لە سەرتاسەری ئیتاڵیا بە خوولەکێک وەستان رێز لە شەھیدانی کیمیا باران دەگیرێت
ھەڵەبجە ١٦ ئازار / مارس (PNA) – وێڕای ئەوەی نوێنەی سەرۆکی ئیتاڵیا و سەرۆکی شارەوانی شارێکی ئیتاڵی بۆ بەشداریکردن لە ٢٤ مین ساڵیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە گەیشتوونەتە شارۆچکەی ھەڵەبجە, بڕیاروایە ھەر ئەمڕۆ ھەینی لە سەرتاسەری ئیتاڵیا ھەمانشێوەی ھەرێمی کوردستان یادکردنەوەی شەھیدانی کیمیاباران بەڕێوە بچێت.
دوێنی پێنجشەممە چەندین شاند لە وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپایی بۆ بەشداریکردن لە یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی شارۆچکەی ھەڵەبجە گەیشتنە شارۆچکەکە, لەوانە نوێنەری سەرۆکی ئیتاڵیا و سەرۆکی شارەوانی مەرزینۆ, شاندێکی ھونەری لە تورکیا و شاندێکی تیمی وەرزشی شاخەوانانی شارۆچکەی پاوەی کوردستانی ئێران کە شاخەوانەکان بەپێی لە شارۆچکەکەیان بەرەو ھەڵەبجە بەڕێکەوت بوون.
ھەر وەک شاندی ئیتاڵیا ئاماژەیان پێدا ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئیتاڵیادا بە خوولەکێک وەستان رێز لە تەواوی شەھیدانی کیمیابارانی ١٦/٣/١٩٨٨ دەگیرێت.
بەھۆی بارانناوی کەشوھەواری ھەڵەبجە و نەبوونی شوێنێکی شیاو بۆ تێدا ئەنجامدانی یادی ٢٤مین ساڵیادی کیمیاباران, رەنگە مەراسیمەکەی ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنیتی شەھیدان بەڕێوە نەچێت ، ھەر بۆیە ھۆڵی بۆنەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەڵەبجە ئامادە کراوە تاوەکوو یادەکردنەوەکەی تێدا بەڕێوە بچێت.
لەلایەن خۆیەوە قایمقامی ھەڵەبجە گۆران ئەدھەم رەحیم رایگەیاند, ھەموو ئامادەکارییەکی تەواو کراوە بۆ بەرێوەچوونی مەراسیمی پرشکۆی ئەمڕۆ.
گووتیشی: چاوەڕوان دەکرێت چەندین شاندی باڵای کوردستانی و عێراقی بەشداری مەراسیمەکە بکەن, لەوانە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق سەماحەتی عەمار حەکیم.
جەمیل شەمیرانی
----------------------------
ورده‌كاری جوڵه پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابرێندراوه‌كان
گه‌رمیان 15 ئازار / مارس (PNA) - به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتوون، به‌منزیكانه لێوایهكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له خانه‌قین جێگیرده‌كرێن و سێ بنكه له ناوچه‌كانی په‌ڵكانه و ناودوومان و نه‌فتخانه داده‌مه‌زرێنێت, مه‌به‌ست تێیدا پاراستنی سه‌روماڵی هاولاَتیانی نزیك له‌م ناوچانه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه نه‌یوست ناوی بلاَوبكرێتهوه تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند؛ به پێی رێكه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لێوای سێی پیاده‌ی هێزی پێمشهرگهی كوردستان كه ئێستا له سنوروی شارۆچكه‌ی كفرییه، ده‌برێنه پێشه‌وه بۆ سنووری خانه‌قین و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌ك له نزیك جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی دروست ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند؛ لیواكه باره‌گای سه‌ره‌كی له خانه‌قین ده‌بێت و هه‌روه‌ها سێ سه‌ربازگه‌ش ده‌برێنه پێشه‌وه بۆ نزیك ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی كه به‌مشێوه‌یه‌یه، سه‌ربازگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ناودوومان كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ده‌ره‌كی خانه‌قین –جه‌له‌ولا- سه‌عدییه و نزیكتره له جه‌له‌ولا هیچ رۆڵێكی بۆ سه‌عدییه نابێت، هه‌روه‌ها سه‌ربازگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی په‌ڵكانه كه ده‌كه‌وێته نێوان خانه‌قین و رێگای سه‌ره‌كی مه‌نده‌لی و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش زۆر مه‌ترسیداره و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی تێدایه و پێشتر ده‌یان كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه و كاردی حیزبی له‌و سنووره تیرۆر كراون، سه‌ربازگه‌ی سێیه‌میش بریاره له نه‌فتخانه‌ی نزیك مه‌نده‌لی بكرێته‌وه، بهلاَم تا ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ربازگه‌ی سێیه‌م ده‌رنه‌بڕیوه و هێشتا له تاوتوێكردندایه، بهلاَم دوو سه‌ربازگه‌كه‌ی دیكه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رپرسێكی حكومی له خانه‌قین كه نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێتهوه به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند؛ هێنانی ئه‌م لیوایه بۆ سنووره‌كه رۆڵێكی ئه‌وتۆی نابێت بۆ ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و مه‌نده‌لی و كۆچكردنی به‌رده‌وامی هاولاَتیان له زێدی خۆیان، چونكه هێزه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه جێگیر ده‌كرێن و هه‌روه‌كو ئێستا تیرۆریستان به ئاره‌زووی خۆیان جموجۆڵ و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
لای خۆشیهویه به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌عدییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان حاكم حه‌سه‌ن به په‌یامنێری راگه‌یاند؛ ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ رزگاربوونی هاولاَتیان له تیرۆریستان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان، هاتنه ژووره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناو شارهدێییهكه و جێگیكردنیان و هه‌روه‌ها بهشداریپێكرنیانه له راوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان.
وتیشی؛ ئه‌وان پێویستیان به هێزه له نێو شاره‌كان نه‌ك له ده‌ره‌وه, ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ی ئێستا بێت نه‌ك رۆڵی نابێت، به‌ڵكو هاولاَتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه‌ش بێهیوا ده‌كات.
ئێستا له خانه‌قین و ناوچه‌ی ناودوومان هێزی پێشمه‌رگه بوونی هه‌یه، كه‌واته جولاَندنی لیوای سێ هێزی پێشمه‌رگه جیاوازییه‌كه‌ی ته‌نها دروستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كه له ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی نێوان خانه‌قین و مه‌نده‌لی كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه رۆڵی نابێت له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به سه‌ر هاولاَتیانی كوردی ناوچه دابرێندراوه‌كان هاتووه هه‌ر له كوشتن و تیرۆر و دهربهدهركردنیان له زێدی خۆیان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێناچێت مالكی بهێلێت هێزی كوردی له سنوروی نه‌فتخانه جێگیر بكرێت، چونكه پێشتر له‌م ناوچه‌یه به فه‌رمانی ناوبراو، سه‌رجه‌م كرێكار و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه به ره‌گه‌ز كورده‌كان دوورخرانه‌وه و ناوی نه‌وته‌كه‌شی له نه‌فتخانه‌وه گوڕی بۆ كێلگه‌ی نه‌وتی دیاله.
سیروان حه‌سه‌ن / ص . س

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر