Pages

۱۳۹۱ خرداد ۱, دوشنبه

ژنەرەاڵی خانەنشیكراو و ئەفسەری پێشووی مۆساد (ئیلیەزەر تسافریر) بۆ ئیسرائیل-كورد:


ژنەرەاڵی خانەنشیكراو و ئەفسەری پێشووی مۆساد (ئیلیەزەر تسافریر) بۆ ئیسرائیل-كورد:
هەموو ئیسرائیلییەك حەز بە بوونی باشترین پەیوەندی لەگەڵ گەلی كورد دەكات
ژنەرەاڵی خانەنشیكراو و ئەفسەری پێشووی مۆساد (ئیلیەزەر تسافریر) كە سەردەمانێك لە كوردستان و تاران وەك نوێنەری ئیسرائیل خزمەتی دەكرد و ڕۆڵیكی كاریگەری هەبووە لەسەر پەیوەندییەكانی ڕابردووی كورد و ئێسرائیل، شارەزاییەكی باشی لەسەر مێژووی كورد و شۆرشی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان هەیە و دوای گەڕانەوەشی بۆ وڵاتی ئیسرائیل كتێبی بیرەوەرییەكانی خۆی لە ژێر ناوی (من كوردم) بە زمانی عیبری چاپ كرد كە لە ئێستادا وەردەگێردرێتە سەر زمانی كوردی.

ئیسرائیل_كورد: خوێندوەی تۆ بۆ شۆرشی نوێ لە وڵاتانی عەربیدا؟

ئیلیەزەر تسافریر: بە گەڕانەوە بۆ بەهاری عەرەبی، دڵنیام كە ملیۆنان ژن و پیاو كە لە مەیدانی تەحریر (میسر) چوونە ریزەكانی شۆڕش، دەرئەنجامی ئەو دەستەڵاتە دیكتاتۆریەتە بوو كە بووبووە هۆی بێكاری، هەژاری و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ. بەڵام دەبێ بزانین كە ئەوە تەواوكاری پرۆسەی دیموكراسی نییە و پرسێكی نادیارە، چونكە ئەگەر (ئیخوان موسلمین) بگاتە دەستەڵات و بەپێی شەریعەت و ئاین و یاسا بێتە داڕشتن. ئەوە لە راستیدا بەكۆتاهاتنی دیموكراسییە لە هەمانكاتدا مەترسیدارە لەبارەی پەیوەندی ئەو پرسە بە وڵاتی ئێرانەوە، دەبێ ئەوە بزانین كە هەموو شت هەر بە زیانی ئەو وڵاتە نابێ، هەرچەندە ئێستا تاران لە دۆخێكی خراپدایە و كۆمەڵێك كێشە و تەنگژەی هەیە لە رووی ئابووری، پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤـ و چەند لایەنەكانی دیكەوە. زۆرینەی خەڵكی ئێران بە دەست ئەو رێژیم و دستەڵاتەوە دەناڵێنن، ئەوان خوازیاری ژیانێكی ئاسوودە و ئاسایین. هەروەها لە سووریا مەترسیی (ئیخوان)ـەكان دەكرێ، بەڵام ئەوەی گرنگە تەنیا لاوازبوونی پێگەی حزبوڵایە.
بۆ دریژی بابەت و
بۆ زانیاری زیادتر لە سر ئەم لینکە کلیک بەکن
//////////////////////////////////////////////////
هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن له‌ وته‌بیژى رێکخراوى به‌رگریکردن له‌ زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى کوردستان و ئێران ده‌کرێت 


چه‌ترپرێس ـ هۆشه‌نگ سه‌روچاوه‌یى

له‌ رێگه‌ى ئیمه‌یڵه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و تۆقاندن له‌ هه‌ڵسوڕاوى سیاسى مافى مروڤ و وته‌بێژى رێکخراوى به‌رگریکردن له‌ زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى کوردستان و ئێران ده‌کرێت، که‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه‌ کارى ئه‌و رێکخراوه‌ بریتیه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى راپۆرت له‌سه‌ر کێشه‌کانى زیندانیانى مه‌ده‌نى و سیاسى وڵاتى ئێران بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کان. 
له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵسوڕاو هیوا مه‌ولانى که‌ ناسراوه‌ به‌ هیوا کوردستانى به‌ (چه‌ترپرێس)ى راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ هه‌شتى مارسى ساڵى (2011) رێکخراوێکمان دامه‌زراند به‌ ناوى رێکخراوى به‌رگریکردن له‌ زیندانیانى مه‌ده‌نى ئێران و کوردستان، دواى چالاکییه‌کى زۆر به‌ به‌رده‌وامى له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و به‌تایبه‌تى له‌ ئێراندا ده‌ستمان کرد به‌ چالاکى کردن، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ ناحه‌زێکى زۆرى دانیشتوى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که‌ چاویان به‌ کار و چالاکییه‌کانى ئێمه‌ هه‌ڵنایه‌ت ئێمه‌یان دایه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندن، ویستیان به‌ هه‌ر چۆنێک بێت که‌سایه‌تى ئێمه‌ بڕوخێنن و هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنمان لێ کرا. 
وتیشى: دواتر ئێمه‌ به‌دواداچونمان بۆى کردوه‌ و له‌ ئێستاشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین رێکخراوه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات جوابمان لێ بگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌و که‌سانه‌ کێن و سه‌ر به‌ کام گروپ و لایه‌نێکن. 
هیوا کوردستانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ئێمه‌ زیاتر کار و چالاکییه‌کانمان بریتین له‌و زیندانیه‌ سیاسیانه‌ى له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که‌ له‌ زێنداندان و بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مانگانه‌ و ساڵانه‌ راپۆرتى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کان.
--------------------------------
نامه تهدید آمیز سپاه به یکی از فعالان مدنی در اقلیم کردستان
همینطور که خودتان آگاه هستید سپاه پاسداران روزنامه نگاران مقیم اقلیم کردستان را مسقیم تهدید میکنند  در نامه که سپاه پاسداران تحت نام سازمان سپاه  برای یکی از روزنامه نگاران ارسال شده است در زیر مشاهده میکنید .
این نامه زیر توسط سپاه جهل و جنون اسلامی برای روزنامه نگاران و فعالان مدنی مقیم اقلیم کردستان ارسال شده است در حال حاضر جان روزنانه نگاران و فعالان مدنی ساکن اقلیم کردستان در خطر جدی قرار دارد و سپاه قدس در این منطقه نفوذ دارد بر همین اساس از تمامی نهادهای حقوق بشری و مدافع آزادی میخواهیم جلو این بربریت را بگیرند.
متن نامه تهدید آمیز از سوی سپاه پاسداران به هیوا کردستانی  در زیر مشاهده میکنید
آقای هیوا مولانیا با اسم مستعار هیوا کردستانی
علی رغم تمام گوشزدهای سازمانها ی دولتی و نهاد های سیاسی دولت جمهوری
اسلامی در ایران و بی توجهی شما به این گونه هشدارها با توجه به هوشیاری
وآگاهیه برادران بسیج و سپاه از تمامی
فعالیتهای شما درخصوص اطلاع رسانی بر علیه دولت جمهوری اسلامی ایران در
تمامی مناطق غربی کشور خصوصا کردستان و با اطلاع از محل مخفیگاه شما در
کردستان عراق شهر اربیل دولت ایران و سازمان سپاه پاسداران در خصوص شما
تصمیمی جدی اتخاذ کرده که در صورت عدم اجرای آن ازطرف جنابعالی تمامی
نتایج سوئ آن متوجه شما وخصوصا خانواده تان در ایران خواهد شد .با توجه
به اینکه خروج شما از مرز ایران غیر قانونی بوده و دولت جمهوری اسلامی
ایران به دنبال شما بوده و حکم دستگیری جنابعالی از طرف دادگاه انقلاب
اسلامی به جرم محاربت با اسلام و ولایت فقیه صادر گردیده . جنابعالی در
تمام این مدت با تغییر نام و آدرس الکترونیکی خود با خیال فرار از دایره
قوی و همیشه در صحنه ارتش سایبری ایران در شبکه های اجتماعی مختلف اعم از
تویتر وفیس بوک و سرویس های پست الکترونیکی بی توجه به شرایط کشور مبدا
خود کشور جمهوری اسلامی ایران و تداوم در اطلاع رسانیهای کذب خود برعلیه
دولت و نظام اسلامی و ولایت فقیه حتی به اندیشه خانواده خود در ایران هم
نبوده اید حال با آگاهی از این مطالب چنانچه ظرف مدت یکماه از تاریخ
روئت این نامه الکترونیکی (ایمیل)خود را به سفارت ایران درعراق معرفی
نمودید پس از بازگرداندنتان به ایران و شروع دادگاهتان با توجه به
همکاریتان در جرمتان تخفیف حاصل می شود .اما در غیر این صورت با توجه به
آگاهی از محل استقرارتان در اربیل عراق توسط برادران همیشه در صحنه
پاسدار دستگیر خواهید شد .پس مطمئنا به نفع خود و خانوادتان می باشد که
هرچه زودتر خود را معرفی نمایید
سپاه پاسداران جمهوری اسلامی ایران مستقر در کردستان 
------------------------

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە جەمیل بایک دەربارەی هەواڵەکەی واڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند:
لاوانی کورد لە ڕۆبۆسکی بە زانا بوون بە ئەنقەست کرانە ئامانج و کوژران.
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە جەمیل بایک له‌ بابه‌تێکی تایبه‌ت دا که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئازادی وڵات دا بڵاو بوویه‌وه‌، ڕایگەیاند:
پاش ئەوەی کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمەریکی ئاشکرای کرد که‌ فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە جۆری پڕەداتۆر پێش کۆمەکوژیەکەی رۆبۆسکی زانیاریان داوەتە دەوڵەتی تورک ، ئیدی بابەتەکە کەوتەوە رۆژەڤەوە و گفتوگۆی لە سەر کرا. هەموان دەزانن هێرشەکەی فرۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورک لەسەر بنەمای دیمه‌نە گیراوەکانی فرۆکه‌کانی ئەمەریکا ئەنجام دراوە. بێگومان ئه‌مریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی ئه‌ورووپا پشتیوانی له ‌شه‌ڕی چەپەڵی شەڕی دژ بە کورد ده‌که‌ن . بەرپرسیاری سیاسی کۆمەڵکوژیەکەش ئاکەپەیە. لە ڕووی سەربازیشەوە بەرپرسیاری کۆمەلکوژیەکە فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورک و هیزە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی تورکه‌.
ئاکەپە، ئەرتەش و دارودەستەکانی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌ سیاسیه‌کانن ، بۆیە بێ هۆنییە کە دەڵێین: ئاکەپە لە هەموو شتێکی سیاسی دا بەرپرسیارە.
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ جەمیل بایک ڕایگەیاند:
که‌سانێک فه‌رمانیان داوه‌ و ئه‌وانێش کۆمه‌ڵکووژیان کردووه‌. ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵکووژ کران مه‌ده‌نی بوون. ئێمە پێمان وایە مەدەنیەکانی رۆبۆسکی بە ئەنقەست و بە زانا بوون کراونەتە ئامانج و کوژراون. مه‌به‌ست له‌وه‌ش چاوترسێن کردنی گەلی کوردە. هەرێمی بۆتان بۆ گەریلا مەیدانێکی گرنگە و دەیانەوێت گەلی بۆتان بترسێنن، لە گەریلا دایان بڕن و دوریان خەنەوە . هۆکاری دووەمیش ، بە گوتەی خۆیان گوایا لە ناو مەدەنیەکان دا سەرکردەی گەریلا هەبوون . لە هەدوو حاڵەتەکەش زانیویانە کە کەسانی مەدەنی لەناو کاروانەکە دان . بەو شێوەیەش ویستویانە بە بەردێک دوو نیشانە بپێکن . هەم فەرماندارانی گەریلا بکوژن ، هەمیش بە کوشتنی که‌سانی مه‌ده‌نی بۆتانیەکان چاوترسێن بکەن. لە هەردوو حاڵەتەکە دا ئەگەر ئاکەپە دان بە ڕاستیەکان دا بنێت ، ئەوا دەردەکەوێت دەوڵەتی تورک چ شەڕێکی چەپەڵ و قێزەون لە دژی کوردان بەرێوە دەبات.
بایک رایگه‌یاند‌ ئه‌و فرۆکانه‌ی بۆردمانیان کردووه‌، فرۆکه‌وانه‌کان و ئه‌وانه‌ش که‌ فه‌رمانیان داوه‌ ، دیارن. ئه‌وانه‌ی که‌ دیمه‌نه‌کانیان داوه‌ دیارن و ئه‌وانه‌ی که‌ راڤه‌یان کردووه‌ دیارن، به‌ڵام شتی سه‌رنجراکیش ئه‌وه‌یه‌ چەندین مانگ تێپەڕی و تاوانباران نەگیران و دادگایی و سزا نەدران و له‌ به‌رده‌وامی دا گووتی:
" ئەگەر لە دژی پەکەکە ، ئەمەریکا ، ئیسرائیل و ئەوروپا هاوکاری تورکیا نەکەن ، هەتا ئیستا بەدەیان جار تورکیا چۆکی دادبوو و شکستی خورد بوو. ئەگەر ئەو پشتیوانیە نەبوایە ئەوا زۆر دەمێک بوو پرسی کورد چارەسەر کرا بوو.
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ جەمیل بایک ، له‌ کۆتایی دا ڕایگه‌یاند
" کۆمه‌ڵکووژی رۆبۆسکی ئاکامی شه‌ری قیزه‌ونی دژ بە کوردانە. لە کۆرتەکی باشوری کوردستانیش بە زانابوون و بە ئەنقەست فرۆکە جەنگیەکانی تورک 7 کەسی بنەماڵەیەکیان کوشت . مەبەست ئەوە بوو گەلی کورد لە دژی پەکەکە هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و بڵین ، ئەگەر پەکەکە نەبێت ئەوان بۆردومانی ئێمە ناکەن . هەتاوەکو شەڕی چەپەڵ بەردەوام بێت ئەوا گرتنە بەری ئەو ڕێباز قێزەونانەش درێژەیان دەبێت.":

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر