جه‌له‌ولا، نزیکه‌ى (1500) خێزانى کورد ناحیه‌که جێ‌دێڵن و داواى هێزى پێشمه‌رگه ده‌کرێ
چهترپرێس ـ سه‌روه‌ر سه‌عدوڵا
له ئێستادا بارودۆخى ناحیه‌ى (جه‌له‌ولا) له رووى ئه‌من و ئاسایشه‌وه روو له خراپبوونه، به‌پێى ئامارێکى فه‌رمیش که ده‌ستى (چهترپرێس) که‌وتووه له دوای ساڵى (2008)ه‌وه نزیکه‌ى (1500) خێزانى کورد ناحیه‌که‌یان بهجێهَشتووه و کۆچیان بۆ شوێنه‌کانى تر‌ى کوردستان کردوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر حیسَن به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى جهولهلا به (چهترپرێس)ى راگه‌یاند: باردودۆخى جه‌له‌ولا له ئێستادا له رووى ئه‌منییه‌وه رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، هه‌ر چه‌ندیش له ناحیهکهمادا نزیکه‌ى (750) پۆلیس بوونى ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بڵێم بوون و نه‌بوونیان وه‌کو یه‌ک وایه. ئێستا دانیشتووانى ئه‌و ناوچه‌یه له زێدى باوباپیرانیان ده‌رده‌کرێن و روو له ناوچه‌کانى تر‌ى کوردستان ده‌که‌ن.
به پێى ئامارێکى فه‌رمیش که ده‌ستى (چهترپرێس) که‌وتووه له دوایی ساڵى (2008) له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه‌دا نزیکه‌ى (1500) خێزانى کورد ناحیه‌ى (جه‌له‌ولا)یان بهجێهَشتووه و کۆچیان بۆ شوێنه‌کانى تر‌ى کوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى جه‌له‌ولا وتیشى: جگه له ناحیه‌که‌مان که بارودۆخى خراپه له ئێستادا له رووى ئه‌من و ئاسایشه‌وه هه‌روه‌ها ناحیه‌ى (سه‌عدییه) ئه‌من و ئاساییشى تێدا به‌رقه‌رار نییه و بوونى کورد تێدا له ترسناکییهکى یه‌کجار گه‌وره‌دایه که دوا ساتى ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشى: ئێمه وه‌کو دانیشتووانى ناحیه‌ى (جه‌له‌ولا) ده‌نگى ناڕازى به‌رز ده‌که‌ینه‌وه به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى که بستێکین له خاکى کوردستان که به‌داخه‌وه ئه‌وه‌تانێ ئه‌نفال و جینۆساید دهکریێن، ئێستاش له قۆناغێکى زۆر سه‌خت دایین، که‌چى ده‌ستى کۆمه‌ک و هاوکاریمان بۆنایات. به‌ڵام داواکارین له هێزى پێشمه‌رگه به‌هانامانه‌وه بێت و هاوکارمان بێت، تا ئومێدێک بۆ دانیشتووانى ناحیه‌که‌مان بگه‌ڕێته‌وه
//////////////////
یاساى خۆپیشاندان هه‌موار ده‌کرێته‌وه
چهترپرێس ـ دانا حامید
به مه‌به‌ستى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى خۆپیشاندان دوو پرۆژه‌یاسا له په‌رله‌مانى کوردستانه.
گۆران ئازاد ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان به (چهترپرێس)ى راگه‌یاند: ئێستا دوو پرۆژه یاسا به مه‌به‌ستى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى خۆپیشاندان له په‌رله‌مانى کوردستانه که یه‌کێکیان له لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانى (یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ)ه‌وه ئاماده کراوه و یه‌کێکیان به هاوبه‌شى له لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانى (کوردستانى، گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)ه‌وه ئاماده کراوه و هه‌ردوو پرۆژه یاساکه به‌پێى مه‌نتیقى کارى په‌رله‌مان ده‌کرێته یه‌ک پرۆژه‌یاسا.
گۆران ئازاد وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى که فراکسیۆنه‌کانى (کوردستانى، گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) پێشکه‌شیان کردووه له رووى ناوه‌ڕۆکه وردتر داڕێژراوه تا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ى که فراکسیۆنه‌کانى (یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ) پێشکه‌شیان کردووه. چونکه له‌و پرۆژه یاسایهیاندا ئاماژه به‌وه کراوه مۆڵه‌تى خۆپیشاندان بگۆڕدرێت به ئاگادارکردنه‌وه و رێکخستنى خۆپیشاندانى له‌ناکاویش رێگه‌ى پێ بدرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کرد نامانه‌وێت بخرێته ده‌نگدانه‌وه و زۆرینه پرۆژه‌یاساى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى خۆپیشاندان په‌سه‌ند بکات، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت له رێى ته‌وافوقى سیاسى فراکسیۆنه‌کانه‌وه پرۆژه یاساکه په‌سه‌ند بکرێت که ئه‌وه‌ش کاتى پێویسته
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر