کوردیکی باشۆری کوردستان لە ئەلمانیا هاوسەرە ئەڵمانییەکەی و هەردوو منداڵەکەی خۆی کوشت و .. پاشان بۆ تورکیا هەڵات
هاووڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا دوای دوو ساڵ له كێشه‌ی خێزانی، هاوسه‌ره به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی و دوو منداڵی خۆی له یه‌كه‌م رۆژی حه‌ژنی ره‌مه‌زاندا كوشت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكرد.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا رووپه‌ڕی رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كان به وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه كورده رووپۆشكرابوون،
كه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا واته رۆژی یه‌كشه‌ممه (19 / ئاب – ئۆگست / 2012) به چه‌ك ده‌ستی چووه خوێنی ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانیه‌ی كه دایكی منداڵه‌كانی بوو. ئه‌و و هه‌ردوو منداڵه بچوكه‌كه‌ی خۆی كوشت.
ئه‌و هاووڵاتییه كورده ناوی (فه‌لاح سه‌نگه‌ر)ه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و ته‌مه‌نی (35 ساڵ)ه و چه‌ند ساڵێكه له ئه‌ڵمانیا گیرساوه‌ته‌وه و كاری نانه‌وایی ده‌كات و ماڵی له ناوچه‌ی دۆسڵدرۆڤه.
ئه‌و ئێواره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، به چه‌ك ته‌قه‌ی له (سمماره)ی كچه هه‌شت ساڵه‌كه‌ی و (ئیسماعیل) كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌ی و دایكه‌كه‌یان واته (ساسكیا)ی (26 ساڵ) كرد و ده‌موده‌ست هه‌ر سێكیانی كوشت.
رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كان نوسیویانه، (فه‌لاح سه‌نگه‌ر) ماوه‌ی دوو ساڵه نناكۆكی خێزانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا و به بڕیاری دادگا یاساغ كراوه ئه‌و پیاوه بچێـته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ر و منداڵه‌كانییه‌وه بكات .
زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، (فه‌لاح) خاكی ئه‌ڵمانیای به‌ره‌و توركیا به‌جێهێشتبێت و ئێستا له رێگه‌دا بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان به بێ هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ناتوانن (فه‌لاح) ده‌ستگیر بكه‌ن.
دراوسێكانی ماڵی (فه‌لاح) به رۆژنامه‌نوسانییان وتووه، كێشه‌ی فه‌لاح و هاوسه‌ره‌كه‌ی زیاتر له دوو ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌وان جاروبار ده‌نگی گریان و قیژه‌ی منداڵه‌كانیان بیستووه. به‌و هۆیه‌وه زۆرجار پۆلیس سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یانی كردووه و ئاگاداری ره‌وشه‌كه بوون.
هاوڕێیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز توركی (فه‌لاح) وتویه‌تی: "به‌ڵێ فه‌لاح چه‌ند ساڵێكه هاوڕێمه، ئه‌و ره‌وشێكی ده‌روونی ئاڵۆزی هه‌بوو، زۆربه‌ی جار خه‌مۆك بوو".
رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی خۆحه‌شاردانی (فه‌لاح) دیار نییه، دادگای ئه‌ڵمانیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی (فه‌لاح)ی به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپاشدا گشتاندووه و بڕی (1500) یۆرۆی وه‌ك دیاری بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخانكردووه كه زانیاری له باره‌ی شوێنی خۆحه‌شاردانی (فه‌لاح) به پۆلیس بدات.
له به‌ر ده‌رگای ماڵی (فه‌لاح)دا هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان چه‌پكه گولیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی منداڵه كوژراوه‌كان و دایكیان دانا.
یه‌كێك له دراوسێكانیش له باره‌ی ئاشكرابوونی رووداوه‌كه گوتی: "كه‌سوكاریان بۆ ئه‌وه‌ی به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه پیرۆزباییان لێبكه‌ن هاتبوون له ده‌رگایان ده‌دا، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان ئیشی ده‌كرد، كه‌س ده‌رگای نه‌كرده‌وه، كاتێك هه‌ستیان به شتێك كرد، پۆلیسیان ئاگادار كرده‌وه و كه ده‌رگا كرایه‌وه ته‌رمی دوو منداڵه‌كه‌یان و ژنه‌كه له خوێندا بوون".
- ئه‌مه‌ش چیرۆک و ئه‌فسانه‌ی نه‌خۆشه ده‌به‌نگه‌کانمان، که داوای ئازادی له جیهان ده‌که‌ن و خۆیان به ئیسلامی ئه‌نساری و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵه ده‌زانن!.. به‌م بێ شه‌رمییه، به‌م بێڕه‌وشتییه چاوی جیهان پڕ ده‌که‌ن له خوێن و جیهانمان لێ ده‌که‌ن به دوژمن. به‌ڵێ ئائه‌مانه مرۆڤی باش نین که چه‌ک ده‌گرنه ده‌ست و به‌ر ده‌بنه سه‌ر شکۆی خۆیان. به‌داخه‌وه، میلله‌تی ئێمه‌یان پڕ کردووه له جه‌هل و ترس و ته‌عداو هه‌ڕه‌شه!... بۆ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر