وەتوۆیژ ئاژانس نەورۆز تیڤی لە گەل کاک ئەغبال سەفری تیکۆشری ریگای ئازادی کوردستان لە مەر سالۆگەری شەهید دۆکتۆر سادقی شەرفکەندی
خه‌باتی ئێمه،خه‌باتێکی ره‌وایه و ده‌نگی ئازادیخوازی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌یه،ئازاری ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌یه،فرمێسکی دایکی شه‌هیدانه.،رێگای ئێمه رێگای پیرۆزی کوردینیزم وشه‌هیدانی رێگای سهرخوهبونه.،بۆیه هیچ هێزێک نیه رێگریمان لێبکات،په‌یمانمان داوه،تا رۆژی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وه‌لاتمان،له خه‌بات و چالاکیه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین.سلاو له ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان،نه‌فره‌ت هه‌زار نه‌فره‌ت له جیهانی فاشیزم و داگیرکه‌ران
نه‌فره‌ت له فه‌یسبوک که بوه‌ته رێگر له ده‌نگی ئازادیخوازانی کورد،به داخستنی ئه‌کاونت و په‌یجه‌کانمان،هیچ کاتێک ناتوانن رێگریمان لێبکه‌ن یان بمان وه‌ستێنن!!!
ئەوە بۆ چەندین جارە ئەکاونتەکانی ئێمه له لایه‌ن فه‌یسبوکه‌وه دادەخرێت، تەنها لەبەر ئەوەی پشتگیری لە دۆزی رەوای گەریلاو ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و پۆست و کۆمێنت و وێنەکانمان مۆرکی
ڕەسەنی کوردایەتی پێوەیە، چونکە دەنگی ئازادیە، دەنگی سەربەخۆییە، دەنگی بێ لانەو هەژارانە. ئێمە بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین کە بەردەوام بین لە سەر کاری خۆمان و بگرە زیاتر و دڵسۆزانەتر کار بکەین. ئێمە نامانەوێت عەقڵ و هۆشی گەنجانی کچان و کوڕانی وڵاتی بەشکراومان بە بیر تەسکی بمێنێتەوە، دەمانەوێت بزانن ئەوان نەوەی کورد و نەوەی بابان و سۆران و هەکار و بۆتانن، نەوەی شێخ سەعیدی پیران و شەرەفخانی بەدلیسی و ئەحمەدی خانی و قازی پێشەواو شێخ مەحمود و کەڵە پیاو ناودارانی کوردن، دەمانەوێت پێیان بڵێن، ئێوە ئازاد نین تاکو ئەوکاتەی وڵاتتان دەگەڕێتەوە دەستی خۆتان، ئەبێ بزانن کە ڕۆژێک دەبێ هەر بێت کوردستانی بەشکراو ببێتەوە بە یەک پایەو لەژێریا بحەسێینەوە. ئێمە تاکو ئێستاش لە کێشەداین، شوێنێک نیە کە ئارامی و ئاسایشی تیا بێت بۆ ژیان، چونکە وڵاتمان نیە، خاکمان بەشکراوە، ئاڵامان نیە. بۆیە پێکەوە با کاربکەین بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی و هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاشتی گشتی و گەیشتن بە ئاوات و ئامانج...هه‌ربژی گه‌لی کورد ..........ئاری هه‌رکی
////////////////
گرینگ
HPG: له چه‌ولیک له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئۆپه‌راسیۆن 110 سه‌رباز کوژران
HPG سه‌باره‌ت به چالاکییه‌که‌ی گه‌ریلاکان له رۆژی 18ی ئه‌یلول له‌سه‌ر رێگای شاری چه‌ولیک ــ موش روونکردنه‌وه‌یه‌کی دا رایگه‌یاند که له چالاکییه‌که‌دا (110) سه‌رباز کوژراون و زیاتر له (50) سه‌ربازی تر برینداربوون. HPG رایگه‌یاند که چالاکییه‌که له چوارچێوه‌ی دا ئه‌نجامدراوه که له 14ی ئه‌یلوله‌وه ده‌ستپێکراوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG سه‌باره‌ت به چالاکی گه‌ریلاکان له‌سه‌ر رێگای چه‌ولیک رایگه‌یاند که له چوارچێوه‌ی "ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕێ شه‌هید رۆناخی، شه‌هید ئامانج و شه‌هید هارون"دا ئه‌نجامدراوه و له‌و باره‌یه‌وه ته‌واوی زانیارییه‌کانی بڵاو کرده‌وه .
له لێدوانه‌که‌ی HPG دا هاتووه "
له‌چوارچێوه‌ی ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕێ شه‌هید رۆناخی، شه‌هید ئامانج و شه‌هید هارون دا که له 14ی ئه‌یلوله‌وه ده‌ستی پێکراوه، له‌کاتژمێر 12.00ی نیوه‌ڕۆی 18ی ئه‌یلول له‌سه‌ر رێگای چه‌ولیک ــ موش و سۆلخانێ، گه‌ریلاکانمان له‌دژی کاروانێکی سه‌ربازی که له ئۆپه‌راسیۆن ده‌گه‌ڕانه‌وه چالاکیان ئه‌نجامدا.
ئه‌و کاروانه سه‌ربازییه له (10) زرێپۆش، (5) پاسی گه‌وره و ترێله‌یه‌کی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها (300) سه‌ربازی چه‌کدار پێکهاتبوو که له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمان خرابوونه ژێر چاودێرییه‌وه و له‌دژی (3) پاس و (3) زرێپۆش و ترێله‌که چالاکی ئه‌نجامدرا. له چالاکییه‌که‌دا سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌کانی ناو (2) پاسی کاروانه‌که کوژراون و پاسه‌کانیش تێکشکێنراون، هه‌روه‌ها گورزی سه‌خت له پاسێکی تری پڕ سه‌رباز، زرێپۆشێک و ترێله‌یه‌ک دراوه. له ئه‌نجامی لێدانێکی به‌کاریگه‌ر له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه گورز له (3) زرێپۆش دراوه و بێکاریگه‌ر کراون. پاسێکی تری پڕ سه‌رباز و زرێپۆشێکی تر له شوێنی رووداوه‌که رایانکردووه.
له سه‌رجه‌م چالاکییه‌که‌دا به‌گشتی (110) سه‌ربازی دوژمن کوژراون و زیاتر له (50) سه‌ربازی تریش برینداربوون. کوژراو و برینداره‌کان به زیاتر له (100) ئه‌مبۆڵانس و کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی له هه‌رێمه‌که دوورخراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی چه‌ولیک، سۆڵخانێ، موش، ئه‌رزڕۆم و ئه‌لعه‌زیز کراون.
سوپای تورکی داگیرکه‌ر کاتژمێر و نیوێک دوای چالاکییه‌که توانیویه‌تی بێته شوێنی رووداوه‌که و ئاگری ئۆتۆمبێله‌کان بکوژێنێته‌وه، پارچه‌ی ئۆتۆمبێله‌کان کۆبکاته‌وه، تا کاتژمێر 07.00ی ئێواره رێگای سه‌ره‌کی ناوچه‌که له هاتوچۆ قه‌ده‌خه کراوه.
له‌نێوان ئه‌و زرێپۆشانه‌ی له هه‌رێمه‌که رایانکرد و گهریلاکانماندا پێکادانێکی کورتخایه‌ن هاته ئاراوه، پاشان (3) کۆپته‌ری جۆری کۆبرا هاتنه ناوچه‌که و ده‌ستیان به بۆردومان و ده‌ستڕێژی کوێرانه‌ی ده‌ووروبه‌ری ناوچه‌که کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (6) کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی سه‌ربازیان گه‌یانده هه‌رێمه‌که. له هه‌رێمه‌که ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن کردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، کۆنترۆڵی ناوچه‌که تا ئێستاش له‌ده‌ستی گه‌ریلاکاندایه ."
////
ئامارێکی گرینگ و سەرنج ڕاکێش لەگەریلاوە
لەماوەی یەک ساڵدا گەریلا گەورەین زیانی بەتورکیا گەیاندووە
فەرمانداری بڕیارگەی ناوەند HPG ئاماری ساڵێکی شەڕ و پێکادانەکانی ئاشکراکرد. بەو پێیە لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی (٢) ھەزار سەرباز کوژراون و (٢٩٠) گەریلا ژیانیان لەدەستداوە. لەماوەی مانگی رابردووش‌دا زیاتر لە (٥٢٠) سەرباز و پۆلیسی تورک کوژران.
بەگوێرەی دوو ئامارەی HPG رایگەیاندوون، زانیارییەکان ماوەی نێوان ١٧ی ئەیلولی ٢٠١١ ــ ١٧ی ئابی ٢٠١٢ و لە ١٧ی ئاب تا ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٢ دەگرێتەوە.
بەپێی روونکردنەوەیەک کە لەلایەن فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی ھێزەکانی پاراستنی گەل HPG ەوە بڵاوکراوەتەوە:" لەگەڵ راگەیاند و رۆژانە بڵاو کردنەوەی روونکردنەوە لەبارەی تەڤگەڕی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی گەریلاکانی HPG و YJA.STAR لە کوردستاندا، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانی کە ئاماری مانگ و ساڵی رابردوو بە گەلەکەمان و رای ھۆشمەند رابگەیەنین."
بەو پێیە لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠١١ ەوە تا ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٢ سوپای تورک (٣٥٥) ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا (١٧٤) شەڕ و پێکادان ھاتە ئاراوە، لەبەرامبەر بەوەشدا لە ئەنجامی (٦٢٥) چالاکی گەریلاکاندا (١٥٣) پێکادان رویداوە. بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی HPG لەماوەی ساڵێکدا (١٩١٣) سەرباز و (٦٩) پۆلیس کوژراوە، ھەروەھا (٢٩٠) گەریلای HPG ژیانیان لەدەستداوە.
لەچوارچێوەی روونکردنەوەکەی HPG دا ئاماری ساڵێکی نێوان ١٧ی ئەیلولی ٢٠١١ تا ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٢ ئاستی شەڕەکان دەردەخاتە روو. چالاکی گەریلاکان لەو ماوەیەدا چوار ھێندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکە، بەپێی ئامارەکە لەماوەی مانگی رابردوودا لە ئەنجامی (٤١) ئۆپەراسیۆنی زەمینی سوپای تورک‌دا (٣٢) جار شەڕ و پێکادان ھاتۆتە ئاراوە، لە کۆی شەڕ و پێکادانەکانی مانگی رابردوودا (٥١١) سەرباز و (١٣) پۆلیس کوژراون و (٣٧) گەریلا ژیانیان لەدەستداوە.
بڕیارگەی ناوەندی HPG لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاند کە حکومەتی تورک بە ھەموو شێوەیەک راستی شەڕەکان لە رای گشتی و جەماوەری ئەو وڵاتە دەشارێتەوە. HPG رایگەیاند:"
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەکو لە ھەموو بوارەکانی تریشدا بەدی کرا، لەو شەڕە قڕێژ و دەرووینییەشدا کە لە کوردستان بەڕێگەی سوپای داگیرکەر بەڕێوەی دەبات تووشی شکست ھاتووە. بەھۆی پووچەڵبوونەوەی کۆنسێپتی پاکتاوکردن کە بەسەدان ساڵە لەدژی گەلی کورد پەیڕەوی دەکات و شکستی خستۆتە سەر شکستەکانی تری لە بەرامبەر بە گەلی کورد دا، وەکو تاکە چەکێک کە لەدەستی دەوڵەتی تورک‌دا ماوەتەوە، دەیەوێت بەپێشێلکردنی سەرجەم پرەنسیپە ئەخلاقییەکان، درێژە بە شەڕی تایبەت بدات.
سەرۆک وەزیری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەلایەکەوە بە ئاشکرا بە ھەڕەشەکردن لە میدیاکان دەیەوێت راستییەکانی شەڕی کوردستان بشارێتەوە و لەلایەکی تریشەوە ھەر بەدەمی خۆی سەبارەت بە شەڕ و پێکادانەکان روونکردنەوەی درۆ و بێ بنەما دەکات. ئەگەر وەکو ئەردۆغان رایدەگەیەنێت سوپاکەیان سەرکەوتووە، زیانی گیانی گەریلاکان ھێندە زۆرن و زیانی گیانی سوپاکەیان ھێندە کەمن، ئەی باشە بۆچی راستییەکانی شەڕەکان لە رای گشتی دەشارێتەوە ؟. ئەگەر راستییەکان وەکو ئەوانە بوایە کە ئەردۆغان دەیڵێت، پێویستی بە ھەڕەشەکردن لە راگەیاندن و رای گشتی دەبوو ؟.
دەیانەوێ بەو درۆ گەورە و زەبەلاحانە شکست و بێچارەییەکانی سەربازە بەکرێگیراوەکان و سەربازەکانی سوپای تایبەتی بزۆک پەردەپۆش بکەن کە ھەر لە شەمزینانەوە تا چەلێ، لە چەلێ تا ئەلکێ و دواجار تا ئامەد لە بەرامبەر بەو گورزە سەخت و رووخێنەرانەی فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ دووچاری ھاتوون."
فورات نيوز

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر