پاش ئەوەی پەکەکە جەنگی ڕاگرت، سوپای تورکیا هێرشی کرد و جەنگ بەسەختی بەردەوامە و کوژراوێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە تۆرک فاشیسته هه‌موو ریگایهک تاقی ده‌کاته‌وه بۆ له ناو بردنی ئیرادی نه‌ته‌وه‌ی کورد کوردیش ده‌بێت زۆر هوشیار بێت جه‌ژنی چی کی تۆرک باوری به جه‌ژن هیه
پێنوسەکان...
پاش ئەوەی پەکەکە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، جەنگی ڕاگرت و بڕیاریدا هێزەکانیان تەنها لەبەرگریدا بمێننەوە، سوپای تورك، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سێگۆشه‌ی ناوچه‌کانی لیجه- هێنی و داراهێنی ی چه‌ولیک ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی ده‌ستیپێکردوه. گه‌لێک یه‌کینه‌ی سه‌ربازی و به به‌شداربوونی کۆپته‌ری جه‌نگی ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوان ده‌ستیپێکردوه. هەروا که له ناوچه‌ی کارازی ئامه‌دیش گه‌لێک کۆپته‌ری جه‌نگی کۆبرا به‌ره‌و هه‌رێمی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه چوون و لەئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی تورکیا ڕوبەڕووی بەرگری هێزەکانی گەریلا بوونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە.
هه‌روه‌ها دوێنێش (3) کۆپته‌ر له هه‌رێمی دێرسیم، ئامه‌د و چه‌ولیک تۆزێکی سپی به دارستانه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا کردوه. کۆپته‌ره‌کان له‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆزه سپییه‌که، دارستانه‌که‌یان گوله‌باران کردوه و ئاگریان له هه‌رێمه‌که به‌رداوه. هاوڵاتییانی ناوچه‌ی کاراز ده‌ستنیشانیان کرد که به ده‌رفه‌ته‌کانی خۆیان ئاگره‌که‌یان کوژاندوتهوه.
هەر لەو مەیانەدا، گه‌ریلاکان له دژی لیوای گارای سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینانی جوله‌مێرگ چالاکییه‌کیان ئه‌نجامداوه و (3) سه‌ربازیان کوشتوه.
ئێستا، تەواوی هێزەکانی گەریلا، لەحاڵەتی بەرگریکردندان و ئامادەی تێکشکاندنی هەر هێرشێکی سوپای تورکیان، بەڵام تاکو جەژنی ڕەمەزان کۆتایی پێ نەیەت، هێرش ناکەن.
سەرچاوە ئاگادارەکانیش ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی پەکەکە خۆیان بۆ هێرشێکی بنکەفراوان، لەدژی سوپای تورکیا، لەزۆرێك لەناوچە کوردستانیەکانی باکور، ساز‌و ئامادە دەکەن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر