Pages

۱۳۹۱ مرداد ۲۵, چهارشنبه

بەریز مسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان قه‌ت داوای نه‌كردووه‌ موجاهیدینی خه‌لق بۆ هه‌رێم بگوازرێنه‌وه


سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەریز مسعود بارزانی ئەو هەوالی بە درۆ خەستەوە کە گۆایە  سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوای کردەىیت کە مۆجاهیندینی خەلقی ئیران بەچن بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دیارە ئەم پرۆپاگەندیە   پرۆپاگەندی جاشو سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیرانە کە بۆ دژایەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ریوەی دەبن

 بەریز  مسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی  کوردستان  قه‌ت داوای نه‌كردووه‌ موجاهیدینی خه‌لق بۆ هه‌رێم بگوازرێنه‌وه

بەریزیان رایانگەیاندوە کە ئەو هەوالە هەلبستراوە و ئەسل و ئەساسی نیە ئە هەولە.
بەداخەوە ئیستا دەبێت میلەتی کورد یەک دەنگ بێت  بەلام کەسانیکی خۆفرۆش هەولی ئەوە دەدن کە لایەنیکی برانبەر تاوانبار بەکن  دیارە  هەر ئەو جاش و خۆفرۆشانن کە زۆر کوردیان بە دۆژمنانی گەل و نیشتمان فرۆشتۆە  ئەوانە ناسراوەن میژۆیەکی باشیان نیە  وا دەست دەکن بە پرۆپاگەندی بی بنەما و درۆ دەلسەی هەلبستراو کە بۆ خۆاستو ویستە گلاوەکانی  دۆژمنانی میەلتی کورد ئیش دەکن ئەوانە 

خۆرنیوز- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: هەواڵی گوازتنەوەی موجاهیدینی خەڵق بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستی.
د. ئومێد سه‌باح ووته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند:  به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (السیاسه‌)ی كوه‌یتی كه‌ رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ی راگه‌یاندیشه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، گوایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوایكردووه‌ دانیشتووانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف و حوریه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازرێنه‌وه‌. ته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستی و ئه‌ساسی نیه
////////////////

ئەندامێکی دیکەی پارلمانی کانەدا پشتیوانی لە کەبوودوەند دەکا


لە درێژەی زنجیرە چالاکیە بەردەوامەکان بۆ پشتگیری لە باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ پیتر جولیان پاڕلمانتار و ئەندامی پایەبەرزی حیزبی دیموکراتی نوێ لە کانەدا دیدار و چاوپەکەوتن کرا.

‌لەو دیدارەدا ئەو تەوەرانەی خوارەوە باس کران:
تیرۆریزمی دەوڵەتی رژیمی ئێران مەترسێکی گەورەیە بۆ ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی لە جیهان و ناوچە و گەلانی نیشتەجەی ئێران بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەت.
‌کورد وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت هێز و فاکتەرەێکی کاریگەرە و بێ لە بەر چاوگرتنی ئەو هێزە، دیموکراسی راستەقینە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پێک نایە. پێویستە کانەدا خوێندنەوەی نوێی بە پێی واقەعیەتی ناوەچەکە هەبە و کردنەوەی دەفتەری کۆنسولی کانەدا لە هەوڵێر یارمەتیدەرێکی سەرەکیە.
‌کوردەکان لە ئێران لە سەرەتایترین مافی ئینسانی بێبەشن و زیندانەکانی رژیم پرە لە چاڵاکانی سیاسی و مەدەنی کورد و رێژەی سزای سێدارە بۆ ئەو مافخوازانە هەر رۆژ لە زیابوون دایە.
‌محەمەد سەدیق کەبوودوەند دوای زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانی بە ناحەق و ٢مانگ مانگرتن، بارودۆخی روحی و جەستەیی زۆر خراپە و پێویستە هەرچی زووتر ئازاد بکرێ و لە ژێر چاوەدێری پزشکی دا بێ.
داوا دەکەین دەوڵەتی کانەدا بە گونجاوترین شێوە جەخت بخاتە سەر رژیمی ئێران بۆ ئازادی کەبوودوەند و هەروها خەڵاتی هاووڵاتی بوونی کانەدا بە دامەزرێن و بەرپرسی رێخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ببەخشرێ.
‌بەرێز پیتر جوڵیان ویرای خۆشحالی دەربرین بۆ ئەو دیدارە، بەڵێنی دا کە پرسی کەبودوەند بباتە لای بەرپرسانی باڵای حیزبی دیموکراتی نوێ و پارڵمانی کانەدا و بۆ پشتگیری لە کورد و پرسی کەبودوەند هەمو هێز و توانای بەکار بێنێت.

‌محەمەد خادمیانی

‌وەنکووەر- کانەدا١٢ی ئاگۆستی ٢٠١٢

//////////////////////

لەسەر بابەتێک ئاسۆ خەبات لە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەرکرا

خۆرنیوز- حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر بڵاو کردنەوەی بابەتێک پیشمەرگەیەکی خۆی دەرکرد.
بەیانی ئەمڕۆ نووسەر و شاعیری لاو “ئاسۆ خەبات” پیشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر بڵاو کردنەوەی بابەتی “جووتیارانی ئازادی” لە لایەن سیاسی-نیزامی ئەم حیزبەوە بانگ کرا و بڕیاری دەکردنی پێ راگەیەندرا . ئەم بابەتە  چەند رۆژ لەمەو بەر لە خۆرنیوز و چەند ماڵپەڕێک بڵاو کرایەوە.
خۆرنیوز پەیوەندی بە نووسەر و شاعیر “ئاسۆ خەبات” وە کرد و ئەویش هەواڵی دەرکرانی خۆی لە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان پشت راست کردەوە.
ئاسۆ خەبات ئیستا لە هەولێر دەژی و رایگەیاند: لەمەو دوا وەک نووسەرێک لە دەرەوەی حیزبە سیاسییەکان درێژە بە کاری 
نووسین دەدات.
////////////////////

مەحموود عوسمان داوای یەکگرتوویی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

خۆرنیوز- دوکتور مەحموود عوسمان کەسایەتی سیاسی باشووری کوردستان سەبارەت بە دانیشتنی سەرکردەکانی هەر دوو لایەنی دیموکرات لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، ئەم کارە بە هەنگاوێکی باش بۆ پێشەوە دەزانێت و داوا لەسەرجەم هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا یەکگرتوو بن لە خەبات دژی تاران.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی دوکتور مەحموود عوسمانە؛

“کۆبونەوەى هاوبەش لەنێوان دوو حزبى رۆژهەڵات حزبى دیموکراتى کوردستان – ئێران و حزبى دیموکراتى کوردستان ئەنجامدرا بە کۆششى هەندێک لێپرسراوى فەرەنسى لە کوردستان، ئەمەش هەنگاوێکى باشە بۆ پێشەوە ئەگەرچى زۆریش دواکەوتوە ، پێویستە هەموو حزب و کۆمەڵە کوردستانیەکان لە رۆژهەڵات ئەوە بزانن کە کاتى ئەوە هاتووە هاوکارى پتەویان هەبێت وە یەکگرتووبن لەخەباتیان دژى رژێمى تارانى زۆردار بەتایبەتى لەم کاتەدا کە ئێران و دەوڵەتانى دەوروبەر پێیان ناوەتە قۆناغێکى گۆرانکارى و ململانێ ى سەختى ناوچەیى و نێودەوڵەتى پاش رووداوە بەردەوام و خوێناویەکانى سوریا.

لەم قۆناغەدا یەکگرتنى ریزەکانى کوردایەتى لەهەریەکە لە پارچەکانى کوردستان و لەچوارچێوەى نەتەوەیشدا بەگشتى زۆر پێویستە بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنى کێشەى کورد.”

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر