ته‌رمى ٥٠ ئه‌ندامى سپاى تیرۆریستی قودس له سوریاوه گه‌رێندرایه‌وه تاران
ک دژی نیارانی ئەسد شریان کردبۆ و بە دەستی سۆپای رەزگاری سۆریا کۆژرابۆۆن به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى گه‌یشتوو رۆژى هه‌ینى ٢ى پووشپه‌رى ١٣٩١ ته‌رمى نزیك به ٥٠ ئه‌ندامى سوپاى قودسی سه‌ر به سپاى پاسدارانى رژیمى ئاخوندى به نه‌هێنى له‌وه‌لاتى سوریاوه گه‌رێندراوه‌نه‌ته‌وه بۆ ئێران. هێزى سوپاى قودس هێزى ده‌ره‌كى سپاى پاسدارانه كه له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى ئێران چالاكى ده‌كا. به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، له‌دواى....
گه‌راندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان به جیا هه‌ركام له بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و كه‌سه كوژراوانه‌یان بانگ كردووه و له گۆرستانى به‌هشتى زاراى شارى تاران به نه‌هێنى نێژراون. جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌و كه‌سانه به زۆرى خه‌ڵكى شاره‌كانى عه‌ره‌ب نشینى ئێران وه‌ك ئه‌هواز و خوزستان و ئابادان بوونه و بنه‌ماڵه‌كانیان پێشتر به مه‌به‌ستى به‌شدارى له رێوره‌سمى ناشتنیان هێندرابوونه شارى تاران و ئه‌وه‌ش به‌ومه‌به‌سته بووه كه ئه‌و كه‌سانه شاره‌زایی ته‌واویان له زمانى عه‌ره‌بی هه‌بووه. ئه‌و به‌ڵگه‌یه له‌كاتێكدا ئاشكرا ده‌بێ كه ده‌سه‌لاتدارانى ئێران هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ركووت و كوشتارى خه‌ڵكى راپه‌ریوى سوریا ده‌شارنه‌وه و حاشاى لێ ده‌كه‌ن.
-------------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر