Pages

۱۳۹۱ مرداد ۱۶, دوشنبه

گروپێکی مافیای ژنان بەمزوانە بۆ دیفاع لە ژنانی کورد کە رۆبەرۆی تۆندۆتیژی دەبنەوە لە کوردستان


گروپێکی مافیای ژنان بەمزوانە بۆ دیفاع لە ژنانی کورد کە رۆبەرۆی تۆندۆتیژی دەبنەوە لە کوردستان

کازیوە ساڵح
 لە ساڵانی ٢٠٠٣ هەتا ٢٠٠٥ لە چەند وتار و دیدارێکدا ئاماژەم بەوە کرد ، ئەو توندویتژییەی ڕووبەڕووی ژنی کورد دەبێتەوە لە کوشتن و توندتیژی فیزیکی و ئەتککردنی  ڕۆحی و مەعنەوی ، پەرچەکرداری تووندوتیژی بەرهەم ئەهێنێتەوەو لە بەرانبەردا ژنانیش تووندتیژ ئەبن بەرانبەر بە پیاوان ، ئەم جۆرە دڕندەییەی کە لە ناو کورددا باوە بەرانبەر بە ژن ، ژنی بکوژ بەرهەم ئەهێنێت ، پاش ئەوەی چەند پیاوێک (بە بێ ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی کە هەر ژن کوشتنە لە فۆرمێکی تردا) ئەم قسەی منیان دووبارە کردەوە ، هەندێک بوو بە جێی مشت و مڕ و تەنها دوو سێ ساڵێک بە سەر ئەم قسەیەدا تێ پەڕی تونوتیژی ژنانیش بەرانبەر پیاوان هاتە ئاراوە. لە باشوری کوردستان لە سەر دەست درێژی و دەم درێژی پیاوێکی شارۆچکەکەی خۆی بەرانبەری ژنێک پیاوەکەی کوشت بە ئامانجی بەرگریکردن لە کەرامەتی خۆی پێم وابێت لە ناوچەی ڕانیە و قەڵادزیە بوو ، تا 
هەنوکە چەندین ڕووداوی هاوشێوە دووبارە بویەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر خواندن مطالب دیگر کلیک بەکن

بۆ هەشتی مارسی ٢٠٠٦ وتارێکم نووسی داوام کرد ڕیکخراوێکی پیاوانە بکرێتەوە بۆ  هۆشیاکردنەوەی پیاوان. پاش ماوەیەکی کورت پیاوان ئەم خەونەشیان هێنایە دی و ڕێکخراوێکی پیاوانەیان کردەوە نەک بۆ هۆشیاکردنەوەی پیاوان ، بەڵکو بۆ سکاڵا و کڕوزانەوە و ناردنە دەرەوەی ڕیپۆرتی توندوتیژیەکان بەرانبەر بە پیاوان کراون لە لایەن هاوسەرو ژنانی ئەندامی خێزانەکەیانەوە.
ئێستاش ئەمەوێت بڵێم ئەم هەموو ئاکاری توندوتیژییەی ڕووبەڕووی ژنان ئەبێتەوە لە فۆرم و تەکنیکی جیاوازدا بە دەستی کورد . دۆخی هەنوکەیی ژنان ئەم قوناغەش تێ ئەپەڕێنێت و لە داهاتووی نزیکدا ژنی کورد خۆی گروپی خۆی پێک ئەهنێت ، خۆی ڕابەرایەتی خۆی ئەکات ، خۆی ڕەکەبرایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەکات. لە داهاتووی نزیکدا ژنی کورد تەنها هاوسەر ناکوژێت برا و باوک و هەر پیاوێکی تر بیەوێت و سوکایەتی و ئەتکی بکات ئەکوژێت و هیچ یاسا و بەندێکیش ناتوانێت ڕیگری لێ بکات بە کورتی چونکە ئەبێت بە گروپێک یەک دەست و یەک دەنگی ژنسالار ، توندوتیژ  و بکوژ.  چوون  وەکو دەساڵ بەر لە ئێستا ئەڵێمەوە توندوتیژی تەنها توندوتیژی بەرهەم ئەهنێت ،ئەمە لە دەرەوەی ئیرادەی ژنی کورد و توانای ژنی کورد نیە ، بیرتان نەچیت کورد تەنها میللەتێکە گەریلا و پێشمەرگە و ژنی شەڕکەر و بکوژی هەیە لە پێناوی کەرامەتی خاک و مرۆڤ و پیاودا . ئەو پیاوانەی کە لە دوورەوە حەماسی مەردایەتی ژنە گەریلا وژنە پێشمەرگە دەماری نیرۆدی ملیان بەرز ئەکەنەوەو  ، لە بەر سێبەر و نێو ماڵی خۆیان و لە ڕۆژئاواو  و ئارامیدا سوکایەتی بە ژنانێک ئەکەن کە بە سروشتی ئەژین و نەچوونەتە ڕیزی گەریلاوە ، بەڵام ئەگەر گەریلایەک وازی هێناو هاتەوە نێو ژیانی سروشتی بۆ ئەوەی وەکو مرۆڤی سروشتی بژی.  هەرئەم پیاوانە نەک سەربەرزانە،مل بەرزانە بە دەمارگیری نیرۆدی، بە ژنی نەگونجاو و بە زمانی خۆیان ” بێ رەوشت” سەیر ئەکەن، چوون لە هزری نەخۆشی ئەوانا ، ئەم ژنانە لە گەڵ پیاو شەڕیان کردوە و پێشمەرگایەتیان کردوە و بەرگریان لە ئەو کردوە ، “خوا ئەزانێت لە گەڵ ئەو پیاوانە چی کردوە لە شاخ”.

 بێ دەربەستی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی کوردی وئێوە ژنانان ئەگەیەنن بە ئا بە ئاستێک بتانکوژن و بوونی ئێوەی دەرد دار بە نەنگی بزانن لە ژیانایندا، یان لانی کەم ،بەر لەوەی ئاگر لە جەستەی خۆی بەردا و خۆی بکوژێت تۆ ئەکوژێت .ئەوەی جێگەی نیگەرانیە تونوتیژی یەکێکە لە هۆیەکانی لەش فرۆشی و بازرگانی سێکسی، بۆیە بەر لە ڕوودانی دۆخی ناوبراو ، بازرگانانی سێکس و مرۆڤفرۆشی دەگەنە کوردستان وەکو چۆن گەشتن بە ڕۆسیا ویوکرانیا و کرواتیا و هەموو ئەو جێگانەی تر کە شەڕ و ململانیە و توندوتیژی شیرازەی کۆمەڵایەتی و پێگەی ژینای هەڵوەشاندبوونەوە. ژنی کورد هەتا ئێستا خۆڕاگرترین ژنی سەر زەوی بووە، لە ڕووی باری ئابوری و بێ کاری و هەڵاواردنی کرێێ یەکسان بۆ ئەوانەش ڕێگەیان درابوو کار بکەن ، و پەروەردەکردنی مناڵ و وتوندوتیژی خێزانی ، لە ڕووی سیاسی و بەشداری سیاسیەوە ،لە ڕووی بێ هاودەمی و سەڵتیەتی و چەپاندنی خواست و هەست و نەستە و بێ بایەخ کردنی یاسایی و حکومی و بە کەم و نامرۆڤ سەیریکردنی . ئەم هەموو فاکتەرە نامرۆیی و پڕۆکێنەرانەی هەتا ئێستا ژنی کورد چووەتە ژێر باری هیچ ژنێک لە سەر ڕووی ئەم زەوێ بەو قورسی و فرە ڕەهەندیە نەیچەشتووە و ئەزموونی نەکردوە ، لە خراپترین و دواکەتوترین نەتەتەوەکانی دنیادا. تەنانەت نەتەوەیەکی وەکو ئەفگانی کە بە دواکەتوو و چەوسێنەری ژن ناسراون ، نە خۆیان بە شێوەیەکی سروشتی ئەوە دۆخیان بوو هەتا پاش دەسەڵاتی تالیبان ، نە ژنانیشیان بەرهەم و خۆراکی ئەو دۆخە سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوریەن کە ژنی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە قەرەبووی بۆ داون.
لە ڕووی ئاماری نێونەتەوەییە پیاوی کورد یەکەمی لیستی ژنکوژەکاندایە لە هەر یەک لە ئامارەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و سوید ، زۆرترین ژن لە دەرەوە بە دەستی کورد کوژراوە، ئەمە و دۆخی مامەڵەکردنی ڕۆژانەی پیاوی کورد لە گەڵ ژنی ڕۆژئاواییدا ، پیاوی کوردی کردوە خاونی خرپترین ناوبانگ. ساکارترین نموونە هەر تاکێک ڕستەی ژوان لە گەڵ کورد بە مانی ئنگلیزی بخاتە گوگڵەوە و چیرۆکی ئەو ژنانە بخوێنێتەوە لە گەڵ پیاوی کورد پەیوەندییان هەبوو ، بەراورد بە چیرۆکی ئەو کوڕانەی لە گەڵ کچی کورد پەیوەندییان هەبووە ، باسی توندوتیژی و عەشیرەتگەری  و خیانەت و خودپەرەستیان مرۆڤ دەباتە بەر دەرگای شەرمەزاریەک کە شەرم لە شوناسی خۆی بکات . بە ئاستێک ژن کوشتن و توندتیژی کورد بەرانبەر بە ژن لە ڕۆژئاوادا باس دەکرێت کە پێمان خۆش نیە کەس پرسییاری ڕەگەز و نەتەوەمان لێ بکات ، چوون کەس وەکو خاک و نیشتمان و مێژوو کورد ناناسێت ، بەڵام وەکو ئەو ناوبانگە شەرمهێنەرە بەناوبانگن ، کە خێرا وەڵامت ئەدەنەوە ” ئاه ، ئەو خەڵکانەی کە ژن و کچ و خوشکی خۆیان ئەکوژن ؟ یان ئەپرسن ، تۆش بۆ ئەوەی نەکوژرێیت وڵاتی خۆتت بە جێ هێشت ؟” ئەم دۆخە ناپەسەندە وایکردوە کە ژمارەیەکمان لە گەڵ ئەوەی ئەزموونێکمان هەیە وەکو چالاکەوان شەرم بکەین بەشداری هێج بۆنەیەک بکەین ، چونکە ئەوان لێمان ئەپرسن کە باسی چۆنیەتی و چەندایەتی کوشتنی ژنیان بۆ بکەین و ئێمەش خواستمانە خاوەنی کلتوریەک و قسە و باسێک بین شانازی بۆ نەتەوەکەمان بهێنێت و ئازارە مێژووەیەکەی بە گەلانی دی بناسێنین نەک باس لە کلتورە شەرهێنەرەکەی بکەین.
بۆ خەمڵاندنی هەر شتێک لە ناو کۆمەڵێکدا مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ بایەخدان و مامەڵەی مرۆڤانە، سیاسیانە و دبلۆماتیانەی ئەو گروپە لە گەڵ بابەتی مەبەستدا ، دکتۆر زڤی هارمەین پرۆفیسۆری زانکۆی ئللیون لە لێکۆڵینەوەکیدا بە ناونیشانی تاوان لە نێو جولەکەکاندا  ئەڵێت، “هەستی پاراستنی  یەکەی  نەتەوەیی و  ئاینی و نیشتمانی وای کردوە لە ناو یەهودیەکاندا لە دەرەوە تاوان زۆر زۆر کەم بێت و هەر هەمان هەست وای لێکردوون زۆربەی بایەخیان بخەنە سەر ئەو خاڵانەی کە ئەنکات بە خوێندەوارترین، دەەوڵەمترین  ، پێکەوەنەری باشترین ژیانی خێزانی و لۆبی و یەکرگرتن و دوور بوون لە قومار و خواردنەوە و ئەو کارە خراپانەی کە ئەکرێت کاریگەری خراپی هەبێت لە سەر شوناسی یەهودی”(لا١). ئەمە لە کاتیکدا لە سەرەتای نۆسە دەکانەوە  لە ڕۆژئاواو و هەتا ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتدا جولەکەکان لە خراپترین باری گوزەرانی و ئابوری و جیاوزیکردن جوداخوازی ڕەگەزییدا  ژیاون.
بێ دەربەستی کورد بەرانبەر ئەو ناوبانگە ناشیرین و تەوسێنەرە لە ڕۆژئاوادا دەیسەلمێنێت کە تەنانەت ئەوانەش وەکو ژن کوژ نەهاتوونەتە نێو ناوان ، باوەڕییان بەو کلتورە قێزونە هەیە . بێ دەنگی نیشانەی ڕەزامەندی پیاوانە بە شێوەیەکی گشتی. کورد ئەم ئاکارە گەیاند بە لوتکە و بەڵام هەتا ئێستا ١٠ پیاو نەبوون بە گروپێک دژ بەو  دۆخە قێزونە . لە کاتێکدا پیاوی کورد لە سەر داوێن پیسی و خیانەتی هاوسەری خۆی ، ژنەکەی سەرئەبڕیت  بە ئەڵلاهو ئەکبەر فڕێی ئەداتە خوارەوە لە سەر بانەوە لە بری دەنگ هەڵبڕین پیاوانی کورد بێ دەنگیان هەڵبژارد، بەڵام هەر لەو کاتەدا گۆرانی بێژێکی ئەفگانی بە دەستی تیرۆرستەکان کوژرا ،سەدان پیاوی کورد قشەنگترین وێنەی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دانابوو  ئازیەت باربوون بۆی. مرۆڤ پێویستە دژی هەموو جۆرە کوشتن و توندوتیژی و کار و کلتوری قێزەون بێت ، بەڵام ئەو مرۆڤانەی کە لە ماڵەکەی خۆیان رێک نەخستووە و سەرقاڵن بە ماڵی دراوسیەکەیانەوە ، یان دووفاقی و ناڕاستن لە بانگەشەکەیانا ، یا خود ئالودەی نەخۆشی دەروونی بوون.
کارەست ئەوەیە پیاوی کورد کە بەرپرسە بەرانبەر دروستکردنی ئەم ناوبانگە نەویە و بەرپرسە بەرانبەر ئەو توندتروتژییەی ئەمڕۆ هەیە و بەرپرسە لەو تونوتیژی خراپتر و لەش فرۆشیەی لە  داهاتووی نزیکدا دێتە ئاراوە ، خۆی بە بەرپرش نازانێت بەرانبەر ئەم کێشەی و هۆشیارکردنەوی هاوڕەگەزەکەی خۆی و بە کێشەی ژن سەیری ئەکات و وەکو هیچی لە باردا نیە جارە جارەش خوتە و بۆڵەی ئەوەش ئەکات کە ژنان هیچ ناکەن و هیچیان پێ ناکرێت. بەڵام ئەم دووفاقی و بێ دەنگیەی ئەوان و سەیر نەکردنی ئەو کێشەیە وەکو کێشەیەکی کلتوری، کۆمەڵایەتی و دەروونی دەمانگەیەنێت بەو ئاستەی کە مافی ژنان و ترس و تۆقاندنی بەعسی ئاسا دەستی پیاوی کورد لە کوشتن و ئەتک کردن و لاقەکردن و دوور بخاتەوە. بەڵام هەتا ئەمە دروست ئەبێت کورد ئەبێت بە خاوەنی ناشیریبترین ناوبانگ و زۆرترین ڕیژەی ژنی بکوژ و خۆفرۆش و ئەندامی باندە لەش فرۆشیەکانی ئەبێت. وەکو چۆن بەعس ژنی کورد ئەنفال ئەکرد و ئەیناردە بۆ یانەی شەوان ئەم دۆخەش هەمان فاکتەر زیندوو ئەکاتەوە و ژنی کورد ئەکات بە خۆراکێکی ئاسانی ئەم باندانە و ئەو دۆخە دەروونیەش کە ژنی تیا ئەژی هاوکاریکاری دروست بوونی ئەو دۆخە ئەبێت.
http://xornews.net/archives/12070

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر