Pages

۱۳۹۱ شهریور ۱۶, پنجشنبه

سلێمانی: كچێك خۆی خنكاند بۆ کچان خۆیان دەکۆژەن؟


هەوالی ژنانی داماوەی کورد
سلێمانی: كچێك خۆی خنكاند بۆ کچان خۆیان دەکۆژەن؟
وارڤین – سلێمانی: كه‌مێك پێش ئێستا كچێكی ته‌مه‌ن (25) ساڵ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (كۆسته‌ی چه‌م) له‌ سلێمانی خۆی كوشت.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ باره‌ی ئه‌و رووداوه‌، (وارڤین) په‌یوه‌ندی كرد به‌ گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، به‌ڵام بێ وه‌ڵام بوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌یه‌ك له‌ (JCC)ی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كچه‌كه‌ كورته‌ باڵایه‌ و ناوی یه‌كه‌می به‌ پیتی (ش.) ده‌ستپێده‌كات و ته‌مه‌نی (25 ساڵ)ه‌ و تا ئێستا نازانرێت هۆكاری خۆكوشتنی چییه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، پۆلیس گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمی كچه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری خۆ كوشتنی.
////////////////

گه‌رمیان: ژنه‌ لێكۆڵه‌رێكی داد و پۆلیسێكی یاوه‌ری تيرۆركران
وارڤين – گه‌رميان: ژنه‌ لێكۆڵه‌ری داد و به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی دادگای دوزخورماتوو خاتوو (ئه‌مه‌ل ئه‌حمه‌د) و پۆلیسێكی یاوه‌ری له‌ رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌ تیرۆركران.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) قایمقامی شارۆچكەی (دووزخوماتوو) (شەلال عەبدول) رایگه‌یاند، تاوانی تیرۆركردنی ئه‌و ژنه‌ به‌رپرسه‌ دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ (5 / ئه‌یلول – سێپته‌مبه‌ر / 2012) روویداوه‌ و خاتوو (ئه‌مه‌ل ئه‌حمه‌د) كه‌ به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی دادگا و لێكۆڵه‌ری داده‌ له‌گه‌ڵ پۆلیسێكی یاوه‌ری له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێكراوه‌ و تیرۆركراون‌.

هه‌ر یه‌ك له‌ (ئه‌مه‌ل ئەحمەد) تەمەن (56 ساڵ) و مفەوەزەكەی پۆلیسیش تەمەن (42 ساڵ) به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك توركمانن و دوای رووداوەكە تەرمەكانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوچەكە و دوای ئه‌نجامدانی شیكاری پزیشكی رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە. 

پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌ تاوانكارییه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.
///////////////////
دەربەندیخان: كچێك ژیان له‌ده‌ستده‌دات و دایكیشی ده‌سووتێت
وارڤین – ده‌ربه‌ندیخان: (ساكار مه‌جید)ی (16 ساڵ) دوای چه‌ند رۆژێك له‌ خۆ سووتانی، ئێواره‌ی دوێنێ له‌ شاری سلێمانی ژیانی له‌ده‌ستدا و دایكیشی كه‌ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری جه‌سته‌ی كچه‌كه‌ی دابوو له‌ ژێر چاودێری پزیشكییه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان عه‌قید (سه‌لام ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاند، (ساكار مه‌جید) خوێندكاربووە و به‌هۆی ئه‌وه‌ی (ئیكمال) بووە، دایكی ئامۆژگاری كردووه‌ وانه‌كانی بخوێنێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵێیان له‌ نێوان درووست بووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا ساكار په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر خۆسووتاندن.

گوتیشی: "رووداوه‌كه‌ پێش هه‌فته‌یه‌ك روویداوه‌ و دوێنێ سێشه‌ممه‌ (4 / ئه‌یلول – سێپته‌مبه‌ر / 2012) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی سلێمانی (ساكار مه‌جید) له‌ ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا ژیانی له‌ده‌ستدا".

روونیشیكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی ویستوویه‌تی ئاگری جه‌سته‌ی بكوژێنێته‌وه‌ ئه‌ویش بریندار بووه‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌ له‌ سلێمانی.

پۆلیس به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دواداچوونی ئه‌و رووداوه‌ و هێشتا دۆسیه‌كه‌ی دانه‌خراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری راسته‌قینه‌ی خۆ سووتاندنی (ساكار مه‌جید) روون بێته‌وه‌.

ئا: سۆز ده‌ربه‌ندیخانی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر