کۆیە: دوای زه‌وتكردنی منداڵه‌كانی ژنێك خۆی سووتاند
وارڤین – كۆیه: ژنێکی ته‌مه‌ن (23 ساڵ) دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی، منداڵه‌كانی لێ زه‌وتده‌كرێت و ئه‌ویش له كاردانه‌وه‌دا په‌نا ده‌باته به‌ر خۆ سووتاندن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو (٧ / ئەیلول – سێپتەمبەر / ٢٠١٢) ، ژنێكی تەمەن (٢٣) ساڵ بە ناوی (ب.پ.ص) لە شارۆچکەی کۆیە دوای ئەوەی تەڵاق لە مێردی یەکەمی وەردەگرێت و دووبارە شوودەکاتەوە، هەردوو منداڵەکەی لەلایەن مێردی یەکەمیەوە لێدەسەندرێتەوە و رێگه نادات چاویان به دایكیان بكه‌وێت.
گوتیشی: (ب.پ.ص) وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر رێگه نه‌دان به بینینی منداڵه‌كانی په‌نای بردووه‌ته به‌ر خۆ سووتاندن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ژنه به رێژەی (%٦٣)ی جه‌سته‌ی سووتاوه و له ئێستادا له ژێر چاودێری پزیشكدایه.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی سكاڵا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (وارڤین) تا ئێستا ئه‌و ژنه سكاڵای له‌سه‌ر كه‌س نه‌بووه و به‌و هۆیه‌وه كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئا: ژاڵه عه‌زیز
http://warvin.org
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر