بیۆرکلوند: بیانییان کار لە سویدی نابەن بەڵکە کار بۆ سوید دێنن
سوید وڵاتی مافەکانی مرۆڤە و دەرگای واڵایە هەرواش دەمێنێتەوە، ئەمە دەستپێکی وتەکانی یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی گەلی لیبراڵ بوو لە وتارەکەی دوێنێ ئێوارەیدا لە هەفتەی سیاسی ئالمێداڵەن لە ڤیسبی سەر بە دوورگەی گۆتلاند. بیۆرکلوند ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی سیاسەتی دژەبیانی کرد و وتی ئەو بیانییانەی بۆ کار دێنە سوید دەرفەتی کار لە سویدی نابەن بەڵکە لەگەڵ خۆیان بیرۆکەی کاری نوێ دێنن.
بزێوی و خۆگونجاندن دوو چەمکی سەرەکی بوون لە وتارەکەی بیۆرکلوندا کە جەختی لەوە کردەوە لە دونیای گلۆباڵیزم جیهانگیریدا دەبێت سوید کۆشش بۆ ڕاکێشانی دەستی کار لە وڵاتانی دیکەوە بکات و بیری تیژ و عەقڵی نوێ بێنێتە سوید، هەر بۆیە سوید دەبێت پێشوازی لە خەڵکی وڵاتانی دیکە بکات.
سەرۆکی (Folkpartiet) پارتی گەلی لیبراڵ ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی هاوگونجی گرت و وتی ئەو سیاسەتە شکستی هێناوە بەتایبەت کە پەنابەرێکی تازە هاتوو نزیکەی حەوت ساڵی پێ دەچێت تا کارێکی دەست دەکەوێت. ئەو بارە دەبێت بگۆڕێت بیۆرکلوند دەڵێت و پێشنیازی سیاسەتی بازاڕی کاری نوێێ پارتەکەی ڕاگەیاند کۆڵەکەکانی ئەو سیاسەتە نوێیە ئامادەیییە بۆ گۆڕانکاری و گونجاندن بەشێوەیەک کۆنە کارگە و کۆمپانیاکان لەگەڵ گۆڕانی سەردەمدا نامێنن و نموونەی نوێ جێیان دەگرێتەوە.
بەڵام لەم سەردەمەدا دوونیای گۆڕانکاریی خێرا دڵنیایی و مسۆگەرکردنی مافەکانیش پێویستە. هەربۆیە دوو لەبنەماکانی دیکەی سیاسەتی نوێی پارتی گەل بۆ بازاڕیکار بریتییە لە مافی نوێی کار و مافی نوێی بیمەی کار.
بیۆرکلوند ئاماژەی بەوەدا کە دوونیای کارگە و کاری چەقبەستووی سەدەی بیستەم نەماوە و ئێستا دونیا لە گۆڕانکارییەکی خێرا و بەردەوام دایە، گەر ئەو کات کرێکار لەهەمان کارگەدا تا مردن کاری دەکرد و هەموو وەک یەک هەمان ئەرکیان هەبوو لە شوێنی کاردا و بەئاسانی دەکرا کەسێک لەجێی یەکێکی دیکە دانرێت، ئێستا دەبێت خۆ لەگەڵ هەلومەرجی هەردەم لە گۆران‌دا بگونجێنێت و مافەکانیشی دەبێت لەگەڵ ئەو بارودۆخە بگونجێنرێت.
گەر جاران مافەکانی کار بریتیبوون لەوەی کە ئەو کەسەی دواجار هاتۆتە شوێنی کارێک دەبێت یەکەم کەس بێت بچێتە دەر گەر بێت و شوێنی کارەکە پێویستی بە کەمکردنەوەی کارمەند بێت ئەمە بەپێی یاسای ناسراو بە (LAS) ئێتسا دەبێت ئەو یاسایە بگۆڕدرێت و لەگەڵ سەردەمی نوێی بازاڕیکاردا بگونجێنرێت، چیتر کارامەیی کەسەکە لەبەرچاو بگیرێت. ئاخر لەم دوونیایەدا تاکەکەکان جیاوازن و کارامەییان وەک یەک نییە هەروەک چۆن ئەرکەکانی کاریش وەک یەک نییە واتا ناتوانرێت کەسێک لەبری یەکێکی دیکە بە ئاسانی دابنرێت.
لە بەردەوامی قسەکانی بیۆرکلوندا و بە پێی ئەو مۆدێلە نوێیەی بازاڕی کار کە پارتی گەلی لیبراڵ پێشنیازی کردووە کۆەڵەکەیکەی گرنگی دیکەی ئەو سیاسەتە مافی بیمەی بێ‌کاری و ئەندامێتییە لە سەندیکاکاندا کە گەلی لیبراڵ جەخت لەوە دەکەنەوە دەبێت زۆرەملێی بێت و هەموو هاوڵاتییەک دەبێت ئەندامی سەندیکایەک بن تا لە کاتی بێکاریدا مافی بیمەیان نەفەوتێت. جگە لەوەش ئەو پارەی ئەندامێتییەی هاوڵاتی دەیدات دەبێت لە هەموو سەندیکاکاندا وەک یەک بن. ئاخر هەڵکەوتووە کەسێکی موچە کەم کە لە سەندیکای هۆتێێل و چێشتخانەکاندا (Hotell och Restaurang facket) ئەندامە پارەی ئەندامێتییەکەی لە پزیشکێک دووجا زیاترە.
لەو پرسانەی تر کە سەرۆکی گەلی لیبراڵ لە وتارەکەی دوێنێیدا ئاماژەی پێدا پرسی قازانجی کۆمپانیا تایبەتەکانی بواری فێرگا و تەندروستییە، بیۆرکلوند دەڵێت گەر بێت و قازانج لە پرنسیپی کاری ئەو کۆمپانیایانە قەدەغە بکرێت وەک ئەوەی پارتی چەپ پێشنیازی کردووە ئەوا هیچ کۆمپانیایەکی تایبەت لە کەرتی خۆشگوزەرانی گشتیی‌دا نامێنێت.
هاوکاری لەنێو وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپادا بەشێکی دیکەی قسەکانی بیۆرکلوند بوو کە سەنگی لەسەر گرنگی ئەو یەکیەتییە دانا و ئاماژەی بەوەدا کە گەر سوید هاوکاری یەکیەتیی ئەورووپا نەکات دەکەوێتە بەردەم مەترسی لەدەستدانی هێز و کاریگەری لە ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە ئەورووپای دوێنێ بوو کە دیوار و پەرژینی لە نێوان وڵاتانی ئەورووپادا دروست دەکرد ئەورووپای داهاتوو مانای پێکهێنان و دروستکردنی پردی هاوکارییە.
ئەم ئێوارەیەش نۆرەی پارتی سێنتەرە لە ئالمێدالن وتاری خۆیان پێشکەش بکەن، سەرۆکی سێنتەر لە چاآوپێکەوتنێکیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەڵێت لە بەرنامەی داهاتووی پارتەکەمان ئەوەیە کە هانی زیادکردنی ژمارەی ژنان بدەین لە سەرۆکایەتی کۆمپانیا و کارگە گەورەکاندا.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5182437
----------------------------------
به‌رپرسێكی ئاسایش ماوه‌ی 15 رۆژ 4 ئافره‌تی عه‌ره‌بی به‌نهێنی له‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی خۆی زیندانی كردووه
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی باشووری ناو شاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه عه‌قید پشتیوان مه‌ولود به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی باشوور ماوه‌ی 15 رۆژه 4 ئافره‌تی له‌شفرۆشی له‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگای بنه‌سڵاوا زیندانی كردووه، به‌هۆیی ئه‌و به‌رپرسیارییه ئه‌منیه‌ی كه هه‌یه‌تی ، له‌هه‌مانكاتدا بۆ رۆژی دووه‌م ده‌زگای پاراستنی لقی 2 ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندییه دیارده كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان بۆ سه‌رووی خۆیان نه‌گه‌یاندووه، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی یه‌كیتی نیشتیمانی ئه‌و تاوانه گه‌یه‌ندراوه‌ته ئاسایشی گشتی و پاش یه‌ك كاتژمێر له گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن عه‌قید پشتیوان مه‌ولوده‌وه ئه‌و ئافره‌تانه ئازاد كراون، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستدریژی و ئازاردانیان ماوه‌ی 3 رۆژ له‌نه‌خۆشحانه‌یه‌كی هه‌ولیر به پاسه‌وانێتی ئاسایش پارێزگاری كراون و پاش ئه‌و ماوه‌یه له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان رۆیشتونه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵ.
ئه‌وه‌ی زانراوه رۆژ له دوای رۆژ راده‌ی تاوان له‌لایه‌ن پیاوانی پاراستن و ئاسایش و زیره‌ڤانی پارتییه‌وه روو له زیاد بوونه.
شایانی باسه سه‌رچاوه‌یه‌ك له قائیمقامیه‌تی بنه‌سلاوه ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردووین كه مه‌زره‌عه‌كه‌ی پشتیوان مه‌ولود له‌ڕێگای بنه‌سلاوه زیاتر بایی 200 ده‌فته‌ر دۆلار ئاژه‌ڵ و مه‌رو گا و باڵنده و په‌له‌وه‌ری جۆراوجۆری تیا دانراوه.
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو كرایه‌وه كه دوو به‌نزینخانه‌ی له‌شاری هه‌ولیر هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئاكرابوو به‌نزینحانه‌كه‌ی برامبه‌ر هۆتێل شیراتۆن په‌شت نووسینگه‌ی كوردستان تیفی موڵكی پشتیوانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ریه‌كه له كاكه‌مین نه‌جار و عادله ره‌ش و مامۆستا فارس و پشتیوان سادق زۆربه‌ی ئه‌م زانیاریانه و زانیاری دیكه‌شیان له‌لایه‌ن دۆسته‌كانی خۆیانه‌وه پشت رات كردۆته‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر