Pages

۱۳۹۱ مرداد ۱۱, چهارشنبه

د. مه‌حمود عوسمان: وای لێهاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌ریخ کوردێک بجوڵێته‌وه‌ تورکیا ده‌بێت دژی قسه‌بکات


د. مه‌حمود عوسمان: وای لێهاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌ریخ کوردێک بجوڵێته‌وه‌ تورکیا ده‌بێت دژی قسه‌بکات 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له ‌سه‌ردانی هه‌ولێره‌ و گوایه‌ بۆ باسکردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌یه‌ به‌ تایبه‌تیش قه‌یرانی سوریا.




دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رڵه‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی چونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغان بووه‌، ئه‌ویش پاش چه‌ند گفتوگۆیه‌کی توند له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تورک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا و گوتبووی له‌ سوریا تیرۆریست هه‌ن و ئه‌وانه‌ش کوردن و په‌که‌که‌ن و گوتی ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئیداره‌ی کوردی له‌سه‌ر سنوورمان له‌گه‌ڵ‌ سوریا قه‌بوڵ ناکه‌ین و ئه‌مانه‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێمه‌.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان گوتیشی وای لێهاتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌ریخ کوردێک بجوڵێته‌وه‌ تورکیا ده‌بێت له‌ دژی ڕابوه‌ستێت و کوردۆ فۆبیایه‌کی سه‌یریان لێ 
----------------------

په‌خشی ڕادیۆ ته‌له‌فیزیۆنی 1 ی هه‌شتی 2012

به‌رپـرسێـکی کوردی عێراق ده‌ڵێت مه‌شقیان به‌ کوردی سوریا کردووه‌


کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای کوردی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک کوردی سوریا له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـکراوه‌ به‌ مه‌به‌سـتی بڕکردنه‌وه‌ هه‌ر بۆشا‌یه‌کی ئاسایشی له‌ پاش که‌وتنی ڕژێمی سوریا ڕووبدات.

هێمن هه‌وارمی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و گه‌نجه‌ کوردانه‌ی سوریا که‌ له‌ که‌مپه‌کانی هه‌رێم مه‌شقیان پـێـکراوه‌ ژماره‌یان زۆر که‌مه‌ و ته‌نها ڕاهێنانێـکی ئاسایی‌یان پـێـکراوه‌.
هه‌ورامی ڕوونی کرده‌وه‌ بۆچی پارتی دیموکراتی کوردسـتان گرنگی به‌ مه‌سه‌له‌ی سوریا ده‌دات و گوتی زیاتر له‌ 2 ملیۆن کورد له‌ سوریا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری سوریادا ناکه‌ن و ده‌سـتنیشـانی ئه‌وه‌ش ناکه‌ن کوردی سوریا چ جۆره‌ سیسـته‌مێـکی سیاسی بۆخۆیان بوێت.  
http://www.dengiamerika.com'
------------------------


          پارتی بۆ گۆڕان: لێتان قبوڵ ناكرێت، ئێوە فریشتە نین       

لە پەیامێكدا ئۆرگانە فەرمیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویان كردوەتەوە، هۆشداری بە بزووتنەوەی گۆڕان دەدرێت، كە ئەم هەوڵە تێكدەرانەیان لێ قبوڵ ناكرێت.
ئەمەش دەقی ئەو پەیامەیە:
پەیامێكی پێویست بۆ گۆڕان
پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بە داكۆكیكاری یەكڕیزیی ناوماڵی كوردستانی دەزانێت، لە ئاستی هەرێمی كوردستاندا زۆر بە سینگ فراوانیەوە مامەڵەمان لەگەڵ دیاریدەی تەندروستی فرەلایەنی كردووە و دەیكەین.
بوونی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە، كە ئامانجی رەخنە لە پێناو باشتركردن بێت زۆر ئاساییە، بەڵام لە ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە هەنگاونان بە پێچەوتنەی ئاڕاستەی بەرژەوەندییە گشتیەكان نا ئاساییە.
ماوەیەكە هەست دەكەین بزووتنەوەی گۆڕان فراوانتر و ئاشكراتر بەشێوەیەكی ناڕەوا دژایەتی پارتی دەكات، وەك پارتی دەستی دۆستایەتیمان بۆ گشت لایەك درێژ كردووە، هەوڵمانداوە رینە كۆنەكان هەڵنەدەینەوە و بەرەو ئایندە هەنگاو بنێنین، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش زۆر هەوڵی نزیكبوونەوەمانداوە. لە پێناو لێكتێگەیشتن و یەكڕیزیی ناوماڵی كوردستانی لەلایەن بەڕێزان جەنابی سەرۆكی پارتی و جێگری سەرۆكی پارتی و مەكتەبی سیاسیمانەوە زۆر هەوڵ هەبووە بۆ كرانەوەی زیاتری نێوان گۆڕان و پارتی، هیچ كاتێ نەمانویستووە لە پرۆسەی سیاسیدا لاتەریك بكرێن، هەوڵماندا بەشدار بن لە حكوومەت و بەڕێوەبردنی وڵاتدا، هەوڵماندا لە گشت كۆبوونەوەكانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمدا بەشدار بن وكاریگەرییان لەسرە چۆنیەتی هەنگاونان و ئاڕاستە كردنی پرۆسەی سیاسی هەبێت، بەڵام ئەوان هەمیشە خۆیان دزیوەتەوە، لایەنەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆنیش لە مەیدانی سیاسیدا هەن و هیچ كاتێ نە داواكراوە و نە هەوڵداروە پاشكۆی هیچ لایەنێك بن، بەڵام بەشداریی كارایان لە كۆڕ و كۆبوونەوە پێویستیەكاندا كردوو و ڕای تایبەتی خۆیان هەبووە، ئەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان بەدیكراوە دژبوونی پێشوەختەیە بەرامبەر بە هەر شتێك.
لە پەرلەماندا هێشتا پرۆژەیاساییەك خوێندنەوەی بۆنەكراوە گوێ ناگرن و دەست بە تەپڵ لێدان دەكەن و ئەوجا دوای تێپەڕبوونی پرۆژەكە دێن و لە دەرەوەی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ دەكەن. بانگهێشتی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان دەكرێن و بە بایكۆتكردن وەڵامدەدەنەوە، ئەوجا دێن باس لەتاكڕەویی و دوورخستنەوە و بەشداری پێنەكردنیان لە سازدانی بڕیاری سیاسیدا دەكەن.
ئێمە وا هەست دەكەین كە بزووتنەوەی گۆڕان دژی هەر كۆدەنگیەكی نیشتمانییە، ئەمەشیان زیانی بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان هەیە، ئەوەی گۆڕان هەوڵی بۆ دەدات تێكدانی یەكڕیزییە، ئۆپۆزسیۆن بوون و تێكدانیش دوو شتی جیاوازن.
هەستمان بەوە كردووە، كە ئەم هەڵوێستانەی گۆڕان لەیەك فاكتەرەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەویشیان دژایەتی پارتی و بارزانی-یە. ئەوان بڕیاری پێشوەختەیان هەیە بۆ دژایەتی هەر هەنگاوێك كە چ لەلایەن پارتیەوە یاخود بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە نرابێت.
وەك پارتی ئەو پەیامەمان بۆ گۆڕان هەیە، گەر ئەوان ئۆپۆزسیۆنن، چەمكی ئۆپۆزسیۆن بوون ڕوون و ئاشكرایە و گرفتمان لەگەڵ ئەم چەمكە نییە، بەڵام گەر ئەوان ئەرك و ئامانجی خۆیان تەنیا بە دژایەتی پارتی و بارزانی پێناسە دەكەن و تا ئاستی تێكدان و پیلانگێڕی نهێنی و ئاشكرا، ئامادەن بەرژەوەندییە گشتیەكانیش لە پێناو ئم ئامەنجەیان بخەنە مەترسیەوە، ئەوا لێیان قبوڵ ناكرێت و هەڵوێستمان دەبێت.
ئێوە فریشتە نین و كارنامەكەتان ئاشكرایە و ناتوانن خەڵك چەواشە بكەن، هەورازێكی سەختتان گرتۆتەبەر و خەڵكانێكی زۆر خۆیان تاقیكردۆەتەوە و سەرنەكەوتوون، ئێوەش سەرناكەون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر