Pages

۱۳۹۱ شهریور ۱۸, شنبه

"شه‌هیدانی‌" كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی‌ حه‌له‌ب به‌خاک سپێردران


"شه‌هیدانی‌" كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی‌ حه‌له‌ب به‌خاک سپێردرانامده‌دات.


ئه‌ندامێكی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای کورد: ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ ئاشکرایکرد که‌ رژێمی به‌عس له‌دژی هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجامده‌دات.

سایتی‌ فيرات نيوز
به‌به‌شداری زیاتر له‌سه‌د هه‌زار که‌س، ته‌رمی ئه‌و 20 کورده‌كه‌ی‌ شاری حه‌له‌ب به‌خاک سپێردران كه‌ له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای‌ سوریا كوژرابوون.



ئاوێنه‌نیوز، فیرات نیوز: ته‌رمی‌ قوربانییه‌كان له‌مه‌راسیمێكدا ‌برانه‌ گۆڕستانه‌ی شه‌هیدان له‌گوندی مه‌تینای سه‌ر به‌شارۆچکه‌ی شه‌رای عه‌فرین، دواتر به‌مه‌راسیمێکی جه‌ماوه‌ری‌و به‌به‌شداری زیاتر له‌ 100هه‌زار که‌س ته‌رمه‌کان له‌ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ به‌خاک سپێردران. 

گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسوود له‌شاری حه‌له‌ب که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن،  پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی رژێمی به‌عسی سوریاوه‌ بۆردومان کراو له‌ئه‌نجامدا (21) که‌س "شه‌هیدكران" که‌ هه‌شتیان منداڵ بوون‌و 54ی‌ دیكه‌ش برینداربوون. 

ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای کورد، غه‌ریب حوسۆ، له‌مه‌راسیمه‌که‌دا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کردو به‌توندی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شه‌رمه‌زارکرد، له‌و روه‌وه‌ وتی‌، ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ ئاشکرایکرد که‌ رژێمی به‌عس له‌دژی هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجامده‌دات.
awene
-----------------------

بازداشت چند شهروند در کردستان توسط نیروهای امنیتی

آژانس خبری موکریان
سرویس حقوق بشر

چند شهروند اهل سقز واقع در استان کردستان توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت شدند.
به گزارش خبرنگار سرویس حقوق بشر آژانس خبری موکریان، اسامی این چهار شهروند که حدود دو هفته پیش بازداشت و روانه زندان شده اند جمال شیخی، حامد شیخی، مهران ملا ویسی و سلیمان محمودیان اعلام شده است.
بر اساس همین گزارش، جمال و حامد شیخی، مهران ملاویسه در مریوان بازداشت و به زندان مرکزی سقز منتقل شده و سلیمان محمودیان(کتاب فروش) نیز در شهر سقز دستگیر شده است.
تاکنون هیچ علت یا عللی برای بازداشت این شهروندان از سوی مراجع قضائی شهر سقز اعلام نشده، ولی شنیده ها حاکی از آن است که اتهام این افراد امنیتی می باشد.
---------------------

كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ بارزانی‌‌و حیزبه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ستیپێكرد

كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ پێشووی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و نوێنه‌ری‌ سه‌رۆك‌و حیزب‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ چاوه‌روانكراوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و نوێنه‌رو سه‌رۆكی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌هاوینه‌هه‌واری‌ سه‌ڵاحه‌یدن ده‌ستیپێكرد.

هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر: په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاندین كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و نوێنه‌رو سه‌رۆكی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌هاوینه‌هه‌واری‌ سه‌ڵاحه‌یدن ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاوێنه‌نیوز، نوێنه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌كردوه‌و چه‌ند جارێكیش ئاوێنه‌نیوز په‌یوه‌ندیكرد به‌به‌رپرسانی‌ كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامییه‌وه‌‌، به‌ڵام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه‌.

ئاوێنه‌نیوز زانیویه‌تی‌ ته‌وه‌رێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌‌و نوێنه‌ری‌ سه‌رۆك‌و حیزب‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تاوتوێكردن‌و بریاردانه‌ له‌به‌رامبه‌ر پرسی‌ پێكهێنانی‌ هێزی‌ دیجله‌و ره‌وشی‌ كوردانی‌ ناوچه‌ دابرێنراوه‌كانی‌ هه‌رێم‌.

به‌نوسراوێکی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق که‌ له‌مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا ده‌رچووه‌، نوری‌ مالکی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاریداوه‌ به‌دروستکردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ دیجله‌ بۆ گرێدانی‌ هه‌ردوو فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ (12ی‌ که‌رکوک‌و 5 دیاله‌)ی‌ سوپای‌ عێراق‌و ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه‌کانی‌ نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه‌ که‌ زیاتر ناوچه‌کانی‌ حه‌مرین‌و سنووری‌ ناوچه‌ جێناکۆکانه‌ی‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگاو هه‌رێمی‌ کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ به‌پاساوی‌ پڕکردنه‌وه‌ی‌ بۆشایی‌ ئه‌منی‌ نێوان که‌رکوک‌و دیاله‌ نێرداون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر