Pages

۱۳۹۱ خرداد ۲۰, شنبه

ناسینی ڕاستییه‌کان باشترین شێوه‌ی خه‌باته‌


ناسینی ڕاستییه‌کان باشترین شێوه‌ی خه‌باته‌
دوو بابه‌ت هه‌ن که‌ بوو باس و شیکاریی کردن گرنگ و گونجاون و له‌ مێشکم دا هێلانه‌یانکرده‌وه‌، ئاره‌زووم وابوو که‌ شه‌رایه‌تیی زه‌مانی و مه‌وقعیه‌تیی سیاسیی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یی بدابا که‌ له‌ سه‌ر هه‌ر دوو بابه‌ت به‌ گوێره‌ لۆژیکی شیکارییه‌کی ساکارانه‌م هه‌بایه‌.
ئه‌و دوو بابه‌ته‌ بریتێن له‌ یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی خۆناساندن و فه‌خر فرۆشتنی هێندێک تاکه‌ که‌ خۆیان به‌ شۆڕشگێر و پێشکه‌وتوو‌ پێناسه‌ ده‌که‌ن، زۆر مرۆڤ هه‌ن که‌ خۆیان به‌ شۆڕشگیر یان خه‌باتکار ده‌ناسێنن به‌ڵام نه‌ پێوانه‌یه‌ک و نه‌ ئیمکانی شیکاریی کردنێکی زانستییانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و شۆڕشگێره‌ له‌و کاته‌وه‌ که‌ ده‌ستیی به‌ شۆڕش کرده‌وه‌ ڕاده‌ی قازانجی و زیانی له‌و پێناوه‌ دا چه‌نده‌ بووه‌، من له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیمکانه‌ هه‌بایه‌ت زۆر له‌م چه‌شنه‌ مرۆڤانه‌ له‌ جێگای خه‌ڵات وه‌رگرتن ده‌با سه‌رکۆنه‌ کربان و سزایان وه‌رگرتبا.

دووهه‌م ئیمکانی سرینه‌وه‌یی ئایدیایی کۆن و پێناسه‌کردنی خه‌ڵک به‌ ساویلکه‌ له‌ مێشکی هێندێک که‌س و له‌ ستراتیژیی هێندێک لایه‌ن دا هه‌بایه‌ و له‌ جێگای ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵانه‌ دا ڕاستیی و دروستیی ئه‌وه‌ی که‌ باری فیکری خه‌ڵک ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتوو و شتێک به‌ ناوی ئۆردوگایی رۆمادییه‌ نه‌ماوه‌ دانابا‌، واباشه‌ ئه‌وه‌ قبووڵ که‌ین که‌ ئۆردوگایی رۆمادییه‌ له‌گه‌ڵ مێژوویی سه‌رده‌می خۆی کۆچی کرده‌وه‌ و بیرکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونێکی کۆن و دوور له‌ هه‌ستیی شۆڕشگێری سه‌رکه‌توو نابێت!

ده‌ڵێن له‌ سه‌رده‌می کۆن دا له‌ کاتێک دا که‌ خه‌ڵک کۆچه‌ر بووه‌‌ کابرایه‌ک به‌ هه‌ڵکه‌وت له‌ هه‌وارگه‌ کۆنه‌یه‌ک دا گوێره‌که‌یه‌ک (گاگوێلک‌) پێدا ده‌کات و هه‌موو ساڵێک له‌و وه‌رزه‌ دا ده‌روات بۆ هه‌مان شوێن ده‌ست ده‌کات به‌ هاوارکردن و به‌ دوای گوێره‌ که‌ دا ده‌گه‌ڕێت، هێندێک بابه‌ت هه‌ن که‌ وه‌ک ئه‌و مه‌سه‌له‌ی وایه‌. من لێره‌وه‌ به‌م ده‌سته‌ یان شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌ قه‌وڵ ده‌ده‌م که‌ هه‌ر شێوه‌ پلانێکی دژی گه‌لی و به‌ مه‌به‌ستیی چه‌وسانه‌وه‌، له‌ ژێر هه‌ر ناوێکدا به‌ هه‌ر شێوه‌ دروشمێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی خه‌ڵک و شکست به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ........................! فاتح ئارش    
------------------------------------------------

رژیم و کارهای تروریستی این رژیم در کشورهای آسیایی و اروپایی 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر