Pages

۱۳۹۱ مرداد ۴, چهارشنبه

هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌ هه‌لیکۆپـته‌ر له‌ دیمه‌شق و حه‌له‌ب ده‌ده‌ن


هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌ هه‌لیکۆپـته‌ر له‌ دیمه‌شق و حه‌له‌ب ده‌ده‌ن


چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ هه‌لیکۆپته‌ر و تۆپ و دۆشکه‌ له‌ ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شـاری دیمه‌شق و هه‌روه‌ها له‌ ناو شـاری حه‌له‌بیان داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی سه‌رهه‌ڵـداوان.
چالاکوانان ده‌ڵێن تۆپـخانه‌ی 216 ی له‌شـکر، ئه‌وه‌ی باره‌گاکه‌ی له‌ نزیک شـارۆچکه‌ی ئه‌لته‌لـله‌ له‌ نیوه‌شه‌وه‌وه‌ ده‌سـتیکردووه‌ به‌ تۆپـبارانی شـارۆچکه‌که‌ که‌ ژماره‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌سه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن کاره‌با و ته‌له‌فونیش له‌ شـارۆچکه‌که‌ بڕاوه‌.

شـارۆچکه‌که‌ 8 کیلۆمه‌تر له‌ باکوری دیمه‌شقه‌وه‌ دوره‌ و له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ که‌وتووه‌ته‌ ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه‌.
چالاکوانان ده‌شڵێت حکومه‌ت به‌ هه‌لیکۆپـته‌ریش له‌ گه‌ڕه‌کی حه‌جه‌ر ئه‌لئه‌سوه‌دی باشوری دیمه‌شقی داوه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ چالاکوانان ده‌ڵێن حکومه‌ت هێزێـکی گه‌وره‌ی له‌شـکری به‌ پاڵپشـتی تانک و زرێپـۆشه‌وه‌ له‌ ئیدلبه‌وه‌ به‌ره‌و شـاری حه‌له‌ب جوڵاندووه‌ تاوه‌کو شه‌ڕی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی پـێـبکات که‌ ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شـێـکی شـاره‌که‌دا گرتووه‌.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌ حه‌ما و ئیدلیب و دێر ئه‌زور ڕوویانداوه‌ و ده‌نگی تۆپ و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ بیستراوه‌.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه‌ له‌ بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 40 که‌س له‌ توندوتیژیـیه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر