Pages

۱۳۹۱ خرداد ۲۱, یکشنبه

وەتۆویژی رادیۆی کوردی دەنگی ئەمریکا لە گەل سەرۆکی تازی ئەنجۆمەنی نیشتمانی سوریا کە کوردیکی ئاکادیمی



وەتۆویژی رادیۆی کوردی دەنگی ئەمریکا لە گەل سەرۆکی تازی ئەنجۆمەنی نیشتمانی سوریا  کە کوردیکی ئاکادیمی
گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن

دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا : دۆسێی کورد به‌شێکه له‌ پرسی دیموکراسی سوریا له‌ چوارچێوه‌ی وڵاته‌که‌دا

ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدای وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژارد بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دکتۆر بورهان غه‌لیون.
سه‌رچاوه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش ده‌ڵێن تێکڕاییه‌کی ته‌واو هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر دکتۆر سه‌یدا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ و ئه‌وه‌ش که‌ وایکردووه‌ ئه‌و تێکڕاییه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سێکی بێلایه‌ن و میانڕه‌وه‌.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌رکه‌ نوێیه‌ی ئه‌رکێکی ئاسان نییه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ داوای کردووه‌ پێویسته‌ کاری پێکه‌وه‌یی بکرێت له‌ پێناو به‌ره‌وپێشچونی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا تا ببێته‌ نوینه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی سوریا.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیکردن به‌ ڕوسیاوه‌ سه‌رۆکی نوێی  ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات پلانی نوێ هه‌ن بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و ده‌شڵێت پێشتریش ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئۆپزسیۆنه‌ی سوریا په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ مۆسکۆدا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا کردووه‌.
سرچاوە رادیۆ دەنگی کوردی ئەمریکا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر