دوێنێ خه‌ڵکى شارى بۆکان به‌یه‌ک ده‌نگ کوشتنى سومه‌یه فهیزوڵاهى و ڕفاندنى منداڵانى ئه‌و شه‌ره‌یان شه‌رمه‌زار کرد.
به پێشه‌نگایه‌تى و ده‌ستپێشخه‌رى هه‌ڵسوڕاوانى ژن له شاره‌که هه‌زاران که‌س له‌به‌رده‌م فه‌رماندارى کۆبونه‌وه و داواى سزادانى بکوژانیان کرد. هه‌ر چه‌نده هێزه‌کانى ڕژیم هه‌موو هه‌وڵێکیان دا پێش له‌و چالاکییه بگرن، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که پێداگیرى له‌سه‌ر چالاکییه‌که‌یان کرد.
دواى ئه‌وه‌ى ژنانى چالاکى بۆکانی، پێرێ له لێدوانێکى فه‌رمیدا داوایان له خه‌ڵکى شارى بۆکان کرد، به مه‌به‌ستى نیشاندانى ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به کوشتنى سومه‌یه فهیزوڵڵاهى و ڕفاندنى منداڵانى کورد، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رن و داوا له به‌رپرسانى پێوه‌ندیدار بکه‌ن که به‌دوایى دۆسیه‌ى ئه‌و کچه کوژراوه دا بچن و ئارامى بۆ شاره‌که بگه‌ڕێننه‌وه.
دوێنێ هه‌زاران که‌س به‌پیل ئه‌و بانگه‌وازییه‌وه چوون و له نزیک پارکى ساحل کۆبونه‌وه.
هه‌رچه‌نده هێزه‌کانى ڕژیم هه‌وڵیاندا پێش له‌و کۆبونه‌وه‌یه جه‌ماوه‌رییه بگرن و بڵاوه به خه‌ڵکه‌که بکه‌ن، به‌ڵام جه‌ماوه‌ره‌که پێداگیریان له‌سه‌ر چالاکییه‌که‌یان کرد و به پێشه‌نگایه‌تى ژنانى چالاک، به‌ره‌و فه‌رماندارى شاره‌که ڕێیان پێوا و له‌وێ کۆبهنوهیهکى جه‌ماوه‌ریان وه‌ڕێخست.
دروشمى دایه مه‌گرى بۆ ڕۆڵه، ئێمه ده‌ستێنین تۆڵه، سه‌ره‌که‌ترین دروشمى خۆپێشانده‌ران بوو. خۆپێشانده‌ران داوایان له فه‌رماندارى شاره‌که کردووه و‌ڵامى داواکارییه‌کانیان بداته‌وه و تاوانباران به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له شارى بۆکان چه‌ند که‌سى ماتۆرسوار ده‌ستیان داوه‌ته رفاندنى قوتابیانى ناوه‌ندیى و دوا ناوه‌ندیى و سه‌ره‌ڕاى ده‌ستدرێژى کردن بۆ سه‌رییان گیانیشیان لێ ئه‌ستاندوون و زۆربه‌ى شه‌وه‌کانیش به زه‌برى چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتییان کراوه. نموونه‌ى به‌رچاو له‌م باره‌وه رفاندن و کوشتنى کچێکى ته‌مه‌ن 17 ساڵان بوو به‌ناوى سومه‌یه(شه‌هێن) فه‌یزوڵڵاپوور، که پاش چه‌ند رۆژ به ته‌رمه‌که‌ى کوژراوى دۆزرایه‌وه. رۆژى هه‌ینى له‌سه‌ر بانگهێشتى ژنان و چالاکانى مه‌ده‌نى به نیشانه‌ى ناڕه‌زایه‌تى به‌و دیارده‌یه له شارى بۆکان خۆیشاندانێکى هێمنانه به‌ڕێوه چوو که 3 هه‌تا 4 هه‌زار که‌س تێیدا به‌شدار بوون و زۆربه‌یان ژنان و کچان بوون.
سێكس كردن له ئيسلام‌دا ???
----------------------------------
ئیسلام دەزە درۆزنە هەمۆ کتیبکانیان درۆیە
سێكس كردن له ئيسلام‌دا ???
برادرانی مۆسلمان تا ئیستا درۆتان کردۆە ئیسلام پێرۆز نیە بلکۆ ئیسلام دینی کۆشتن و برینە بردبارانە
-------------------------------------
-------------------------------------
15 سیاسه‌توان و نوسه‌رو چالاکی بواری ژنان له 1.03.2012 ه‌وه که له شاری ستراسبورگی فه‌رانسه ده‌ستیان به مانگرتنێکی بێواده له خواردن کردبوو، ئه‌مڕۆ 21.04.2012 به لێدوانێکی چاپه‌مه‌نی کۆتایی پێهات.
له 52هوهمین رۆژدا مانگرانی ستراسبورگ پاش بانگه‌وازی به‌ڕبڵاوی لایه‌ن و که‌سایه‌تییه کوردی و هه‌روه‌ها حیزب و که‌سایه‌تییه ئوروپاییه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به مانگرتنه‌که، مانگران به‌ره‌و پیری ئه‌و خواستانه‌وه چوون و به لێدوانێکی چاپه‌مه‌نی کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که هێنا.
به‌شێک له لێدوانی مانگران: له یه‌کی مارسی 2012ه‌وه به ناوی ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ ئازادی ئوجا‌لان 15 سیاسه‌توان و نوسه‌ر و چالاکی بواری ژنان ده‌ستمان به مانگرتنێکی بێواده و بێ‌سنوور له خواردن کردبوو ئه‌مڕۆ و له رۆژی 52هوهمین رۆژدا کۆتاییمان پێهێنا.
ئاڕمانجی له مانگرتنه‌که ئه‌وه بوو که گۆشه‌گیری توند له‌سه‌ر به‌رێز ئوجا‌لان و هه‌روه‌ها سه‌رکوتی کوردان به‌تایبه‌تی له باکوری کوردستان به رای گشتی جیهان بگه‌یه‌نن. مه‌به‌ستی ئێمه گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازیی بووه بۆ کۆنسه‌ی ئوروپا و رێکخراوی دژ به شکه‌نجه و و رێکخراوهجیهانییهکانی مافی مرۆڤ .
چالاکی ئێمه که 52 رۆژی خایاند به هۆیه‌وه داخوازیی مافخوازیی و ره‌وای گه‌لی کورد و ئازادی عه‌بدوڵلا ئوجا‌لان گه‌یشته ناوه‌نده په‌یوه‌ندیدار و ئاگادارکردنه‌وه بوو بۆ ئه‌وان.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یاندا رایانگه‌یاند که بۆ خێراترکردنی چالاکییه‌کانی ناوه‌نده‌کان و به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ین راده‌گه‌یه‌نین که مانگرتن له خواردنی ئێمه به مه‌به‌سته‌کانی خۆی گه‌یشت و له‌مڕۆوه کۆتایی به مانگرتنه‌که‌مان دێنین.
ئێمه داخوازیی خۆمان به شێوازێکی هه‌ستیار گه‌یانده پارله‌مانی ئوروپا و سی پی تی و و وشیاریی گه‌له‌که‌مانی نیشان دا. لێره‌وه راده‌گه‌ینین که پشتیوانی باشمان لێکراوه . سکرتێری کۆنسه‌ی ئوروپا له 13.4 دا و لێدوانی سکرتێری سی پی تی له 18.4 دا و هه‌روه‌ها چه‌ندیی دیدار و چاوپێکه‌وتن له لایه‌ن دۆستانیی گه‌لی کوردوه ئێمه‌ی به‌و بڕوایه گه‌یاند که داخوازییه‌کانی ئێمه له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه به هیند وه‌رگیراوه و و ده‌خوازین به پراکتیکیش بیبیندرێن.
چالاکان له کۆتایی لێدوانه‌که‌یاندا سوپاسی گه‌ل و چاپه‌مه‌نی و رای گشتی که وا به هه‌ستیار له‌گه‌ڵ پرسی مانگرتنه‌که بوون سوپاسییان ده‌که‌ین.
تکایە لایکی بکەو بۆچونت بنوسە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر