Pages

۱۳۹۱ تیر ۳۱, شنبه

پەیامی ئیمە جدیە ئاگاداری ئەو لایەن وکەسانە دەکینەوە دەست نەکن بە جاشایەتی بۆ دۆژمنانی گەل و نیشتمان


پەیامی ئیمە جدیە ئاگاداری ئەو لایەن وکەسانە دەکینەوە  کە دەست نەکن بە جاشایەتی بۆ دۆژمنانی گەل و نیشتمان 
پەیامی ئیمە رۆن و ئاشکرایە بۆ ئەو کەسانی وا خەریکن دەبنە دارودەستی دۆژمنانی کورد وەک تورکیای فاشیست ئاگادارتان دەکینەوە کە ئەم سەردمە لە گەل  سەردمی سالەکانی ١٩٩٣ و  ١٩٩٦  فرەقیکی زۆری هیە و ئەم سەردمە لە گەل ئەو سەردمەدا فرەقی هیە ئیستا وەک ئەوسا نیە ئیستا رۆژی تەکنۆلۆجیایە و هەر حەرکەتیک کە دژ بە بەرژەوەندی کورد بەکن ئەوا دیان رۆخینین بە هەزاران سایت و ویب بلاگ فەیسبۆک ۆیدیۆ کانال لە سەریان ساز دەکین هەر چی هەلیان کردوە دی خەینە بەر چاوەی خالکی کوردستان داوا دەکین مەسبەبانی شەری براکۆژی بەدینە دادگای نیودەولەتی کوکردنەوەی زانیاری لە سەر برینداران کۆژراوانی شەری براکۆژی و تەسلیم بە دادگای لاهەی دەکین با ئەو برادرانە ئاگادار بن کە هەول بەدن دۆستایەتی برایەتی لە ریزی کورد دا درۆست بەکن نەک سەرۆک فیسان سەرۆک فلان شیخ زادە مەلازادە دەوری نەماوە ئیستا سەردەمی ئازادی دیمۆکراسیە نەک دیکتاتۆرێت



/////////////////////
 
‎: ناهێڵین هیچ هێزێکی چەکدار بێتە ناو رۆژئاوای کوردستان

21/07/2012 18:33:00رووداو 
تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ رزگارکردنی قامیشلۆ لە ئارادانییە
ساکار عەبدوڵڵازادە
رووداو- رۆژئاوای کوردستان

سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD دەڵێ ناچاربووین کۆبانی و عەفرین رزگار بکەین و رێگە به هیچ هێزێکی چەکدار نادەین بێتە ناو رۆژئاوای کوردستانەوە.

ساڵح موسلیم محەممەد (ئەبو وڵات)، سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات PYD ، كە پارتی نزیك لە PKKیە لە رۆژئاوای كوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "لە ناوچەی عەفرین و کۆبانی شەڕ رووبەڕووی ئێمە ببووە و ئێمە بۆ دەربازبوون لە شەڕ ناچاربووین هێزی دەوڵەت دەربکەین و خۆمان ناوچەی خۆمان بەڕێوە ببەین".

سەرۆکی PYD سەبارەت به رزگارکردنی قامیشلۆ گوتی "رەوشی قامیشلۆ تایبەتە و ئەو ناوچەیە زۆر گرنگ و هەستیارە. هەردوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لەسەر ئەوە رێککەوتووین جارێ نەچینە ناو قامیشلۆ. بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت ئازادبوونی قامیشلۆش رادەگەیەنین".

ساڵح موسلیم دەنگۆی هاتنی سەربازانی کوردی سوپای سووریا بۆناو رۆژئاوای کوردستانی رەت کردەوە و گوتی "هیچ هێزێک لە هەرێمی کوردستانەوە نەهاتووەتە ناو رۆژئاوای کوردستانەوە و تەنها هێزەکانی پاڕاسنی گەل و گەنجانی شۆڕشگێری رۆژئاوای کوردستان لە ناوچە کوردییەکانن".

سەرۆکی PYD راشیگەیاند "ئێستاکە کۆبانی و عەفرین بە هاوبەشی لە لایەن هەردوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەبردرێن. ئەو دوو ئەنجوومەنە پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزیان بەیەکەوە هەیە و بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی رۆژئاوای کوردستان بڕیارە بەم زووانە دەستەی باڵای کوردی دابمەزرێنین".

سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD گوتیشی "ئێمە ناسنامەی دیموکراتیکمان هەیە و دەمانەوێ گەل بۆخۆی خۆی بەڕێوە ببات. ئێمە نامانەوێ شەڕ و خوێنڕژی لە رۆژئاوای کوردستان دروست ببێ هەربۆیە ناهێڵین هیچ هێزێکی چەکدار بێتە ناو رۆژئاوای کوردستان جا چ ئەو هێزانە سەر به رژێمی سووریا بن یان سوپای سووریای ئازاد یان هەر لایەنێکی دی".

هێزەکانی پاراستنی گەلی سەر به PKK تاکە هێزی چەکداری کوردن کە بەشێویەکی ئاشکرا لە رۆژئاوای کوردستاندان بەڵام وەک ساڵح موسلیم سەرۆکی PYD دەڵێت "هێزەکانی پاراستنی گەل سەر به هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی نین و دەخوازن
هەردوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان پاڵپشتییان لێ بکەن"
//////////////

گەلیار:تایبەت

ھەواڵی چوونی ھێز لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا دوورە لەڕاستیەوە

 شاری دێرکی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە خۆرئاوای کوردستان، لەلایەن ھاوڵاتیانی شارەکەوە لە دەست سوپای ئەسەد ئازاد کرا.
ھەڤاڵ شاھۆز بەرپرسی راگەیاندنی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان(PYD) بە گەلیاری راگەیاند: ئەمڕۆ شاری دێرکی سەر بەپارێزگای حەسەکە لەدەستی ھێزەکانی رژێم ئازاد کراوە،ئەوەش دوای ئازادکردنی شاری کوبانی و عەفرین و عامودا دێت.
ھاوکات، ساڵح محەمەد ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی بەگەلیاری راگەیاند: ئەمڕۆ لەشاری دێرکی سەر بە پارێزگای حەسەکە گەلی کورد راپەڕیوە و تێکھەڵچونێک لەنێوان ھێزەکانی رژێم و گەل رویداوە.
سەبارەت بەچوونی ھێز لەھەرێمی کوردستانەوەبۆ رۆژئاوای کوردستان، ھاوسەرۆکی پەیەدە رەتیکردەوە ھیچ ھێزێک ھەوڵی ھاتنی درابێت تاوەکو رێگری لێبکرێت.
وتیشی: ئازادی یەکجارەکی بەدەستی گەلی کوردە و لەئێستادا گەل خۆی بۆ خۆی دەزگا ئیدارییەکان بەڕێوەدەبات و گەلی رۆژئاوا چارەسەری دیموکراتیک دەخوازێت، رەتیشیکردەوە دوای رێککەوتننامەکەی ھەولێر ھیچ ناکۆکیەک لەنێوان پارتە کوردییەکان رویدابێت.
--------------------
 

انتقال محمدصدیق کبودوند به بیمارستان بعد از ۵۶ روز اعتصاب غذا !

دویچه وله آلمان :
محمدصدیق کبودوند روزنامه‌نگار زندانی با احساس درد شدید کلیه بعد از ۵۶ روز اعتصاب غذا به بیمارستان مدرس تهران منتقل شد. وی در اعتراض به عدم اجازه مسئولان زندان برای دیدار با فرزند بیمارش اعتصاب غذا کرده بود.

محمدصدیق کبودوند روزنامه‌نگار و موسس سازمان حقوق بشر کردستان بعد از ۵۶ روز اعتصاب غذا در بند ۳۵۰ زندان اوین، شامگاه جمعه ۳۰ تیر دچار درد شدید کلیه شده و در پی آن به بیمارستان مدرس تهران منتقل شده است.

به گزارش سایت کلمه، بر اساس آزمایش‌های پزشکی زندان، آقای کبودوند دچار عفونت کلیه و کاهش شدید قند خون و ضعف شدید جسمی و حرکتی و کاهش وزن شده است. پیش از این آقای کبودوند با وجود وخامت حالش و دستور پزشک برای گسیل به بیمارستان، حاضر نشده بود با دستبند و پابند به بیمارستان اعزام شود.

محمدصدیق کبودوند اعتصاب غذای خود را در تاریخ ۶ خرداد در اعتراض به خودداری مسئولان زندان از دادن اجازه دیدار با فرزند بیمارش شروع کرده است. پژمان کبودوند، پسر او از دی‌ماه سال ۱۳۹۰ به بیماری ناشناخته‌ای دچار شده و بستری است.

روز سه‌شنبه ( ۲۷ تیرماه/۱۷ ژوئیه) سه سازمان حقوق بشری از جمله سازمان‌های "عفو بین‌الملل"، "فدراسیون بین‌المللی جامعه‌های حقوق بشر" و "جامعه دفاع از حقوق بشر در ایران" در بیانیه مشترکی خطاب به دولتمردان جمهوری اسلامی خواستار آزادی محمد صدیق کبودوند شده بودند. این بیانیه دولتمردان ایران را مسئول به خطر افتادن جان کبودوند در اثر ادامه اعتصاب غذا دانسته‌ بود.

محمدصدیق کبودوند مدیر مسئول هفته نامه "پیام مردم کردستان" بود و در سال ۱۳۸۳ بخاطر انتشار این نشریه بازداشت و سپس با قرار وثیقه آزاد شده بود. او سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان را با همراهی چند تن از دوستانش در ۹ آوریل ۲۰۰۵ (۲۰ فروردین ۱۳۸۴) بنیان نهاد.
این سازمان از جمله در جهت مطرح کردن مسائل مربوط به وضعیت حقوق بشر و نقض این حقوق در کردستان در سطح جامعه ایران فعال بود.
شنبه 21 ژوئيه 2012 - 31 تیر 1391


------------------------

 
گزارش تصویری 1ـ امروز در پس فراخوان سراسری در حمایت از زندانی سیاسی ـ عقیدتی محمد صدیق کبودونــــد اسلو نیز شاهد گردهمائی بی نظیری در نوع خود بود. تعدادی از فعالین حامیان مادران صلح نیز در این گردهمائی شرکت جستند. گزارش تکمیلی متعاقبا اعلام می گردد


-------------------------


لەلایەکی ترەوە ئیران هیزیەکی زۆری هیناوتە سەر سنوری هەرێمی کوردستان 
ایران نیروی زیادی به مناطق حدودی اقلیم کردستان منتقل نموده است 




/////////////////



هیچ حیزبێك مافی ئەوەی نییە داوای ناوگۆڕین لە حیزبێكی دیكە بكات، ئەو ئەو داوایەی هاوڕێیانمان داوایەكی نادیموكراتییە، چونكە ئەو ناوە لە كۆنگرەی ئێمەدا دەنگی بۆ دراوە و لەلایەن خەڵكانێكی زۆرەوە پەسەندكراوە. بۆ كەرامەتی حیزبی هیچ كام لە دێموكراتەكان باش نییە كە یەكیان بچێتەوە ناو كۆنگرەكەی ئەویدیكە دابنیشێ و ئەوە رێگە چارەیەكی گونجاو نییە. بەڵام من دوای پێشنیازەكەی هاوڕێیانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، ئەو پێشنییارەم هەیە، كە ئێمە پێكەوە بەرەو كۆنگرەی هاوبەشی دیموكرات بچین و بۆ ئەوەش هەردوولا پێكەوە كۆمیسیۆنێكی هاوبەش دابنێین و ئەو كۆمیسیۆنە هاوبەشە چەند و چۆنی بەڕێوەچوونی كۆنگرەیەكی هاوبەش لەنێوان دیموكراتەكاندا دیاری بكات. ئێمە لەسەر ستراتیژ و بەرنامە و كوردایەتی لێك جودا نەبووینەوە، ئەو لایەی زۆرینە بوو بەرە بەرە پڕۆژەیەكی هێنا ئاراوە، كە لایەنەكەی دیكەی دوورەپەرێز خست و بەشێوەیەكی جیناحی حیزبی بەڕێوەدەبرد و لەتبوونی حیزبەكە تەنیا بەرهەمی ئەو تاكڕەویانە بوو. یەكێك لە هۆكارەكانی لەتبوونی ئەو حیزبە دەرەنجامی هەڵسوكەوتی نادروست و تێكشكاندنی هەست و كەرامەتی مرۆڤەكان بووە، بۆیە پێویستە ئەو هەڵسوكەوتانە دووبارە نەكرێنەوە و رێز لە یەكتر بگیرێت تاوەكو كێشەكان بە ئاسانی چارەسەر بكرێن.

-----------------------------
فشار بر بشار میخش زنگزده شد از جای خودش برخواست باید برود این جوجوه تیغی 

ئه‌مڕۆ به‌ كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ لاین دیكتاتۆری سوریا له‌ ناوچه‌ی (دیرزور)ئه‌م لینكه‌ بكه‌وه‌ بۆ بینینی ڤدیۆكه‌
بشار يستخدم الكيماوي في دير الزور 21-7-2012
بشار يستخدم الكيماوي في دير الزور
رژیم بشار اسد بمب شیمیایی بکار برده علیه مردم دیرالزور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر