Pages

۱۳۹۱ مرداد ۹, دوشنبه

بەرەو یەکێتی نەتەوەیی کۆبونەوەی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە هەڤاڵ مورداقەرەیەلان


بەرەو یەکێتی نەتەوەیی
کۆبونەوەی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە هەڤاڵ مورداقەرەیەلان
بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەڕێز موراد قەرەیڵان سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان
شوێن: قەندیل

له‌ شه‌مزینان ١٥سه‌رباز کوژراون؛ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌‏


له‌ ئه‌نجامی پێکادانی نێوان گه‌ریلاکان و سه‌ربازانی سوپای تورک له‌ گوندی نیرکولان و گردی سه‌رپاتی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی جووله‌مێرگ ١٥ سه‌ربازی سوپای تورک کوژراون. سه‌ربازانی تورک هه‌وڵی گرتنی گردی گۆمانیاندا و که‌وتنه‌ بۆسه‌ی گه‌ریلاکانه‌وه‌.

کاتژمێر ٠٧،٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای تورک به‌ کۆپته‌ر ژماره‌یه‌ک تیمی تایبه‌تیان گواسته‌وه‌ و له‌ گوندی نیرکولانی ١٥ کیلۆمه‌تره‌ دوری ناوچه‌ی شه‌مزینان و گردی سه‌رپاتی جێگیریان کردن، دواتر سه‌ربازانی سوپای تورک هه‌وڵیاندا له‌ گردی گۆمان کۆنترۆڵی گه‌ریلاکان بشکێنن، له‌قه‌دپاڵی گرده‌که‌ که‌وتنه‌ بۆسه‌ی گه‌ریلاکانه‌وه‌ و به‌پێ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان١٥ سه‌ربازی تورک کوژراون و ژماره‌یه‌کی تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که‌ گه‌ریلاکان دۆشکه‌ و چه‌کی قورسیان به‌کارهێناوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر کوژرانی ١٥ سه‌رباز و گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک برینداریش بۆ نه‌خشخانه‌ی سه‌ربازی ناوچه‌که‌ له‌به‌رده‌ستدان.

له‌کاتی جێگیرکردنی سه‌ربازه‌کاندا له‌ ناوچه‌که‌ شه‌ڕ و پێکادان روویداوه‌ و گه‌ریلاکانی هەپەگە به‌ دۆشکه‌ وه‌ڵامی کۆپته‌ره‌کانی سوپای تورکیان داوه‌ته‌وه‌
--------------------------------------

گەریلاکانی پەکەک ٥١ سەربازیتریان کوشت و کۆپتەرێکیتریشیان خستە‏ خوارەوە

ێنوسەکان..
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە رایگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامی پێکادانه‌کانی دوێنێدا له‌ شه‌مزینان ٤٩ سه‌رباز کوژراون و کۆپته‌رێکی جۆری سکۆرسکی له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه‌ تێکشکێنراوه‌. هەپەگە  ده‌ستنیشانی کرد که‌ کۆپته‌رێکی تر که‌ له‌ ٢٤ی ته‌مووزدا به‌ر گورزی گه‌ریلاکان که‌وتووه‌ تێکشکاوه‌ و وتیشی له‌ پێکادانێکی تری نێوان گه‌ریلاکانی هەپەگە و سه‌ربازانی تورکدا له‌ دێرسیم ٢ سه‌ربازی سوپای تورک کوژراون

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگەله‌و باره‌یه‌وه‌ وتی:" کاتژمێر ٠٥،٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢٩ی ته‌مووز له‌ناوچه‌ی شه‌مزینان، گه‌ریلاکانمان چالاکییه‌کیان له‌دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوژمن ئه‌نجامدا که‌ ویستیان هه‌ڵبکوتنه‌ سه‌ر چیای گۆمان، له‌ چالاکییه‌که‌یدا ٢ سه‌ربازی دوژمن کوژراون و سه‌ربازێکیش برینداربووه‌." 

سکۆرسکییه‌ک تێکشکێنرا

له‌ لێدوانه‌که‌یداهەپەگەده‌ستنیشانی کرد که‌ له‌ کاتژمێر ٠٦،٠٠ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ تا ٠٨،٣٠ی ئێواره‌ی ٢٩ ی ته‌مووز له‌نێوان گه‌ریلاکان و سه‌ربازانی سوپا"ی داگیرکه‌ر"دا چه‌ندین جار شه‌ڕ روویداوه‌ و هەپەگە له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی" له‌ کاتژمێر ٠٤،٣٠ی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ ٢٩ی ته‌مووز کۆپته‌رێکی جۆری سکۆرسکی که‌ له‌ هه‌وڵی پاشه‌کشه‌پێکردن و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ربازاندابوو، ده‌بێته‌ ئامانجی چالاکی گه‌ریلاکان و له‌ ئه‌نجامدا گورزێکی دژوار له‌ سکۆرسکییه‌که‌ ده‌درێت و دواتر ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌."

گورز له‌ ٢ کۆپته‌ری تر درا

له‌ به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌ی هەپەگە دا هاتووه‌:" ئه‌و سکۆرسکیانه‌ی ده‌یانویست له‌ فه‌وجی دووی شه‌مزینان ده‌رکه‌ون، ده‌بنه‌ ئامانجی چالاکی گه‌ریلاکانمان و ناچاری پاشه‌کشه‌ کراون. به‌ درێژایی ئه‌و رۆژه‌ سوپای تورک نه‌یتوانی به‌رخۆدانی گه‌ریلاکان تێکبشکێنێت. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی و به‌ هاوه‌ن و ئۆبیس ناوچه‌که‌ له‌لایه‌ن سوپای تورکی داگیرکه‌ره‌وه‌ به‌ خه‌ستی بۆردومان کراوه‌." 

٤٩ سه‌رباز کوژراون

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە رایگه‌یاند:" له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکادانه‌کانی ته‌واوی رۆژی ٢٩ی ته‌مووزدا ٤٩ سه‌ربازی سوپای دوژمن کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون. تا ئێواره‌ سوپای تورک له‌پێناو پاشه‌کشه‌پێکردنی هێزه‌کانی له‌ هه‌رێمه‌که‌ به‌ ده‌یان کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی ره‌وانه‌ی هه‌رێمه‌که‌ کردووه‌. تا جموجۆڵ و سه‌روه‌ری گه‌ریلاکانمان له‌ هه‌رێمه‌که‌ به‌رده‌وامه‌." 

له‌دژی فه‌وجی یه‌کی شه‌مزینان چالاکی

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە وتی:" له‌ کاتژمێر ١١،٠٠- ١٢،٠٠ی نیوه‌ڕۆ و ٠٤،٠٠ – ٠٥،٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٩ی ته‌مووز له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر به‌ جوله‌مێرگ گه‌ریلاکانمان به‌چه‌کی قورس چالاکییه‌کیان له‌دژی فه‌وجی یه‌کی گارێ ئه‌نجامداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌ی کوژراو و برینداری دوژمن له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ روون نه‌کراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا زیانێکی زۆری ماددی به‌ سه‌ربازگه‌که‌ گه‌یشتووه‌." 

له‌ به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌ی هەپەگە دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌ کاتژمێر ٠٣،٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆی ٢٨ی ته‌مووز له‌ناوچه‌ی شه‌مزینانی جوله‌مێرگ گه‌ریلاکان به‌ چه‌کی قورس چالاکییان له‌دژی سه‌ربازگه‌کانی روبارۆک ئه‌نجامداوه‌ و هەپەگە وتیشی:"له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌دا گورز له‌ ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری (کرپی) دراوه‌ و زیانێکی زۆری ماددیش به‌ سه‌ربازگه‌که‌ گه‌یه‌نراوه‌." 

له‌ ٢٤ی ته‌مووزدا کۆپته‌رێک تێکشکێنراوه‌

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە  وتی:" له‌ ٢٤ی مانگدا له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی جوله‌مێرگ گه‌ریلاکان گورزیان له‌ کۆپته‌رێک دابوو، دواتر زانرا که‌ له‌نێوان گونده‌کانی سامارا و به‌یگانزێ که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌" 

تۆپباران به‌رده‌وامه‌

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە ده‌ستنیشانی کرد که‌ سوپای تورک له‌ رۆژی ٢٩ی ته‌مووزدا له‌ کاتژمێر ٠٦،٠٠ی ده‌مه‌و ئێواره‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ٣٠ی ته‌مووز به‌ هاوه‌ن و ئۆبیس ناوچه‌کانی گردی کۆنسه‌رڤه‌، گردی کارکه‌ر و گه‌نیشته‌په‌ی سه‌ر به‌ شه‌مزینانی تۆپباران کردووه‌. هه‌روه‌ها وتیشی:" له‌ هه‌مان کاتدا ناوچه‌کانی گردی گمۆک، گردی کۆستێ، گه‌نیشته‌په‌، ئاوا حاجی به‌گ و گوندی نیکۆلای سه‌ر به‌ شه‌مزینان له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای دوژمنه‌وه‌ بۆردومان کراوه‌." 

له‌ دێرسیم 2٢ سه‌رباز کوژراون

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هەپەگە له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا زانیاری له‌سه‌ر چالاکییه‌کی تری گه‌ریلاکان راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت:" له‌ کاتژمێر ٠٦،٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی ٢٩ی ته‌مووز له‌ناوچه‌ی پوله‌موری دێرسیم، له‌نێوان گه‌ریلاکانمان و سه‌ربازانی سوپای تورکی داگیرکه‌ر که‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی قرمزی کۆپرو ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆن کردبوو، شه‌ڕ و پێکادان روویداوه‌ و تێیدا ٢ سه‌رباز کوژراوه‌ و ژماره‌یه‌کیش بریندار هه‌بوون که‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه‌ روون نه‌بۆته‌وه‌." هەپەگە وتیشی دوابه‌دوای پێکادانه‌که‌ سه‌ربازانی سوپای تورک ده‌ستی به‌ ده‌ستڕێژی کوێرانه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی کردووه‌ و دواتریش به‌ هاوه‌ن و ئۆبیس ناوچه‌که‌یان تۆپباران کردووه‌. 

--------------------------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر