌کوژرێن و دواتر له‌ژێر په‌رده‌ی بانگه‌شه‌ی خۆ کوشتندا مه‌سه‌له‌کان ده‌شاردرێنه‌وه و ون ده‌کرێن.
له‌لایه‌کی تره‌وه رێکخراوی توندوتیژی دژی ژنان له 12/کانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵدا راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌مه‌ڕ کێشه و گرفت و به‌تایبه‌ت ئاماری ساڵێکی توندوتیژی و خۆکوشتنی ژنان له هه‌رێمدا بڵاو کرده‌وه که له ئاماره‌که‌دا شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له ریزی یه‌که‌می په‌یڕه‌وکردنی توندوتیژی دژبه ژنان و کوشتن و خۆکوشتنی ژناندایه .
ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌که له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ئاماره
هه‌ولێر
له ساڵی 2011 دا 23 ژن به‌هۆکاری جیاجیا ده‌کوژرێن, 9 ژن خۆی ده‌کوژێت, 84 ئاگر له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رده‌ده‌ن, 37 ژنیش به‌سووتان مردوون. 168 ژن رووبه‌ڕووی توند و تیژی ده‌بنه‌وه و 239 کێشه‌ی ژن ده‌چێته به‌رده‌ست رێکخراوه‌که و به‌گشتی 983 سکاڵا له‌و باره‌یه‌وه تۆمار کراون.
سلێمانی
له ساڵی 2011 دا 9 ژن کوژراون, 19 ژن خۆیان کوشتووه, 84 ژن ئاگریان له‌جه‌سته‌یان به‌رداوه, 37 ژن به‌سووتان مردوون, 76 ژن دووچاری ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه و 725 ژن سکاڵایان تۆمار کردووه و هه‌روه‌ها 720 ژن دووچاری لێدان و توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
دهۆک
له شاری دهۆک و له هه‌مان ساڵدا 6 ژن ده‌کوژرێن, 10 خۆیان ده‌کوژن, 9 هه‌وڵی خۆکوشتن, 51 رووداوی خۆسووتاندن. 34 ژن به‌سووتان ده‌مرن, 656 سکاڵا تۆمار کراوه و 14 ژن رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
گه‌رمیان
له ناوچه‌کانی گه‌رمیاندا به‌گشتی 5 ژن ده‌کوژرێن, 6 خۆیان ده‌کوژن, 23 خۆ سووتاندن, 7 ژن به سووتان ده‌مرن, 102 رووداوی توندوتیژی دژی ژنان و 174 سکاڵا تۆمار ده‌کرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر