آزادی سازی شهر عمودا و شهر قامیشلو بدست نیروهای کردستان اکثریت شهرهای کردستان آزاد شده است در حال حاضر
ویدئوی 1
ویدئوی 3
ویدئوی 4
فاسۆلیا یاری لە گەل مرێسکو جۆجکدا خۆشە بۆۆەتە خەباتی حیزبە کوردیاکانی رۆژهەلاتی کوردستان دور لە پژاک
بۆ ئەوانەی خزمەتی سیاسەتەکانی میتی تورک دەکەن.
هەر لەو دوو سێ مانگەی ڕابردو تا ئەمرۆ کە پارتی کرێکارانی کوردستان بە هەمو توانایەوە هەوڵی داوە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان پێگەیێکی بە هێز بۆ گەلی کورد دروست کات، پارتەکانی تری ئەو بەشەی کوردستان لێک نزیک بکاتەوە، وە بە سیاسەتێکی نەرم، گەلی کوردستان لە ژێر دەستی ڕژیمی بەعسی سوری ڕزگار بکات، وە کە لە حاڵی حازر دا لە ناو شەڕێکی قوڕس دایە لە دژی ڕژیمی بەعس، بەلام زۆر بە داغەوە لەو کاتە ئەساسەدا بەشێک کە بە ناو سیاسەتمەدار وە بە ناو ڕۆژنامەنوس وە کەسی نەناسراو لە ناو فەیسبوک کەوتونەتە تەبلیغات کردن لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، وە بە شێوەی جۆراو جۆر وە نامەنتیقی تاوانباری دەکەن کە ئەو شێوە تەبلیغاتە ڕاستەوخۆ خزمەت کردنە بە داگیرکەرانی کوردستانە.
ئەو تۆهمەتانەی کە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو بونەوە ئەوە بەشێکیانن.
١- دژایەتی کردنی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن پکک وە؟
ئەوە پلانێکی چەپەڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بو کە بەشێک لە خزمەتکارانی داگیرکەری تورکیە، کە چەند میدیایێکی کورد وە بە ناو ڕۆژنامەنوس بڵاویان کردەوە، کە کار بۆ میتی تورک دەکەن.
دیارە ئەو پلانە بە زویی شکەستی هێنا وە دیتمان کە پ ک ک نەک هەر دژی کوردەکانی ڕۆژئاوا نەبو، بەڵکو پشت وە پەنایێکی بە هێز بو، وە ئازاد کردنی هەمو شار وە گوندەکانی کوردستانی گرتۆتە ئستۆ وە شار بە شار ڕزگاریان دەکات.
٢- پکک هاوپیمانی بەشار ئەسەدە وە هاوکاری نیزامی ڕژیمی بەعس دەکات؟
ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دیتمان لە ڕۆژئاوای کوردستان کە پ ک ک هەمو سنورەکانی تەنیوە وە دەیانپارێزێت وە حاڵی حازر لە پێشی پێشەوەی هەمو پارتە سیاسیەکانی کوردستانە دایە بۆ ئازادی ئەو بەشەی کوردستان وە دژی ڕژیمی بەعس لە سەنگەر دایە.
ئەو پلانانەی کە لە سەرەوە باسم لە سەر کردون هیچیان نەپێکا، بەڵکو ڕاستیەکەش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەرکەوت کە هەواڵێکی درۆ وە ساز کراو بون بو دژایەتی کردنی گەلی کورد.
٣-ڕێگری کردن لەو هێزەی کە لە هەرێمی کوردستان ئاموزش درابو بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان کە دوێنێ گەڕانەوە باوەشی کوردستان وە هێڕش کردنە سەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە لایەن لاینگرانی پ ک ک لە ڕۆژئاوای کوردستان.
داڕشتنی ئەو جۆرە هەواڵانە هەر دیارە لە کوێوە دێت وە چە مەبەستێکیان لە دوایە.
بەڵام ئەوەی پێویستە بیزانین ئەوەیە، کە هیچ کات لاینگرانی پ ک ک هێرش ناکەنە سەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەڵکو بە ئاڵایێکی موقەدەسی دەزانن، وە لە پێناو ئەو ئاڵایەشدا شەهید دەبن، وە لە ژێر ئەو ئاڵایەشدا خەبات وە تێکۆشان دەکەن.
دوای ئەو هەمو چەواشە کاریە لە لایەن دڵسۆزانی میتی تورکەوە لە دژی پ ک ک، کە سەرکەوتو نەبون، کەوتنە پلاندانانی تازە کە ڕێگری لەو هێزە کراوە کە لە هەرێمی کورستان ئاموزش کراون، وە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پ ک ک ڕێی لێگرتون.
ئەو هەواڵانە تەنیا بۆ دژایەتی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی کوردە وە سەرچاوەکەشی میتی تورکە. دیارە حکومەتی داگیرکەری تورکیە بە درۆ وە چەواشەکانی زۆر کەس وە لایەنی خستونەتە ژێر سیاسەتی پیسی خۆیەوە، وە هێندێک لایەنیش تەنیا بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی تەبلیغات بۆ ئەو چەواشەکاریە دەکات.
بە دڵنیایەوە ئەو چەواشەکاریە ئامانجەکانی ناپێکێت، وە ئەوەی بۆ خزمەتکەرانی میتی تورک دەمێنێتەوە تەنیا ڕوڕەشی دەبێت.
/////////////////
باوهڕ بهفهرموون به بێژهنگ پێشی ههتاو ناگیرێت، ئهوانه کۆمهڵێک چهڵکاوخۆر و فاسۆلیا خۆری رۆژههڵاتی کوردستانن که ساحیبی هیچ ئیراده و جاوهنی خۆیان نیین و ههر وهک گیاندارێکی موزی و موزیر و کتهکی ناو قوڕاو خۆیان کۆیلهی کۆمهڵێک کۆیلهکهراوی تر کردهوه و ههموو ئهوکارانهی ئهوان و باس و خوازهکانیان دژ به پ ک ک ،خۆشهویستی زیاتر بۆ پ ک ک دێنێت. دهی وێڵیان که کاکه گیان با ههر وهک قومارچییکه بۆ خۆیان پتهو بۆڵهیان بێت. قسان له شێت و منداڵان ناگیرێت، ئهوهنده له گهورههیی هێزی گهل ترساوهن له شێتیش بووهن. ئینسانی راستگۆ و پاک لهگهل راستیدایه و ئینسانی کۆیله و هیچ لهبارا نهبوش لهگهل دز و گهندهڵدایه.،وێڵیان که با ههر یهکێتی و پارتی تێیان ههڵبدهن بۆ خۆشیان نهوێرهن باسی خۆشیان بهکهن.
هەولەکانی گرنگی کوردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر