Pages

۱۳۹۰ بهمن ۱۹, چهارشنبه

كوردی ئیسرائیل، نیسان عه‌مران سوورچی ده‌گێڕێته‌وه چۆن خانه‌واده‌كه‌ی كۆچیان كرد له كوردستانه‌وه بۆ ئیسرائیل لس ساڵی ١۹٥١ هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هاتی زه‌وت كردنی - ڕفاندنی - خوشكه‌كه‌شیان ده‌كا له بادینان كاتێ ئه‌وان له‌سه‌ر هاتن بوون بۆ ئیسرائیل. مام نیسان بیرهوه‌ری‌یه‌كانی زۆر زیندووه‌و هه‌ر ده‌ڵێ‌ی دوێنێ كوردستانی به‌جێ هێشتووه نه‌ك ٦٠ ساڵ به‌ر له ئیستا. بۆ مام نیسان هه‌ر ئه‌و چوونه بوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی به دوادا نه‌هات و ٦٠ ساڵه كوردستانه نه‌دیووه. مام نیسان له‌م چاو پێكه‌وتنه‌دا به كوردی‌یه‌كی یه‌كجار پوخت قسه ده‌كا. مام نیسان دوو خوشكی تریشی هه‌بوو به ناوی خاتوون و به‌سێ كه ئێستا له ئیسرائیلن. ئه‌م چاو پێكه‌وتنه دوو به‌شه..





كوردی ئیسرائیل، نیسان عه‌مران سوورچی ده‌گێڕێته‌وه چۆن خانه‌واده‌كه‌ی كۆچیان كرد له كوردستانه‌وه بۆ ئیسرائیل لس ساڵی ١۹٥١ هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هاتی زه‌وت كردنی - ڕفاندنی - خوشكه‌كه‌شیان ده‌كا له بادینان كاتێ ئه‌وان له‌سه‌ر هاتن بوون بۆ ئیسرائیل. مام نیسان بیرهوه‌ری‌یه‌كانی زۆر زیندووه‌و هه‌ر ده‌ڵێ‌ی دوێنێ كوردستانی به‌جێ هێشتووه نه‌ك ٦٠ ساڵ به‌ر له ئیستا. بۆ مام نیسان هه‌ر ئه‌و چوونه بوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی به دوادا نه‌هات و ٦٠ ساڵه كوردستانه نه‌دیووه. مام نیسان له‌م چاو پێكه‌وتنه‌دا به كوردی‌یه‌كی یه‌كجار پوخت قسه ده‌كا. مام نیسان دوو خوشكی تریشی هه‌بوو به ناوی خاتوون و به‌سێ كه ئێستا له ئیسرائیلن. ئه‌م چاو پێكه‌وتنه دوو به‌شه.
Israeli Kurdish emigre talks about their final departure from Kurdistan to Israel in 1951. Mr Sourchi is from the village of Hiza in the Badinan region of Kurdistan. He hasn\'t been back to Kurdistan for over 60 years. He speaks perfect Kurdish and recalls their journey to Israel and how his sister (miruat) was taken by force from them in Badinan when they were about to leave for Israel. Mr Sourchi\'s memory of the events and places is extremely vivid as if he left Kurdistan yesterday and not 60 years ago. He now lives in Israel and has a son called Ronen Sourchi.
به‌شی دووه‌می چاو پێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌شیر سه‌بیر بۆتانی له‌گه‌ڵ كوردی ئیسرائیل، نیسان عه‌مران سوورچی. ________________________________________ Part two of the interview with the Israeli Kurd, Nisan Amran Sourchi (Surchi) by Bashir Sabri Botani. The arduous journey from Kurdistan to Israel in 1951.

----------------------------

ئێران حوکمی لەسێدارەدان بەسەر دوو ئەندامی کۆمەڵەدا دەسەپێنێ

رووداو- رۆیتەرز
بەتۆمەتی کوشتن و سیخوڕیکردن و دژایەتیکردنی خودا، دادگایەکی شاری تاران سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ هاووڵاتی کورد دەرکرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران وەک ئەندامی رێکخراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ناساندوونی.
دادگاکە سزای لەسێدارەدانی بۆ هەریەک لە بەختیار میعماری، زانیار مورادی و لوقمان مورادی دەرکرد کە پێشتر پێشمەرگەی سەر بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون و ئەم دووانەی دواتریان بران.
ئارام مودەڕیسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رەتیکردەوە کە ئەوانە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا هیچ پەیوەندییەکیان بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە مابێت، بەڵام گوتی باوکی زانیار و لوقمان پێشمەرگەیە لای عەبدوڵلای کۆنەپۆشی کە حیزبێکی هەیە بەناوی کۆمەڵە- پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان. خۆشیان لە دەورانێکدا پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون، بەڵام دواتر وازیان هێناوەو چوونەتەوە سەر کارو ژیانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
گوتیشی کە ئەوانە بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان لە تەمموزی 2009دا گیراون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە بەڕاستی ئەوانە دەستیان لەو تاوانەدا هەبووبێ جگە لە دانپێدانانی خۆیان کە ئەوەش بۆی هەیە بەزۆر و بەزەبری ئەشکەنجە لێیان وەرگیرابێ.
ئەوانەی لەکاتی خۆیدا لەسەر ئەو تاوانە گیران بریتی بوون لە چوار کەس، بەڵام هێشتا دادگا لەبارەی ئەوەی چوارەم بڕیاری نەداوە. 

----------------------

دانیشتوانی رۆبۆسكێ دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان

image   گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین:
















رووداو-شرناخدانیشتوانی گوندی رۆبۆسكێى ناوچه‌ی شه‌رناخ، رێككه‌توون له‌ وه‌رزی به‌هاردا به‌ كۆمه‌ڵ ناوچه‌كه‌یان جێبهێڵن و روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاشم ئه‌نجۆ، موختاری گوندی رۆبۆسكی ناوچه‌ی شه‌رناخ به‌ ماڵپه‌ری (رووداو)ی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌و دیدارمان له‌گه‌ڵ شاندی په‌رله‌مانی توركیا كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كوشتنی 34 هاوڵاتی سڤیلی كورد به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سه‌ردانی ناوچه‌كه‌مانیان كرد، پێمانگوتن  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین قه‌ره‌بووی ماددی وه‌ربگرن، به‌ڵكو داوای سه‌ره‌كی ئه‌وان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌نجامده‌ران و تاوانبارانی بۆردومانه‌كه‌ی رۆبۆسكێ ئاشكرابكرێن و بدرێنه‌ دادگا.
موختاری گوندی رۆبۆسكێ ده‌ڵێ "سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڵێنیداوه‌ به‌ دواداچوونی جدی بكه‌ن و هه‌موو توانایه‌كیان بۆ ئاشكراكردنی به‌رپرسانی ئه‌و رووداوه‌ بخه‌نه‌گه‌ڕ".
هه‌روه‌ها هاشم ئه‌نجۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، داوایان له‌ سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی توركیا كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاد بكرێن، كه‌ رۆژی 31/12/2011  به‌هۆی رووداوی هێرشه‌كردنه‌ سه‌ر نائف یاڤوز، قایمقامی قلابان ده‌ستگیركراون، له‌وكاته‌ی بۆ به‌شدارییكردن پرسه‌ی كوژراوان هاتبووه‌ ناوچه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك رێگه‌ی پێنه‌درا وه‌ك به‌رپرسێكی حكومه‌تی توركیا به‌شداری له‌ پرسه‌كانیان بكات و بۆیه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌ زله‌و بۆكس هێرشی كرایه‌سه‌ر. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی توركیا ناوی ده‌ستگیركراوانی لای خۆی تۆمار كردو به‌ڵێنیداوه‌ به‌دواداچوون بكه‌ن.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ى قسه‌كانیدا، هاشم ئه‌نجۆ، موختاری گوندی رۆبۆسكی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكومه‌تی توركیا به‌ دواداچوونی جدی بكات و تاوانبارانی سه‌ره‌كی ئاشكرابكات و بیانداته‌ دادگا "ئه‌گه‌ریش  هیچ هه‌نگاوێكی دروست له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌درێت، ئه‌وا دانیشتوانی گونده‌كه‌یان هه‌موویان رێككه‌توون له‌ وه‌رزی به‌هاردا ناوچه‌كه‌یان به‌جێبهێڵین و روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر