سبه‌ینێ ژنان له سلێمانى گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هاوڵاتى
بڕیاره سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه که‌مپینى مامۆستا ساکار (ئه‌و کچه‌ى له‌لایه‌ن باوکییه‌وه له ده‌ڤه‌رى پشده‌ر کوژرا) له‌رۆژى هه‌شتى مارس له‌به‌رده‌م دادگاى سلێمانى گردبونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ن.
له‌راگه‌یه‌نراوێکى که‌مپینه‌که‌دا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ سایتى هاوڵاتى نێردراوه هاتووه “بەو پێیەی تاوانی کوشتنی مامۆستا ساکار بەناوبانگترین دۆسیەی کوشتنی ژنان بوو لەمساڵدا ، ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەو کەمپینەی بۆ ئەم تاوانە ڕاگەیەنراوە لە 8 مارسدا ئەم چالاکیانە ئەنجام ئەدەین و داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتیان و چالاکوانان و ئازادیحوازان بەشداریمان لەگەڵدا بکەن”.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه “چالاکی یەکەم: گردبونەوەیەکى نارەزایەتى بەرامبەر بە کوشتنى ژنان، لە بەردەم دادگاى سلێمانى لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10.30ى پێشنیوەڕۆ بۆ 11.30″.
هاوكات، به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه، قاوه‌خانه‌ی که‌لتوری له‌شاری سلێمانی دوو چالاكی ئه‌نجامده‌دات
یه‌كه‌م: سازدانی پانێلێك له‌لایه‌ن (كه‌مپینی مامۆستا ساكار)ه‌وه سه‌باره‌ت به كوشتنی ژنان كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆ، به‌شداربوانی پانێله‌كه بریتین له: (په‌یمان عیزه‌دین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هار مونزیر چالاكوانی بواری ژنان‌و رازاو عه‌بدول پارێزه‌ر)
دووه‌م: سازدانی کۆڕێک بۆ خه‌سره‌و سایه، له‌ژێر ناونیشانی (مه‌سه‌له‌ی ژن وژن ئازاری له‌کوردستان)
له‌م کۆڕه‌دا باس له‌سه‌رچاوه‌کانی ستمکێشی و ژن ئازاری به‌گشتی و ڕوانگه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی ناسیونالیزم، لیبڕاڵیزم وئیسلامی وسیاسی کۆمۆنیزمی کرێکاری وڕۆڵی یاسا وفه‌رهه‌نگی باو، بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌کرێ، هاوکات نمونه‌ی ئه‌و سیستهمو کۆمه‌ڵگایه کهئازادیو یه‌کسانی ژنان دابین ده‌کات ده‌خرێته به‌رباسه‌وه، كاتژمێر 5ی ئێواره.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که:
نا بۆ کوشتنى ژنان!
لە 8 مارسدا بانگەوازی ئێمە جەختکردنەوەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕەشەکوژی ژنان لە کوردوستاندا بەتایبەتی لە ناوچەی پشدەرو بتوێن، ئەمرۆ لەبەردەم دادگادا پەیاممان بەدیهاتنی عەدالەتەو داواکارین لە دۆسیەکانی کوشتنی ژناندا هیچ سازشێک نەکرێت و هەموو شێوازە دواکەوتوەکانی ڕێکەوتنی خێڵایەتی و پەردەپۆشکردنی تاوانی کوشتنی ژنان کۆتای‌یان پێ بێت.
کوشتنی ژنانء فشاری کۆمەڵایەتی بۆ خۆسوتاندن و شێوازەکانی دیکەی توندوتیژی لە کوردستان ناوبانگی ئەم هەرێمەی لەکەدار کردوەء تا ئێستاش حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان کەمتەرخەمن، سەرەڕای تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەڵام هیچ هەنگاوێکی جدی بەدی ناکرێت بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.
جەختکردنەوەی ئێمە لەسەر ناوچەی پشدەرو بتوێن بە پشتبەستن بە تاوانە بەردەوامەکان و ئامارەکانی ساڵانی ڕابوردوە، کە نیشانی ئەدات ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەژمار ئەکرێت لە ئەنجامدانی تاوان و توندوتیژی دژی ژنان هەر لە دوو مانگى ڕابوردودا 5 حاڵەتى کوشتنی ژنان و 8 حاڵەتى سوتان‌و چەندین حاڵەتى دیکەی توندوتیژی جەستەیی تۆمار کراون.
ئەوەی جێی تێبینیە لە بارودۆخێکی وادا هەق وابوو باری نائاسایی لەو ناوچەیە ڕابگەیەنرێت و هەوڵ بدرێت دوور لە هەموو بیرۆکراتیەت وڕۆتینێک بەدواداچونی جدی بۆ ئەم حاڵەتانە بکرێت، بەڵام لەبری ئەوە هەوڵێک هەیە 8 مارسی ئەمساڵ ببێتە بۆنەیەک بۆ خۆڕازاندنەوەو پۆشینی جلی کوردی.
بەو پێیەی تاوانی کوشتنی مامۆستا ساکار بەناوبانگترین دۆسیەی کوشتنی ژنان بوو لەمساڵدا ، ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەو کەمپینەی بۆ ئەم تاوانە ڕاگەیەنراوە لە 8 مارسدا ئەم چالاکیانە ئەنجام ئەدەین و داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتیان و چالاکوانان و ئازادیحوازان بەشداریمان لەگەڵدا بکەن.
چالاکی یەکەم: گردبونەوەیەکى نارەزایەتى بەرامبەر بە کوشتنى ژنان، لە بەردەم دادگاى سلێمانى لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10.30ى پێشنیوەڕۆ بۆ 11.30.
چالاکی دووەم: ئەنجامدانى پانێلێک سەبارەت بە کوشتنى ژنان لە قاوەخانەى کلتورى هەمان رۆژ کاتژمێر 3ى پاشنیوەرۆ.
کەمپینى مامۆستا ساکار
7/3/2012
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر