Pages

۱۳۹۱ خرداد ۶, شنبه

لە هەریمی کوردستاندا ئەوی وا بونی نیە یاسایە


لە هەریمی کوردستاندا ئەوی وا بونی نیە یاسایە
جەماڵ خۆشکەلام 
ئەمرۆ چاوم لە وێنەکانم دەکرد لە پڕا وێنەیەکی جەماڵ خوشکەلام لە چاوی دام و بۆ لای خۆی راکێشام بە دیتنی وێنەکەی لە بەر خۆمەوە دەستم کرد بە بۆڵە بۆڵ و گلەیی و..... .. لە بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بۆ دەبێت هەوڵێکی جدی نەدەن بۆ ئازاد کردنی جەماڵ لە زندان. مەگەر تاوانی جەماڵ چییە کە نزیک بە هەشت مانگە لە زیندانی حکوومەتی هەریم دا دەسبەسەر کراوە. خۆ نە مەواد فرۆشە و نە عەتیقە فرۆش و نە قاچاخچی مرۆڤ و نە تاوانێکی لە وانەش گەورەتری کردووە. جەماڵ بە پاسپۆرتی تەزویرەوە گیراوە خۆ هەمووشمان دەزانین کە ئەگەر حیزب بە هانایەوە بچووبایەت هەر حەوتووی یەکەم لە زیندان ئازاد دەبوو. چوون رۆژانە بە دەیان کەس بەم تاوانە دەگیرێن و دوای چەن رۆژ ئازاد دەکرێن.
زۆر بەداخەوە لە وڵاتە ئوروپاییەکان پاسپۆرتی تەزویر ٣ رۆژ بازداشتی هەیە !!!! ئەو هەمو دیموکراسیەتەی هەرێم جێگەی سەرسورمانە بە راستی !!! ئەوە ئەگەر فارس بوایە هەر یەکەم رۆژ بە دزیۆ رزگار دەکرا و لە مەرزەکەوە ئەیانناردۆ بەڵام چۆن هاو نەتەوەی خۆیانە ئاوای لێ دەکەن 
دادە مەریم
!!!
بە پێی یاسا هیچ وڵاتێک ناتوانێ لە سەر پاسپۆرتی هیچ وڵاتێک بگێرێ مەگەر بە مەرجێک کە پاسپۆرتی جەعلی هەمان وڵاتی پێ بێت . یەعنی بۆ نمونە لە وڵاتی ئاڵمان بە پاسپۆرتی جەعلی ئاڵمانی بتگرن ئەوە تاوانی زۆرە رەنگە چەن مانگێک بەڵام ئەگەر لە وڵاتی ئاڵمان پاسپۆرتی دانمارک یان هەر وڵاتێکی ترت پێیوە بگرن ئەوە دەبێ هەمان رۆژ و سەعات بەرت بدەن ... من خۆم بە سەرم هاتووە
کاک تەیب
/////////////////////////

سەرۆکى گەندەڵ وبێ ئینتیمابۆووڵات ووڵات وێران ئەکات و بەروقەیران ولەناوبردنى ئەبات
وەمرۆڤى کاسەلێس وماستاچی و خۆفرۆش دکتاتۆرو تاک رەو لەووڵات دروست ئەکات
جابۆئەوەى توشى ئەم جۆرە مرۆڤانە نەبیت پێویستە پێش ئەوەى خەباتووتێکۆشان لەهەمبەر دوژمن و داگیر کەربکەین سەرەتا ئەبێت ووڵات لەم جۆرە مرۆڤانە پاک بکەینەوە وە ئەبێت ئەوانە لەمناڵدانى نیشتیمان دەربکەین بۆئەوەى لەسەرخاکى پیرۆزى ووڵا لەدیک نەبن وە نەبنە مۆتەکە بەسەر گە لەوە بۆئەوەى گەل بەئاسودەیى بژیت

هەڤاڵ ووڵات
---------------------------





ژیان نامه‌ێ له‌یلا زانا له‌ دۆکمنتاره‌کی ئینگه‌لیزیدا
لەیلا زانا
لەیلا زانا لەدایکبووی ٣ی مەی ١٩٦١ی زایینی ژنە سیاسەتوانی کوردی ڕۆژهەڵاتی تورکیایە کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵان لە لایان حکومەتی تورکیا زیندانی کرا بە هۆی چالاکیە سیاسییەکانی و ئەوە کە بە زمانی زگماکی خۆی لە پارلەمانی تورکیا دا، سوێندی وەفاداری خۆی خوارد. لەیلا زانا بۆ ماوەیەکی کورت-خایەن ئەندامی حیزبی دێموکراتی کۆمەڵگەی کوردستانی بوو. لەیلا زانا بە هۆی بڕیاری یاسایی دادگای تورکیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕێگەی چالاکی ڕامیاری لێ گیرا و حیزبەکەش نایاسایی ڕاگەیاندرا.
لەیلا زانا کاندیدی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی بوو و لە ساڵەکانی ١٩٩٥ و ١٩٩٨ی زایینی خەڵاتی ساخارۆفی لە لایان پارلەمانی ئەرووپا پێ پێشکەش کرا، بەڵام نەیتوانی وەریان بگرێ تا ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی ئازاد کرا.

لە بەر گرتوو:
١.ژیاننامە
٢.چالاکی رامیاری
٣.سەرچاوەکان
٤.بەستەری زیاتر

ژیاننامە
لەیلا زانا لە مانگی مەی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە سیلوان لە نزیکی شاری دیاربەکر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە دایک بوو. کاتێک لەیلا لە تەمەنی ١٤ ساڵی دابوو دەگەڵ مەهدی زانا کە قایم مەقامی دیاربەکر بوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنا تا ئەو کاتە کە کودەتای چەکداری لە تورکیا ڕووی دا و لەیلا زاناش بوو بە زیندانی سیاسی.
لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی وەک یەکەم ژنی کرد بوو کە توانی کورسی لە پارلەمانی تورکیا بە دەست بهێنێت. لەیلا زانا لە کاتێک دا کە لە تورکیا دا قسە کردن بە زمانی کوردی نایاسایی بوو، بە زمانی کوردی قسەی کرد و ئەمە بوو بە هۆکار تا هات و هاوارێکی زۆری لە سەر ساز بێت.
زمانی کوردی تەنانەت لە کاتی قسە کردنی تایبەتیش دا بۆ دەیان ساڵ نایاسیی بوو. تەنیا لەم ساڵە دا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی دا، زمانی کوردی و بەکار هێنانی بوو بە یاسایی، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە شوێنە گشتییەکان هەر نایاسایی بوو . لە لەیلا زانا لە کۆتایی قسەکانی دا بە زمانی کوردی وتی:
من شانازی ئەوەم هەیە کە بۆ پاراستنی تەواوەتی سنووری تورکیا و پاراستنی سەربەخۆیی وڵات و یەکگرتوویی خەڵک و سەروەری تەواوی خەڵک سوێند دەخۆم کە وەفادار بم بە یاسای بنەڕەتی و برایەتی و یەکسانی نەتەوەی تورک و کورد.
تەنیا ئەم بەشەی کۆتایی بە زمانی کوردی بوو کە وتی: من ئەم سوێندە بۆ برایەتی گەلی کورد و تورک دەخۆم.
سەرەڕای ئەوە کە لەیلا زانا مافی پارلەمەنتاری وەک بەرگری هەبوو، بەڵام حیزبەکەی نایاسایی ڕاگەیەندرا و ئاسایەشی خۆشی کەوتە بەر مەترسێوە. لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی دەگەڵ چوار نوێنەری دیکەی حیزبەکەی کە بریتی بوون لە هاتیپ دیجلە، سەلیم ساداک و ئۆرهان دۆغان بە تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمان و ئەندام بوونیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرا. ئەم تۆمەتانەی کە لە سەر لەیلا زانا هەبوو لە کاتی دادگا-کردنی دا نەهاتنە بەرباس و لەیلا زانا پێوەندی خۆی دەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان رەت کردەوە بەڵام بڕیاری دادوەر بە پێی بڕوا بە شایەت کە لە ژێر ئەشکەنجە شایەتی دابوو درا و لەیلا زانا و ئەوانی دیکە بۆ ١٥ ساڵ زیندان مەحکوم کران. لە کاتێک دا کە بڕیار درا، لەیلا زانا وتی: ئەمە پیلانە. ڕوون ئاشکرایە کە من چیم. من هیچکام لەم تاوانانە قەبوڵ ناکەم. وە ئەگەر ئەمانە ڕاست بوایە من بەرپرسیاری هەموویانم وە ئەستۆ دەگرت، هەرچەند بە نرخی ژیانم تەواو دەبوو. من بەرگریم لە دێموکراسی، مافی مرۆڤ و برایەتیم لە نێوان خەڵک کردۆ و بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەم تا ئەو کاتەی کە زیندوو بم. رێکخراوی نێونەتەوەیی ئەمنستی لەیلا زانای بە زیندانی ویژدان ناساند. ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی خەڵاتی رافتۆی پێ بەخشرا و لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی دا خەڵاتی ساخارۆفی لە لایان پارلەمانی ئەورووپا پێ درا. لەیلا زانا هەروەها خەڵاتی بروونۆ کرێسکای پێ بەخشرا.
لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی بڕیاری زۆرتری لە سەر درا بە هۆی ئەوە نامەیەکی نووسیبوو کە بۆچوونی جیاخوازی تێدا بوو و لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کوردی دا بڵاو ببۆوە. هاوکات کە لە زیندان دابوو، پەرتووکێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناوی نووسین لە زیندان را. بە پێی داواکاری بەردەوامی تورکیا بۆ بە ئەندام-بوونی لە یەکێتی ئەورووپا دا، یەکێتی ئەورووپا بەردەوام بۆ ئازادی لەیلا زانا لە سەر بنەمای مافی مرۆڤ هەڵوێستیان دەربڕی و بۆ ڕوونتر-کردنی هەڵوێستی خۆیان، خەڵاتی ساخارۆفیان لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی بە لەیلا بەخشی.
لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پاش لێکۆڵینەوەی خۆی بڕیاری دژ بە حکومەتی تورکیا دا، هەر چەند تورکیا ئەم بڕیارەی بە فەرمی نەناسی. لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی بە پێی یاسای نوێ دەبا پێداچوونەوە بە سەر بڕیاری دادگای تورکیا کرابا.
لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی خاویەر کۆرکویرا، فیلم-چێکەری سپانی فیلمێکی لە ژێر ناوی گەڕانەوە لە جیهان را سازکرد و کێشەی لەیلا زانای خستە بەر لێکدانەوە. لە آوریلی ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی لە دادگایەک دا کە تاوانباران بەشداری نەبوون، تۆمەتەکان و حوکمەکان دووپات بوونەوە. لە مانگی ژۆئەنی ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی، پاش داوای دادوەری باڵا بۆ پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا، حوکمی ئازاد کردنی لەیلا زانا و ئەوانیتر درا.
لە ژانواری ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕی ٩٠٠٠ ئەورۆی بە لەیلا و هاوڕێیانی بەخشی کە لە لایان وڵاتی تورکیا دەبوایە درابا، بە هۆی ئەوە کە تورکیا مافی ئازادی دەربڕینی لێ پێشێل کردبوون. پاشان لەیلا زانا و ئەوانیتر ڕێکخراوی نوێ خۆیان لە ژێر ناوی بزوتنەوەی دێموکراتیکی کۆمەڵگە ڕاگەیاند.
لە ١٧ی ئەوتی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، پارتی ئەنجومەنی دێموکراتیک ( دە تە پە ) بە تێکەڵ-بوونی حیزبی دێموکراتیکی گەل و دە تە هە دامەزرا.
لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی را لەیلا زانا وەک چالاکوانی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە حیزبی نوێ دا دەستی بە کار کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی دامەزرابوو.
لەیلا زانا وەک فکرەیەک بۆ نوێ-کردنەوەی ڕێکخستنی تورکیا، پێشنیاری ئەوەی دا کە تورکیا لە دابەشکردنی پارێزگاکان دا لە شێوەی فێدراڵی کەڵک وەربگرێ و یەکێک لە پارێزگاکان ناوی کوردستان بێ، کە ئەمە باسێکی هاڵۆزی لێ ساز بوو.
لەیلا زانا لە آپریلی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندان لە لایان حکومەتی تورکیا مەحکوم کرا بە تۆمەتی ئەوە کە چەمکی تێرۆریزمی بڵاو کردۆتەوە بە وتنی ئەمە کە: کوردەکان سێ سەرۆکیان هەیە، مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و عەبدۆللا ئۆجالان.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە عێراق دا، جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کوردە لە عێراق و عەبدۆللا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە لە تورکیایە کە زیندانیە.
لە دێسەمبری ٢٠٠٨ی زایینی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بۆ لەیلا زانا لە لایان دادگای تورکیاوە بڕاوە.
دادگا بڕیاری دا کە لەیلا زانا یاساکانی تورکیای پێشێل کردۆ و هەیئەتی کەیفەری تورکیا لە ٩ وتار لە سەر ئەم بڕیارە دوا.
کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی تورکیا-ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ چالاکی ڕامیاری، دژایەتی خۆیان بە توندی لە بەرانبەر حوکمی دە ساڵ زیندانی لەیلا زانای دەربڕی.
لەیلا زانا ئەم وتارەی لە EUTCC پێشکەش کرد:
پەروەندەی من دژایەتی دەگەڵ ئازادی بیر و ڕایە و ئەمە دەسەلمینێت کە هەڕەشە لە سەر هەر کوردێک لە تورکیا دا هەیە. بڕیاری دادگا شێوەیەکی دیکەیە لە سەرکوت-کردن- دەم-بەستن و تەنبێ-کردنی کوردەکان. فکری زاڵ بە سەر وڵاتی تورکیایە کە لە ڕێگەی نادێموکراتیک و سەرکوتکرانە و بڕیاری نا-عادڵانە بە واتای ڕێگا چارە بۆ ئاشتی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی کەڵک وەردەگرێت.
بەڵام سەرەڕای ئەوەش، خەڵک بۆ مافەکانی پێناسە-کراوی خۆیان، بەردەوام تا هەر چەند کە کات بخایەنێت، خەبات دەکەن.
لە ڕێکەوتی ٢٨ی ژانویەی ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی، لە دادگای باڵای چوارەمی جەنایاتی دیاربەکر، لەیلا زانا بۆ ماوەی ١٥ مانگ بڕیاری زیندانی لە سەر درا بە هۆی ئەم وتارەی کە لە زانکۆی لەندەن پێشکەشی کردبوو.
لە دێسەمبری ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی، دەتەپە بە تاوانی پێوەندی دەگەڵ پەکەکە نایاسایی ڕاگەیاندرا و و لەیلا زانا و ئەحمەد تورک و ئایسەل تووغلوک و نورەددین دەمیرتاش و سەلیم ساداک و ٣٠ سیاسەتوانی دیکەی کورد بۆ ماوەی ٥ ساڵان مافی چالاکی سیاسیان لێ وەرگیرا.
لە ٧ی ئاپریلی ٢٠١٠ی زایینی، دادگای تورکیا لەیلا زانای بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فکری تێرۆریستی بۆ ماوەی ٣ ساڵ حوکمی زیندان داوە.

شایانی باسە کە هەفتەی ڕابردوو، لە کاتێک دا کە لەیلا زانا لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، بەشداری دووهەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کورد بوو، لقی پێنجی دادگای سزای گرانی ئامەد، ناوبراوی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بۆ ڕێکخستنی نایاسایی [مەبەست پەکەکە] بە 10 ساڵ زیندان مەحکووم کرد
ئامادە کردنی ئەم نوسینە کاک سەعید سنندجی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر