لە كەركووك ژنێكی دیكە كوژرا
وارڤین – كەركووك: ژنێكی دیكە لە كەركووك كوژراو پۆلیسی ئەو شارەش رایدەگەیەنێت تا ئێستا كەس بەو هۆیەوە دەستگیر نەكراوە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) بەرپرسی بنكەی پۆلیسی عروبە عەقید (دلێر حەسەن) رایگەیاند، رووداوەكە لە گەڕەكی (پەنجا عەلی)ی نزیك پردی (لەیلان) لە دەروازەی شاری كەركووك روویداوە و تێیدا ژنێك بەناوی (جەمیلە شەریف) بە فیشەكی چەكی هاوسەرەكەی ژیانی لەدەستداوە.
گوتیشی: "پیاوەكەی بانگەشەی ئەوەی كردووە لە كاتی پاككردنەوەی چەكدا فیشەك دەرچووە و بەر ژنەكەی كەوتووە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ ژیانی لەدەستداوە".
سەبارەت بە دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی ئەو رووداوە، عەقید (دلێر حەسەن) گوتی: "هاوسەری ژنەكە كارمەندی حكومەتە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە و لە رێگەی نوسراوی رەسمییەوە فەرمانگەكەی ئاگادار دەكرێتەوە و بە مەبەستی لێكۆڵینەوە دەستبەسەر دەكرێت".
جێی ئاماژەیە لە ماوەی كەمتر لە بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی ژن كوشتنە لە شاری كەركووك روویدابێت.
ئا: ژاڵە عەزیز
-----------------------
كەركووك: تەرمی ژنێك لە زێی بچوكدا دۆزرایەوە
وارڤین – كەركووك: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نزیك گوندی (جگیلە)ی سەر بە شارەدێی پردێ تەرمی ژنێك دۆزرایەوە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری شارەدێی شوان، (مەمەد رەشید) رایگەیاند، تەرمی ژنەكە لە ئاوی زێی بچووك دۆزراوەتەوە و هیچ ناسنامە و پێناسێكی لەگەڵدا نەبووە و تا ئێستا ناوو و ناسنامەی نەزانراوە.
گوتیشی: "بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تا ئێستا هیچ كەسێكی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە زانیاری لە بارەیەوە نییە و كەسی شوێنبزر نەبووە".
روونیشیكردەوە، ژنەكە بە وایەری شەحنكردنەوەی مۆبایل خنكێندراوە و شوێنەواری برین بەسەر جەستەیەوە دیارە.
هەر لەو بارەیەوە بەرپرسی نووسینگەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە كۆیە، مولازم (دانا حاجی عەبدوڵڵا) بە (وارڤین)ی راگەیاند، شوێنەواری ئازار و ئەشكەنجەدان بە جەستەی ژنەكەوە دیار بووە و تا ئێستا ناسنامەی نەناسراوەتەوە و تهنيا ماكسيهكی رهنگ شینی لهبهر بووه.
گوتیشی: "تەرمی ژنەكە بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی دادوەری رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە".
ئەوەشی روونكردەوە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە تاوانەكە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەنجامدرابێت و ئەمڕۆ تەرمەكەی سەر ئاو كەوتووە.
ههواڵی پهیوهست:
-------------------------
سنە: بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گەلاوێژ نەقشبەندی ژیانی لەدەستدا
وارڤین – سنە: لە شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان بەهۆی لێدانی دەرزییەكەوە، گەلاوێژ نەقشبەندی نەوەی شێخ عوسمانی دووڕوو لە تەمەنی (32 ساڵ)یدا ژیانی لەدەستدا.
به گوێرهی زانیارییه رۆژنامهوانییهكان ئهمڕۆ یهكشهممه (30 / ئهیلوول – سێپتێمبهر / 2012)، (گهلاوێژ نهقشبهندی) بههۆی نهخۆشییهوه روویكردووهته نهخۆشخانهیهكی شاری سنه و حهبێكی تایبهت به فشاری خوێنی خواردووه و له نهخۆشخانه دوای ئهوهی پزیشكهكان دهرزییان لێداوه رهوشی تهندروستی تێكچووه و بهو هۆیهوه ژیانی لهدهستداوه.
ههڵهی پزیشكی و لێدانی دهرزی له ههرێمی كوردستانیش چهند حاڵهتێكی مردنی ژنانیان بهدوای خۆیاندا هێناوه و لێكۆڵینهوه له هۆكاری ژیان لهدهستدانی (گهلاوێژ نهقشبهندی) دهستیپێكردووه و تا ئێستا به رهسمی هیچ زانیارییهك رانهگهیهندراوه.
گهلاوێژ نهقشبهندی كچی شێخ جهمالی كوڕی شێخ عوسمانی دووڕووه و نیشتهجێی شاری سنهی خۆرههڵاتی كوردستان بووه.
-------------------
كەركووك: بە دەمانچەی براكەی كچێك ژیانی لەدەستدا
وارڤین - كەركوك: بە گوتەی كەسوكارەكەی، كچێكی تەمەن (١٨) ساڵ دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ براكەی پەنای بردووەتە بەر چەك و فیشەكێكی لە خۆی داوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ ژیانی لەدەستداوە و
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ئازادی عەقید (یاسین حەسەن) رایگەیاند، شەوی شەممە ( 29 – 30 / ئەیلوول – سێپتێمبەر/ ٢٠١٢) لە گەڕەكی (ئیسكان)ی شاری كەركووك كچێكی تەمەن (١٨ ساڵ) بە ناوی (شۆخان كەمال فەتاح) بە دەمانچەی براكەی خۆی كوشتووە.
گوتیشی: "كچەكە كێشەی لەگەڵ براكەیدا هەبووە و لە حاڵەتی تووڕەبووندا دەرفەتی قۆستووەتەوە و دەستی داوەتە دەمانچەی براكەی و خۆی كوشتووە".
روونیشیكردەوە، برای كچەكە كارمەندی پۆلیسە و دوای رووداوەكە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراوە و پەڕاو بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و سبەی دوو شەممە (1 / تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەر / 2012) لێكۆڵینەوە لەگەڵ براكەی دەستپێدەكات و وتەی باوكی و كەسوكاری كچەكەش وەرگیراوە.
هێشتا هۆكاری كوژرانی ئەو كچە روون نەبووەتەوە و زانیارییەكان لە بارەی خۆكوشتنییەوە یەكلاكەرەوە نیین، دۆسیەكەی بە كراوەیی ماوەتەوە تا دەرچوونی بڕیاری دادگا.
ئا: ژاڵە عەزیز
http://warvin.org
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر