Pages

۱۳۹۱ مرداد ۲۵, چهارشنبه

هەولی کی دیکە بۆ شاردەنەوی دۆزی کاک مەولوود ئافەند و دۆپات کردنەوەی قسەقورەکانی شیرزاد عومەر.


ئێستا کە سەرۆکی هەرێم بڕیاری داوە لیژنەیەک پێک بێنێ بۆ لێکۆڵینەوەی دۆسیەی مەولوود ئافەند
بە رای ئیمە 

کاک مەولوود ئافەند بە خۆاست و ویستی خۆیی نەرۆیشتوە بۆ شاری سلیمانی بالکۆ فریو دراوە یان بە زۆر بردۆیانە یان بە داروەی بیهۆش کردەن بیهۆشیان کردوە جا  لە ژیر سیتەری پارتی دربازیان کردوە جا بە زۆر بردویانە بۆ شاری سلیمانی و جا تەسلیمی  کۆنسۆلخانی ئیرانیان کردوتەوە بی گومان دەستی دەزگای زانیاری شاری   سلیمانی تیدایە ئەم پیلانە.
لە سەر ئەم وینە کلیک بەکن

 چتی راستی زۆر تیدایە کە ئەم کابرا دەتۆوانێت راسپاردەی دەزگا سیخۆرەاکانی ئیران دوستانی دەزگا سیخۆرەکانی ئیرانی ناو یەکئیتی نیشتمانی کوردستان بێت
خۆدی بەلگەنامەکانی ئیتلاعاتی ئیران نیشان دەدات کە کاک مەولوود رەفیندراوە هاوریکانی دەرکەوتن   زۆربی ئەو کەسانی وا لە تەلفیزیۆنی ئیران دەرکەوتن لە رۆژانی رابردودا  لەنیشتەجیەی هەرێمی کوردستان بۆۆن  مەریم ئیزدی دانیشتۆی شاری سلیمانیە ی مەریم زەرگر هەر دانیشتۆی هەرێمی کوردستان بۆۆە  مازیار ئیبراهیمی دانیشتۆی هەریمی کوردستان بۆۆە 
بهزاد عبدۆلی دانیشتۆی هەرێمی کوردستان بۆۆە  فئواد فرامەرزی دانیشتۆئ  هەرێمی کوردستان بۆۆە زۆربی هەر زۆریان لە هەرێمی کوردستان وە لە ریگای یەکێتی  نیشتمانی کوردستانەوە تەسلیمی رەژیمی ئیران کراوەنەتەوە  

، 
"سەرچاوەیەکی ئاگادار" رایگەیاندووە کە گۆیا ئەو رۆژنامەنووسە بۆخۆی چووەتە کۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی و بە دڵخوازی خۆی خۆی رادەست کردبێتەوە! دیارە بەو پێیە کە ئەو سەرچاوە ئاگادارە باسی ئەوەشی کردووە کە گۆیا ئاسایشی سلێمانی ئاگاداری هیچ نەبووە و پاکانەی بۆ دەکا، گومانێک نامێنێ کە جەنابی سەرچاوە هەر هەمان ئاسایشی سلێمانییە کە دەیەوێ بەرپرسیارەتیی کەیسەکە لە ئەستۆی خۆی (یەکیەتیی نیشتمانی) داڕنێ و بیخاتە ملی ئەوەی هەولێر (پارتی).. 

‌مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێ "دارت هەڵێنە سەگی دز خۆی ئاشکرا دەکا" بۆیەش پێشنیار بە لیژنەکەی سەرۆکی هەرێم دەکەم/ ئەگەر هەوڵێکی وا لە گۆڕێدا بێ/ بەر لە هەموو کەس لە ئاسایشی سلێمانی بکۆڵنەوە، سەرەداوەکان لەوێن.
-------------------------

سەرنوسەری گۆڤاری (ئیسرائیل _کورد) مەولود ئەفەند چی بەسەرھات خوا بتانگرێ.

ئیدریس ئیبراھیم..
سەیرتر لەھەر ڕوداوێک گەنجێک سەردانی شاری سلێمانی دەکات , لەم رۆژەوە ھیچمان سۆراغی نازانین , بێ ئەوەی کەسێک ھەبێت ئەگەر ھیچ نەبێ چەند فرمێسکێکی سیاسی بۆ بڕێژێت , لە کاتێکدا راگەیاندن و رۆژنامەنوسانی سلێمانی باشترین مامۆستای فرمێسک ڕشتنن , وەک ئەوەی بۆ (زەردەشت عوسمان ) و (بارزان کەریم ) ی  بەناو رۆژنامەنوس کردیان .
وەلێ بەرۆژی روناک لە ناوجەرگەی سلێمانی (مەولود ئەفەند) فرێنرا , کەسیش قسەی نەکرد , رێخکخراوەکانی بەناو کۆمەڵگەی مەدەنی کە وەک پیشەی ھەمیشەیان فرمێسک دەرێژن بۆ نینۆک برینداربونی قەرەجێک یەک نوقەیان لێنەھات بۆ (مەولود ئەفەند ) وەک ئەوەی ئەو لە بیابانەوە ھاتبێ .
دەسەڵاتی سلێمانی و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەم سەردەمە دەستیان بە چاو یانەوە گرتوە , تەنانەت وەکو پیشەی ھەمیشەیان ئامەدەنەبوون وەک کاڵایەکی ھەنوکەی بۆ بەرژەوەندی ئایندە و سیاسی خۆیان بەکاری بھێنن , کە ئەمەش باشترین بەڵگەیە کە خۆیان ئاگەداری ئەم رووداوەن ئەگینا چۆن دەزگایەکی موخابەراتی ئێرانی دەتوانێت بە نوێژی نیوەرۆ رۆژنامەنوسێک بڕفێنێت لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی .
زۆرێکمان ئەو راستیە دەزانین کە سلێمانی لە سایەی فرە کوێخای ئەمرۆ بۆتە پێگەی ئیتڵاعات , چۆن بیەوێت ئاوە تارەتێن دەکات وەک ئەوەی گەرەکێک بێت لە تاران , ئەمەش گەورەترین مەترسیە بۆ ئستا و ئایندە .
دواجار (مەولود ئەفەند ) بێسەر و شوێنکرا , ترسەکە لە بێدەنگی نییە , دڵنیاین چەند رۆژێکیتر دەیھێننە سەر شاشەو بە  موسادی ئیسرائیلی و تاوەنبارترین مرۆڤ لە قەڵامی ئەدەن  وەک پیشەی ھەمیشەی کۆماری ئیسلامی ئێران .
رۆژنامەنوس و نوسەر و رۆشنبیرانی سلێمانی شتێک نەما فرمێسکی بۆ نەرێژن , خۆ ئەگەر مەولود ئەفەند لە ھەولێری پایتەخت فرێنرابە دڵنیام شینی حسن و عوسێن یان بۆدەکرد .
ھەمومان کەم تازۆر کەمتەرخەمین لە ئاست گیانی ھەوکار و ھاوپیشەمان ( مەولود ئەفەند ) ھیچمان بەشێوەیەک لە شێوەکان قسەمان نەکرد جگە لە چەند رۆشنامەنوسێک کە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی نوقەیەک لە دەمیان ھاتە دەر .
پێویستە ھەمومان بجوڵێین فشار بخینە سەر دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی , ئەم گەنجە چۆن فرێنرا ...؟ چارەنوسی بۆ نادیارە , دواتر لە رێگای یاداشت و کەمپین و دەیان چالاکی جۆراو جۆرەوا  فشار بخینە سەر حکومەتی ھەرێم بۆ بەدواداچون و دیاری کردنی چارەنوسی ئەم گەنجە .
penusakan.com

//////////////////////
ئەم لینکانە چی دەلین؟
هەولی کی دیکە بۆ شاردەنەوی دۆزی کاک مەولوود ئافەند و دۆپات کردنەوەی قسەقورەکانی شیرزاد عومەر.

سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ئیسرائیل ـــ كورد خۆی‌ چووه‌ بۆ کونسوڵگه‌ری‌ ئێران

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ كورد ــ ئیسرائیل، مه‌ولود ئا‌فه‌ند‌ خۆی‌ چۆته‌ کونسوڵگه‌ری‌ ئێران له‌سلێمانی‌‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ری‌ نه‌بووه‌.
ئاوێنه‌نیوز، سلێمانی‌‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ كورد ئیسرائیل مه‌ولود ئا‌فه‌ند‌ كه‌ له‌كۆتایی‌ مانگی‌ مایسه‌وه‌ له‌سلێمانی‌ دیارنامێنێت، خۆی‌ له‌سلێمانی‌‌ چۆته‌ کونسوڵگه‌ری‌ ئێران‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ سلێمانی‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوور نه‌زانی‌ كه‌ ناوبرا‌و پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ سلێمانی‌ كه‌سانی‌ ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌ولێری‌ ئاگادار كردبێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بریاڕی‌ داوه‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دیارنه‌مانی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ پێكبهێنرێت.

رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داکۆکیکردن له‌ڕۆژنامه‌نوسان، ره‌حمان غه‌ریب به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند "هەموو ئەو زانیاریانەی کە باس دەکرێن گوایە ئێران بەکاریهێنابێت یان دەستگیرکرابێت‌و تەسلیم کرابێتەوە هەردوو بابەتەکە جێگەی گومانەو ئێمە ناتوانین ئەو کورو یان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی تاوانبار بکەین ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆز کراوەو مشتومڕی زۆر هەڵدەگرێت".

ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ "لەهەردوو حاڵەتەکەدا مرۆڤەکه‌ دیار نامێنێت  دەزگا ئەمنیەکانی هه‌رێم لێی بەرپرسە. ئێمە وەک سەنتەری میترۆ ئاسایشی گشتی‌و ئاسایشی سلێمانیمان بینیوەو قسەمان لەو بارەیەوە کردووەو لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌و چەندین بەیاننامەمان دەرکردووە کە  پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەدا بکات".


//////////////////

باندێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ئاشكرایكرد كه‌ هێزێكی‌ ئه‌منی‌ له‌شاری‌ به‌غدا گه‌وره‌ترین باندی‌ بازرگانی‌‌و له‌شفرۆشی‌ ئافره‌تانی‌ ده‌ستگیركردووه‌.
ئاوێنه‌نیوز، ئاژانسه‌كان: سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌شه‌فه‌ق نیوزی‌ راگه‌یاندووه‌، پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ، چوارشه‌ممه‌، بانده‌كه‌ له‌شه‌قامی‌ سه‌عدونی‌ شاری‌ به‌غدا ده‌ستگیركراون كه‌ كاری‌ سه‌ركییان بارزرگانیكردن بووه‌ به‌ژنانه‌وه‌و ناردنیان بووه‌ بۆ عه‌مانی‌ پایته‌ختی‌ ئوردن به‌مه‌به‌ستی‌ كاری‌ له‌شفرۆشی‌ پێكردنیان.

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا سه‌رۆكی‌ بانده‌كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئه‌و بانده‌ یه‌كێكه‌ له‌باده‌ گه‌وره‌كانی‌ بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه‌ له‌عێراقدا.

پێشتر وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق ئاشكرایكردبوو كه‌ به‌هۆی‌ ره‌وشی‌ ئه‌منیه‌وه‌، بازرگانیكردن به‌ژنانی‌ عێراقه‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌و چه‌ندین باندی‌ بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه‌ دروستبوون له‌شاره‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراقدا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر