Pages

۱۳۹۱ مرداد ۲۶, پنجشنبه

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان: به‌غدا هه‌ڵه‌ی کرد له‌و بڕیاره‌یدا و ده‌شیه‌وێت سیاسه‌ته‌کانی رەژیمی پێشوو به‌رامبه‌ر به‌ کورد دووباره‌بکاته‌وه


بغداد برۆ دیکاتۆرێت دەچیت سەرکردایەتی کوردیش  هەر کی هەرکین 

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان: به‌غدا هه‌ڵه‌ی کرد له‌و بڕیاره‌یدا و ده‌شیه‌وێت سیاسه‌ته‌کانی رەژیمی  پێشوو به‌رامبه‌ر به‌ کورد دووباره‌بکاته‌وه
ئۆفیسی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوسراوێکی ئاڕاسته‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردووه‌ و تیایدا داوا کراوه‌ ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌هۆی نه‌بوونی دۆکیۆمێنتی یاساییه‌وه‌ دابخرێت.

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان، نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ به‌ فه‌رمانێکی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری عێراقه‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی 2006دا0.
له‌ میانه‌ی وتووێژێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئیحسان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات به‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ند به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ناکۆکیه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان
/////////////////////////

عیراق رێگە بەباغچەلی نادات سەردانی كەركوك بكات

 دەوڵەت باخچەلی فۆتۆ: ئاكانیوز
سەرچاوەیەكی راگەیاندنی حكومی توركیا بڵاویكردەوە كە حكومەتی عیراق ڤیزای چوونەژوورەوەی بەدەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی توركی “توندڕەو”و وەفدی هاوڕێی نەبەخشیوە كە بەنیازبوون سەردانی كەركوك بكەن.
رۆژی 08/11 سایتی هەواڵی (ahaber) توركی بڵاویكردەوە كە باخچەلی بەمەبەستی پێدانی ڤیزە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراقی كردووە، بۆ ئەوەی لەڕێی موسڵەوە سەردانی كەركوك بكات، كاتێك نەیویستووە مۆری هەرێمی كوردستان بدرێت لەپاسپۆرتەكەی.
سایتەكە ئاشكراكردووە “وەزارەتی دەرەوەی عیراق داواكەی باخچەلی رەتكردووەتەوە بەبێ‌ ئەوەی هۆكارەكان ئاشكرا بكات”.
بڕیاربوو باخچەلی لەجەژندا سەردانی كەركوك بكات‌و نوێژی جەژن لەو شارە ئەنجامبدات.
لەدوای سەردانەكەی ئەحمەد داود ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ كەركوك كە بەبێ‌ ئاگاداری حكومەتی بەغداد ئەنجامیدابوو، پەیوەندییەكانی ئەنقەرەو بەغداد ئاڵۆزی تێكەوتووە.
لەدوای سەردانەكەی ئۆغڵو، هەریەكە لەبەرپرسە توركی‌و عیراقییەكان لێدوانی توندیان ئاراستەی یەك كردبوو. ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش لەكۆبوونەوەیەكدا بڕیاریدا كە پێداچوونەوە بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات بكات.
نوسینگەی دەوڵەت باخچەلیش لەروونكردنەوەیەكدا نوسیویەتی، “بەداخەوە عەقڵیەتی بارزانیش بەسەر نوری مالیكیدا زاڵەو سەرەڕای ئامادەكردنی هەموو بەڵگەنامە پێویستەكان، سەردانەكە هەڵوەشێنراوەتەوە.”
كەركوك ناو
ا.ج
////////////////

عادل ئیمام له‌هه‌ولێره‌

16 ئابMagazine جیهان - ر.ش -
پاشئه‌وه‌ی‌ نه‌یتوانی‌ له‌رێگای‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غداوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قاهیره‌، هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ میسری‌ عادل ئیمام ناچار بوو له‌رێگای‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ روبكاته‌ شاری‌ هه‌ولێر، تا له‌وێوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میسر.
ئه‌مه‌ چیرۆكی‌ زنجیره‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ درامای‌ (فرقه‌ ناجی‌ عطاالله) بوو، كه‌ له‌نواندنی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ میسری‌ عادل ئیمامه‌.
ئه‌م درامایه‌ كه‌ به‌یه‌كێك له‌پڕ بینه‌رترین دراماكانی‌ ئه‌مساڵ‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت، جگه‌ له‌هونه‌رمه‌ندانی‌ میسر ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ تری‌ عه‌ره‌بیش رۆڵی‌ تیاده‌بینن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ رووداوه‌كانی‌ دراماكه‌ش به‌چه‌ند وڵاتێكدا تێده‌په‌ڕن، له‌وانه‌ عێراق.
له‌زنجیره‌ی‌ دوێنێ‌ شه‌ویدا دراماكه‌ به‌دیاریكراوی‌ رویكرده‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ تیایدا "عادل ئیمام‌و گروپه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌یانتوانی‌ له‌به‌غداوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قاهیره‌، به‌ناچاری‌ روویانكرده‌ هه‌ولێر"، كه‌ بۆ زنجیره‌ی‌ داهاتووش پێده‌چێت رووداوه‌كان هه‌ر له‌م شاره‌ به‌رده‌وام بن.
وێنه‌گرتنی‌ راسته‌قینه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌م درامایه‌ له‌وڵاتی‌ میسر ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ كاری‌ دیكۆرو مۆنتاژه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر توانیوێتی‌ وێنه‌ی‌ شوێنه‌ راسته‌قینه‌و دروستكراوه‌كان تێكه‌ڵ‌ به‌یه‌كتری‌ بكات.
(فرقه‌ ناجی‌ عطاالله) باس له‌روداوی‌ بڕینی‌ بانكێكی‌ ئیسرائیلی‌ ده‌كات له‌لایه‌ن دیبلۆماتێكی‌ پێشوی‌ میسری‌ له‌سه‌فاره‌تی‌ میسر 
له‌قاهیره‌ كه‌ عادل ئیمام رۆڵی‌ ده‌بینیت، به‌هاوكاری‌ تیمێك كه‌ به‌فیرقه‌ی ناجی‌ عطاالله ناوده‌برێن.
awene
--------------------------

مەسرور بارزانی: پێویستیمان بە چاکسازی و ئاوڕدانەوەی زیاتری ناوخۆی پارتییە

بەبۆنەی یادی شەست و شەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی و ساڵرۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، گەرمیترین پیرۆزباییم ئاراستەی باوکی خۆشەویستم جەنابی سەرۆک بارزانی و تاکە تاکەی کادیر و ئەندام و لایەنگرانی خۆشەویستی پارتی دەکەم.
لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی و سڵاو و رێزی تایبەتم بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهید و ئەنفالکراوان هەیە. ئەم دەسکەوتانەی گەلەکەمان ئەنجامی قوربانیدان و تێکۆشانی ئەم ئازیزانەیە و ئەوان شایەنی خزمەتی زیاتر و شایستەترن و پاڵپشتی هەموو داواکاریەکانیانم و دەبێت ئەم خۆشەویستانە لەڕیزی پێشەوەی سەرنج و بایەخدانی لایەنە حزبی و حکومییەکان بن.
دامەزراندنی پارتی لەکایەی خۆیدا بۆ گەڕاندنەوەی ئومێد و یەکخستنی هێزی کورد بوو، ئێستاش کە هەنگاوی زۆرمان ناوە و دەسکەوتی زۆر بۆ کوردستان بەدیهاتوون، هێشتا پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکخستنی هێز و تواناکانمانە، بۆیە جەخت لەسەر تەبایی ناوماڵی کوردستانی دەکەینەوە تاکو بە هەوڵ و کۆششی گشت لایەک، لەم بارودۆخە هەستیارەدا، بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان بپارێزین و دۆزە ڕەواکەمان زیاتر بەرەوپێش ببەین.
پارتی لە ئەرکی پاراستنی دەسکەوتە بەدیهاتووەکان و پێشکەوتنی زیاتر و خزمەتی فراوانتری خەڵک بەبێ جیاوازی بەردەوام دەبێت. پارتی نەک بە بەڵێن و قسە و دروشم و هەوڵی ناشرین کردن و شێواندنی مێژوو، بەڵکو بە دڵسۆزی و فیداکاری و خەبات و کردار، سەرقافڵەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بووە و لە ژێر سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لەسەر ئەم بیر و باوەر و ڕێڕەوەش بەردەوام دەبێت.
پارتی هەڵگری ڕێبازی بارزانییە، ئەو ڕێبازەی کڕۆکی بەرنامەی خەباتی، خزمەتی گەل و نیشتمانە. پێویستە زیاتر وریا بین تاکو لەم ڕێبازە و ئەم ئامانجە لانەدەین. پارتی حیزبێکی کراوەی نیشتمانییە و جێگەی هەر کەسێکی کوردستانی تیادا دەبێتەوە، بۆیە دەبێت کادیرانی پارتی زیاتر لە خەلک نزیک بن و ئاوێتەی ژان و ژیانیان و خۆشی و ناخۆشییان بن و خەمی گشت پێکهاتەکانی کوردستان خەمی ئەوان بێت.
پێویستیمان بە چاکسازی و ئاوڕدانەوە لە ڕەوشی پارتییە. هێز و کاریگەریی جەنابی سەرۆک و پارتی لە مەیدانی سیاسیی دەڤەرەکەدا بەرجەستە و دیارە، دەبێت ڕەوشی ناوخۆی پارتیش لە ئاست ئەو کاریگەری و هێزە بێت.
پارتی توانای مرۆڤیی زۆری هەیە و پێویستە بە بەرنامە سوود لەم توانایانە وەربگیرێت. رێز و پێزانینم ئاراستەی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەم کە بە خەباتی خۆیان پارتییان گەیاندۆتە ئەم قۆناغە. ئێستاش گەنجانی پارتی درێژەپێدەری ئەو خەبات و تێکۆشانەن و گوڕ و تینی زیاتریان بە کۆڕی خەباتی پارتی داوە. ئەم توانا گەنجانە گەورەترین سەرمایەی پارتین. لەم بۆنەیەدا داواکارم بواری زیاتر برەخسێنرێت بۆ ئەوەی گەنج و لاوانمان بتوانن زیاتر تواناکانیان لە ڕیزەکانی پارتیدا بخەنە گەڕ. ئومێدی زۆرم بە توانای ئەم گەنجانە هەیە و ئایندەی پارتی لە سایەی توانا و تامەزرۆییان بۆ خەبات و تێکۆشان ڕۆشن دەبینم.
لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازشت بۆ ڕوحی پاکی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنم و ئاواتەخوازم گشت لایەکمان بتوانین بە یەکڕیزی و تەبایی درێژەپێدەری ڕیبازی ئەم شەهیدانە بین و تێبکۆشین بۆ دەستەبەرکردنی هەموو مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ئەو ئامانجانە بەدی بهێنین کە ئەم ئازیزانە گیانیان لە پێناودا بەخت کردووە.
هەر شکۆدار بێت ئەم یادە و بۆ پێشەوە بەرەو بەختەوەری و سەرکەوتنی زیاتر .
مەسرور بارزانی
١٥/٨/٢٠١٢
malpress

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر