Pages

۱۳۹۱ مهر ۷, جمعه

کۆمەڵەکەی نەتەوە بێدەوڵەتەکان نەخشەی نوێی ووڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کەلەدەریای ناوەڕاستەوە خۆی بەجیهانەوە دەبەستێتەوە


کۆمەڵەکەی نەتەوە بێدەوڵەتەکان نەخشەی نوێی ووڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کەلەدەریای ناوەڕاستەوە خۆی بەجیهانەوە دەبەستێتەوە

ێنوسەکان...
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌وروپا (Eurominority)  و ئه‌نستیتۆی کوردانی پاریس، نه‌خشه‌یه‌کی نوێی کوردستانیان بەزمانی کوردی و ئینگلیزی ئامادەکرد. مه‌به‌ست لەنه‌خشه‌کە ناسیسن و  بەفەرمیکردنی '' نه‌ته‌وه‌ی چیای ئاگری''ە.
Eurominority  ڕایگەیاند" مه‌به‌ستی ئه‌وان له‌ ئاماده‌ کردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ' نه‌ته‌وه‌ی چیای ئاگری بناسرێت''. له‌ نه‌خشه‌که‌دا شاره‌ گه‌وره‌کانی کوردان و چیا گه‌وره‌کان، چه‌م و گۆل جێگیر کراون. کۆمه‌ڵه‌که‌ له‌ نه‌خشه‌که‌دا ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ به‌ زاراوه‌ی جیاوازی کورد پێی قسه‌ ده‌کرێت، ده‌ستنیشانیکردوه‌.


سه‌رێکی نه‌خشه‌که‌ ده‌گاته‌ حاتای و به‌شێک له‌وێ ده‌گرێته‌ ناو خۆیه‌وه‌ و لەباکووری ڕۆژئاوادا، دەچێتە سەر دەریای ناوەڕاست و بەهۆی ئاوەوە، بەدنیای دەرەوە خۆی دەبەستێەوە.
شارەگرنگەکان، لەنەخشەکەدا بریتین لەمانەی خوارەوە:
مه‌ره‌ش، ئه‌لبستان، کۆچگیری، ئه‌رزینجان، قه‌رس، ئیدیر، ئاگری، ماکو، ورمێ، مهاباد، بیجار، کرماشان، ئیلام، خانه‌قین، که‌رکوک، هەولێر، سلێمانی، موسڵ، قامیشلۆ و عه‌فری و چەندین شاری دیکە.
له‌ نه‌خشه‌که‌دا ناوی چیا و گۆل و چه‌مه‌کانی کوردستانیش به‌ زمانی کوردی نووسراون.
تێبینی: کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌وروپا له‌ ساڵی 1999 له‌لائه‌ن میکائیل بۆدلۆرێ-پێنلایز(Mikael Bodlore-Penlaez)ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. Eurominority له‌ ئه‌وروپا خاوه‌ن ره‌سته‌یه‌کی به‌رفروانی په‌یامنێر و لێکۆلینه‌وه‌ری سه‌ر گه‌لانه‌. (www.eurominority.eu) ئه‌مڕۆ به‌ (30) زمان کاره‌کانی ئه‌نجام ددات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر