جاش ئیسلامیەکان و دەولەتە داگیر کرەکانی کوردستان
ئیخوان یانی جاش
سه‌ركێشیه دڵداریهكانی بانگخوازه ئیسلامیه‌كان
یوسف قه‌ڕه‌ضاوی وه‌كو نمونه‌یه‌كی زه‌ق
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(یوسف قه‌ڕه‌ضاوی) (یوسف القرضاوي)، مه‌رجیعی ئایینیی ئیخوان موسلیمین و ڕابه‌ری كهرتهیهكی به‌رفراوانی جیهانی ئیسلامی، و سه‌رۆكی (یه‌كێتیی جیهانی زانایانی ئایینیی موسوڵمانان)، كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریه و موفتیی ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ره؛ له هه‌مان كاتدا چیرۆكی دو ئه‌زمونی د

ڵداریی ئه‌و سروشتی پڕ له دژیه‌كیی سه‌ركرده ئایینیه‌كان ڕون ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دنیا پڕ ده‌كه‌ن له ئامۆژگاریی لوتبه‌رزانه‌ی خه‌ڵك و حومكدان به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیاندا؛ خۆیان هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كهسێتیهیه كه وه‌كو به‌رگێك له‌به‌ر خۆیانی ده‌كه‌ن.. بێ گومان مرۆڤ مرۆڤه و پێداویستیی سروشتی ـ بایۆلۆجیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یبزوێنێت، ئه‌مه ئاساییه، به‌ڵام نائاسایی ئه‌وه‌یه مرۆڤێك له مرۆڤه‌كان خۆی جیا بكاته‌وه و ئه‌و مافه به خۆی بدات ببێته چاو‌دێر و بڕیارده‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت وماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه، له كاتێكدا خۆیشی هه‌ڵسوكه‌وتی وای لێ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگه له زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌وه‌شێته‌وه. هێشتاش ڕه‌نگه پاساوی ئایینی بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان بهێننه‌وه و دان به هه‌ڵه‌كانیاندا نه‌نێن و له فریودانی خه‌ڵك نه‌كه‌ون.
له‌م بابه‌ته زنجیره‌یه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بانگخواز و كه‌سێتیه ئیسلامیه‌كان ده‌بینین كه له‌گه‌ڵ كه‌سێتیی ئاشكرا و لهبهركراویاندا ناگونجێت و بۆیان ده‌سه‌لمێنێت كه مافی ئه‌وه‌یان نیه خۆیان جیا بكه‌نه‌وه و وه‌كو فریشته‌ی بێگوناه خۆیان پێشان بده‌ن و ئامۆژگاریی مرۆڤه‌كانی تر بكه‌ن چۆن بچین و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
ـ هه‌ر له موغامهرهكهی مه‌لا و بانگخوازی ئیسلامیی مۆدێرن (خالد الجندي) ی میسری، كه ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌وانی له‌گه‌ڵ ژنێكی ناموسوڵمان (مه‌سیحی) دا ده‌برده سه‌ر له ئه‌پارتمانێكدا، وه‌كو گۆڤاری (روز الیوسف) له كاتی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه، كاتێكیش لێی ئاشكرا بو به‌وه پینه‌ی كرد كه به‌نهێنی ماره‌ی كردوه! واته به‌پێی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (زواج السر) كه تۆمار ناكرێت له تۆماره ڕه‌سمیه‌كاندا.
ـ هه‌تا حهیاچونهكهی بانگخوازی ئیسلامیی مۆدێرن (عه‌مر خالید) وه‌كو سایتی (عرب تایمز) بڵاوی كرده‌وه، كاتێك له‌گه‌ڵ كچێكدا له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری (شاریقه) دا به‌ته‌نها مابوه‌وه و كچه‌كه‌ی ئیستیغلال كردبو.. نامه‌ی كچه‌كه بڵاو بوه‌وه كه چۆن له هۆتێلی (رادیسۆن) له‌گه‌ڵ (عه‌مر خالید) دا دانیشتوه، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و دانیشتنه‌ی ئیستیغلال كردوه بۆ له‌باوه‌شكردنی و داوای په‌یوه‌ندی و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵی. كه ئه‌مه‌ش ئاشكرا بو؛ عه‌مر خالید به‌وه پینه‌ی كرد كه نامه‌یه‌كی ساخته‌ی به ناوی كچه‌كه‌وه بڵاو كرده‌وه كه گوایه ده‌ڵێت: كچێكی تر چوه‌ته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی و ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ سایتی (عه‌ره‌ب تایمز) ناردوه!
ـ هه‌تا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یانبیستین و دهیاخوێنینهوه ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له مه‌لا و بانگخواز و كادیره ئیسلامیه‌كانی كوردستانی خۆیشمان، كه چۆن هه‌ندێكیان به‌دزیه‌وه ژنی دوه‌م و زیاتر ده‌هێنن، یان كچه قوتابیه‌كانی خۆیان ئیستیغلال ده‌كه‌ن، یان هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندی و كه‌مێك ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا كرد؛ ئیتر بیر له هێنانی ژنی دوه‌م و که‌مته‌مه‌ن ده‌كه‌نه‌وه. نمونه‌كانیش بۆ خه‌ڵك ئاشكران.
ـ هه‌تا موغامه‌ره دڵداریهكانی مامۆستا و پێشه‌وای هه‌مویان، (یوسف قه‌ڕه‌ضاوی)، سه‌رۆكی (یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان).
(قه‌ڕه‌ضاوی)، كه تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه سێ جار هاوسه‌رگیریی كردوه:
١. له‌گه‌ڵ خاتو (دایكی موحه‌ممه‌د) (إسعاد عبد الجواد)، كه هه‌ر له میسر ساڵی ١٩٥٨ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌و كاته‌ی كارمه‌ندێكی بێده‌رامه‌ت بو و هیچ پله‌وپایه‌یه‌كی نه‌بو. ئه‌م خاتونه هاوڕێی ژیانیه‌تی و دایكی منداڵه‌كانیه‌تی: كوڕه‌كانی: (د. محمد یوسف القرضاوي) و (عبد الرحمن یوسف القرضاوي) و (أسامة یوسف القرضاوي) كه له قه‌ته‌ر ناودارن، و چوار كچ. و پێنجشه‌ممه (٢١ / ٦ / ٢٠١٢)، دوای ئازاركێشان و كێشمه‌كێشێكی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، كۆچی دوایی كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و هاوسه‌ره‌ی یه‌كه‌میدا که ٥٤ ساڵ هاوسه‌ری بو، دو جار ژنی به‌سه‌ردا هێناوه:
٢. جاری یه‌كه‌م: كاتێك (قه‌ڕه‌ضاوی) ـ دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریی وه‌رگرت و بو به موفتیی ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتداراتی قه‌ته‌ر و ته‌مه‌نی گه‌یشته ته‌مه‌نی پیری ـ عاشقی كچێكی كه‌متر له هه‌ژده ساڵ بو! و به زۆر و په‌ستان له باوكی ستاند! ئه‌وه‌ش خاتو (د. ئه‌سماء بن قاده) (أسماء بنت محمد بن قاده) یه، كه كچی زانایه‌كی بیركاریی جه‌زائیره (كه ئێسته له ژیاندا نه‌ماوه) و نه‌وه‌ی ئه‌میر (عهبدولقادیری جه‌زائیری) ـه، و ئێسته‌ش ئه‌م خاتونه له جه‌زائیر ئه‌ندامی پارله‌مانه.
به‌پێی وته‌كانی خاتو (ئه‌سماء) له دیدارێكی ڕۆژنامه‌ی (الشروق) دا، سه‌ره‌تای چیرۆكی خۆشه‌ویستی و غهرامیاتهكهی (قه‌ڕه‌ضاوی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (١٩٨٤)، كاتێك قه‌ڕه‌ضاوی، كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی گه‌یشتبوه (٥٨) ساڵ، ئه‌وی له شوێنی مانه‌وه‌ی قوتابیه كچه‌كان له كۆنگره‌یه‌كدا بینیوه، كه ئه‌سمائیش له جه‌زائیره‌وه هاتبو. دوای موداخه‌له و به‌شدارییه‌كی ئه‌سماء له كۆنگره‌یه‌دا، قه‌ڕه‌ضاوی سه‌رنجی ده‌دات و ستایشی ده‌كات كه چۆن به‌بێ ترس و له ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و به‌شداریه‌ی كردوه. ئه‌سماء ده‌ڵێت: ئیتر هه‌ر له‌و كاته‌وه قه‌ڕه‌ضاوی هه‌وڵی ده‌دا له خۆیم نزیك بكاته‌وه، و له هه‌مو هه‌لێكدا ده‌یدواندم و كتێبی خۆیی پێشكه‌ش ده‌كردم و له‌سه‌ر هه‌ندێكیان له‌بریی ئه‌وه‌ی بنوسێت (بۆ كچی خۆم ئه‌سماء) ده‌ینوسی (بۆ ئه‌سمائی خۆشه‌ویست) (إلی الحبیبة أسماء)! ئه‌سماء ده‌ڵێت به‌م شێوه‌یه ٥ ساڵ مایه‌وه، هه‌تا ساڵی (١٩٨٩)، كه قه‌ڕه‌ضاوی هه‌ر گه‌یشته جه‌زائیر هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندیم پێوه بكات، و له كۆنگره‌یه‌كدا له تیبێسا (تبسة) داوای لێ كردم زو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ (جه‌زائیر) ی پایته‌خت تا له‌وێ بمبینێت و قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات ئه‌گه‌رنا (به دڵی شكاوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه)! هێشتا له تیبێسا (تبسة) بوم هه‌ر زو له پایته‌خته‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه كردم، به‌ڵام من داوام لێ كرد ئه‌و یهكتربینینهوه دوا بخات هه‌رچه‌ند من نه‌مده‌زانی ئه‌و مه‌به‌ستی چیه له‌و دیداره! ئیتر گه‌ڕایه‌وه بۆ قه‌ته‌ر، و ئینجا له (ده‌وحه) وه نامه‌یه‌كی دورودرێژی بۆ ناردم له‌گه‌ڵ قه‌صیده‌یه‌كی ٧٥ به‌یتی، كه هه‌ستوسۆز و تامه‌زرۆیی ٥ ساڵی پێشوی تێدا ده‌ربڕیبو، له دێڕه‌كانی ئه‌وه بو نوسیبوی: (تۆ بڵێیت وه‌ڵامێكم له تۆوه ده‌ست بكه‌وێت؟) (أترى أطمع أن ألمس من فيك الجوابا؟). تا وای لێ هات ئیتر هه‌وڵی ده‌دا ئابڵوقه‌م بدات و توشی شۆك و سه‌رسامیی ده‌كردم، له نامه‌كانیدا داوای لێ كردم هه‌ستی خۆمی پێ بڵێم به‌رامبه‌ر خۆی، بۆ نمونه نوسیبوی: (خۆشه‌ویست و تهبیبهكهم! ده‌رده‌كه‌م ده‌رمانی هه‌یه؟ مه‌هێڵه خۆشه‌ویستی به‌دبه‌خت ببم، تۆ ڕازی ده‌بیت من به‌دبه‌خت بم؟ مه‌هێڵه بگریم، فرمێسك چه‌كی مرۆڤه لاوازه‌كانه! چۆن بژیم كه له تۆ دور بم؟! نه سڵاو هه‌یه نه قسه‌یه‌ك نه په‌یوه‌ندی و نه دیدارێك.. من له‌سه‌ر خۆڵ و ثورهیای له‌یلام له ئاسمان!!...) ياحبيبي وطبيبي! هل لدائي من دواء؟... لا تدعني بالهوى أشقى، أترضى لي الشقاء؟!... لا تدعني أبكِ، فالدمع سلاح الضعفاء!... كيف يحلو لي عيش ومقامي عنك ناء؟! لا سلام لا كلام لا اتصال لا لقا‌ء... أنا في الثرى وليلاي الثريا في السما‌ء!!). ئینجا ئه‌سماء ده‌ڵێت: ئیتر قه‌ڕه‌ضاوی له هه‌ر وڵاتێك بوایه له‌وێوه نامه‌ی بۆ ده‌ناردم و به‌رده‌وام باسی خۆشه‌ویستیی خۆیی بۆ ده‌كردم.
ئه‌سماء ئه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه كه باوكی به‌ته‌واوی بیرۆكه‌ی شوكردنی به قه‌ڕه‌ضاوی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، و ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه قه‌ڕه‌ضاوی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی ناردوه بۆلای باوكی بۆ ڕازیكردنی. به‌تایبه‌تی مه‌لا (عبد الرحمن شیبان) ی ناردبو، كه هاوڕێی بنه‌ماڵه و وه‌زیری پێشوی كاروباری ئایینی بو، ناوبراو پرسیاری له قه‌ڕه‌ضاوی كردبو: ئایا گره‌نتی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه ئه‌م كچه توشی كێشه و شتی خراپ نه‌بێت؟ گره‌نتی ئه‌وه ده‌كه‌یت خێزان و ماڵومنداڵت كاردانه‌وه‌ی خراپیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیریه؟ قه‌ڕه‌ضاوی وه‌ڵامی دابوه‌وه كه به‌ڵێ گره‌نتی ده‌كات! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و دوای ئه‌وه‌ی (شه‌یبان) مهسجهكهی قهڕهضاویی نه‌قڵ كرد؛ باوكی ئه‌سماء به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بو به شێوه‌یه‌ك كه ئاماده نه‌بو هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. باوكی ئه‌سماء به ئه‌سمائی ده‌وت: داوای هه‌ر شتێك بكه به‌ڵام ئه‌م هاوسه‌رگیریه نا، چونكه ژیانت وێران ده‌كات. و ئه‌سماء ده‌ڵێت: باوكم پێی وا بو قه‌ڕه‌ضاوی هه‌وڵی داوه كارم تێ بكات و به نامه و په‌یوه‌ندیه‌كانی جادوی لێ كردوم و شاره‌زایی و جیاوازیی ته‌مه‌نمانی به‌كه‌ڵك هێناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی خۆی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: قه‌ڕه‌ضاوی له‌بریی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له باوكی داوای بكات؛ به نامه و په‌یوه‌ندی هه‌وڵی ده‌دا خۆم ڕازی بكات.. ئیتر ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی ئه‌و و جیاوازیی زۆری ته‌مه‌ن، و ژنی یه‌كه‌می، و منداڵه‌كانی، و دوریی وڵاتی ئه‌و، و ئه‌و فرهژنیهی كه بۆ كولتوری جه‌زائیری نامۆیه؛ هه‌مو ئه‌مانه وای كردبو كه ئه‌و هاوسه‌رگیریه مه‌حاڵ بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: باوكم هه‌میشه لای خوازبێنیكارهكان ده‌یوت: من ئه‌وه به خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات كه ئه‌م كچه‌م كه بۆ ئه‌وه دروستم كردوه و ئاماده‌م كردوه كه له بزاڤی زانستی و فیكریی وڵات‌دا ڕۆڵی هه‌بێت؛ شو به پیاوێك بكات له بارودۆخگهلی سه‌خت و له ژینگه و كو‌لتور و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازدا..
خۆش ئه‌وه‌یه له‌و كاتانه‌دا كه باوكی سور بوه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی؛ قه‌ڕه‌ضاوی نامه‌یه‌كی ناردوه بۆ باوكی كه ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌مه دڵه و به‌ده‌ستی خوایه كه توشی خۆشه‌ویستی ده‌بێت، و ده‌یه‌وێت پاساوی بۆ بهینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه جیاوازییه‌كی زۆری ته‌مه‌ن له‌نێوان ئه‌و و كچهكهیدت هه‌یه.. بۆیه بۆی نوسیوه كه: دڵه‌كان له‌نێوان په‌نجه‌كانی خوادان و چۆنی بوێت وایان هه‌ڵگێڕ و داگێڕ پێ ده‌كات [ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له فهرمودهیهكهوه وه‌رگرتوه كه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: "يا مقلب القلوب! ثبت قلبي على دينك" یانی: "ئه‌ی ههڵگێڕی دڵان! دڵم له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت دامه‌زرێنه"، ئینجا هاوه‌ڵه‌كانی لێیان پرسیوه: ئێمه باوه‌ڕمان به تۆ و په‌یامه‌كه‌ی تۆ هێناوه، یانی هێشتا ترسمان له‌سه‌ره دڵمان بگۆڕێت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: "نعم! إن القلوب بين أصبعين من أصابع الله يقلبها كيف يشا‌ء" یانی: "به‌ڵێ! دڵه‌كان له‌نێوان دو په‌نجه‌ی خودادان و چۆنی بوێت ئاوا هه‌ڵیان ده‌گێڕێته‌وه". فه‌رموده‌كه باسی باوه‌ڕ و دامه‌زراویی باوه‌ڕ ده‌كات به‌ڵام ئیمامی قه‌ڕه‌ضاوی بۆ باسی دڵداری سودی لێ ده‌بینێت!!]. ئینجا بۆ پاساودای جیاوازیی زۆری ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی كچه‌كه‌ی؛ بۆی ده‌نوسێت: "پێغه‌مبه‌ریش عائیشه‌ی ماره كردوه له كاتێكدا كه چه‌نده ته‌مه‌نیشیان جیاواز بوه". به‌م شێوه‌یه پاساوی بۆ ده‌هێنێته‌وه، كه به‌مه مه‌شخه‌ڵ و (قدوة) و (أسوة) ی خۆی له‌و داوایه‌دا دیاری ده‌كات! دوای ئه‌مانه‌ش هه‌وڵ ده‌دات دڵنیای بكاته‌وه كه "كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاو و دڵی خۆی داده‌نێت و په‌یمانی پێ ده‌دات كه توشی هیچ نه‌بێت و هه‌وڵ بدات بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی"... ئیتر نامه‌كه زیاتر له پاڕانه‌وه ده‌چێت!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوكی كچه‌كه هه‌ر سور ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و نایه‌وێت ئه‌و داواكاریه نه‌شیاوه په‌سه‌ند بكات.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا و ساڵی ١٩٩٠، ئه‌و هاوسه‌رگیریه له ئه‌نجامی سوربون و پێداگرتنی قه‌ڕه‌ضاوی سه‌ری گرت.. چۆن سه‌ری گرت؟ وا ده‌رده‌كه‌وێت باوكی ئه‌سماء هه‌ر ڕازی نه‌بوبێت و قه‌ڕه‌ضاوی په‌ستانی ئیخوانی به‌كار هێنابێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاواته‌ی خۆی.
ئه‌م هاوسه‌رگیریه پڕ كێشه بو بۆ ئه‌سماء، هه‌رچه‌ند له ڕێگه‌یه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك له قه‌ته‌ر ده‌ركه‌وت و هه‌ندێك پله و لێپرسراوێتیی ده‌ست كه‌وت، له‌وانه به‌رنامه‌یه‌ك بو له ته‌له‌ڤیزیۆنی قه‌ته‌ر به ناوی (للنساء فقط)، به‌ڵام كه‌سوكاری قه‌ڕه‌ضاوی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست كردوه، چونكه كوڕه‌كانی له‌و هاوسه‌رگیریه زۆر ناڕه‌حه‌ت بون، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌سماء له ڕاگه‌یاندندا ده‌رده‌كه‌وت و وه‌كو خێزانی قه‌ڕه‌ضاوی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرا، ئیتر كوڕه‌كانی ده‌نگیان له باوكیان داده‌بڕی، كوڕێكی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ ده‌نگی له قه‌ڕه‌ضاوی دابڕی، به هۆی ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌وه. بۆ نمونه: كاتێك له ڕۆژنامه‌ی (الرایة) وێنه‌ی ئه‌سماء بڵاو كرایه‌وه و به (خێزانی قه‌ڕه‌ضاوی) ئاماژه‌ی بۆ كرا؛ كوڕه‌كانی كردیان به بگره‌وبه‌رده‌یه‌كی گه‌وره. هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی داوای كردبو له ئه‌سماء له به‌رنامه‌ی (للنساء فقط) دا ناوه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێت. ئیتر ده‌ڵێت ئه‌م هه‌مو كێشانه له چه‌ند لایكه‌وه ئابڵوقه‌یان دابوم و كه‌شێكی خنكێنهریان بۆ دروست كردبوم.. ئیتر وای لێ هات بگاته هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ!
له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هاوسه‌رگیریه سه‌ركه‌وتو نیه و به جیابونه‌وه كۆتایی هات.. هه‌ڵمه‌تێكی توند ده‌ستی پێ كرد، به ئیمهیل و نامه‌ی SMS بۆسه‌ر ئه‌سماء و قه‌ڕه‌ضاوی و سایتی (جه‌زیره) و (ئیسلام ئۆنلاین) كه قه‌ڕه‌ضاوی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڕه‌شه و قسه‌ی ناشیرین، له میسره‌وه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ژنی یه‌كه‌می و لایه‌نگره‌كانیانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان بخه‌نه سه‌ریان بۆ جیابونه‌وه.
ئیتر قه‌ڕه‌ضاوی ناچار بو ئه‌سماء "ته‌ڵاق" دا. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی دوایین شه‌وی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سماء به‌سه‌ر برد (١٠/١١/٢٠٠٨)، كه ئه‌سماء دواتر به شه‌وێكی زۆر گه‌رم و سۆزدارانه وه‌سفی كردوه. ئیتر دوای ئه‌و شه‌وه نه‌یبینیوه‌ته‌وه! و دوای تێپه‌ڕبونی (١٧) شه‌و به‌سه‌ر ئه‌و شه‌وه‌دا و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌سماء و ؛ قه‌ڕه‌ضاوی به نامه‌یه‌ك ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ ده‌نێرێت!!! كه ئه‌مه شۆكێكی گه‌وره بو بۆ ئه‌سماء كه چۆن به‌م شێوه‌یه و به‌بێ هیچ پرس و ڕاوه‌رگرتن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك و هه‌ر له دوره‌وه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا ته‌ڵاقی ده‌دات؟!
دوای ئه‌مه قه‌ڕه‌ضاوی به‌ته‌واوی ئه‌سمائی پشتگوێخست، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ته‌ڵاقی دابێت سه‌ردان و نه‌فه‌قه و هه‌مو شتێكی لێ بڕییه‌وه.. ئه‌سماء به‌م شێوه‌یه و به‌ته‌نها و به‌بێ هیچ مافێك دو ساڵی له (ده‌وحه) به‌سه‌ر برد!
بۆیه ئه‌سماء ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌كرا و دواتر هه‌ر له قه‌ته‌ر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا دو ساڵ به‌سه‌ر پچڕانی په‌یوه‌ندییان نه‌فه‌قه‌ی نه‌كێشاوه. له كاتێكدا قه‌ڕه‌ضاوی ئه‌و په‌یوه‌ندی پچڕینهی به ته‌ڵاقدان ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌سماء پێی وا بو ئه‌و ته‌ڵاقه نه‌كه‌وتوه به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی ١٠٨ ی یاسای (خێزان) ی وڵاتی قه‌ته‌ر نایه‌ته‌وه كه ئه‌م یاسایه كه‌وتنی ته‌ڵاق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی له‌نێوان دو سوڕی مانگانه‌دا ئه‌نجام درابێت، كه پێشتر قه‌ڕه‌ضاوی شه‌وێكی گه‌رموگوڕی له‌گه‌ڵ ئه‌سماء به‌سه‌ر بردبو.
ئه‌سماء زیاتر داخی ئه‌و شه‌وه‌ی له دڵدا بو، چونكه تێگه‌یشتبو ئه‌و شه‌وه‌ی كه قه‌ڕه‌ضاوی له‌گه‌ڵیدا به‌سه‌ری بردبو؛ به‌و نیازه به‌سه‌ری بردبو كه دوایین شه‌و بێت و هه‌ر ئه‌و شه‌وه له بیری ئه‌وه‌دا بوه دوایی ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ بنێرێت. بۆیه ئه‌و شه‌وه بوه ئازارێك و داخێك و برینێكی قوڵ له دڵی ئهسمائدا، و به ده‌ستدرێژییه‌كی سێكس (اغتصاب) ی حه‌ڵاڵی ده‌زانی چونكه به‌نیاز بوه ته‌ڵاقی بدات و ئه‌و شه‌وه‌شی به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ ڕابواردوه.
به‌ڵام قه‌ڕه‌ضاوی نه‌یده‌زانی ئه‌و شه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه و كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست ده‌كات و ده‌بێت به ته‌ڵه‌وه! هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌ڵگه بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگر له كه‌وتنی ئه‌و ته‌ڵاقه! به‌م پێیه‌ش یاسا نه‌فه‌قه‌ی ئه‌و دو ساڵه ده‌خاته سه‌ر شانی قه‌ڕه‌ضاوی! و ئه‌مه بوه كێشه‌یه‌ك و دادگای له قه‌ته‌ر سه‌رقاڵ كرد، و قه‌ڕه‌ضاوی گیری خواردبو و نه‌یده‌ویست ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه بدات! بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی ده‌دا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و كاته‌ی به نامه‌یه‌ك ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ ئه‌سماء ناردوه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بوه.. ئه‌وه بو، وه‌كو ڕۆژنامه‌ی (أخبار الیوم) ی مه‌غریبی باسی كردوه، پارێزه‌ری تایبه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی له دوایین دانیشتنی دادگادا كۆپییه‌كی له پاسپۆرته‌كه‌ی قه‌ڕه‌ضاوی پێشان دا كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ناوبراو له (١٣/١١/٢٠٠٨) دا قه‌ته‌ری به‌ره‌و میسر به‌جێ هێشتوه.. به‌پێی شیكاری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش ئه‌مه ناتوانێت هیچ به‌رگرییه‌ك له دۆخی یاسایی قه‌ڕه‌ضاوی بكات چونكه هیچ له قسه‌كه‌ی ئه‌سماء هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه و له‌گه‌ڵی ده‌گونجێت چونكه ئه‌سماء وتویه‌تی شه‌وی (١٠/١١) ی هه‌مان ساڵدا دوایین دیداریان بوه، كه‌واته دوای سێ شه‌و قه‌ڕه‌ضاوی قه‌ته‌ری به‌جێ هێشتوه. بۆیه نابێته به‌ڵگه دژی قسه‌كه‌ی ئه‌سماء.
له لایه‌كی تریشه‌وه وه‌كو ڕۆژنامه‌ی (الجزائر نیوز) ی جه‌زائیری بڵاوی كردوه، سێكریتێری تایبه‌تی قه‌ڕه‌ضاوی نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ی له قهڕهضاویهوه گه‌یاندبو به ئه‌سماء و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كردبو كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریی لێ ده‌سه‌نێته‌وه و ده‌ینێرێته‌وه بۆ جه‌زائیر ئه‌گه‌ر باسی كێشه و ئازارچه‌شتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و و ماڵوخێزانهكهیدا ئه‌و ماوه‌یه‌ی ژنی بوه بدركێنێت!
دوای جیابونهوهیشیان هه‌ر ساڵی (٢٠٠٨) قه‌ڕه‌ضاوی یاداشته‌كانی خۆی بڵاو كرده‌وه و به‌شێك له نهێنی و ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیریه‌ی بڵاو كرده‌وه! كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی بێزاری و (ئیحراج) ی بۆ ژنی یه‌كه‌می و منداڵه‌كانی دروست كرد و هه‌روه‌ها كه‌سوكاری ژنی یه‌كه‌میشی له میسر توڕه كرد.
شایه‌نی ئاماژه‌یه خاتو ئه‌سماء دواتر بڕوانامه‌ی (دۆکتۆرات) ی له زانسته سیاسیه‌کاندا به‌ده‌ست هێنا و بوه ئه‌ندامی پارله‌مانی جه‌زائیر و چه‌ند کتێبێکیشی نوسیوە له بواری سیاسی و فیکریدا.
٣. ژنی سێیه‌می كاتێك هێنا كه هێشتا ژنی یه‌كه‌می له ژیاندا مابو، كه ئه‌م جاره‌یان ئافره‌تێكی مه‌غریبیی ماره كرد، به ناوی (عائشة لمفنن)، كه ئه‌میش، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ٤٩ ساڵ بو، به‌ڵام هێشتا ٣٧ ساڵ له خۆی بچوكتره!
و هیچ نه‌بێت نه‌وه‌ستا ژنی یه‌كه‌می گیانی ده‌ربچێت كه له گیانه‌ڵادا بو، به شێوه‌یه‌ك ئاهه‌نگی ژنی تازه‌ی كرد و دوای هه‌فته‌یه‌ك ئینجا ژنی یه‌كه‌می گیانی ده‌رچو.
ئه‌مانه كورته‌یه‌ك بون له سه‌ركێشی و موغامه‌ره دڵداریهكانی قه‌ڕه‌ضاوی، كه مرۆڤ سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت له‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه كه خۆی به پێشه‌وای جیهانی ئیسلامی ده‌زانێت چۆن ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه بێوه‌فا بێت به‌رامبه‌ر هاوبه‌شی ژیانی و ببێته مایه‌ی ناخۆشحاڵی و (ئیحراج) ی كوڕه‌كانی، و زۆر بۆ قوتابییه‌كی كچ بهێنێت تا دڵی بداتێ و ڕازیی بكات، و دواییش هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ناسراو و هاوڕێكانی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ رازیكردنی باوكی.. و هێشتاش پێش كۆچی دوایی هاوبه‌شی ژیانی جارێكی تر له ته‌مه‌نی (٨٦) ساڵیدا شوێن حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی بكه‌وێت و دیسان به‌به‌رچاوی هاوبه‌شی ژیانیه‌وه ـ كه له‌سه‌ر جێگه‌ی مردنه ـ ژن بهێنێته‌وه.
ئه‌مانه هه‌موی له مرۆڤ چاوه‌ڕوان ده‌كرێن، بۆ مرۆڤێكیش كه لافوگهزافی (صه‌لاح) و (ئیصلاح) لێ بدات و خۆی به پێشه‌وا بزانێت و ڕێگه به خۆی بدات كه ئامۆژگاریی مرۆڤه‌كانی تر بكات و به‌ڵكو خۆیشی بسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا؛ وه‌كو ئاشكرابونی حه‌قیقه‌ت وایه كه ده‌بێت بزانێت نه‌ك هیچی له مرۆڤه‌كانی تر زیاتر نیه به‌ڵكو گه‌لێك له مرۆڤه ئاساییه‌كانیش ئاماده نین وه‌كو ئه‌و بكه‌ن.
سه‌رچاوه:
١. أسامة فوزي، رسالة من قارئة راودها عمرو خالد عن نفسها. (عرب تايمز).
http://www.arabtimes.com/ osama2/doc32.html
٢. أسماء بن قادة حصريا للشروق: هذه قصتي مع الشيخ القرضاوي قبل وبعد الزواج. حاورها في الدوحة :ياسين بن لمنور. جريدة (الشروق). ٢٠/١١/٢٠١٠.
http:// www.echoroukonline.com/ara/ ?news=63142
٣. توفيق ناديري، أسرار عاطفية مثيرة تكشف عنها زوجة يوسف القرضاوي لأول مرة ـ الشيخ عشق الجزائرية حد الجنون وأبناؤه عارضوا فكرة الزواج والأب اعترض بسبب فارق السن. (مغرس: أخبار المغرب على مدار الساعة). ٢٥/١١/٢٠١٠.
http://www.maghress.com/ almassae/120713

http://www.arabtimes.com/
٢. أسماء بن قادة حصريا للشروق: هذه قصتي مع الشيخ القرضاوي قبل وبعد الزواج. حاورها في الدوحة :ياسين بن لمنور. جريدة (الشروق). ٢٠/١١/٢٠١٠.
http://
٣. توفيق ناديري، أسرار عاطفية مثيرة تكشف عنها زوجة يوسف القرضاوي لأول مرة ـ الشيخ عشق الجزائرية حد الجنون وأبناؤه عارضوا فكرة الزواج والأب اعترض بسبب فارق السن. (مغرس: أخبار المغرب على مدار الساعة). ٢٥/١١/٢٠١٠.
http://www.maghress.com/
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر