Pages

۱۳۹۱ اردیبهشت ۲۶, سه‌شنبه

بەپەلە بەپەلە،هێزی پاراستنی گەل سه‌رۆکی (ئاکەپە)ی پاسوور ''ویسه‌ل چه‌لیک'' دادگایی‌ ده‌که‌ین






بەپەلە بەپەلە،هێزی پاراستنی گەل سه‌رۆکی (ئاکەپە)ی پاسوور ''ویسه‌ل چه‌لیک'' دادگایی‌ ده‌که‌ین
فه‌رمانداری بریارگه‌ی ناوه‌ندی (هەپەگە) ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌رۆکی (ئاکەپە) ی ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و ویسه‌ل چه‌لیک سه‌رۆک جاش لێدوانێکیدا و ووتی:'' ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌رۆکی (ئاکەپە) ی ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و ویسه‌ل چه‌لیک سه‌رۆک جاش له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ بۆ دادگا‌ کردنیان ده‌ستگیر کراوه‌ن'' و ده‌ستنیشانیکرد که‌ دادگا‌ ده‌کرێن.

گه‌ریلاکانی (هەپەگە) له‌ ١٢ی گوڵان له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و موش له‌ کاتی پشکنین و کۆنترۆلی رێگا، ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌رۆکی (ئاکەپە) ی ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و ویسه‌ل چه‌لیک سه‌رۆک جاش ده‌ستگیر ده‌که‌ن. (هەپەگە) ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا لێدوانێکیدا.

فه‌رمانداری بریارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل(هەپەگە) ووتی:'' لە١٢گوڵان له‌ کاتژمێر ١٦،٠٠له‌ نێوان ناوچه‌ی قولپی ئامه‌د و موش له‌سه‌ر رێگای شه‌نیایلا له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ چالاکی ئه‌نجامدراوه‌. چالاکی تا کاتژمێر ٢٠،٠٠به‌رده‌وامیکرد، ٥٠ئۆتۆموبیل له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ پشکنین و کۆنترۆل کراوه‌ن و پرۆپاگه‌نده‌ کراوه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی (ئاکەپە) ی ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و ویسه‌ل چه‌لیک سه‌رۆک جاش بۆ دادگایی‌ کردنیان ده‌ستگیر ده‌که‌ن. دواتر له‌لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری تورکه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆن ده‌ست پێده‌کات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌''.

فه‌رمانداری بریارگه‌ی ناوه‌ندی (هەپەگە)له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا، لێدوانه‌که‌ی دیوانی بالای دادی (کەجەکە) که‌ پێش ئێستا دایبوو، وه‌بیری هێنایه‌وه‌ وووتی:'' دیوانی بالای دادی (کەجەکە) له‌ لێدوانه‌که‌یدا ده‌ستنیشانیکردبوو که‌:'' ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کوردستان سیاسه‌تی چه‌په‌لی ده‌وڵه‌تی تورک و هاوکاری (ئاکەپە) ده‌که‌ن، تاوانی خیانه‌ت ده‌که‌ن. هه‌بوونی گه‌لێک، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاکه‌که‌سی و بنه‌ماله‌یی له‌ناو بردن، تاوانێکی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تییه‌. له‌ کوردستان شه‌رێکی به‌مجۆره‌ چه‌په‌ل هه‌یه‌، ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ شێوازێکی چالاک و به‌زانابوون به‌شداری سیاسه‌ته‌کانی شه‌ری تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک و (ئاکەپە) ده‌بن، به‌ پێی خه‌تی پاراستنی ره‌وا پێکهێنانه‌که‌ی ئه‌رکی (هەپەگە)یه‌.

فه‌رمانداری بریارگه‌ی ناوه‌ندی (هەپەگە) ووتی:'' به‌ پێی بانگه‌وازی دیوانی دادی (کەجەکە)، که‌سێک به‌ ناوی ویسه‌ل چه‌لیک به‌ شێوازێکی چالاک له‌گه‌ل دوژمن کار ده‌کات، پشتگیری له‌ سیاسه‌ته‌کانی له‌ناو بردن و کۆمه‌ڵکوژی (ئاکەپە) و ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کات و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دادگا‌ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت که‌س و به‌رێوه‌به‌رانی (ئاکەپە) له‌ زووترین کاتدا ده‌ست له‌ دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد به‌رده‌ن و له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل ره‌خنه‌دایه‌نی خۆیان بده‌ن و لێبورین بخوازه‌ن. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌سه‌رهاتیان وه‌کو ئه‌و که‌سه ‌ده‌بێت که‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ن و دادگایی‌ ده‌کرێن''.
سەرچاوەو وێنە

ANF NEWS AGENCY

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر