پەیامێك بۆ سەركردایەتی یەكێتی هاوپەیمان
سڵاوتان لێبێت
بەرێزان خۆتان باش دەزانن بارودۆخی سیاسی عێراق بە چ ئاقارێك دا دەروات ،خۆلەبیرتان نەچۆتەوە پارتی دیموكراتی كوردستان لە چ باروودۆخێك دا دەستی یارمەتی بۆ درێژكردن و رێكەوتنە ستراتیژیەكەی لە..
//////////////
باشە مەگر هەر ئەو یەکێتی نیشتمانیە نەبۆۆ کە پاسدارەکانی ئیرانی هینا بۆ سەر دیمۆکرات لە سالی ١٩٩٦ دا؟
مەگر هەر یەکێتی نیشتمانی نەبۆۆ کە مەولوود ئافەند و دۆستانی تەسلیم بە ئیتلاعاتی ئیران کردەوە؟
نازانم بۆ چی لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی ئەوندە رۆدارەن درۆزن کەزابەن؟
گەڵدا مۆر كردن ،ئێمەی كادیرانی پارتی بە كەلە پوری بارزانی گۆش كراوین و رێز لە سیاسەتی پارتیمان و بەرژەوەندی گشتی دەگرین برواشمان بە رێكەوتنە كەمان هەیە كە لە نیوانمان دا هەیە هەرچەندە وەكو پارتی لێی زەرەرمەند بوینە .بۆیە ئەگەر بەرنامەو ئاراستەی خۆتان نیە بە لایەنگرانتان بڵێن تۆزێك ئە دەبیان هە بێت ،خو َئە گەر ئەوانیش نەزانن سەربوردەی 31/ی ئاب چیە ئەوا بەرێزتان باش دەزانن ئەو چیرۆكە چۆن دەستی پێكردبە شێنە یی بۆیان بگێرنەوە .بادەمیان بگرن و بوخچە كەمان پێنە كەنەوە لە گەڵ رێزم دا بۆتان.
هێمن ساڵەیی25/8/2012
//////////////////////
راپۆرتى پێشێلكارى مافى مرۆڤ له كوردستان تایبه‌ت به مانگى گه‌لاوێژ
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان
و: عه‌تا جه‌عفه‌رى
بارودۆخى چالاكانى سیاسى – كۆمه‌لایه‌تى و شارۆمه‌ندان
مه‌حه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند – رۆژنامه‌وان، كه به هۆى دامه
زراندنى ناوه‌ندێك به ناوى سازمانى مافى مرۆڤى كوردستان به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه و تا ئیستا ٥ ساڵه له زیندان به‌سه‌ر ده‌بات، له ناره‌زایه‌تى به بارودۆخى ناله‌بارى زیندان ده‌ستیدایه مانگرتن له خواردن و دواى خراب بوونى بارودۆخى جه‌سته‌یى و به هۆى داواكارى زۆرێك له چالاكانى سیاسى و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كۆتایى به مانگرتنه‌كه‌ى هێنا.
شارۆمهندێكى تارانى به ناوى عادل جه‌لالى دواى ٧ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، له لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى به دوو ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا، كه دواى راگه‌یاندنى حوكمه‌كه‌ى له زیندانى ماكۆوه بۆ زیندانى ناوه‌ندى ورمێ گوازرایه‌وه.
جه‌لیل مهحهمهدى و رێحانه ئه‌نسارى دواى تێپه‌راندنى دوو مانگ زیندان له لایه‌ن لقى ٤ى دادگاى شۆرِشى كه‌ره‌جه‌وه به تۆمه‌تى دامه‌زراندن و ئه‌ندام بوون له دامه‌زراوه نایاساییه‌كان ( كومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى به دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان) به یه‌ك ساڵ زیندان كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوه و عه‌لیره‌زا عه‌سكه‌ریش به‌م تۆمه‌ته به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه.
قاسم ره‌حیمى ئازه‌ر و جه‌لال ناسرى، دوو شارۆمه‌ندى بۆكانى به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى دواى پێداچوونه‌وه‌ى دادگا له پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكوم كران.
شارۆمهندێكى كوردى خه‌ڵكى گۆندى كۆڵه‌سه له ناوچه‌ى سه‌رده‌شت به ناوى مه‌حه‌مه‌د مه‌حمودى دواى سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.
له دواى تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانى ئینتزامى له گۆندى بالان له ناوچه‌ى ورمێ، دوو شارۆمه‌ند به ناوه‌كانى سه‌یفۆلا شاكرى و ئیبراهیم جان گۆلى ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
دادگاى شۆرشى مه‌هاباد چوار شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى گۆندى كوڵ ئاوا سه‌ربه شارى بۆكان به ناوه‌كانى مێهدى ( هه‌ژار) ره‌مه‌زانى، ره‌شیدى كریمه شه‌ل، خالید كه‌یهانى راد، و مه‌ولوود خۆرشیدى به تۆمه‌تى ته‌بلیغ دژبه نیزام، هه‌ر كامه‌یان به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوم كرد.
رۆژى سێشه‌ممه ١٠ى گه‌لاوێژى ئه‌مساڵ چالاكێكى كۆمه‌لایه‌تى له سنه به ناوى ئه‌حمه‌د مۆرادى بۆ دووهه‌مین جار بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره بانگهێشت كرا و بۆ ماوه‌ى چه‌ندین سه‌عات به هۆى مه‌به‌ستى بلاو كردنه‌وه‌ى بهیاننامهێك بۆ پاڵپشتى له مانگرتنى مه‌حه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند لێكۆلینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كرا.
سێ شارۆمه‌ندى شاره‌كانى نه‌غه‌ده، بۆكان و مه‌هاباد به ناوه‌كانى وه‌لى فه‌لاحى، مه‌حه‌مه‌د ئه‌حمه‌دى و مۆرتزا ئه‌مینى دوو مانگ پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دواى ماوه‌ێك بۆ زیندانى ناوه‌ندى ورمێ گوازرانه‌وه.
دوو شارۆمه‌ندى مه‌هابادى به ناوه‌كانى شاهۆ ( سه‌لاحه‌دین) پهرتهوى كارناسى زانست و بارهێنان و شه‌مزین ئه‌حمه‌د نژاد خوێندكارى زانكۆى په‌یام نوورى مه‌هاباد، له لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به زیندان مه‌حكوم كران. پهرتهوى به تۆمه‌تى هاوكارى یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كان نیزام به سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه و ئیتههامى ئه‌حمه‌دى نژادیش ئه‌منیه‌تیه.
سه‌رله به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه چوارى گه‌لاوێژ سێ شارۆمه‌ندى زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ به ناوه‌كانى ئیرج مهحهمهدى، مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشى و ئه‌حمه‌د پۆلادخانى بۆ زیندانى ناوه‌ندى زاهیدان دوور خرانه‌وه.
چوار شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى شاره‌كانى پیرانشار، نه‌غه‌ده، شنۆ و شاهین دژ به ناوه‌كانى هادى مه‌ولوودى، مهحهمهدنهجارى، مه‌حه‌مه‌د شه‌فیع ره‌حمانپوور و مه‌حه‌مه‌د مه‌حمودى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندانى ورمێ كران و له‌وێوه نێردران بۆ زیندانى تاران.
چه‌ند شارۆمه‌ندى سه‌قزى به ناوه‌كانى مهحهمهدسهعیدراد، شوانه سالحى، كه‌ماڵ خزرى، ماجدعهبدولازاده، مهحمودفهتاحزاده، عهبدولامههجور، فاتێح ره‌حیمپوور، لۆقمان جێهانى، فریارسالحى و شێركۆ ئیعتماد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هێندێكیان دواى تێپه‌ربوونى ماوه‌ێك له گرتووخانه، گویزرانهوه بۆ زیندانى ناوه‌ندى سه‌قز.
رۆژى شه‌ممه ٢١ى گه‌لاوێژ كۆبوونه‌وه‌ى پێراگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ى چوار شارۆمه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوى كورد، به ناوه‌كانى چهنگیزقهدهم خێر (كامیاران)، ئه‌یوب ئه‌سه‌دى ( مه‌ریوان)، فه‌خره‌دین فه‌ره‌جه (كامیاران) و مهحهمهدحسین ره‌زایى ( دیوانده‌ره) له لقى یه‌كى دادگاى شۆرشى سنه به سه‌رۆكایه‌تى قازى بابایى به‌رێوه‌چوو. ئه‌م كه‌سانه به تۆمه‌تى هاوكارى یه‌كێك له حیزبه‌كانى نه‌یارى رژێم ساڵى رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون و ئیستا له زیندانى ناوه‌ندى سنه‌ن.
بیست شارۆمه‌ندى مه‌هابادى كه پاییز‌ى ساڵى رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به زیندان مه‌حكوم كران. عوسمان مه‌ولانژاد ١٠ ساڵ زیندان، عه‌لى مه‌ولانژاد، ئیسماعیل حه‌مزه‌پوور، ناسرتهریق، چیامهولانژاد هه‌ركامه‌یان به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون. مه‌حه‌مه‌دئه‌مین قادرزاده، سه‌لیم چراغمهنان، لۆقمان سالكى، كاوهسالكى، سلیمان رهحیمزاده هه‌ركامه‌یان به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون. عوسمان قادرنژادوعهلى بۆرنا ههركانهیان به سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون. مه‌حه‌مه‌د ئیزهددۆست و ئهنوهرئیزهددۆست به دوو ساڵ زیندان، زانیارقادرزاده سه‌ره‌تا به ٣ ساڵ و له دادگاى پێداچوونه‌وه به یه‌ك ساڵونیو زیندان، ناسربهجهتى و سمكۆعسمانى هه‌ركامه‌یان به سالونیوێك زیندان مه‌حكوم كراون، مه‌حه‌مه‌د ئیبراهیمزاده و قاسم ره‌حیمى به یه‌ك ساڵ زیندان و مۆرادحهسهنزاده به شه‌ش مانگ زیندان مهجكوم كراون.
باوك وكۆرێكى مه‌هابادى به ناوه‌كانى مه‌حه‌مه‌دئه‌مین وزانیار قادرزاده له‌لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به زیندان مهجكوم كران، مه‌حه‌مه‌دئه‌مین كه زیاتر له ٧ مانگه له زیندانى مه‌هاباددایه به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى به چوار ساڵ زیندان و زانیارى كۆرى به تۆمتى ئه‌منیه‌تى به سێ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه، كه ئه‌م حوكمه له دادگاى پێداچوونهوى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا بۆ یه‌ك ساڵ ونیو كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئیستا ئه‌م دوو شارۆمه‌نده له زیندانى ناوه‌ندى مه‌هاباد ماوه‌ى زیندانه‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له دواى كه‌م كردنه‌وه‌ى حه‌ق ده‌ستى فهرههنگیهكان و برِینى ٢٠ له‌سه‌دى ههزینهى خرابى كه‌ش و هه‌وا له پارێزگاكانى ئێران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه و راگه‌یاندنى ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن مه‌حه‌مه‌د تهوهكۆلى ده‌بیرى كانونى سنفى مامۆستایانى كرماشانه‌وه كه ئه‌م كاره دژ كرده‌وه‌ى فهرههنگیهكانى به دواوه‌یه، پێنجشه‌ممه‌ى حه‌وتووى رابردوو یه‌كێك له نیهادهئهمنیهتیهكان تهوهكۆلى بانگهێشت و هه‌ره‌شه‌ى كردبوو كه له ئه‌گه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى كانونى سنفى مامۆستایان هه‌لس و كه‌وتى توندى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌شى دووهه‌م: بارودۆخى كتێب و رۆژنامه‌كان، نوسه‌ران و رۆژنامه‌وانان
له درێژه‌ى به‌جێهێشتنى ولات یه‌كێك له نوسه‌رانى شارى مه‌هاباد به ناوى شاهۆ حسینى له ئاكامى فشاره‌كانه‌وه ناچار به به‌جێهێشتنى ئێران بوو، به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌م چالاكه فه‌رهه‌نگیه جۆزه‌ردانى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دهستبههر و دواى ماوه‌ێك به دانانى بارمته‌ى ٨٠ میلیون تمه‌نى له زیندان ئازاد كرا.
مه‌حه‌مه‌د ئیمامیان وێبلاگ نووس و یه‌كێك له ئه‌ندامانى هه‌واڵده‌رى و راگه‌یاندنى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا له لایه‌ن یه‌كێك له به‌رپرسانى سیاسى ئه‌و پارێزگایه به توندى به‌ر لێدان كه‌وت و بریندار كرا، ئه‌م رووداوه چه‌ند رۆژ پێش له رۆژى هه‌واڵنێر ته‌نیا به تاوانى نووسینى ره‌خنه له‌م سیاسه‌تمه‌داره روى داوه.
به‌شى سێهه‌م: مافى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى
له بێده‌نگى و بێ هه‌واڵى میدیاكان و به‌رپرسان بنه‌ماڵه‌ى زیاتر له ٤٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانى بارودۆخ گۆردراوى ئێداره‌ى رێگاوبانى پێشووى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا پێنج مانگه حه‌ق ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه.
نزیك به ٥٠ كه‌س له كرێكارانى شیركه‌تى مۆخابراتى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا، هاوكات به ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى عهلهنى مه‌جلیس، له روبه‌رووى بیناى مه‌جلیس به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به بارودۆخى ناروونى خۆیان و وه‌رنه‌گرتنى ٥ مانگ حه‌قده‌ست كۆبوونهوهێكى ناره‌زایه‌تیان ساز كرد. خه‌ڵكى ناوچه جۆراوجۆره‌كانى ئیلام، به تایبه‌ت شارى به‌دره، ئه‌یوان و چه‌ند گۆندیتر له‌گه‌ڵ كه‌مى ئاو له‌م گه‌رمایه به‌ره‌وروون و وشكساڵى چه‌ند ساڵى رابردوو زه‌ره‌رى زۆرى له‌م پارێزگایه داوه به شێوه‌ێكه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئه‌م پارێزگا به ده‌ست كه‌مى ئاو ده‌نالێنن.
پارێزگاكانى خۆراسانى باشوور به ٦.٥ له‌سه‌د و ئیلام به ٢١ له‌سه‌د كه‌مترین و زۆرترین رێژه‌ى بێكاریان له ئێران هه‌یه، به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى له به‌هارى ئه‌مساڵ رێژه‌ى بێكارى پارێزگاى ئیلام له به‌هارى ٩٠ نزیك به ١٦.٧ له‌سه‌د و خۆراسانى باشوور ٩.٤ له‌سه‌د بووه.
سكرتێرى گشتى زیندانهكانى كوردستان وتى، ئامارى تاوانبارانى ژن له مهرِ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ١٠٠ له‌سه‌د زیادى كردووه كه ئه‌مه زه‌نگى مه‌ترسیه‌كه بۆ ئه‌م پارێزگایه.
سكرتیرى گشتى سازمانى بێهزیستى پارێزگاى كوردستان وتى، له سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوو تا ئێستا ٣٠٦ حاله‌ت منداڵ ئازارى و ٦٠٤ حاله‌ت هاوسهرئازارى له‌م پارێزگایه تۆمار كراوه.
به‌شى چواره‌م: بابهتهكانیترسهرله به‌یانى رۆژى سێشه‌ممه ٣ى گه‌لاوێژى ئه‌مساڵ، كه‌سێك له ئیلام به ناوى ه –ب كه له‌لایه‌ن لقى یه‌كى دادگاى شۆرشى گشتى ئیلامه‌وه به ئێعدام مه‌حكوم كرابوو، به ده‌ستوورى قه‌زایى له حه‌وشه‌ى زیندانى دالابى ئه‌م شاره له سێداره درا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر